Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 31–40 of 200

31

قُلْ إِن كُنتُمْ تُحِبُّونَ ٱللَّهَ فَٱتَّبِعُونِى يُحْبِبْكُمُ ٱللَّهُ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) به ئیمانداران) بڵێ: ئه‌گه‌ر ئێوه خواتان خۆش ده‌وێت ده شوێنی من بکه‌ون و له فه‌رمانی من ده‌رمه‌چن، ئه‌وکاته خوایش ئێوه‌ی خۆش ده‌وێت و له گوناهو هه‌ڵه‌کانیشتان خۆش ده‌بێت، ئه‌و خوایه لێخۆشبوو و میهره‌بانه‌.

ئەی پێغەمبەر بڵێ: ئەگەر ئێوە بەڕاستی خواتان خۆش دەوێت، ئەوا بە ئاشکرا وبەنھێنی شوێن ئەوە بکەون کە من ھێناومە، ئەو کاتە ئێوەش خۆشەویستی خوای گەورە بەدەست دەھێنن، و لەگوناھەکانتان خۆش دەبێت، بێگومان خوای گەورە لێبوردەیە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن ودەگەڕێنەوە بۆلای، وە زۆر بە ڕەحم ومیھرەبانە بەرامبەر بەندەکانی.

Aal-i-Imraan 3:31Listen in Qur'an →
32

قُلْ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ ۖ فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُحِبُّ ٱلْكَٰفِرِينَ

(دووباره‌) پێیان بڵێ: فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ر بن، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌پێچی بکه‌ن و پشتی تێبکه‌ن ئه‌وه دڵنیابن خوا بێ باوه‌ڕانی خۆش ناوێت.

ئەی پێغەمبەر بڵێ: گوێڕایەڵێ خوا و گوێڕایەڵێ پێغەمبەرەکەی بن بە جێ بەجێکردنی فەرمانەکان و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکان، ئەگەر ھاتوو پشتیان ھەڵکرد لەوە، بێگومان خوای گەورە بێباوەڕانی خۆش ناوێت، ئەوانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی خۆی وفەرمانەکانی پێغەمبەرەکەی دەکەن.

Aal-i-Imraan 3:32Listen in Qur'an →
33

۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱصْطَفَىٰٓ ءَادَمَ وَنُوحًۭا وَءَالَ إِبْرَٰهِيمَ وَءَالَ عِمْرَٰنَ عَلَى ٱلْعَٰلَمِينَ

به‌ڕاستی خوا ئاده‌م و نوح و نه‌وه‌کانی ئیبراهیم و نه‌وه‌کانی عیمرانی هه‌ڵبژاردووه‌و ڕێزی داوون به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌موو جیهاندا.

بێگومان خوای گەورە ئادەمی ھەڵبژارد، فریشتەکانیش سوژدەیان بۆ برد، وە نوحی ھەڵبژارد کە یەکەم پێغەمبەر بێت بۆ خەڵکی سەر زەوی، وە ئالی ئیبراھیمی ھەڵبژارد کە پیغەمبەرایەتی لەناو نەوەکانیدا بەردەوام بێت، وە ئالی عیمرانی ھەڵبژارد، وە ھەموو ئەوانەی ھەڵبژارد کە فەزڵیان ھەبوو بەسەر ھەموو خەڵکی سەردەمی خۆیان.

Aal-i-Imraan 3:33Listen in Qur'an →
34

ذُرِّيَّةًۢ بَعْضُهَا مِنۢ بَعْضٍۢ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌کن یه‌ک ڕه‌چه‌ڵن، هه‌ندێکیان له هه‌ندێکی تریان بوون، خوا خۆی بیسه‌رو زانایه (چاک ده‌یزانی که شایسته‌ن بۆ ئه‌و کاره پیرۆزه‌).

ئەوانەی کە باسکران لە پێغەمبەران و نەوەکانیان کە شوێن کەوتەی ڕێبازی ئەوانن، ئەوان ھەندێکیان بەشوێن ئەوانی تردا ھاتوون لە شوێنکەوتنی یەکخواپەرستی و ئەنجامدانی کاروکردەوەی چاک، خوو ڕەوشتی جوانیان لەوانەوە بۆ ماوەتەوە، خوای گەورە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر زانایە بە کاروکردەوەیان، ھەر لەبەر ئەوەیە ھەر کەسێکی بوێت لەوان ھەڵیاندەبژێرێت وپاکیان دەکاتەوە.

Aal-i-Imraan 3:34Listen in Qur'an →
35

إِذْ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ عِمْرَٰنَ رَبِّ إِنِّى نَذَرْتُ لَكَ مَا فِى بَطْنِى مُحَرَّرًۭا فَتَقَبَّلْ مِنِّىٓ ۖ إِنَّكَ أَنتَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

(به‌یاد بێنه‌) کاتێک هاوسه‌ری عیمران وتی: په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی من بڕیارم داوه‌و نه‌زرم کردووه ئه‌و منداڵه‌ی له سکمدایه ئازاد کراوبێت له هه‌موو ئه‌رک و ئیش و کارێک (تا هه‌ر له خزماتی بیت المقدس دا بێت) ده تۆش لێم وه‌ربگره‌، چونکه به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی بیسه‌رو زانایت.

ئەی پێغەمبەر ئەو ساتە وەبیر بھێنە کە ژنەکەی عیمران، دایکی مەریەم (سەلامی خوای لێ بێت) ووتی: ئەی پەروەردگارم بەڕاستی من لەسەر خۆم واجبم کردووە ئەو مناڵەی کە لە سکمدایە نەزری تۆی بکەم بۆ خزمەتکردنی تۆ وخزمەتکردنی ماڵەکەی تۆ، جا تۆیش ئەوەم لێ وەربگرە، بێگومان تۆ بیسەری نزاکانمیت، وە زانایت بە نیەت ومەبەستم.

Aal-i-Imraan 3:35Listen in Qur'an →
36

فَلَمَّا وَضَعَتْهَا قَالَتْ رَبِّ إِنِّى وَضَعْتُهَآ أُنثَىٰ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا وَضَعَتْ وَلَيْسَ ٱلذَّكَرُ كَٱلْأُنثَىٰ ۖ وَإِنِّى سَمَّيْتُهَا مَرْيَمَ وَإِنِّىٓ أُعِيذُهَا بِكَ وَذُرِّيَّتَهَا مِنَ ٱلشَّيْطَٰنِ ٱلرَّجِيمِ

به‌ڵام کاتێک منداڵه‌که‌ی بوو (به دڵشکاویه‌وه‌) وتی: په‌روه‌ردگارا خۆ من کچم بوو، بێگومان خوا خۆی چاک ده‌زانێت که چی بووه‌، (خۆ ئاشکرایه‌) کوڕیش وه‌کو نی یه (له‌گه‌لێ ڕووه‌وه و هه‌ریه‌که ئه‌رک و فرمانی خۆی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی به ئافره‌ت ده‌کرێت به‌پیاو ناکرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، ژن و پیاو ته‌واوکاری یه‌کترن و هیچیان لای خوا که‌م ڕێزنین ئه‌رکی خزمه‌تکاری بیت المقدسیش به‌و ناکرێت)، منیش به‌ڕاستی ناوم نا مه‌ریه‌م و من ئه‌یپارێزم به‌تۆ خۆی و وه‌چه‌که‌ی له شه‌یتانی ڕه‌جم کراو.

جا کاتێک سکەکەی تەواو بوو، وە مناڵەکەی دانا، داوای لێبوردنی کرد -چونکە ئومێدەوار بوو کە سکەکەی کوڕ بێت- ووتی: ئەی پەروەردگار من کچێکم بوو، خوا خۆیشی چاکتر ئاگادارە بەوەی لەدایک بووە، وە کوڕیش وەک ئەو کچە نیە کە پێی بەخشرا لە ڕووی ھێز ودروستکردنەوە، وە منیش ناوم ناوە مەریەم، وە من خۆی و مناڵەکەشی بەتۆ سپارد تا لە شەڕ وخراپەی شەیتانی نەفرین لێ کراو پارێزراو بن.

Aal-i-Imraan 3:36Listen in Qur'an →
37

فَتَقَبَّلَهَا رَبُّهَا بِقَبُولٍ حَسَنٍۢ وَأَنۢبَتَهَا نَبَاتًا حَسَنًۭا وَكَفَّلَهَا زَكَرِيَّا ۖ كُلَّمَا دَخَلَ عَلَيْهَا زَكَرِيَّا ٱلْمِحْرَابَ وَجَدَ عِندَهَا رِزْقًۭا ۖ قَالَ يَٰمَرْيَمُ أَنَّىٰ لَكِ هَٰذَا ۖ قَالَتْ هُوَ مِنْ عِندِ ٱللَّهِ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ يَرْزُقُ مَن يَشَآءُ بِغَيْرِ حِسَابٍ

ئینجا په‌روه‌ردگاری به‌شێوه‌یه‌کی جوان و په‌سه‌ند مه‌ریه‌می وه‌رگرت، زۆر به‌جوانی پێی گه‌یاند، زه‌که‌ریای کرده مامۆستاو سه‌رپه‌رشتی (که هه‌م خزم و هه‌م پێغه‌مبه‌ر بوو، تا به‌چاکی دینداری فێر بکات، پاشان که مه‌ریه‌م گه‌وره بوو) هه‌ر کاتێک زه‌که‌ریا ده‌چوو بۆ سه‌ردانی له شوێنی خواپه‌رستیه‌که‌یدا ده‌یبینی ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌تی جۆراوجۆری لایه‌، زه‌که‌ریا: وتی ئه‌ی مه‌ریه‌م ئه‌م هه‌موو ڕزق و ڕۆزییه‌ت له‌کوێ بوو؟!، مه‌ریه‌م له وه‌ڵامیدا وتی: ئه‌وه له لایه‌ن خواوه‌یه‌، ئه‌و بۆم ده‌نێرێت، به‌ڕاستی خوا به هه‌ر که‌س بیه‌وێت ڕزق و ڕۆزیی بێ سنوورو بێ هۆکار ده‌به‌خشێت.

ئەمجا پەروەردگار نەزرەکەی بەجوانترین شێوە لێ گیرا کرد، وە کچەکەشی بە پەروەردەیەکی چاک وجوان پێگەیاند، وە دڵی بەندە چاکەکانیشی پێوە پەیوەست کرد، وە زەکەریاشی کردە چاودێر وخزمەتکاری، جا ھەر کاتێک زەکەریا دەچوویە ژوورەوە بۆ شوێنی پەرستنەکەی ڕزق وڕۆزی پاکوخاوێنی دەبینی کە زۆر بە ئاسانی بۆی دەھات- میوەجاتێک کە لەو وەرزەدا لای کەس دەست نەدەکەوت- بۆیە بەسەر سوڕمانەوە بە مەریەمی دەووت: ئەی مەریەم ئەم ڕزق وڕۆزیەت لەکوێوە بۆ دێت؟ ئەویش لەوەڵامیدا دەیووت: ئەم ڕزق وڕۆزیە لە لایەن خواوەیە، بێگومان خوای گەورە ھەر کەسێکی بوێت ڕزق وڕۆزی فراوانی بێژماری پێ دەدات.

Aal-i-Imraan 3:37Listen in Qur'an →
38

هُنَالِكَ دَعَا زَكَرِيَّا رَبَّهُۥ ۖ قَالَ رَبِّ هَبْ لِى مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةًۭ طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ ٱلدُّعَآءِ

ئا له‌و کات و شوێنه‌دا، زه‌که‌ریا هانا و نزای بۆ په‌روه‌ردگاری لێ به‌رز بۆوه و وتی: په‌روه‌ردگارا نه‌وه‌ی چاک و پاکم پێ ببه‌خشه‌، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت.

لەو کاتەدا کە زەکەریا ئەو ڕزق وڕۆزیەی بەشێوەیەکی نا ئاسایی (دوور لە سوننەتی خوای بەزر وباڵا لە ڕۆزیدانی خەڵکی) لای مەریەم بینی بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە مناڵێکیان پێ ببەخشێت لەگەڵ ئەوەی خۆی چووە بە تەمەندا و ژنەکەشی ئافرەتێکی نەزۆکە: داوای لەخوای گەورە کرد و ووتی: ئەی پەروەردگارم مناڵێکی چاک وپاکوخاوێنم پێ ببەخشە، چونکە بێگومان تۆ بیسەری ئەوانەی کە داوات لێدەکەن، وە دێیت بەدەم داواکەشیانەوە.

Aal-i-Imraan 3:38Listen in Qur'an →
39

فَنَادَتْهُ ٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَهُوَ قَآئِمٌۭ يُصَلِّى فِى ٱلْمِحْرَابِ أَنَّ ٱللَّهَ يُبَشِّرُكَ بِيَحْيَىٰ مُصَدِّقًۢا بِكَلِمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَسَيِّدًۭا وَحَصُورًۭا وَنَبِيًّۭا مِّنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

جا یه‌کسه‌ر فریشته جبرئیل بانگی کرد له‌کاتێکدا زه‌که‌ریا له میحرابه‌که‌دا وه‌ستا بوو، نوێژی ده‌کرد، (وتی) به‌ڕاستی خوای گه‌وره مژده‌ت ده‌داتێ به به‌خشینی کوڕێک ناوی یه‌حیایه‌، به‌ڕاستدانه‌ری فه‌رمانی تایبه‌تی خوایه و گه‌وره و ڕێزداره و خۆپارێزه له گوناهان و پێغه‌مبه‌رێکه له چاکان.

لەو کاتەدا کە زەکەریا لە شوێنی پەرستنەکەی خۆی خەریکی نوێژ کردن بوو، فریشتەکە بانگی کرد و وتی: بێگومان خوای گەورە موژدەت پێ دەدات بە منداڵێک کە پاشتر دەتانبێت و ناوی یەحیایە، وە لە سیفەتەکانی ئەوەیە کە باوەڕی بە گشت وشەیەکی خوا ھەیە، مەبەست لەوەیە باوەڕی بە عیسای کوڕی مەریەم ھەیە چونکە عیسا بەشێوەیەکی تایبەت خوای گەورە بە گوفتاری خۆی دروستی کردووە، ئەم منداڵە دەبێتە گەورەی گەل و ھۆزەکەی خۆی لە زانست و زانیاری و پەرستندا، دەروونی خۆی دەگرێتەوە لە ھەموو شەھوەتبازییەک، لەناویاندا شەھوەتی نزیک بووەنەوە لە ئافرەتان، خۆی تەرخان کردووە بۆ پەرستنی پەروەردگاری، وە یەکێکیش دەبێت لە پێغەمبەران و لەڕیزی چاکەکارانیشدا دەبێت.

Aal-i-Imraan 3:39Listen in Qur'an →
40

قَالَ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِى غُلَٰمٌۭ وَقَدْ بَلَغَنِىَ ٱلْكِبَرُ وَٱمْرَأَتِى عَاقِرٌۭ ۖ قَالَ كَذَٰلِكَ ٱللَّهُ يَفْعَلُ مَا يَشَآءُ

زاکه‌ریا وتی: په‌روه‌ردگارا؛ ئاخۆ چۆن منداڵم پێ ده‌به‌خشیت خۆ من پیری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیووم، هاوسه‌ره‌که‌شم سک ناکات، خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: کاری خوا هه‌ر ئاوایه و هه‌ر چیه‌کی بوێت، ده‌یکات.

جا کاتێک فرییشتەکە موژدەی یەحیای دا بە زەکەریا (سەلامی خوای لێ بێت)، بەسەر سوڕمانێکەوە زەکەریا ووتی: ئەی پەروەردگارم، چۆن من مناڵم دەبێت کاتێک کە من پیر بووم وژنەکەشم نەزۆکە و مناڵی نابێت؟! خوای گەورەش لەوەڵامیدا فەرمووی: دروستکردن وبەخشینی یەحیا لەگەڵ ئەوەی تۆ پیر بوویت و ژنەکەیشت نەزۆکە، وەک ھەموو شتێکی تر کاتێک کە خوای گەورە بیەوێت بە شێوەیەکی دوور لە ڕاھاتنی خەڵکی ھەر شتێکی بوێت دروستی دەکات، چونکە خوای گەورە بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر شتێکی بوێت بە دانایی و زانیاری خۆی دروستی دەکات.

Aal-i-Imraan 3:40Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.