Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 191–200 of 200

191

ٱلَّذِينَ يَذْكُرُونَ ٱللَّهَ قِيَٰمًۭا وَقُعُودًۭا وَعَلَىٰ جُنُوبِهِمْ وَيَتَفَكَّرُونَ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ رَبَّنَا مَا خَلَقْتَ هَٰذَا بَٰطِلًۭا سُبْحَٰنَكَ فَقِنَا عَذَابَ ٱلنَّارِ

ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا که به‌پێوه‌ن یان دانیشتوون یان ڕاکشاوون (له هیچ حاڵه‌تێکدا یادی ئه‌وزاته فه‌رامۆش ناکه‌ن)، هه‌میشه بیرده‌که‌نه‌وه له دروست بوونی ئاسمانه‌کان و زه‌وی (بیرده‌که‌نه‌وه له هه‌موو ورده‌کاریه‌ک، سه‌رنجی هه‌موو دیارده‌یه‌ک ده‌ده‌ن، سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن): په‌روه‌ردگارا تۆ ئه‌م هه‌موو دروست کراوانه‌ت بێ هوده و بێ ئامانج دروست نه‌کردووه‌، پاکیی و بێگه‌ردیی شایسته‌ی تۆیه‌، ده تۆش بمانپارێزه له سزای ئاگری دۆزه‌خ.

ئەو کەسانە ئەوانەن کە بە ھەموو شێوەیەک ولەھەموو حاڵەتێکدا زیکر ویادی خوا دەکەن، لەکاتێکدا بەپێوەن یان دانیشتوون، یان پاڵکەوتون، وە بیر لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی دەکەنەوە، وە دەڵێن: ئەی پەروەردگار بەڕاستی ئەم ھەموو دروستکراوە گەورانەت بەبێ ھوودە دروست نەکردووە، پاک وبێگەردی بۆ تۆ کە کارێکی وا بکەیت، دەی کەوابێت لەسزای ئاگری دۆزەخ بمانپارێزە، بەوەی یارمەتیمان بدە کە کار وکردەوەی چاکە بکەین، وە لەخراپە وخراپەکاری بەدوور بین.

Aal-i-Imraan 3:191Listen in Qur'an →
192

رَبَّنَآ إِنَّكَ مَن تُدْخِلِ ٱلنَّارَ فَقَدْ أَخْزَيْتَهُۥ ۖ وَمَا لِلظَّٰلِمِينَ مِنْ أَنصَارٍۢ

په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ هه‌رکه‌س بخه‌یته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، ئه‌وه ئیتر شه‌رمه‌زارو ڕیسواو خه‌جاڵه‌تت کردووه‌، (جا بێگومان له‌وێ) سته‌مکاران هیچ جۆره پشتیوانێکیان نیه‌.

ئەی پەروەردگارمان تۆ ھەر کەسێک لەدروستکراوەکانت بخەیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە بێگومان ئەوە سوک وڕسوات کردووە، وە لەڕۆژی دواییدا ستەمکاران ھیچ یارمەتیدەر وپشتیوانێکیان نیە کە بتوانێت ڕێگری سزا وتۆڵەی خوایان لێ بکات.

Aal-i-Imraan 3:192Listen in Qur'an →
193

رَّبَّنَآ إِنَّنَا سَمِعْنَا مُنَادِيًۭا يُنَادِى لِلْإِيمَٰنِ أَنْ ءَامِنُوا۟ بِرَبِّكُمْ فَـَٔامَنَّا ۚ رَبَّنَا فَٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَكَفِّرْ عَنَّا سَيِّـَٔاتِنَا وَتَوَفَّنَا مَعَ ٱلْأَبْرَارِ

په‌روه‌ردگارا؛ به‌ڕاستی ئێمه گوێمان له بانگخوازێک بوو، بانگی کردین بۆ ئیمان و (ده‌یفه‌رموو): ئیمان بهێنن به په‌روه‌ردگارتان جا ئێمه‌ش (بێ دوودڵی)، خێرا باوه‌ڕمان هێناو (وتمان): په‌روه‌دگارا؛ ده‌تۆش له‌گوناهو هه‌ڵه‌کانمان خۆش ببه‌، چاوپۆشی بکه له‌کرداره ناپه‌سه‌نده‌کانمان و (له‌سه‌ر ڕێبازی) چاکان و (به‌خته‌وه‌ران) بمانمرێنه و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا کۆمان بکه‌ره‌وه‌.

ئەی پەروەردگارمان گوێمان لە بانگخوازێک بوو کە بانگەوازی بۆ باوەڕ دەکرد -مەبەست پێی پێغەمبەری خوا موحەمەدە (صلی اللە علیە وسلم)- بانگی دەکرد ودەیووت: باوەڕ بھێنن بەپەروەردگاری تاک وتەنھاتان، ئێمەش باوەڕمان ھێنا بەوەی بانگەوازی بۆ دەکرد، وە شوێن شەریعەت وبەرنامەکەی کەوتین، دەی کەوابێت تۆیش گوناھەکانمان بپۆشە و ڕیسوامان مەکە، وە تاوانە ووردەکانیشمان بسڕەوە و سزامان مەدە لەسەری، وە لەگەڵ پیاوچاکاندا بمانمرێنە، ئەویش بەوەی يارمەتیمان بدەیت کاری خێر وچاکە بکەین ولەگوناە وتاوان بەدوور بین.

Aal-i-Imraan 3:193Listen in Qur'an →
194

رَبَّنَا وَءَاتِنَا مَا وَعَدتَّنَا عَلَىٰ رُسُلِكَ وَلَا تُخْزِنَا يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ إِنَّكَ لَا تُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ

په‌روه‌ردگارا؛ ئه‌و به‌ڵێنانه‌شمان بۆ ئه‌نجام بده که له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌رانتدا به‌ئێمه‌ت داوه (که سه‌رکه‌وتنه له دنیاداو به‌هه‌شتی به‌رینه له داهاتوودا) و له ڕۆژی قیامه‌تیشدا خه‌جاڵه‌ت و ڕوو زه‌ردمان مه‌که‌، بێگومان تۆ به‌ڵێن شکێن نیت و به‌ڵێنی خۆت ده‌به‌یته سه‌ر.

ئەی پەروەردگارمان ئەوەی بەڵێنت پێداوین لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانتەوە پێمان ببەخشە، لە ڕێنمونی و سەرکەوتن لە ژیانی دونیا، وە لەڕۆژی دواییشدا بە خستنە ناو ئاگر ڕسوامان مەکە، ئەی پەروەردگارمان بەڕاستی تۆ زۆر بەڕێز وبەخشندەیەت وھیچ کاتێک نەبووە کە بەڵێنەکانی خۆت نەبەیتە سەر.

Aal-i-Imraan 3:194Listen in Qur'an →
195

فَٱسْتَجَابَ لَهُمْ رَبُّهُمْ أَنِّى لَآ أُضِيعُ عَمَلَ عَٰمِلٍۢ مِّنكُم مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَىٰ ۖ بَعْضُكُم مِّنۢ بَعْضٍۢ ۖ فَٱلَّذِينَ هَاجَرُوا۟ وَأُخْرِجُوا۟ مِن دِيَٰرِهِمْ وَأُوذُوا۟ فِى سَبِيلِى وَقَٰتَلُوا۟ وَقُتِلُوا۟ لَأُكَفِّرَنَّ عَنْهُمْ سَيِّـَٔاتِهِمْ وَلَأُدْخِلَنَّهُمْ جَنَّٰتٍۢ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ ثَوَابًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ عِندَهُۥ حُسْنُ ٱلثَّوَابِ

(کاتێک ئیمانداران به‌م شێوه‌یه نزایان کرد، که په‌روه‌ردگاری ئازیزیان فێریان ده‌کات) بێگومان ئه‌و زاته دوعاکانیان لێوه‌رده‌گرێت (به هاناو هاواریانه‌وه ده‌چێت بۆیه ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی من هه‌وڵ و کۆشش و کارو کرده‌وه‌ی هیچ کام له ئێوه به‌زایه ناده‌م، چ نێرینه و پیاوتان، چ مێینه و ئافره‌تتان (چونکه‌)هاوکاری یه‌کتر بوون (له چاکه‌و چاکه‌کاریدا)، جا ئه‌وانه‌ی کۆچیان کردو له شوێنه‌واری خۆیان ده‌ربه‌ده‌رکران و ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌دران له پێناوی مندا و جه‌نگان و شه‌هیدکران، به‌ڕاستی سوێند بێت چاوپۆشی ده‌که‌م له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان و ده‌یانخه‌مه باخه‌کانی به‌هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش پاداشتێکه له لایه‌ن خواوه (پێشکه‌شیان ده‌کرێت) خوا پاداشتی چاک و جوانی لایه (بۆ تێکۆشه‌ران).

پەروەردگاریان نزاکەیانی گیرا کرد، بەوەی کە پاداشتی کاروکردەوەکانیان بەزایە ناچێت کەم بێت یان زۆر، جا ئەو کەسەی کردەوە باشەکان دەکات نێر بن یان مێ، ھەندێکتان لە ھەندێکی ترتانن، پیاو لە ژنە و ژنیش لە پیاوە، بۆ نێرەکان پاداشت زیاد ناکرێت وە لە مێیەکانیش کەم ناکرێتەوە، جا ئەوانەی لە ڕێگای خوادا کۆچیان کرد، وە بێباوەڕان لەماڵ وجێگا وڕێگای خۆیان دەریان کردن، وە تووشی ناڕەحەتی وئازاریان کردن لەبەر ئەوەی ئەوان گوێڕایەڵی پەروەردگاریان بوون، ئەو باوەڕدارانە لەڕێگای خوای گەورە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەجەنگن، وە ئەوانیش لەگەڵ ئەماندا دەجەنگن مەبەستی باوەڕدارانیش لەمەدا خوا لەخۆ ڕازی کردن وبەرزکردنەوەی ووشەی اللە یە، خوای گەورە دەفەرموێت من لە گوناھەکانیان خۆش دەبم لەڕۆژی دواییدا، وە چاوپۆشیان لێدەکەم، وە دەیانخەمە ئەو بەھەشتانەی کە ڕووبارەکان بەژێر تەلار وکۆشکەکانیدا دەڕۆن، ئەم پاداشتە لەلایەن خوای گەورەوەیە، ئەو پاداشتی زۆر چاکی لایە کە ھاوشێوەی نیە.

Aal-i-Imraan 3:195Listen in Qur'an →
196

لَا يَغُرَّنَّكَ تَقَلُّبُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ فِى ٱلْبِلَٰدِ

(ئه‌ی ئیماندار) هه‌رگیز هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن له وڵاتاندا تۆ له‌خشته نه‌بات.

ئەی پێغەمبەری خوا ھاتوچۆ وگەڕانی بێباوەڕان لە ووڵات وجێگیر بوونیان، وە فراوان بوونی بازرگانی و ڕزق وڕۆزیان چەواشەت نەکات ولە خشتەت نەبات، بەشێوەیەک تووشی دڵتەنگی و خەم وخەفەتت بکات.

Aal-i-Imraan 3:196Listen in Qur'an →
197

مَتَٰعٌۭ قَلِيلٌۭ ثُمَّ مَأْوَىٰهُمْ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمِهَادُ

(ئه‌وه هه‌رهه‌مووی) ڕابواردنێکی که‌مه (چونکه‌) له‌وه‌ودوا شوێن و جێگه‌یان دۆزه‌خه‌، که ناخۆشترین جێگه و ڕێگه‌یه‌.

ژیانی ئەم دونیایە کاڵا وگوزەرانێکی کەمە وبەردەوام نابێت، وە سەرەنجامیشیان کە دەگەڕێنەوە بۆی ئاگری دۆزەخە لەڕۆژی دواییدا، کە خراپترین جێگا وڕێگایە.

Aal-i-Imraan 3:197Listen in Qur'an →
198

لَٰكِنِ ٱلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ رَبَّهُمْ لَهُمْ جَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا نُزُلًۭا مِّنْ عِندِ ٱللَّهِ ۗ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ خَيْرٌۭ لِّلْأَبْرَارِ

به‌ڵام ئه‌وانه که پارێزکارن و له سزای په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (جێگه و ڕێگه‌یان) باخه‌کانی به‌هه‌شته که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیداو به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ل ژیانی هه‌مشه‌یی له‌وێدا، ئه‌و شوێنانه‌ش له‌لایه‌ن خواوه ئاماده‌کراوه‌، بۆ میوانداری هه‌میشه‌یی به‌خته‌وه‌ران، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وبه‌شه‌ی که لای خوایه چاکترو به‌نرختره بۆ چاکه‌کاران و خواناسان.

بەڵام ئەوانەی کە لەخوا دەترسن، بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، پاداشتیان بەھەشتانێکە کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشک وتەلارەکانیاندا گوزەر دەکەن، وە بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، پاداشتێکە خوای گەورە بۆی ئامادە کردوون، ئەوەی ئەو ئامادەی کردووە بۆ بەندە چاکەکانی باشتر و خاسترە لەو خۆشی وڕابواردنانەی کە بێباوەڕان لە دونیادا تام وچێژی لێ دەبینن.

Aal-i-Imraan 3:198Listen in Qur'an →
199

وَإِنَّ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَمَن يُؤْمِنُ بِٱللَّهِ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَمَآ أُنزِلَ إِلَيْهِمْ خَٰشِعِينَ لِلَّهِ لَا يَشْتَرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ ثَمَنًۭا قَلِيلًا ۗ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ أَجْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

به‌ڕاستی هه‌ندێ که‌س هه‌ن له خاوه‌نانی کتێب که باوه‌ڕی به‌خوا پته‌و و دامه‌زراوه‌، هه‌روه‌ها به‌و (قورئانه‌ش) که بۆ ئێوه ڕه‌وانه‌کراوه و به‌و کتێبانه‌ش بۆ خۆیان پێشتر ڕه‌وانه کراوه‌، له‌کاتێکدا ئه‌وانه ترسی خوایان له دڵدایه و مه‌به‌ستیانه خوا لێیان ڕازی بێت، ئایه‌ته‌کانی خوا به‌نرخێکی که‌م (یاخود به‌هیچ نرخێک) نافرۆشن، ئه‌وانه پاداشتی (ئیمان و باوه‌ڕی) خۆیان لای په‌روه‌ردگاریان وه‌رده‌گرن، به‌ڕاستی خوا به‌خێرایی لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات (تا به‌زوویی به‌خته‌وه‌ران بخاته به‌هه‌شته‌وه و ناپوخته‌کانیش له دۆزه‌خ توند بکات).

خاوەن نامەکان ھەموویان وەک یەک نین، ھەیانە باوەڕیان به خوا وبەوەش ھەیە کە لەھەق وڕاستی وڕێنمونی وھیدایەت بۆ ئێوە دابەزیووە، وە باوەڕیشیان بەوە ھەیە لە کتێبەکانی خۆیاندا بۆیان دابەزیووە، وە ھیچ جیاوازی ناکەن لە نێوان پێغەمبەرەکاندا، ملکەچ وگەردنگیری خوای گەورەن، بە ئومێدی ئەوەی کە خوای گەورە لەنازو نیعمەتی خۆیانی پێ بدات، بەڵگە ونیشانە و ئایەتەکانی خوا ناگۆڕنەوە بە پارەیەکی کەمی دونیا، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەتانەن پاداشتی گەورەیان لای خوا بۆ ھەیە، بێگومان خوای گەورە خێرایە لە حیساب ولێپرسینەوەی کاروکردەوی بەندەکانی، وە خێرایە لە پاداشت دانەوەشیان.

Aal-i-Imraan 3:199Listen in Qur'an →
200

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱصْبِرُوا۟ وَصَابِرُوا۟ وَرَابِطُوا۟ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه خۆگربن و خۆڕاگریی و ئارامگریی و به‌سه‌ر خۆتاندا بهێنن، نه‌به‌زن له خۆگری مانه‌وه‌تان له سه‌نگه‌ردا، هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌بات و کۆششدا بن، له خوا بترسن و پارێزکاربن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازیی (هه‌میشه‌یی) به‌ده‌ست بهێنن.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان بەخوا ھێناوە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون، لەسەر ئەو داواکاریانەی خوای گەورە لێی کردوون ئارام بگرن وجێ بەجێیان بکەن، وە ئارام بگرن لەسەر ئەو بەڵا وناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە لە دونیادا دێتە ڕێگاتان، وە لە ئارام گرتندا پێشەنگ بن وسەر بکەون بەسەر بێباوەڕاندا، نەوەک ئەوان لەئێوە ئارامگرتر بن، وە ھەمیشە ئامادەی جیھاد وتێکۆشان بن لە پێناو خوادا، وە لەو بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لەڕێگریەکانی، تاوەکو بەڵکو بگەن بەداوا ومەبەستەکانی خۆتان کە سەلامەت بوونە لە ئاگری دۆزەخ و چوونە بەھەشتی ھەتا ھەتایی.

Aal-i-Imraan 3:200Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.