وَمَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ
(هه‌ندێک گومانیان برد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دابه‌شکردنی ده‌سکه‌وتدا نادادیی ده‌کات) بێگومان بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که نادادی و خیانه‌ت بکات، هه‌ر که‌س ناحه‌قی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا نادادیه‌که‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت و) به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، له‌وه‌ودوا پاداشتی هه‌ر که‌سێک به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.
بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نیە لە پێغەمبەران وە شیاو نیە بۆیان کە خیانەت بکەن لەھەڵگرتنی شتێک لەدەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە نەبێت کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون وتایبەتی کردووە بە خۆیانەوە، جا ھەر کەسێک لە ئێوە خیانەت بکات لە دەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوا خوای گەورە سزای دەدات و سوک وڕیسوای دەکات لەڕۆژی دواییدا، بەشێوەیەک لەو ڕۆژەدا دەیھێننە بەردەم ھەموو خەڵک بەو شتەوە کە بە خیانەت ھەڵیگرتووە بۆ خۆی، پاشان ھەموو کەس پاداشتی کار وکردەوەی خۆی بەبێ ھیچ کەم وکوورتیەک دەدرێتەوە، ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت کە خراپەکانیان بۆ زیاد بکرێت، یان چاکە و خێر و حەسەناتەکانیان بۆ کەم بکرێتەوە.