Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 61–70 of 200

61

فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ فَقُلْ تَعَالَوْا۟ نَدْعُ أَبْنَآءَنَا وَأَبْنَآءَكُمْ وَنِسَآءَنَا وَنِسَآءَكُمْ وَأَنفُسَنَا وَأَنفُسَكُمْ ثُمَّ نَبْتَهِلْ فَنَجْعَل لَّعْنَتَ ٱللَّهِ عَلَى ٱلْكَٰذِبِينَ

(دوای ئه‌وه‌ی که هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ت پێگه‌یشت ده‌رباره‌ی عیسا)، جا ئه‌گه‌ر که‌سانێک هه‌ر موجاده‌له‌یان کردوو له‌سه‌ری ڕۆیشتن و شتی ناڕه‌وایان ده‌رباره‌ی عیسا وت، تۆیش پێیان بڵێ: وه‌رن با کوڕانی ئێمه و کوڕانی ئێوه‌، ئافره‌تانی ئێمه و ئافره‌تانی ئێوه‌، خۆمان و خۆشتان بانگ بکه‌ین و ئاماده‌بین (له شوێنێکی تایبه‌تدا)، پاشان له خوا بپاڕێنه‌وه و ئینجا داوا بکه‌ین نه‌فرین و له‌عنه‌تی خوا داببارێته سه‌ر درۆزنه‌کان.

جا ئەی پێغەمبەر ھەر کەسێک لە گاورەکانی نەجران دەمەقاڵێی لەگەڵدا کردیت سەبارەت بە عیسی، وباوەڕی وابوو کە ئەو بەندەی خوا نیە، دوای ئەوەی کە زانیاری دروستت بۆ ھات لەسەری، ئەوا تۆ پێیان بڵێ: ئەگەر ڕاست دەکەن با ئێمە وئێوە بانگێ کوڕەکانمان و ژنەکانمان وبانگی خۆمان وخۆتان بکەین وە ھەموومان لە جێگایەک کۆ ببینەوە، پاشان داوا لەخوای گەورە بکەین کە نەفرینی خۆی دابەزێنێت بەسەر ئەوانەمان کە درۆزنین.

Aal-i-Imraan 3:61Listen in Qur'an →
62

إِنَّ هَٰذَا لَهُوَ ٱلْقَصَصُ ٱلْحَقُّ ۚ وَمَا مِنْ إِلَٰهٍ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌مه‌یه به‌سه‌رهاتی ڕاست و دروست (ده‌رباره‌ی عیسا و دایکی)، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له (الله‌)، بێگومان ئه‌و (الله‌) یه هه‌ر خۆی باڵاده‌ست و دانایه‌.

ئەوەی بۆمان باسکردیت لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ئەوە ئەو ھەواڵە ڕاست ودروستەیە کە ھیچ درۆ و گومانێکی تێدا نیە، وە ھیچ پەرستراوێکی بەھەقیش نیە جگە لە اللە کە تاک وتەنھایە، وە بێگومان خوای گەورە باڵادەستە بەسەر موڵکەکەیدا، وە زۆر دانایە لە بەڕێوەبردنیدا، وە زۆریش دانایە لە کار وفەرمان ودروستکراوەکانیدا.

Aal-i-Imraan 3:62Listen in Qur'an →
63

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُفْسِدِينَ

(له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه و ڕاستیانه‌دا) ئه‌گه‌ر هه‌ر ڕوویان وه‌رگێڕاو پشتیان تێکرد (ئه‌وه بزانه ئه‌وانه ڕاستیخوازنین)، خوایش زاناو ئاگایه به‌وانه‌ی که تۆوی تاوان و خراپه ده‌چێنن.

ئەگەر ھاتوو پشتیان کردە ئەوەی ھێناوتە، وە شوێنت نەکەوتن، بێگومان لەخراپی خۆیانەوەیە، وە خوای گەورەش زانایە بە خراپکاران لە سەر زوەیدا، وە پاداشتی خراپەشیان لەسەر کارەکانیان دەداتەوە.

Aal-i-Imraan 3:63Listen in Qur'an →
64

قُلْ يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ تَعَالَوْا۟ إِلَىٰ كَلِمَةٍۢ سَوَآءٍۭ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ أَلَّا نَعْبُدَ إِلَّا ٱللَّهَ وَلَا نُشْرِكَ بِهِۦ شَيْـًۭٔا وَلَا يَتَّخِذَ بَعْضُنَا بَعْضًا أَرْبَابًۭا مِّن دُونِ ٱللَّهِ ۚ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقُولُوا۟ ٱشْهَدُوا۟ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی کتێبتان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه وه‌رن به‌ده‌م بانگه‌واز و به‌رنامه‌یه‌که‌وه که هاوبه‌ش و هاوسه‌نگه له نێوان ئێمه‌ش و ئێوه‌شدا (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه‌): جگه له (الله‌) که‌سی تر نه‌په‌رستین، هیچ جۆره هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار نه‌ده‌ین، هیچ لایه‌کمان لاکه‌ی ترمان (به‌پیرۆز و فه‌رمانڕه‌وا دانه‌نێین) له‌جیاتی ئه‌و زاته و نه‌یپه‌رستین (خۆ ئه‌گه‌ر له‌م بانگه‌وازدا) سه‌رپێچیان کردو گوێیان پێنه‌دا، ئه‌وه پێیان بڵێ: که ئێوه به‌شایه‌ت بن که ئێمه موسڵمانین و ملکه‌چی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارین.

ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەی خاوەن نامەکان لە جولەکە و گاور، وەرن با لەسەر ووشەیەکی دادگەرانە کۆک بین و کۆبینەوە، کە ھەموومان تێیدا یەکسانین: ئەویش ئەوەیە با بە تاک و تەنھایی خوای گەورە بپەرستین وە جگە لەئەو ھیچ کەسێکی تر نەپەرستین ھەرچەند پلە وپایەی بەرز وبڵندیش بێت، وە ھەندێکمان ھەندێکی ترمان نەکەین بەخوا ونەيپەرستین وگوێڕایەڵی نەکەین لەبری خوا، جا ئەگەر ھاتوو پشتیان کردە ئەو ھەق وڕاستی و دادگەریەی کە بانگیان دەکەیت بۆی، پێیان بڵێ: ئەی باوەڕداران ئەوا ئێوە شاھید بن کە ئێمە تەسلیم بەخوا بووین و گوێڕایەڵی فەرمانەکانیان ئەوین.

Aal-i-Imraan 3:64Listen in Qur'an →
65

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تُحَآجُّونَ فِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَمَآ أُنزِلَتِ ٱلتَّوْرَىٰةُ وَٱلْإِنجِيلُ إِلَّا مِنۢ بَعْدِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (هه‌ریه‌که‌تان واداده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه‌) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیرتان ناخه‌نه‌کارو تاکه‌ی ژیرنابن؟!

ئەی خاوەن نامەکان ئایا بۆ دەمەقاڵی دەکەن لەبارەی ئاینی ئیبراھیمەوە (سەلامی خوای لێ بێت)؟ جولەکەکان باوەڕیان وایە کە ئیبراھیم جولەکە بووە، وە گاورەکانیش باوەڕیان وایە کە ئیبراھیم گاور بووە، وە ئێوە دەزانن کە جولەکە و گاوریەتی پاش ماوەیەکی زۆر پەیدا بوون، ئایا ئێوە بە ژیری خۆتان ھەست بە بەتاڵی ووتەکانتان وھەڵەی باوەڕتان ناکەن؟

Aal-i-Imraan 3:65Listen in Qur'an →
66

هَٰٓأَنتُمْ هَٰٓؤُلَآءِ حَٰجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِۦ عِلْمٌۭ ۚ وَٱللَّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لَا تَعْلَمُونَ

ئه‌وه ئێوه‌ن موجاده‌له‌و باس و خواستان له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌کرد که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌بوو.. که‌وابوو بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نی یه‌؟ دیاره هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن.

ئائەوە ئێوەن ئەی خاوەن نامەکان کە دەمەقاڵی دەکەن لەگەڵ پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لەبارەی کاروبارەی ئاینەکەتان و ئەوەی بۆتان دابەزییوە، ئەی باشە بۆچی دەقەماڵێی لەگەڵ دەکەن لەبارەی ئیبراھیم وئاینەکەیەوە کە ھیچ زانیاریتان لەسەری نیە، کە نە کتێبەکانی ئێوە ھیچیان لەبارەوە باس کردووە وە نە پێغەمبەرەکانیشتان شتێکیان ھێناوە لەسەری، خوای گەورە ڕاستی کاروبارەکان دەزانێت و زانایە بە نھێنیەکانیان، وە ئێوە ھیچی لەبارەوە نازانن.

Aal-i-Imraan 3:66Listen in Qur'an →
67

مَا كَانَ إِبْرَٰهِيمُ يَهُودِيًّۭا وَلَا نَصْرَانِيًّۭا وَلَٰكِن كَانَ حَنِيفًۭا مُّسْلِمًۭا وَمَا كَانَ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

(ئاشکرایه‌) که ئیبراهیم نه جووله‌که بووه و نه‌گاور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسڵمان بووه و له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران نه‌بووه‌.

ئیبراھیم (سەلامی خوای لێ بێت) نە لەسەر ئاینی جولەکە بووە وە نە لەسەر ئاینی گاور بووە، وە دوور بووە لەھەموو ئاینە بەتاڵ و ناڕاستەکان، بەڵکو خۆی تەسلیم بەخوای گەورە کردبوو وە پەروەردگاری بە تاک و تەنھایی دەپەرست، وە بەھیچ شێوەیەک لە بت پەرست و ھاوەڵ بڕیاردەران نەبووە ھەروەک چۆن بت پەرستەکانی عەرەب وا گومانیان دەبرد کە لەسەر ئاینی ئەوان بوو بێت.

Aal-i-Imraan 3:67Listen in Qur'an →
68

إِنَّ أَوْلَى ٱلنَّاسِ بِإِبْرَٰهِيمَ لَلَّذِينَ ٱتَّبَعُوهُ وَهَٰذَا ٱلنَّبِىُّ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ وَلِىُّ ٱلْمُؤْمِنِينَ

نزیکترین که‌س له ئیبراهیمه‌وه‌: ئه‌و که‌سانه‌ن که له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش (صلی الله علیه وسلم) و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و موسا و عیسا و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌رو پشتگیری ئیماندارانه‌.

ئەوانەی لە ھەموو کەس لە پێشترن بۆ خۆ دانە پاڵ ئیبراھیم ئەوانەن کە بەڕاستی شوێنی ئەو ئاینە کەوتوون کە کاتی خۆی ھێناویەتی، وە لە پێشترین کەسیش بۆ ئەمە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ە، وە ھەروەھا ئەو کەسانەش لەم ئومەتە باوەڕیان پێ ھێناوە، بیگومان خوای گەورە پشت وپەناو سەرخەری باوەڕدارانە و ھەر ئەویش دەیان پارێزێت.

Aal-i-Imraan 3:68Listen in Qur'an →
69

وَدَّت طَّآئِفَةٌۭ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ

ده‌سته‌یه‌ک له‌خاوه‌ن کتێبه‌کان ئاواته‌خوازن و (له هه‌وڵدان) که گومڕاتان بکه‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێناکه‌ن و (خۆیان ده‌خه‌ڵه‌تێنن).

ئەی باوەڕداران بزانن کە دەستەیەک لە زانایانی جولەکە و گاور حەزیان دەکرد کە گومڕاتان بکەن ولەو ھەق وڕاستیەی کە خوای گەورە ھیدایەتی دابوون دوورتان بخەنەوە، ئەوان باچاک بزانن تەنھا خۆیان گومڕا دەکەن، چونکە ھەوڵ وکۆششیان بۆ گومڕا کردنی باوەڕداران تەنھا گومڕایی خۆیانی پێ زیاد دەبێت، وە ئەوان پاشەڕۆژی کاروکردەوەی خۆیان نازانن.

Aal-i-Imraan 3:69Listen in Qur'an →
70

يَٰٓأَهْلَ ٱلْكِتَٰبِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ

ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆ بڕواتان نی یه به‌ئایه‌ته‌کانی خوا (که هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌کاتێکدا ئێوه به‌ئاشکرا (نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و) ده‌بینن (له کتێبه‌کانتاندا).

ئەی خاوەن نامەکان، ئەی جولکە وگاورەکان، بۆچی ئێوە بێباوەڕن بەو ئایەت ونیشانانەی خوای گەورە کە بۆتان دابەزیووە؟ کە پڕیەتی لە بەڵگەی بەھێز لەسەر پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) وە ئێوە خۆتانیش شاھیدی دەدەن لەسەر ئەوەی کە ئەو لەسەر ھەقە وە کێتبەکانی خۆتانیش باسیان لێوە کردووە وئەو شاھیدیە دەدەن بۆی.

Aal-i-Imraan 3:70Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.