Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 200

11

كَدَأْبِ ءَالِ فِرْعَوْنَ وَٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۚ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا فَأَخَذَهُمُ ٱللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

ئه‌وانه داب و نه‌ریتیان وه‌کو داب و نه‌ریتی داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و ئه‌وانه‌ی که پێشیان هاتوون وایه‌، ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ دانا، خوایش ئه‌وانی به‌هۆی گوناهو تاوانیانه‌وه به‌توندی سزادا و گرفتاری کردن و خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌هێز و به‌زه‌بره‌.

خو وداب ونەریتی ئەو بێباوەڕانە ھەروەک خو وداب ونەریتی گەلی فیرعەون وبێباوەڕانی پێش ئەوانە کە باوەڕیان نەھێنا بەخوا و بەڵگە ونیشانەکانی پەروەردگاریان بەدرۆزانی، خوای گەورەش لەبەر تاوان وگوناھیان سزای دان، وە سەروەت وسامان وماڵو مناڵیان ھیچ سودێکی پێ نەگەیاندن، وە دڵنیابە کە خوای گەورە تۆڵەسێنەرێکی زۆر توند وسەختە لەوانەی کە بێباوەڕ بوون پێی و بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانیانی بەدرۆ زانیوە.

Aal-i-Imraan 3:11Listen in Qur'an →
12

قُل لِّلَّذِينَ كَفَرُوا۟ سَتُغْلَبُونَ وَتُحْشَرُونَ إِلَىٰ جَهَنَّمَ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) بڵێ به‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌هێناوه‌: سه‌رئه‌نجام تێکده‌شکێن و ژێرده‌ست ده‌خرێن (له دنیادا، له ڕۆژی دوایشدا) کۆ ده‌کرێنه‌وه و ڕاپێچ ده‌کرێن بۆ ناو دۆزه‌خ که ناخۆشترین جێگه‌یه‌.

ئەی پێغەمبەر بەو بیباوەڕانە بڵێ، بە ھەموو بیرو بوۆچون وئاینێکیانەوە: بێگومان بەمزوانە ھەر لە دونیادا باوەڕداران سەردەکەون و زاڵ دەبن بەسەریاندا، وە لەسەر ئەو بێباوەڕیەشیان دەمرن، وە لەڕۆژی دواییشدا لەئاگری دۆزەخدا کۆتان دەکاتەوە، کە خراپترین جێگا وشوێنی مانەوەیە.

Aal-i-Imraan 3:12Listen in Qur'an →
13

قَدْ كَانَ لَكُمْ ءَايَةٌۭ فِى فِئَتَيْنِ ٱلْتَقَتَا ۖ فِئَةٌۭ تُقَٰتِلُ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَأُخْرَىٰ كَافِرَةٌۭ يَرَوْنَهُم مِّثْلَيْهِمْ رَأْىَ ٱلْعَيْنِ ۚ وَٱللَّهُ يُؤَيِّدُ بِنَصْرِهِۦ مَن يَشَآءُ ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَعِبْرَةًۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَبْصَٰرِ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه بڵێ) بێگومان له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ی که له (جه‌نگی به‌دردا) ڕوو به ڕووی یه‌کتر وه‌ستان نیشانه‌و په‌ندێکی گه‌وره بوو بۆتان، ده‌سته‌یه‌کیان له پێناوی خوادا ده‌جه‌نگان، ده‌سته‌که‌ی تریان بێ باوه‌ڕ بوون، ئیمانداران له‌به‌ر چاوی ئه‌واندا دوو ئه‌وه‌نده‌یان ده‌نواند (له مه‌یدانی جه‌نگدا به‌چاوی بینایی و بینین)، (خوا فریشته‌یشی دابه‌زاند بۆ یارمه‌تی ئیمانداران)، خوا پشتگیری (هه‌ر ده‌سته‌یه‌ک)و هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌یکات، به‌ڕاستی ئا له‌و یارمه‌تیه‌دا په‌ند و ئامۆژگاری هه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی که بینایی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌وردیی بیرده‌که‌نه‌وه (که چۆن کۆمه‌ڵێکی که‌م زاڵ بوون به‌سه‌ر کۆمه‌ڵێکی زۆردا).

ئەی باوەڕداران لە ڕوو بەڕووبوونەوەی ئەو دوو دەستە وتاقمەی کە بۆ جەنگ کردن لەڕۆژی بەدر بەیەک گەیشتن پەند وئامۆژگاری بۆ ئێوە ھەیە، دەستەیەکیان باوەڕدار بوون، کە دەستەکەی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) وھاوەڵانی بوو، کە لە پێناو خوای گەورە وبەرز ڕاگرتنی ووشەی اللە، وسووک وژێرخستنی ووشەی بێباوەڕان دەجەنگان، وە دەستە وتاقمەکەی تریش کۆمەڵێکی بێباوەڕ بوون، کە لە بێباوەڕانی مەککە پێکھاتبوون، ئەوانەی بە فیز وفەخر وخۆ بەزلزانین ودەمارگیریەوە ھاتنە دەرەوە بۆ جەنگ کردن، باوەڕداران بەھەردوو چاوی سەری خۆیان ئەوانیان دەبینی کە دوو ھێندەی ئەوانن، خوای گەورەش دۆستانی خۆی سەردەخات، وە ھەر کەسێکیشی بوێت پشتیوانی دەکات، بێگومان لەمەدا پەند وئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک کە بەچاو روون بن، تاوەکو بزانن کە سەرکەوتن بۆ دەستەی باوەڕدارانە ئەگەرچی ژمارەشیان کەم بێت، وە شکان وسەرشۆڕیش بۆ دەستەی ناھەق وباتڵە ئەگەرچی ژمارەشیان زۆر بێت.

Aal-i-Imraan 3:13Listen in Qur'an →
14

زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ ٱلشَّهَوَٰتِ مِنَ ٱلنِّسَآءِ وَٱلْبَنِينَ وَٱلْقَنَٰطِيرِ ٱلْمُقَنطَرَةِ مِنَ ٱلذَّهَبِ وَٱلْفِضَّةِ وَٱلْخَيْلِ ٱلْمُسَوَّمَةِ وَٱلْأَنْعَٰمِ وَٱلْحَرْثِ ۗ ذَٰلِكَ مَتَٰعُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلْمَـَٔابِ

ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆرو زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاک و ڕه‌سه‌ن و (هۆکارهی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و زاری کشتوکاڵ بۆ خه‌ڵکی ڕازێنراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی دنیان، خوایش (بۆ چاکان) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده کردووه (که به‌هه‌شته‌).

خوای گەورە ھەواڵمان پێ دەدات کە -بۆ تاقیکردنەوەیان- ڕازێنراوەتەوە وجوانکراوە بۆ خەڵکی ئارەزوویان بۆ ژن و کوڕو کاڵ وسەروەت وسامان کۆکردنەوە لە زێر وزیوو، وماینی نیشاندەر وفێرکراو، وە بۆ ووشتر ومانگا و مەڕ وبزن، وە بۆ کشتوکاڵ کردن، ھەموو ئەوانە ھۆکاری ژیانی ئەم دونیایەن کە بۆ ماوەیەک مرۆڤ تام وچێژیان لێ دەبات وپاشان لەناودەچن، باوەڕدار نابێت دڵی پەیوەست بێت پیانەوە، چونکە ئەوەی لای خوای گەورەیە باشتر وچاکترە وھەر دەشمێنێتەوە، ئەویش بەھەشتێکە پانتای وفراوانیەکەی ھێندەی فراوانی ئاسمانەکان وزەویە.

Aal-i-Imraan 3:14Listen in Qur'an →
15

۞ قُلْ أَؤُنَبِّئُكُم بِخَيْرٍۢ مِّن ذَٰلِكُمْ ۚ لِلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ عِندَ رَبِّهِمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا وَأَزْوَٰجٌۭ مُّطَهَّرَةٌۭ وَرِضْوَٰنٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ

(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) به‌و خه‌ڵکه‌) بڵێ: ئایا هه‌واڵی چاکتر له‌و نازو نیعمه‌تانه‌تان پێ ڕابگه‌یه‌نم؟! (ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که‌): بۆ ئه‌وانه‌ی پارێزکارو خواناسن، لای په‌روه‌ردگاریان باخه‌کانی به‌هه‌شت ئاماده‌یه بۆیان که‌: چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه له‌گه‌ڵ هاوسه‌رانی پاکیزه‌دا و به‌ده‌م هه‌ست کردنی به‌رده‌وام به‌ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاری ئازیز، بێگومان ئه‌و خوایه بینایه به‌به‌نده‌کانی.

ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئایا باشتر وچاکتر لەو خۆشیانەتان پێ ڕابگەیەنم؟ چاکتر لەوانە بۆ ئەو کەسانەی کە خواناس و خۆ پارێزن لە خراپە وتاوان بە جێ بەجێکردنی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی، بەھەشتانێک کە بەژێر کۆشک وتەلار ودرەختەکانیدا ڕووبارەکان بەژێریاندا دەڕۆن، بە ھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، کە ھەرگیز مردن وتیاچوون پێیان ناگات، لەو بەھەشتانەدا چەندان ھاوسەری پاکیزەیان بۆ ھەیە، پاکیزە لە ھەموو خوویەکی خراپ وناشیرینی ڕواڵەتیان، جگە لەوانەیش خوای گەورە لێیان ڕازیە وھەرگیز لێیان زوویر نابێت، بێگومان خوای گەورە بینایە بە حاڵو گوزەرانی بەندەکانی، وە ھیچ شتێکی ئەوانی لا شاراوە نیە.

Aal-i-Imraan 3:15Listen in Qur'an →
16

ٱلَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَآ إِنَّنَآ ءَامَنَّا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ

ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی ئێمه ئیمان و باوه‌ڕمان هێناوه‌، ده له گوناهه‌کانمان خۆش ببه و له ئاگری دۆزه‌خ بمانپارێزه‌.

بەھەشتیەکان ئەوانەن کە لە نزا وپاڕانەوەکانیاندا بە پەروەردگاریان دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان بێگومان ئێمە باوەڕمان بەتۆ ھێناوە، وە باوەڕیشمان ھێناوە بەو پەرتووک وپەڕاوانەیشی داتبەزاندووە بۆ پیغەمبەرەکانت، وە شوێن شەریعەتەکەیشت کەوتوین، دەی سا تۆیش لەو گوناھانەمان خۆشبە کە کردومانن، وە لەسزای ئاگری دۆزەخیش بمانپارێزە.

Aal-i-Imraan 3:16Listen in Qur'an →
17

ٱلصَّٰبِرِينَ وَٱلصَّٰدِقِينَ وَٱلْقَٰنِتِينَ وَٱلْمُنفِقِينَ وَٱلْمُسْتَغْفِرِينَ بِٱلْأَسْحَارِ

(جا ئه‌و ئیماندارانه‌، ئه‌مه سیفه‌تیانه‌) خۆگرو ئارامگرن (له به‌رامبه‌ر ناسۆر و ناخۆشیه‌کانی ژیانه‌وه‌)، ڕاستگۆو خواپه‌رستن، ماڵ و سامان ده‌به‌خشن و، له به‌ره‌به‌یانه‌کاندا داوای لێخۆشبوون (له په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن چونکه واهه‌ست ده‌که‌ن که وه‌ک پێویست خواپه‌رستیان نه‌کردووه‌).

ئەوان ئارامگرن لەسەر بەجێھێنانی تاعەت وگوێڕایەڵی پەروەردگار و دوور کەوتنەوە لە خراپەکاری، وە ئارامیش دەگرن لەسەر ھەر بەڵا وموصیبەتێک توشیان دەبێت، ئەوانە ڕاستگۆن لە گوفتار و کرداریاندا، بە تەواوی گوێڕایەڵێ خوای گەورەن، ماڵوسامانی خۆیان دەبەخشن لە پێناو خوای گەورە، کۆتا بەشی شەویش داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگاریان دەکەن، لەبەر ئەوەی نزا وپاڕانەوە لەکۆتا بەشی شەودا لە گیرا بوونەوە نزیکە، وە دڵیش سەرقاڵی شتی تر نابێت.

Aal-i-Imraan 3:17Listen in Qur'an →
18

شَهِدَ ٱللَّهُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ وَأُو۟لُوا۟ ٱلْعِلْمِ قَآئِمًۢا بِٱلْقِسْطِ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

خوای گه‌وره (له ڕێگه‌ی دروست کراوانیه‌وه‌، که هه‌مووی نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌نوێنێت) خۆی شایه‌تی داوه و ده‌ریخستووه و سه‌لماندویه‌تی که به‌ڕاستی جگه له‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه که شایانی په‌رستن بێت، هه‌روه‌ها فریشته‌کان و خاوه‌ن زانسته‌کانیش (له پێغه‌مبه‌ران و زانایان) که به‌ڕێگه‌یه‌کی ڕاست و دروست ده‌یسه‌لمێنن خوا هه‌میشه داد په‌روه‌ری ڕه‌هایه و جگه له‌وزاته خوایه‌کی تر نیه و ئه‌و خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه‌.

خوای گەورە شاھیدی دەدات کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لەخۆی، ئەویش بەوەی لە گەردوندا کۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ڕوون و ئاشکرای بەرقەرار کردووە کە بەڵگەیە لەسەر خوایەتی زاتی ھەق تەعالای خۆی، وە ھەروەھا فریشتەکانیش ئەم شاھیدیە دەدەن، وە زانایانیش بە ڕوون کردنەوەی یەکخواپەرستی وبانگەواز کردن بۆی گەورەترین شاھیدی دەدەن لەسەر یەکخواناسی ویەکخواپەرستی و بەقەراربوونی دادگەری پەروەردگار لە دروستکراوەکان وشەریعەتەکەیدا، کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لە زاتی گەورەی باڵادەستی خۆی کە ھیچ کەسێک ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، کە زۆر دانا وکاربەجێیە لە دروستکراوەکان وبەرێوەبردن وشەریعەت ویاسا وڕیساکانیدا.

Aal-i-Imraan 3:18Listen in Qur'an →
19

إِنَّ ٱلدِّينَ عِندَ ٱللَّهِ ٱلْإِسْلَٰمُ ۗ وَمَا ٱخْتَلَفَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ بَغْيًۢا بَيْنَهُمْ ۗ وَمَن يَكْفُرْ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَإِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

به‌ڕاستی دین و ئاینی په‌سه‌ند لای خوا ته‌نها ئاینی ئیسلامه‌، ئه‌وانه‌ش که کتێبه (ئاسمانیه‌کانیان) دراوه‌تێ، جیاوازیان له نێواندا په‌یدا نه‌بووه مه‌گه‌ر له دوای ئه‌وه‌ی زانستی و زانیاری ته‌واویان بۆ هاتووه (ده‌رباره‌ی ڕاستی محمد (صلی الله علیه وسلم) و ئیسلام)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی دنیاپه‌رستی و حه‌سوودی و سته‌م کردنیان له نێو خۆیان (چونکه ڕازی نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک له غه‌یری خۆیان)، جا ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی به فه‌رمان و ئایه‌ته‌کانی خوا نه‌بێت، ئه‌وه بێگومان خوا به‌خێرایی حسابی خۆی ده‌کات له‌گه‌ڵیاندا (هه‌ر زوو به‌دۆزه‌خیان ده‌گه‌یه‌نێت).

بێگومان ئاینی وەرگیراو وپەسەند لای خوای گەورە تەنھا ئاینی پیرۆزی ئیسلامە، ئەویش بریتیە لە ملکەچی تەواو بۆ خوای گەورە بەتاک وتەنھایی، بە گوێڕایەڵی وتەسلیم بوون پێی بە ھەموو ماناکانی پەرستن، وە باوەڕ بوون بە سەرجەم پێغەمبەرەکانی تا دەگاتە کۆتا پێغەمبەر کە موحەمەد المصطفی یە (صلی اللە علیە وسلم)، کە کۆتایی ھێنا بە پێغەمبەرایەتی، وە جگە لە شەریعەتەکەی ئەو ھیچ شەریعەتێکی تر لای خوای گەورە پەسەند نیە، وە جولەکە وگاورەکانیش کە لەناو خۆیاندا پێک نەھاتن ودوو بەرەکیان تێکەوت وبوون بە چەند دەستە وتاقمێکەوە دوای ئەوە ھات کە بەڵگە ونیشانە و زانیاری تەواویان بۆ ھات لەسەر ڕاستی ودروستی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، بەڵام لەبەر ڕژدی وحەسوودی وسوور بوونیان لەسەر دونیا باوەڕیان پێ نەھێنا، وە ھەر کەسێک بێباوەڕ بێت بەو بەڵگە ونیشانە وئایەتانەی کە دابەزیوە بۆ سەر پێغەمبەرەکەی، ئەوا بێگومان خوای گەورە زۆر خێرا وچەسپانە لە لێپرسینەوە وموحاسەبە کردنیان لە ڕۆژی دواییدا.

Aal-i-Imraan 3:19Listen in Qur'an →
20

فَإِنْ حَآجُّوكَ فَقُلْ أَسْلَمْتُ وَجْهِىَ لِلَّهِ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِ ۗ وَقُل لِّلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْأُمِّيِّۦنَ ءَأَسْلَمْتُمْ ۚ فَإِنْ أَسْلَمُوا۟ فَقَدِ ٱهْتَدَوا۟ ۖ وَّإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنَّمَا عَلَيْكَ ٱلْبَلَٰغُ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِٱلْعِبَادِ

خۆ ئه‌گه‌ر موجاده‌له و گفتوگۆی سه‌ختیان له‌گه‌ڵدا کردیت، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) تۆس بڵێ: من و ئه‌وانه‌ی که شوێنم که‌وتوون ڕوومان کردۆته خواو ته‌نها ملکه‌چی ئه‌وین، به‌وانه‌ی که کتێبیان پێدراوه و ئه‌وانه‌ش نه‌خوێنده‌وارن له (موشریکانی عه‌ره‌ب) بڵێ: ئایا ئێوه ته‌سلیم بوون به‌خواو موسوڵمان بوون؟ خۆ ئه‌گه‌ر ته‌سلیم بوون، ئه‌وه مانای وایه به‌ڕاستی ئه‌وه هیدایه‌تیان وه‌رگرتووه‌، خۆ ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵکه‌ن و باوه‌ڕنه‌هێنن، ئه‌وه ته‌نها گه‌یاندنی په‌یامه‌که له‌سه‌رتۆیه‌، خوای گه‌وره‌ش بینایه به‌به‌نده‌کانی.

ئەی پێغەمبەر ئەگەر ھاتوو ئەوانە لەسەر ئەو ھەق وڕاستیەی کە دابەزیووە بۆ سەرت دەمەقاڵێ وچەن وچونیان لەگەڵ کردیت، لەوەڵامیاندا بڵێ: من وئەوانەیش شوێن من کەوتوون لە باوەڕداران خۆمان تەسلیم بە خوای گەورە کردووە وملکەچی فەرمانەکانی بووین، وە بڵێ بە گاور وجولەکە و بت پەرستەکانیش: ئایا پاش ئەو ھەمووە بەڵگە ونیشانانە ئیتر کاتی ئەوە نەھاتووە ئێوەش بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە ملکەچی خوای گەورە و ئەوەی من ھێناومە ببن؟ جا ئەگەر ملکەچی خوای گەورە بوون وشوێن شەریعەت وبەرنامەکەی تۆ کەوتن ئەوا بێگومان شوێن ڕێنومایی وھیدایەت کەوتون، خۆ ئەگەر پشتیان ھەڵکرد لە ئیسلام، ئەوا بێگومان ئەرکی تۆ تەنھا گەیاندنی پەیامەکەتە، پاش ئەوە ئیتر بیاندەرە دەست خوای گەورە چونکە لێپرسنەوەیان لەسەر ئەوە، ھەر ئەویش بە بەندەکانی شارەزا وبینایە، وە پاداشت و سزای کارو کردەوەشیان دەداتەوه.

Aal-i-Imraan 3:20Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.