Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–50 of 200

41

قَالَ رَبِّ ٱجْعَل لِّىٓ ءَايَةًۭ ۖ قَالَ ءَايَتُكَ أَلَّا تُكَلِّمَ ٱلنَّاسَ ثَلَٰثَةَ أَيَّامٍ إِلَّا رَمْزًۭا ۗ وَٱذْكُر رَّبَّكَ كَثِيرًۭا وَسَبِّحْ بِٱلْعَشِىِّ وَٱلْإِبْكَٰرِ

ئینجا زه‌که‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا نیشانه‌یه‌کم بۆ دیاری بکه تا دڵنیابم که خێزانم سکی بووه‌، خوای گه‌وره فه‌رمووی: نیشانه‌که‌ت ئه‌وه‌یه‌که توانای قسه کردنت تا سێ ڕۆژ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا نابێت (زمانت ده‌به‌سترێت) مه‌گه‌ر به ئیشاره‌ت و ئاماژه نه‌بێت، تۆش زۆر یادی په‌روه‌ردگارت و ته‌سبیحات و ستایشی بکه به‌تایبه‌تی له ده‌مه و ئێواره و به‌ره‌به‌یاندا.

زەکەریا ووتی: ئەی پەروەردگارم نیشانەیەکم بۆ دیاری بکە کە بزانم ژنەکەم سکی ھەیە ودوو گیانە، پەروەردگاریش فەرمووی: ئەو نیشانەیەی کە داوای دەکەیت ئەوەیە: کە تا سێ شەو و سێ ڕۆژ تۆ ناتوانێت لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکەیت، بە ئاماژە وھاوشێوەکانی نەبێت، بەبێ ئەوەش کە دووژاری نەخۆشیەک وناڕێکیەک بوو بیت، جا لەبەر ئەوە زۆر یادی خوا وتەسبیحاتی ئەو بکە لەسەرەتای ڕۆژ و کۆتاییەکەیەوە.

Aal-i-Imraan 3:41Listen in Qur'an →
42

وَإِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰكِ وَطَهَّرَكِ وَٱصْطَفَىٰكِ عَلَىٰ نِسَآءِ ٱلْعَٰلَمِينَ

(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه کاتێک) جبرئیلی فریشته وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزه‌ی کردویت، هه‌ڵی بژاردویت و ڕێزی داویت به‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا.

ئەی پێغەمبەر بیری ئەو کاتە بکەوە کاتێک کە فریشتەکە بە مەریەمی ووت (سەلامی خوای لێ بێت): بێگومان خوای گەورە ھەڵیبژاردویت بۆ کارێکی زۆر گرنگ، چونکە تۆ خاوەنی چەندان سیفاتی جوانیت، وە پاکژی کردویەتەوە لە کەموو کورتیەکان، وە ھەڵیبژاردویت بەسەر تەواوی ژنانی سەر ڕووی زەوی لە زەمانی خۆتدا.

Aal-i-Imraan 3:42Listen in Qur'an →
43

يَٰمَرْيَمُ ٱقْنُتِى لِرَبِّكِ وَٱسْجُدِى وَٱرْكَعِى مَعَ ٱلرَّٰكِعِينَ

ئه‌ی مه‌ریه‌م ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگارت به‌، سوژده و کڕنووشی بۆ ببه له‌گه‌ڵ کڕنووشبه‌راندا.

ئەی مەریەم: مانەوەت لە ناو نوێژدا درێژ بکەرەوە، وە کڕنووش بەرەوە بۆ خوای گەورە لەگەڵ بەندە کڕنوشبەرە چاکەکاندا.

Aal-i-Imraan 3:43Listen in Qur'an →
44

ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۚ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يُلْقُونَ أَقْلَٰمَهُمْ أَيُّهُمْ يَكْفُلُ مَرْيَمَ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ يَخْتَصِمُونَ

ئه‌وشتانه‌ی باسکران چه‌ند هه‌واڵێک بوون له غه‌یبه‌وه‌، ئێمه له‌ڕێگه‌ی (وه‌حی) و سروشه‌وه به‌تۆی ده‌گه‌یه‌نین، خۆ تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) له‌وێ نه‌بوویت کاتێک پێنوسه‌کانیان هه‌ڵئه‌دا‌یه (ئاوه‌وه‌، پێنوسی کێ سه‌رکه‌وت و ئاو نه‌یبرد) ئه‌وه‌یان مه‌ریه‌م په‌روه‌رده بکات، تۆ له‌وێش نه‌بوویت کاتێک کێشه‌یان هه‌بوو (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کێ به‌خێوی بکات).

ئەی پێغەمبەر، ئەو ھەواڵانەی کە بۆمان باسکردیت لەبارەی زەکەریا و مەریەمەوە (سەلامی خوایان لێ بێت) لەو ھەواڵە نادیارانە بوو کە ئێمە وەحیمان بۆ کردیت و بۆمان باسکردیت، وە ئەو کاتە تۆ لای ئەو زانا و خواناسانە نەبویت کە بوو بە ناکۆکی و دەمەقاڵێیان لەسەر ئەوەی کامیان شایستەترن بە پەروەردەکردنی مەرەیەم، تا ئەوە بوو پەنایان برد بۆ تیر وپشک کردن بە ھەڵدانی پێنووسەکانیان بۆ ناو دەریا، ئەوە بوو تیر وپشکەکە بۆ پێنووسەکەی زەکەریا دەرچوو، - بەخێوکردن و پەروەردە کردنی مەریم خوای گەورە خستیە ئەستۆی زەکەریاوە.

Aal-i-Imraan 3:44Listen in Qur'an →
45

إِذْ قَالَتِ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَٰمَرْيَمُ إِنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍۢ مِّنْهُ ٱسْمُهُ ٱلْمَسِيحُ عِيسَى ٱبْنُ مَرْيَمَ وَجِيهًۭا فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ وَمِنَ ٱلْمُقَرَّبِينَ

(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه‌) کاتێک فریشه‌که به مه‌ریه‌می وت: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا مژده‌ت ده‌داتێ: به وشه‌یه‌کی خۆی (که فرمانی ـ کن فیکون ـ ه‌، ڕۆڵه‌یه‌کت پێ ببه‌خشێت) که ناوی (المسیح)ه، عیسای کوڕی مه‌ریه‌مه‌، که پیاو ماقووڵ و پایه به‌رزه له‌م دنیادا، له قیامه‌تیشدا له ده‌سته‌ی نزیکانه (له ئێمه‌وه‌).

ئەی پێغەمبەر یادی ئەو کاتە بکەرەوە کە فریشتەکە ووتی: ئەی مەریەم، بێگومان خوای گەورە موژدەی بەخشینی کوڕێکت دەداتێ، بەشێوەیەکە کە بەبێ باوک لەدایک دەبێت، بەڵکو تەنھا بە ووشەیەک لەلایەن خوای گەورەوە دەبێت، بەوەی ھەرکە ووتی پێی ببە، ئەو مناڵە بە ئیزنی خوای گەورە لەدایک دەبێت، وە ناوی ئەو کوڕە مەسیح عیسای کوڕی مەریەم دەبێت، کە پلە وپایەیەکی زۆر گەورەی دەبێت لە دونیا و دواڕۆژدا، وە یەکێکیش دەبێت لە نزیکەکانی پەروەردگار.

Aal-i-Imraan 3:45Listen in Qur'an →
46

وَيُكَلِّمُ ٱلنَّاسَ فِى ٱلْمَهْدِ وَكَهْلًۭا وَمِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

جا عیسا له بێشکه‌داو به‌گه‌وره‌ییش قسه ده‌کات بۆ خه‌ڵکی، له پیاو چاکانیشه‌.

لەکاتێکدا عیسی ھێشتا کۆرپە ساوایەک بوو لە بێشکەدا، وە پێش ئەوەی کاتی قسە کردنی بێت، خوای گەورە وای لێکرد لەگەڵ خەڵکیدا قسە بکات، وە دیسان کاتێکیش کە گەورە بوو ھێز وتوانا وپیاوەتی پەیدا کرد کەوتە قسە کردن لەگەڵیان، گفتوگۆی لەگەڵ دەکردن لەبارەی ھەرشتێک کە خێر وچاکەی دین و دونیایانی تێدا بێت، وە ھەروەھا یەکێکیشە لە پیاوچاکان لە گوفتار وکرداریدا.

Aal-i-Imraan 3:46Listen in Qur'an →
47

قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى وَلَدٌۭ وَلَمْ يَمْسَسْنِى بَشَرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ ٱللَّهُ يَخْلُقُ مَا يَشَآءُ ۚ إِذَا قَضَىٰٓ أَمْرًۭا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

ئه‌وسا مه‌ریه‌م وتی: په‌روه‌ردگارا، جا چۆن من منداڵم ده‌بێت: خۆ که‌س توخنم نه‌که‌وتووه‌، (جوبره‌ئیل فه‌رمووی): ویست و فه‌رمانی خوا هه‌روایه و چی بوێت، دروستی ده‌کات، هه‌ر کاتێک شتێکی بوێت ته‌نها پێی بڵێ ببه‌، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت.

مەریەم بەسەرسوڕمانێکەوە وتی: ئەی پەروەردگارم چۆن من بەبێ پیاو منداڵم دەبێت؟ چۆن منداڵم دەبێت کە ھیچ کەسێک نزیکم نەبووەتەوە نە بەحەرام و نە بەحەڵاڵ؟ فریشتەکە پێی وت: ھەروەک چۆن خوای گەورە بەبێ باوک منداڵی پێ بەخشیت، ھەر بەو شێوەیە ئەمەش فەرمانی خوایە و ھەرواش دەبێت، خوای گەورە ویستی لەسەر ھەر شتێک بێت دروستی دەکات، ئەگەر پێچەوانەی ئەوەش بێت کە خەڵکی لەسەری ڕاھاتوون، جا ئەگەر ھەر کارێکی ویست کە ئەنجامی بدات، ئەوە تەنھا فەرمانی پێ دەکات و دەڵێت: ببە، ئەویش خێرا دەبێت، وە ھیچ شتێکیشی لێ دەسەوسان نابێت.

Aal-i-Imraan 3:47Listen in Qur'an →
48

وَيُعَلِّمُهُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ

هه‌روه‌ها خوای گه‌وره فێری کتێب و نووسین و دانایی و ته‌ورات و ئینجیلی ده‌کات.

خوای گەورە ئەو کوڕەی تۆ فێری نوسین و دانایی وکارجوانی لە گوفتار و کرداردا دەکات، وە ئەو تەوراتەیشی فێر دەکات کە دایبەزاندبوو بۆ موسی (سەلامی خوای لێ بێت)، وە ئینجیلیشی فێر دەکات کە دواتر دایدەبەزێنێت بۆی.

Aal-i-Imraan 3:48Listen in Qur'an →
49

وَرَسُولًا إِلَىٰ بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ أَنِّى قَدْ جِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ ۖ أَنِّىٓ أَخْلُقُ لَكُم مِّنَ ٱلطِّينِ كَهَيْـَٔةِ ٱلطَّيْرِ فَأَنفُخُ فِيهِ فَيَكُونُ طَيْرًۢا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُبْرِئُ ٱلْأَكْمَهَ وَٱلْأَبْرَصَ وَأُحْىِ ٱلْمَوْتَىٰ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۖ وَأُنَبِّئُكُم بِمَا تَأْكُلُونَ وَمَا تَدَّخِرُونَ فِى بُيُوتِكُمْ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

(له ئاینده‌دا ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌نه‌وه‌ی ئیسرائیل که من پێغه‌مبه‌رێکم، بۆ لای ئێوه ڕه‌وانه‌کراوم، به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کیشم پێ یه له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه‌، (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که‌): من له قوڕ شێوه‌ی باڵنده‌تان بۆ دروست ده‌که‌م، ئینجا فووی پێدا ده‌که‌م، به‌فرمانی خوا یه‌کسه‌ر، ده‌بێته باڵنده‌یه‌کی زیندوو و کوێری زکماک و نه‌خۆشی به‌ڵه‌کیی چاک ده‌که‌مه‌وه به‌ویستی خوا و مردووانیش زیندوو ده‌که‌مه‌وه به‌فرمانی خوا و هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌ی که ده‌یخۆن و هه‌ڵی ده‌گرن له ماڵه‌کانتاندا پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڕاستی له‌و شتانه‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه هه‌یه بۆتان ئه‌گه‌ر ئیماندارن.

ھەروەھا دەیکات بە پێغەمبەر بۆ لای نەوەکانی ئیسرائیل، وە پێیان دەڵێت: من پێغەمبەر و نێرراوی خوام بۆلای ئێوە، وە بەڵگە ونیشانەیشم بۆ ھێناون لەسەر ڕاستی دروستی پێغەمبەرایەتیم، کە بریتیە لەوەی لە قوڕ شکڵی باڵندەتان بۆ دروست دەکەم، پاشان فووی پێدا دەکەم بەیارمەتی خوای گەورە دەبێتە باڵندەیەکی زیندوو، وە ئەو کەسەشی بە زکماکی بە کوێری لەدایک بووبێت چاکی دەکەمەوە، وە ئەوەشی دووچاری بەڵەکی بووبێت چاکی دەکەمەوە و پێستە جوانەکەی بۆ دەگەڕێتەوە، وە بە یارمەتی خوای گەورە مردووان زیندوو دەکەمەوە، وە پێتان دەڵێم چی دەخۆن، وە چیش لە ماڵەوە ھەڵدەگرن و دەیشارنەوە، ئەو کارە گەورانەی کە بۆم باسکردن ولە دەسەڵاتی مرۆڤدا نین ھەمووی بەڵگەی ڕوون و ئاشکران لەسەر ئەوەی من نێردراوی خودام بۆ لای ئێوە، ئەگەر ئێوە باوەڕداران و باوەڕتان ھەیە بە بەڵگە ونیشانەکان.

Aal-i-Imraan 3:49Listen in Qur'an →
50

وَمُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَىَّ مِنَ ٱلتَّوْرَىٰةِ وَلِأُحِلَّ لَكُم بَعْضَ ٱلَّذِى حُرِّمَ عَلَيْكُمْ ۚ وَجِئْتُكُم بِـَٔايَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

هه‌روه‌ها به‌ڕاستدانه‌ری ئه‌و ته‌وراته‌م که له‌به‌ر ده‌ستمدایه‌، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و شتانه‌ی له‌سه‌رتان حه‌رامکراوه (به‌فه‌رمانی خوا) حه‌ڵاڵی بکه‌م و به‌ڵگه‌شم بۆ هێناون له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه (له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تیم) که‌واته له خوا بترسن و فه‌رمانبه‌رداری من بن و به قسه‌م بکه‌ن.

وە ھەروەھا ئەوەشم بۆ ھێناون کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاست ودروستی ئەوەی لە پێش منەوە لە تەورات دابەزیوە، وە ھاتووم تاوەکو ھەندێک لەو شتانەی کە پێشتر حەرام کراوە لەسەرتان بۆتانی حەڵاڵ بکەم، تاوەکو ئاسان و سووک بێت لەسەرتان، وە بەڵگەی ڕوون وئاشکرام بۆ ھێناون لەسەر ڕاستی ئەوەی پێتان دەڵێم، جا لەبەر ئەوە لەخوای گەورە بترسن بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە قەدەغەی کردوون، وە گوێڕایەڵم بن لەوەی بانگتان دەکەم بۆی.

Aal-i-Imraan 3:50Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.