Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 51–60 of 200

51

إِنَّ ٱللَّهَ رَبِّى وَرَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۗ هَٰذَا صِرَٰطٌۭ مُّسْتَقِيمٌۭ

به‌ڕاستی هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه‌، که‌واته ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن و ملکه‌چی ئه‌و بن، ئه‌مه‌یه ڕێبازی ڕاست و دروست.

بێگومان اللەی بەرزوبڵند پەروەردگاری من و ئێوەشە، ھەر بەتەنھا ئەو شایستەی ئەوەیە گوێرایەڵی بکرێت ولێ بترسێت، جا لەبەر ئەوە بە تاک وتەنھایی بیپەرستن، ئەوەی کە من فەرمانم پێکردن لە پەرستنی خوای گەورە و ترسان لێی، ھەر ئەوە ڕێگای ڕاست و دروستە کە بەھیچ شێوەیەک لار و خوار و خێچی تێدا نیە.

Aal-i-Imraan 3:51Listen in Qur'an →
52

۞ فَلَمَّآ أَحَسَّ عِيسَىٰ مِنْهُمُ ٱلْكُفْرَ قَالَ مَنْ أَنصَارِىٓ إِلَى ٱللَّهِ ۖ قَالَ ٱلْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ ٱللَّهِ ءَامَنَّا بِٱللَّهِ وَٱشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ

جا کاتێک عیسا هه‌ستی به کوفرو بێ دینی ئه‌وانه کرد وتی: کێ پشتیوانمه بۆ لای خوا، (کێ دێت تا پێکه‌وه به‌رنامه‌ی خوا بگه‌یه‌نین)، حه‌وارییه‌کان وتیان: ئێمه‌ین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوه‌ڕی ته‌واومان به‌و خوایه هێناوه‌، تۆش شایه‌تی بده که به‌ڕاستی ئێمه موسڵمان و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارین.

جا کاتێک عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) زانی ئەوان ھەر سوورن لەسەر بێباوەڕی خۆیان. بە نەوەکانی ئیسرائیلی ووت: کێتان یارمەتیدەرم دەبێت لە بانگەواز کردن بۆلای خوای گەورە، پیاوە دڵسۆز وشوێنکەوتە دەستە بژێرەکانیان ووتیان: ئێمە یارمەتیدەری ئاینی خوای گەورەین، باوەڕمان بەخوای گەورە ھەیە و شوینت کەوتین، وە تۆیش ئەی عیسی شاھیدبە، کە ئێمە ملکەچی فەرمانی خوای گەورەین، بە یەکخواپەرستی وگوێرایەڵی بۆی.

Aal-i-Imraan 3:52Listen in Qur'an →
53

رَبَّنَآ ءَامَنَّا بِمَآ أَنزَلْتَ وَٱتَّبَعْنَا ٱلرَّسُولَ فَٱكْتُبْنَا مَعَ ٱلشَّٰهِدِينَ

(ئه‌وسا وتیان): په‌روه‌ردگارا ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه‌، به‌وه‌ی داتبه‌زاندووه و ڕه‌وانه‌ت کردووه‌، شوێنکه‌وته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌شتین، ده تۆیش له ڕیزی شایه‌ته‌کانی (گه‌یاندنی به‌رنامه‌که‌تدا) تۆمارمان بکه‌.

پیاوە دڵسۆز ودەستەبژێڕەکانی عیساش ووتیان: ئەی پەروەردگارمان باوەڕمان ھێناوە بەوەی لە ئینجیل داتبەزاندووە، وە شوێن عیسی کەوتوین (سەلامی خوای لێ بێت) دەی تۆش بمانگێڕە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە شاھیدیانی داوە بەھەق وڕاستی، ئەوانەی باوەڕیان بەتۆ و بە پێغەمبەرەکانت ھێناوە.

Aal-i-Imraan 3:53Listen in Qur'an →
54

وَمَكَرُوا۟ وَمَكَرَ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ

(به‌ڵام دوژمنانی خوا) پیلانیان گێڕا، خوایش پیلانه‌کانی پووچ کردنه‌وه‌، چونکه خوا چاکترین و به‌ده‌سه‌ڵاترین زاتێکه‌له هه‌ڵوه‌شاندنی نه‌خشه و پیلانی دوژمنانیدا.

بێباوەڕانی بەنو ئیسرائیل فڕوفێڵیان کرد، بەوەی ھەوڵیاندا کە عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) بکوژن، خوای گەورەش لە بەرامبەر فڕوفێڵی ئەواندا فێڵی لێکردن و لە گومڕایی و سەر لێشێواویدا بەجێی ھێشتن، ئەوەبوو پیاوێکی تری لەخۆیان خستە سەر شێوازی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت)، بێگومان خوای گەورە باشترینی کەسە کە فڕوفێڵی ئەوان بەتاڵ وپووچ بکاتەوە، چونکە ھیچ کەسێک وەک خوای گەورە ناتوانێت فڕوفێڵی کەسانی تر پووچ بکاتەوە.

Aal-i-Imraan 3:54Listen in Qur'an →
55

إِذْ قَالَ ٱللَّهُ يَٰعِيسَىٰٓ إِنِّى مُتَوَفِّيكَ وَرَافِعُكَ إِلَىَّ وَمُطَهِّرُكَ مِنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ وَجَاعِلُ ٱلَّذِينَ ٱتَّبَعُوكَ فَوْقَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِلَىٰ يَوْمِ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ ثُمَّ إِلَىَّ مَرْجِعُكُمْ فَأَحْكُمُ بَيْنَكُمْ فِيمَا كُنتُمْ فِيهِ تَخْتَلِفُونَ

(به‌یادیان بهێنه‌) کاتێک خوا فه‌رمووی: ئه‌ی عیسا من (به‌شێوه‌یه‌کی ئاسایی) تۆ ده‌مرێنم پاشان تۆ پایه‌دارو بڵند ده‌که‌مه‌وه لای خۆم، له ده‌ستی ناپاکی ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌رن ڕزگارت ده‌که‌م و پاک ڕاتده‌گرم و به‌رزیی و بڵندیی ده‌به‌خشم به‌وانه‌ی که شوێنکه‌وته‌ی تۆن به‌سه‌ر کافراندا هه‌تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ودواش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆلای منه‌، ئه‌وسا دادوه‌ریی و فه‌رمانڕه‌وایی دادپه‌روه‌رانه ده‌که‌م له نێوانتاندا له‌و شتانه‌دا که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌بووه و ڕاتان ده‌رباره‌ی جیاواز بووه‌.

وە دیسان خوای گەورە فێڵێ ئەوانی پووچەڵ کردەوە بەوەی کاتێک بە عیسای فەرموو: (سەلامی خوای لێ بێت) من تۆ دەبەمەوە بۆلای خۆم بەبێ ئەوە بمریت، وە جەستە و ڕۆحت بەرز دەکەمەوە بۆلای خۆم، وە خاوێنت دەکەمەوە لە بەدکاری ئەوانەی باوەڕیان پێ نەھێنایت وە دوورت دەخەمەوە لێیان، وە ئەوانەشی کە شوێن کەوتەی تۆ بوون لەسەر ئاینی ھەق و باوەڕیان پێ ھێنایت، وە باوەڕیان ھێنا بە پێغەمبەرێتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) زاڵیان دەکەم بەسەر ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بەتۆ تاڕۆژی دوایی بە بەڵگە وبورھان و سەرخستن بەسەریاندا، وە پاشان گەڕانەوەشتان تەنھا بۆلای منە لەڕۆژی دواییدا، وە منیش بەڕاست ودروست دادوەری دەکەم لەنێوانتاندا لەسەر ئەو شتانەی کە ناکۆک و ڕاجیاواز بوون تیایدا.

Aal-i-Imraan 3:55Listen in Qur'an →
56

فَأَمَّا ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فَأُعَذِّبُهُمْ عَذَابًۭا شَدِيدًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمَا لَهُم مِّن نَّٰصِرِينَ

جا ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون سزای توند و تیژیان ده‌ده‌م له دنیادا (به شکستی و سه‌رشۆڕیان)، له قیامه‌تیشدا (به ژیانی سه‌ختی ناو دۆزه‌خ)، جا له‌وێ که‌سیان ده‌ست ناکه‌وێت که یاریده‌ده‌رو پشتیوانیان بێت (له سزای من بیانپارێزێت).

جا ئەوانەی کە بێباوەڕ بوون بە تۆ وە بەو ھەق وڕاستیەش کە تۆ بۆت ھێنان، من لەدونیادا سزای زۆر سەختیان دەدەم بە کوشت وکوشتار و بەدیل گرتن وزەلیل کردن و سزای تریش، وە لەڕۆژی دواییشدا سزایان دەدەم بە ئاگری دۆزەخ، وە ئەوان ھیچ کەسێکیان نیە سەریان بخات و یارمەتیان بدات و سزایان لەسەر ھەڵبگرێت.

Aal-i-Imraan 3:56Listen in Qur'an →
57

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ فَيُوَفِّيهِمْ أُجُورَهُمْ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه (به ئاینی ئیسلام) و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجام داوه‌، ئه‌وه خوا به ته‌واوی پاداشتیان ده‌داته‌وه‌، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆشناوێت.

وە ئەوانەش کە باوەڕیان پێ ھێنایت وە باوەڕیان بەو ھەق وڕاستیەش ھێنا کە تۆ بۆت ھێنان، وە کاروکردەوەی چاکیان ئەنجامدا لە نوێژ وزەکات وڕۆژوو و بەجێھێنانی سیلەی ڕەحم وکارە چاکەکانی تریش، ئەوا بێگومان خوای گەورە بەچاکترین شێوە پاداشتی کاروکردەوەکانیان دەداتەوە وە ھیچیان لێ کەم ناکات، ئەم باس وخواسە بۆ شوێنکەوتوانی عیسای مەسیحە (سەلامی خوای لێ بێت) پێش ئەوەی خوای گەورە موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ڕەوانە بکات کە مەسیح خۆی موژدەی ھاتنی پێدابوون، بێگومان خوای گەورە ستەمکارانی خۆش ناوێت، گەورەترین ستەمیش ستەمی ھاوەڵ بڕیاردانە بۆ خوای گەورە وە باوەڕ ناھێنانە بە پێغەمبەرەکانی.

Aal-i-Imraan 3:57Listen in Qur'an →
58

ذَٰلِكَ نَتْلُوهُ عَلَيْكَ مِنَ ٱلْءَايَٰتِ وَٱلذِّكْرِ ٱلْحَكِيمِ

ئه‌و هه‌واڵ و به‌سه‌رهاتانه‌ی که به‌سه‌رتدا ده‌یخوێنینه‌وه (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له ئایه‌ته‌‌کانی خوایه و له یادو باسه پڕداناییه‌کانه‌.

ئەوەی بۆت دەخوێنینەوە لەسەرگوزەشتە و ھەواڵی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) لەو نیشانە ڕوون وئاشکرایانەن کە بەڵگەن لەسەر ڕاستی ودروستی ئەوەی بۆ تۆ دابەزیووە، ئەویش مایەی وەبیرخستنەوەیە بۆ خواناسان، وە ھەمووی ڕاست ودروستن و بەھیچ شێوەیەک ناھەقی ونادروستیان بەسەردا نایەت.

Aal-i-Imraan 3:58Listen in Qur'an →
59

إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ ٱللَّهِ كَمَثَلِ ءَادَمَ ۖ خَلَقَهُۥ مِن تُرَابٍۢ ثُمَّ قَالَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه‌؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی داو پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).

نمونەی خەلق ودروست بوونی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) لای خوای گەورە ھاوشێوەی خەلق ودروست بوونی ئادەمە کە خوای گەورە لەگڵ دروستی کرد، بەبێ باوک و بەبێ دایک، تەنھا ھێندە بوو کە خوای گەورە پێی فەرموو: ببە بە مرۆڤ، ئەوە بوو بوو بەو مرۆڤەی کە خوای گەورە وویستی لەسەر بوو، جا ئیتر چۆن وا گومان دەبەن کە عیسی خوا بێت؟ بە بەڵگەی ئەوە کە بەبێ باوک لەدایک بووە؟ ئەوان دان دەنێن بەوەی کە ئادەم مرۆڤە، لەگەڵ ئەوەشدا کە بەبێ باوک و دایکیش خوای گەورە خەلقی کرد ودروستی کرد.

Aal-i-Imraan 3:59Listen in Qur'an →
60

ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُن مِّنَ ٱلْمُمْتَرِينَ

حه‌قیقه‌ت و ڕاستی هه‌ر ئه‌وه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه‌یه‌، کاواته نه‌که‌یت بچیته ڕیزی ئه‌وانه‌ی که گومان کارکردی هه‌یه له‌سه‌ریان.

ئەو ھەق وڕاستیەی کە گومانی تێدا نیە لەبارەی عیساوە (سەلامی خوای لێ بێت) ھەر ئەوەیە کە خوای گەورە بۆی دابەزاندویت و بۆی باسکردویت، جا لەبەر ئەوە بەھیچ شێوەیەک گومانت نەبێت و تووشی دوو دڵی نەبیت لەبارەیەوە، بەڵکو پێویستە لەسەر ئەو ھەق وڕاستیەی کە لەسەریتی دامەزراوو بیت.

Aal-i-Imraan 3:60Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.