Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 171–180 of 200

171

۞ يَسْتَبْشِرُونَ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ وَأَنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

مژده ده‌ده‌ن به‌نازو نیعمه‌تانی تایبه‌تی و فه‌زڵ و ڕێزی بێ سنوور له‌لایه‌ن خوای میهره‌بانه‌وه‌، به‌ڕاستی خوایش پاداشتی ئیمانداران زایه ناکات و (ره‌نج به‌خه‌سار نابن)...

دڵخۆشن بەو پاداشتە گەورەی چاوەڕوانی بوون کە خوای گەورە پێان ببەخشێت، وە دڵخۆشن بەوەش کە خوای گەورە پاداشتی باوەڕداران زایە ناکات، بەڵکو پاداشتی تێر وتەسەلیان دەداتەوە، لەسەروو ئەوەشەوە بۆشیان زیاد دەکات.

Aal-i-Imraan 3:171Listen in Qur'an →
172

ٱلَّذِينَ ٱسْتَجَابُوا۟ لِلَّهِ وَٱلرَّسُولِ مِنۢ بَعْدِ مَآ أَصَابَهُمُ ٱلْقَرْحُ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ مِنْهُمْ وَٱتَّقَوْا۟ أَجْرٌ عَظِيمٌ

ئه‌وانه‌ی که به‌ده‌م بانگه‌وازی خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلی الله علیه وسلم) چوون، دوای ئه‌وه‌ی که تووشی ناخۆشی و زام و ئێش بوون، بۆ ئه‌وانه‌یان که چاکه‌یان کردو پارێزکار بوون، پاداشتی زۆر گه‌وره و بێ سنوور ئاماده‌یه‌...

ئەوانەی کە ھاتن بەدەم بانگەوازەکەی خوا وپێغەمبەرەکەیەوە و فەرمانەکانیان جێ بەجێ کرد، کاتێک بانگکران جارێکی تر بچن بۆ جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوا و ڕوو بەڕووبونەوەی بێباوەڕان لە غەزای (حمراء الاسد) کە پاش جەنگی کوشتارەکەی ئوحود ڕوویدا، بریندار بوونیان لەڕۆژی ئوحود نەبوو بەمایەی ئەوەی نەچن بەدەم بانگەوازەکەی خوا وپێغەمبەرەکەیەوە، ئا ئەوانە کە ئاکاری چاکیان کرد ولەخوا ترسان بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی ودوور کەوتنەوە لەقەدەغەکراوەکانی، لەلایەن خوای گەورەوە لەبەھەشتدا پاداشتی زۆر گەورەیان بۆ ھەیە.

Aal-i-Imraan 3:172Listen in Qur'an →
173

ٱلَّذِينَ قَالَ لَهُمُ ٱلنَّاسُ إِنَّ ٱلنَّاسَ قَدْ جَمَعُوا۟ لَكُمْ فَٱخْشَوْهُمْ فَزَادَهُمْ إِيمَٰنًۭا وَقَالُوا۟ حَسْبُنَا ٱللَّهُ وَنِعْمَ ٱلْوَكِيلُ

ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵکی (باوه‌ڕ لاواز) پێیان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی خه‌ڵکی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس خۆیان بۆ ئێوه کۆ کردۆته‌وه و خۆیان بۆ ئێوه مه‌ڵاس داوه‌، لێیان بترسن (خۆتان تووشی به‌ڵا مه‌که‌ن) به‌ڵام ئه‌وان (واته ئیمانداران به‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌) باوه‌ڕیان زیاتر دامه‌زراو، وتیان: خوامان به‌سه که یاریده‌ده‌رو یارمه‌تیده‌رێکی چاکه‌.

ئەوانەی کە ھەندێک لە بێباوەڕان پێیان وتن: قوڕەیش بە سەرکردایەتی ئەبو سوفیان سوپایەکی زۆر وزەبەندی بۆ کۆکردونەتەوە تاوەکو لەگەڵتان بجەنگێن وبدەن بەسەرتاندا و لەناوتان ببەن، بۆیە ئاگاداری خۆتان بن ونەکەن ڕوو بەڕوویان ببنەوە، ئەوان (ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا) بەو ترساندن و ھاش وھوشەی بێباوەڕان، باوەڕو متمانەیان بە پەیمان وبەڵێنی خوای گەورە زیادی کرد، بۆیە چوونە دەرەوە بۆ ڕوو بەڕووبونەوە وجەنگ کردن لەگەڵیان، وە لەوەڵامیاندا ووتیان: ئێمە خوای گەورەمان بەسە کە پشت وپەنا ویارمەتیدەرمان بێت، ھەر ئەویش چاکترین وباشترین پشت وپەنایە و ئێمە ھەموو کارێکی خۆمانی دەدەینە دەست.

Aal-i-Imraan 3:173Listen in Qur'an →
174

فَٱنقَلَبُوا۟ بِنِعْمَةٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَضْلٍۢ لَّمْ يَمْسَسْهُمْ سُوٓءٌۭ وَٱتَّبَعُوا۟ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضْلٍ عَظِيمٍ

ئه‌وسا ئیتر موسوڵمانان گه‌ڕانه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ فه‌زڵ و نازو نیعمه‌تی خوایی دا، هیچ ناخۆشیه‌کیشیان بۆ پێش نه‌هات، چونکه شوێنی ڕه‌زامه‌ندی خوا که‌وتبوون و (هه‌ر ئه‌وه‌شیان مه‌به‌ست بوو)، خوای گه‌وره‌ش هه‌ر خۆی خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.

دوای ئەوەی پێغەمبەر وھاوەڵانی چوونە دەرەوە بۆ غەزای (حمراء الاسد) بە پاداشتێکی مەزنی پەروەردگار و پلەیەکی بەرزتر و بەسەلامەتی گەڕانەوە مەدینە، بەبێ ئەوەی تووشی ھیچ کوشتار و برینداریەک ببن، وە ھەر لەڕەزامەندی خوا وخۆشنودی وپابەند بوون بە طاعەت وگوێڕایەڵی ئەو و دوور کەوتنەوە لە سەرپێچیەکانی دەگەڕان، بێگومان خوای گەورە خاوەنی بەخشش وفەزڵی گەورەیە بەسەر بەندە باوەڕدارەکانیەوە.

Aal-i-Imraan 3:174Listen in Qur'an →
175

إِنَّمَا ذَٰلِكُمُ ٱلشَّيْطَٰنُ يُخَوِّفُ أَوْلِيَآءَهُۥ فَلَا تَخَافُوهُمْ وَخَافُونِ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

ئه‌وه به‌ڕاستی ته‌نها شه‌یتانه یاوه‌ره‌کانی خۆی ده‌ترسێنێت، ئێوه‌ی (ئیماندار) لێیان مه‌ترسن، به‌ڵکو هه‌ر له من بترسن ئه‌گه‌ر ئیماندارن (بێگومان ترسان له خوا ئاسووده‌یی و ئارامیی ده‌به‌خشێت به ئیماندار).

بێگومان ئەوە ھەر شەیتانە ترسێنەرتان، بە دەستە وتاقم وھاوکارەکانی دەیەوێت بتانترسێنێت، جا ئێوەش لێیان مەترسن، چونکە ئەوان ھیچ شتێکیان لەدەست نایەت. ئێوە تەنھا ھەر لەخوای گەورە بترسن، ئەویش بە پابەند بوون بە فەرمانەکانی، ئەگەر ئێوە بەڕاستی باوەڕتان پێی ھەیە.

Aal-i-Imraan 3:175Listen in Qur'an →
176

وَلَا يَحْزُنكَ ٱلَّذِينَ يُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْكُفْرِ ۚ إِنَّهُمْ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ يُرِيدُ ٱللَّهُ أَلَّا يَجْعَلَ لَهُمْ حَظًّۭا فِى ٱلْءَاخِرَةِ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌وانه‌ی که پێشبڕکێ ده‌که‌ن له بێ باوه‌ڕیدا خه‌مبارت نه‌که‌ن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌رگیز هیچ زیانێک به‌خوا ناگه‌یه‌نن، خوا ده‌یه‌وێت هیچ به‌شێکیان له قیامه‌تدا پێ نه‌به‌خشێت، سزای سه‌خت و زۆر ناسۆریش بۆیان ئاماده‌یه‌.

ئەی پێغەمبەر بەو دووڕووانە خەفەتبار مەبە کە پەلەیانە لە بێباوەڕی و ھەڵگەرانەوە لە ئاینەکەیان، ئەوان ناتوانن ھیچ زەرەر وزیانێک بەخوا و ئاینەکەی بگەیەنن، بەڵکو بە دووریان لە باوەڕ وگوێرایەڵی کردنی فەرمانەکانی خوا تەنھا زیان بەخۆیان دەگەیەنن، خوای گەورە دەیەوێت بەڕسوا بوون وسەرنەکەوتنیان ھیچ بەشێکیان لە خۆشیەکانی دواڕۆژ نەبێت، چونکە لەم ژیانەدا بە ئارەزووی خۆیان ڕێگای خوار وخێچیان ھەڵبژارد، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە لە ناو ئاگری دۆزەخ.

Aal-i-Imraan 3:176Listen in Qur'an →
177

إِنَّ ٱلَّذِينَ ٱشْتَرَوُا۟ ٱلْكُفْرَ بِٱلْإِيمَٰنِ لَن يَضُرُّوا۟ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕییان هه‌ڵبژارد له جیاتی ئیمان، بێ باوه‌ڕییان کڕی له‌جیاتی باوه‌ڕ، به‌هیچ جۆرێک زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نن به‌ڵکو سزای به‌ئێش چاوه‌ڕێیانه‌.

بێگومان ئەوانەی باوەرێان گۆڕیەوە بە بێباوەڕی، ھەرگیز ناتوانن ھیچ زیانێک بەخوا بگەیەنن، بەڵکو ئەوەی زەرەر وزیان دەکات خۆیانن، وە لەڕۆژی دواییشدا سزای زۆر سەختیان بۆ ھەیە.

Aal-i-Imraan 3:177Listen in Qur'an →
178

وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ أَنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ خَيْرٌۭ لِّأَنفُسِهِمْ ۚ إِنَّمَا نُمْلِى لَهُمْ لِيَزْدَادُوٓا۟ إِثْمًۭا ۚ وَلَهُمْ عَذَابٌۭ مُّهِينٌۭ

ئه‌وانه ڕێبازی کوفریان گرتۆته‌به‌ر، وا گومان نه‌به‌ن که مۆڵه‌تمان داون و (نازو نیعمه‌تی دنیامان پێبه‌خشیوون) ئه‌وه خێره بۆیان، ئێمه ته‌نها بۆیه مۆڵه‌تیان ده‌ده‌ین تا زیاتر گوناهبار ببن و سزایه‌کی ڕیسواکه‌ر چاوه‌ڕێیانه‌.

با ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەپەروەردگاریان، وە دژایەتی شەریعەتەکەی دەکەن، وانەزانن ئەو مۆڵەت وتەمەن درێژی ومانەوەیان لەسەر بێباوەڕی باشترە بۆیان، نەخێر ھیچی وانیە، بەڵکو ئێمە بۆیە مۆڵەتیان دەدەینێ وتەمەنیان درێژ دەکەین تاوەکو تەواو لە تاوان وگوناە وسەرپێچی خوای گەورەدا ڕۆبچن وباری گوناھیان زیاتر بێت، وە سزایەکی سەختی ئابڕوبەریان بۆ ھەیە.

Aal-i-Imraan 3:178Listen in Qur'an →
179

مَّا كَانَ ٱللَّهُ لِيَذَرَ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَىٰ مَآ أَنتُمْ عَلَيْهِ حَتَّىٰ يَمِيزَ ٱلْخَبِيثَ مِنَ ٱلطَّيِّبِ ۗ وَمَا كَانَ ٱللَّهُ لِيُطْلِعَكُمْ عَلَى ٱلْغَيْبِ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ يَجْتَبِى مِن رُّسُلِهِۦ مَن يَشَآءُ ۖ فَـَٔامِنُوا۟ بِٱللَّهِ وَرُسُلِهِۦ ۚ وَإِن تُؤْمِنُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ فَلَكُمْ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ

خوا ئیمانداران واز لێناهێنێت هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی که ئێستا ئێوه له‌سه‌ری هه‌ن (دڵسۆزو نادڵسۆز، خه‌مخۆرو بێ باک تێکه‌ڵن)، هه‌تا پیس و پاک له‌یه‌ک جیانه‌کاته‌وه (به‌هۆی جۆره‌ها تاقی کردنه‌وه و پێشهاته‌وه‌)، بێگومان خوا جیهانی شاراوه‌تان نیشان نادات (تا ئاینده بزانن)، به‌ڵکو خوا له پێغه‌مبه‌ره‌کانی که‌سانێک هه‌ڵده‌بژێرێت که بیه‌وێت (تا له هه‌ندێک نهێنی ئاگاداربن به‌و ڕاده‌یه‌ی که پێویسته‌)، جا باوه‌ڕ به‌خواو پێغه‌مبه‌رانی بهێنن، خۆ ئه‌گه‌ر باوه‌ڕی دامه‌زراو بهێنن و پارێزکاری بکه‌ن و له خوا ترس بن، ئه‌وه پاداشتی بێ سنوور و نه‌بڕاوه چاوه‌ڕێتانه‌.

ئەی باوەڕداران حیکمەتی خوای گەورە وانیە بەو شێوەیە وازتان لێ بھێنێت، کە لەگەڵ دووڕوەکاندا تێکەڵ وپێکەڵ بن، وئێوە لەوان جودا نەکرێنەوە، وە بڕواداری ڕاستەقینەش بەدیار نەکەوێت، بەڵکو خوای گەورە دەیەوێت بەجۆرەھا داواکاری وتاقیکردنەوە جیاتان بکاتەوە، تاوەکو باوەڕداری پاکوخاوێن لە دووڕووی پیس وچەپەڵ جیا بکاتەوە وبەدەریان بخات، وە لە حیکمەتی خوا نیە کە ئاگادارتان بکات لە کارە نھێنی نادیارەکان ھەتا بەدڵ بزانن کێ چاکە وکێش خراپە، بەڵام خوای گەورە لەناو پێغەمبەرانی خۆیدا ھەندێکیان ھەڵدەبژێرێت ولە ھەندێک لە کارە نھێنی و نادیارەکان ئاگاداریان دەکاتەوە، ھەروەک چۆن پێغەمبەری خوای (صلی اللە علیە وسلم) ئاگادار کرد لە حاڵی دووڕوەکانی مەدینە، جا کەوابێت ئێوەش بڕوایەکی بتەو وڕاستەقینەتان بەخوا وپێغەمبەرەکەی ھەبێت، ئەگەر بێتو ئێوە بەڕاستی باوەڕتان بەو ھەبێت و لێی بترسن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، ئەوا بێگومان پاداشتی زۆر گەورەتان بۆ ھەیە لای خوای گەورە وپەروەردگار.

Aal-i-Imraan 3:179Listen in Qur'an →
180

وَلَا يَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ يَبْخَلُونَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ هُوَ خَيْرًۭا لَّهُم ۖ بَلْ هُوَ شَرٌّۭ لَّهُمْ ۖ سَيُطَوَّقُونَ مَا بَخِلُوا۟ بِهِۦ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ وَلِلَّهِ مِيرَٰثُ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ وَٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ

واگومان نه‌به‌ن ئه‌وانه‌ی که به‌خیلی و ڕه‌زیلی ده‌که‌ن، له‌و نازو نیعمه‌تانه‌ی خوا پێی به‌خشیوون، نابه‌خشن، کارێکی چاکه بۆیان، نه‌خێر ئه‌وه کارێکی خراپ و نادروسته بۆیان، چونکه ئه‌و شتانه‌ی که نه‌یانده‌به‌خشی له ڕۆژی قیامه‌تدا ده‌ست ده‌نێته بینیان و ده‌بنه کۆت له گه‌ردنیاندا، (بێگومان) هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه‌و خوا ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئێوه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

با ئەوانەی ڕژدی وچروکیان کرد لەو ناز ونیعمەتەی کە خوای گەورە پێی بەخشی بوون، مافی خوای گەورەیان لێنەدا، با وانەزانن کارێکی باشیان کردووە بۆ خۆیان، بەڵکو زۆر خراپە بۆیان وھیچ قازانجێکی نیە بۆیان، چونکە لەڕۆژی دواییدا بەو چروکی وڕژدی ونەبەخشینە تەوق دەکرێتە گەردنیان و پێی سزا دەدرێن، وە ئەوەی ھەیە لە ئاسمانەکان وزەویش ھەر بۆ خوا دەمێننەوە وھی ئەون، چونکە ھەر ئەو زیندوو دەمێنێتەوە پاش لەناوچوونی ھەموو دروستکراوەکانی، خوای گەورە زانایە بە ووردەکاری تەواوی ئەوەی ئەنجامی دەدەن، وە لەسەر ھەموویشی پاداشت یان سزاتان دەداتەوە.

Aal-i-Imraan 3:180Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.