Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 181–190 of 200

181

لَّقَدْ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوْلَ ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ فَقِيرٌۭ وَنَحْنُ أَغْنِيَآءُ ۘ سَنَكْتُبُ مَا قَالُوا۟ وَقَتْلَهُمُ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ وَنَقُولُ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْحَرِيقِ

سوێند بێت بێگومان خوای په‌روه‌ردگار گوفتاری (نابه‌جێی) ئه‌و (جوله‌کانه‌ی) بیست که وتیان: خوا هه‌ژاره و ئێمه ده‌وڵه‌مه‌ندین!! ئێمه ئه‌و گوفتارانه یاداشت و تۆمار ده‌که‌ین له‌سه‌ریان، هه‌روه‌ها کوشتنی پێغه‌مبه‌ران به ده‌ستی ئه‌وان به ناحه‌ق، (له دۆزه‌خیشدا) پێیان ده‌ڵێین: بچێژن سزای ئاگری سوتێنه‌ر...

بێگومان خوای گەورە ووتەی جولەکەکانی بیست کاتێک ووتیان: خوای گەورە ھەژار ونەدارە، چونکە داوای قەرزی لێکردین، وە ئێمەیش دەوڵەمەندین چونکە ماڵ وسامانمان ھەیە، ئەوەی ووتیان لە درۆ وبوھتان بەدەم پەردوردگاریانەوە، وە کوشتنی پێغەمبەرەکانیان بەناھەق ھەر ھەموویمان لەسەر نووسین، وە پێیان دەڵێین: سزای بەسۆی سوتێنەر بچەژن.

Aal-i-Imraan 3:181Listen in Qur'an →
182

ذَٰلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍۢ لِّلْعَبِيدِ

ئه‌و سزایه له ده‌ره‌نجامی ده‌ست پێشخه‌ری خۆتاندایه‌، چونکه به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک له به‌نده‌کان ناکات.

ئەی جولەکە ئەو سزایەش بەھۆی ئەو کارە وکردەوانەتان بوو کە پێش دەستی خۆتان خستن لە تاوان و گوناە وسەرپێچی خوای گەورە، وە بێگومان خوای گەورە ستەم لەھیچ یەکێک لەبەندەکانی ناکات.

Aal-i-Imraan 3:182Listen in Qur'an →
183

ٱلَّذِينَ قَالُوٓا۟ إِنَّ ٱللَّهَ عَهِدَ إِلَيْنَآ أَلَّا نُؤْمِنَ لِرَسُولٍ حَتَّىٰ يَأْتِيَنَا بِقُرْبَانٍۢ تَأْكُلُهُ ٱلنَّارُ ۗ قُلْ قَدْ جَآءَكُمْ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِى بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَبِٱلَّذِى قُلْتُمْ فَلِمَ قَتَلْتُمُوهُمْ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

(ئه‌و جووله‌کانه‌ی) ده‌ڵێن: خوا په‌یمانی داوه به ئێمه که به هیچ پێغه‌مبه‌رێک باوه‌ڕ نه‌که‌ین تاقوربانیه‌کمان بۆ نه‌هێنێت و (نه‌یبینین) ئاگر ده‌یخوات و ده‌یسوتێنێت و له ناوی ده‌بات، (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خۆ ژماره‌یه‌ک پێغه‌مبه‌ر له پێش منه‌وه ڕه‌وانه‌کران بۆتان به‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراوه و به‌و داخوازیه‌شه‌وه که‌وتتان، جا بۆ کوشتانن و (شه‌هیدتان کردن) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستگۆن؟!

ئەوانەی بەدرۆ وبوھتان ووتیان: خوای گەورە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکانی ولە کتێبەکانیدا وەسیەتی بۆ کردین کە باوەڕ بەھیچ پێغەمبەرێک نەکەین تا موعجیزەیەکمان بۆ دەھێنێت کە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆی ئەو، ئەویش بەوەی کە ھەرکەس خێر وسەدەقەیەک بکات ئاگرێک یان ھەورە بروسکەیەک لە ئاسمانەوە بێت و بیسوتێنێت، ئەمجا باوەڕی پێدەکەین، جولەکەکان درۆیان کرد ئەو وەسیەتەیان دایە پاڵ خوای گەورە، بەڵگەش لەسەر ڕاستگۆی پێغەمبەران ئەوە بوو خوای گەورە فەرمانی کرد بە موحەمەدی پێغەمبەری (صلی اللە علیە وسلم) کە پێیان بڵێ: پێش من بە بەڵگەی ڕوون وئاشکراوە پێغەمبەری ترتان بۆھات کە بەڵگەیان پێ بوو لەسەر ڕاستگۆیان، وە بەوەش کە باستانکرد کە خێر وسەدەقەیەک پێشکەش بکەن و ئاگرێک لە ئاسمانەوە بێتۆ وبیسوتێنێت، بۆ بەدرۆتان زانین و کوشتتان ئەگەر ئێوە ڕاستگۆن لەوەی کە دەیڵێن؟

Aal-i-Imraan 3:183Listen in Qur'an →
184

فَإِن كَذَّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَ رُسُلٌۭ مِّن قَبْلِكَ جَآءُو بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَٱلزُّبُرِ وَٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُنِيرِ

خۆ ئه‌گه‌ر بڕوایان پێنه‌کردیت، ئه‌وه به‌ڕاستی زۆرێک له پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ بروایان پێ نه‌کراوه هه‌رچه‌نده جۆره‌ها موعجیزه و نامه‌ی پڕ له ستایش و ئامۆژگاری و کتێبی ڕووناککه‌ره‌وه‌یان هێنابوو.

ئەی پێغەمبەر جا ئەگەر باوەڕیان پێ نەکردیت وبەدرۆیان زانیت ھیچ خەفەت مەخۆ چونکە ئەوە خوی نەگریسی بێباوەڕانە، چونکە پێش تۆیش پێغەمبەرانێکی زۆریان بەدرۆزانی وباوەڕیان پێ نەکردن، کە بەکۆمەڵێک بەڵگە ونیشانەی ئاشکرا وپەڕاوی پڕ لەحیکمەت وئامۆژگاری وڕێنمونی ویاسا وڕێسای جوان ھاتن بۆ لایان.

Aal-i-Imraan 3:184Listen in Qur'an →
185

كُلُّ نَفْسٍۢ ذَآئِقَةُ ٱلْمَوْتِ ۗ وَإِنَّمَا تُوَفَّوْنَ أُجُورَكُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۖ فَمَن زُحْزِحَ عَنِ ٱلنَّارِ وَأُدْخِلَ ٱلْجَنَّةَ فَقَدْ فَازَ ۗ وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَآ إِلَّا مَتَٰعُ ٱلْغُرُورِ

هه‌موو که‌سێک ده‌بێت بمرێت و مردن بچێژێت، ته‌نها له ڕۆژی قیامه‌تدا کرێ و پاداشتان به‌ته‌واوی پێ ده‌درێت (ده‌رئه‌نجامی کرده‌وه‌کانتان دێته‌وه ڕێتان) ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دوور خرایه‌وه له ئاگری دۆزه‌خ و خرایه به‌هه‌شته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رفراز بووه‌، ژیانی دنیاش بێجگه له‌وه‌ی که ڕابواردنێکی خه‌ڵه‌تێنه‌ره شتێکی تر نیه‌.

ھەموو کەسێک ھەرچی و ھەرچۆنێک بێت ھەر دەبێت تامی مردن بچەژێت، بۆیە با ھیچ کەس بەم دونیایە ھەڵنەخەڵەتێت وفریوی نەدات، وە لەڕۆژی دواییشدا پاداشتی ھەمو کار وکردەوەکانتان بە تەواوی وبەبێ کەم وکورتی وەردەگرنەوە، جا ھەرکەسێک خوای گەورە دووری خستنەوە لەئاگر وخستیە بەھەشتەوە، ئەوە بێگومان ئەوە سەرکەوتووە وئەو خێرە گەورەیەی کە ئومێدی بوو وەری گرت، وە ڕزگاری بوو لەو شەڕ وخراپەیەی کە لێی دەترسا، وە بێگومان ژیانی دونیاش تەنھا خۆشی ولەزەتێکی کاتیە ودوایی دێت، وە تەنھا کەسی فریودراویش پێیەوە پەیوەست دەبێت.

Aal-i-Imraan 3:185Listen in Qur'an →
186

۞ لَتُبْلَوُنَّ فِىٓ أَمْوَٰلِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ وَلَتَسْمَعُنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكُمْ وَمِنَ ٱلَّذِينَ أَشْرَكُوٓا۟ أَذًۭى كَثِيرًۭا ۚ وَإِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَإِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ ٱلْأُمُورِ

سوێند بێت بێگومان تاقی ده‌کرێنه‌وه له ماڵ و دارایی و خۆیشتاندا (زیان له ساماندا ده‌که‌ن، خۆتان توشی ناخۆشی و ئازار ده‌بن) هه‌روه‌ها سوێند بێت له خاوه‌نانی کتێبی پێش خۆتان و له موشریک و هاوه‌ڵگه‌رانه‌وه ئازارێکی زۆر ده‌بیسن (ئه‌وه‌نده بوختان و قسه‌ی نابه‌جێتان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن، وه‌ک ئازار به‌رگوێتان بکه‌وێت وایه‌)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن و له خوا بترسن (له سنوور ده‌رنه‌چن)، به‌ڕاستی ئه‌و هه‌ڵوێسته له‌کاره په‌سه‌ندو کرده‌وه پایه‌داره‌کانه‌.

سوێند بەخوا ئەی باوەڕداران ئێوە لەماڵ وسامان وداراییتان تاقی دەکرێنەوە، بەوەی ئایا ئەو مافانەی کەواجبە تێیدا بەجێی دەھێنن (لە زەکات ولەسەدەقە ولەبەخشین لەڕێگای خوا) وە تاقی دەکرێنەوە بەو بەڵا وموسیبەتانەی کە دووچاری ماڵ وسامانتان دەبێت، وە تاقیش دەکرێنەوە بەگیانی خۆتان بەوەی ئایا ھەڵدەسن بەو داواکاریانەی کە شەریعەتی ئیسلام واجبی کردووە لەسەرتان، وە بەو بەڵا وموسیبەتانەیش کە دووچاری گیانتان دەبێت، وە زۆر قسەی ناخۆش ونابەجێیش دەبیستن لەوانەی کەپێش خۆتان نامە وکتێبیان بۆ ھاتووە، وە لەوانەیشەوە کە ھاوبەشیان بۆ خوا بڕیار داوە، بەوەی تانە وتەشەری زۆر لەخۆتان ولە ئاینەکەشتان دەدەن، جا ئەگەر ئێوە ئارام بگرن لەبەرامبەر ئەو ناخۆشی وناڕەحەتیانەی کە تووشتان دەبێت، وە لەخوای گەورەش بترسن بەوەی ھەرچی فەرمانی پێکردوون جێ بەجێی بکەن وئەوەیشی ڕێگری لێکردوون لێی دوور بکەونەوە، بێگومان ئەمانە کۆمەڵە کارێکن لەکەسی مەرد وجوامێر دەوەشێنەوە، وە پێشبڕکێ کاران پێشبڕکێی لەسەر دەکەن.

Aal-i-Imraan 3:186Listen in Qur'an →
187

وَإِذْ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُوا۟ ٱلْكِتَٰبَ لَتُبَيِّنُنَّهُۥ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُۥ فَنَبَذُوهُ وَرَآءَ ظُهُورِهِمْ وَٱشْتَرَوْا۟ بِهِۦ ثَمَنًۭا قَلِيلًۭا ۖ فَبِئْسَ مَا يَشْتَرُونَ

(یاد بێنه‌ره‌وه‌) کاتێک خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه که ڕوونی بکه‌نه‌وه بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه‌، که‌چی خستیانه پشت خۆیان و به نرخێکی هه‌رزان فرۆشتیان (ئه‌گه‌ر هه‌موو دنیاش بێت، دینی بۆ بفرۆشی هه‌رزان فرۆشراوه و زه‌ره‌رێکی بێ سنووره‌) ئای که شتێکی بێ نرخیان کڕیوه و ده‌ستیان که‌وتووه‌.

ئەی پێغەمبەر ئەو کاتە وەبیر خۆت بھێنەرەوە کە خوای گەورە پەیمان وبەڵێنی گەورەی لە زانایانی ئەھلی کتاب لە جولەکە ووگاورەکان وەرگرت، ئەو کتێبەکانی خوای گەورە بۆ خەڵکی ڕوون بکەنەوە، وە ئەو ڕێنمونی وھیدایەتەی کە تێیدا ھاتووە لەگەڵ ئەو موژدەیەشی کە باس لە ھاتنی پێغەمبەر موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) دەکات ھیچی لێ نەشارنەوە، کەچی ھیچ وەفایان نەکرد بە بەڵێنەکەوە و پەیمانەکەیان شکاند، وە ھیچ ئاوڕیشیان لێ نەدایەوە، ئەو ھەق وڕاستیەی کە خوای گەورە بۆی ناردبوون شاردیانەوە، وە لەبری ئەوە بەتاڵ وناھەقیان ئاشکرا کرد، وە پەیمان و بەڵێنەکەی خوایان بە بڕێکی کەم لەماڵی دونیا گۆڕیەوە، وەک پلە وپایە وناوبانگ وماڵ وسامان کە بەدەستیان ھێنا، ئای چەند خراپ بوو ئەو سەودا وکڕین وپارەی کە لەبری پەیمانەکەی خوا بەدەستیان ھێنا.

Aal-i-Imraan 3:187Listen in Qur'an →
188

لَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَفْرَحُونَ بِمَآ أَتَوا۟ وَّيُحِبُّونَ أَن يُحْمَدُوا۟ بِمَا لَمْ يَفْعَلُوا۟ فَلَا تَحْسَبَنَّهُم بِمَفَازَةٍۢ مِّنَ ٱلْعَذَابِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

وا گومان مه‌به به‌وانه‌ی دڵخۆشن به‌وه‌ی که هه‌یانه‌و حه‌زده‌که‌ن باس بکرێن و خه‌ڵکی سوپاسیان بکات له‌سه‌ر کارو چاکه‌یه‌ک که نه‌یانکردووه‌، ئه‌وه هه‌رگیز وامه‌زانه ئه‌وانه له ده‌ست سزا ڕزگاریان ده‌بێت، به‌ڵکو سزایه‌کی به ئێش چاوه‌ڕێیانه‌.

ئەی پێغەمبەر واگومان نەبەیت ئەوانەی کەدڵخۆش بوون بەکارە قەڵب وقۆڕ وخراپەکانیان، وە پێیان خۆشە کە خەڵکی مەدح وسەنایان بکەن لەسەر خێر وچاکەیەک کە ئەنجامیان نەداوە، وا گومان نەبەیت کە ڕزگاریان دەبێت لە سزا وسەلامەت دەبن، بەڵکو شوێن وجێگایان ئاگری دۆزەخە، وە سزای سەختیشی تێدا دەچەژن.

Aal-i-Imraan 3:188Listen in Qur'an →
189

وَلِلَّهِ مُلْكُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و ئه‌و خوایه ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

موڵکی ئاسمانەکان وزەوی و ئەوەشی لە لە دروستکراو وڕێکخستن وبەڕێوەبردنە ھەر ھەمووی موڵکی خوایە، وە خوای گەورەش زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا.

Aal-i-Imraan 3:189Listen in Qur'an →
190

إِنَّ فِى خَلْقِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ وَٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ لَءَايَٰتٍۢ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ

به‌ڕاستی له دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا و له ئاڵو گۆڕی شه‌و و ڕۆژدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ که‌سانی ژیر و هۆشمه‌ند...

بێگومان لە دروستکردنی ئاسمانەکان وزەوی، کە پێشتر نمونەیان نەبووە، وە لە ھاتنی شەو وڕۆژ بەدوایی یەک و جیاوازی درێژی وکوورتیان بەڵگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرا ھەن بۆ کەسانێک خاوەن عەقڵ وژیریەکی سەلیمن، کە ڕێگایان نیشان بدات بەرەو دروستکەری ڕاستەقینەی گەردوون کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە.

Aal-i-Imraan 3:190Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.