Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 161–170 of 200

161

وَمَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَغُلَّ ۚ وَمَن يَغْلُلْ يَأْتِ بِمَا غَلَّ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۚ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ

(هه‌ندێک گومانیان برد که پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له دا‌به‌شکردنی ده‌سکه‌وتدا نادادیی ده‌کات) بێگومان بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که نادادی و خیانه‌ت بکات، هه‌ر که‌س ناحه‌قی و نادادی بکات له ڕۆژی قیامه‌تدا نادادیه‌که‌ی (یه‌خه‌ی پێ ده‌گرێت و) به‌کۆڵیه‌وه‌یه‌تی، له‌وه‌ودوا پاداشتی هه‌ر که‌سێک به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانی ده‌درێته‌وه و ئه‌وانه سته‌میان لێناکرێت.

بۆ ھیچ پێغەمبەرێک نیە لە پێغەمبەران وە شیاو نیە بۆیان کە خیانەت بکەن لەھەڵگرتنی شتێک لەدەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوە نەبێت کە خوای گەورە بۆی دیاری کردوون وتایبەتی کردووە بە خۆیانەوە، جا ھەر کەسێک لە ئێوە خیانەت بکات لە دەستکەوتەکانی جەنگ، ئەوا خوای گەورە سزای دەدات و سوک وڕیسوای دەکات لەڕۆژی دواییدا، بەشێوەیەک لەو ڕۆژەدا دەیھێننە بەردەم ھەموو خەڵک بەو شتەوە کە بە خیانەت ھەڵیگرتووە بۆ خۆی، پاشان ھەموو کەس پاداشتی کار وکردەوەی خۆی بەبێ ھیچ کەم وکوورتیەک دەدرێتەوە، ھیچ ستەمیان لێ ناکرێت کە خراپەکانیان بۆ زیاد بکرێت، یان چاکە و خێر و حەسەناتەکانیان بۆ کەم بکرێتەوە.

Aal-i-Imraan 3:161Listen in Qur'an →
162

أَفَمَنِ ٱتَّبَعَ رِضْوَٰنَ ٱللَّهِ كَمَنۢ بَآءَ بِسَخَطٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۚ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

ئایا ئه‌و که‌سه‌ی (به په‌رستن و چاکه‌کاری) شوێنی ڕه‌زامه‌ندیی خوا که‌وتبێت، وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه (که به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه‌) شایسته‌ی خه‌شم و قینی خوا بێت؟ بێگومان شوێنی ئه‌و جۆره که‌سانه دۆزه‌خه که سه‌رنجامێکی ناخۆشه‌.

ھیچ کاتێک لای خوای گەورە وەک یەک نین، ئەو کەسەی شوێن ڕەزامەندی خوای گەورە کەوتبێت وباوەڕی پێ ھێنابێت وکار وکردەوەی چاکەی کردبێت، لەگەڵ ئەو کەسەی بێباوەڕ بووبێت و کاروکردەوەی خراپی ئەنجام دابێت و بە توڕەی و خەشم وقینی خواوە گەڕابێتەوە لای، شوێن وجێگای ئەو کەسە لادەرە ئاگری دۆزەخە، کە شوێن وجێگایەکی زۆر خراپە.

Aal-i-Imraan 3:162Listen in Qur'an →
163

هُمْ دَرَجَٰتٌ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ بَصِيرٌۢ بِمَا يَعْمَلُونَ

هه‌ریه‌ک له‌و (دوو ده‌سته‌یه‌) پله‌و پایه‌ی خۆی هه‌یه لای خوا (له به‌هه‌شتی به‌ریندا یاخود له ناخی دۆزه‌خدا)، به‌ڕاستی خوا بینایه به‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

ئەوان لە دونیا و دواڕۆژدا پلە و پایە و جێگا وڕێگایان لای خوا جیاوازە، بێگومان خوای گەورە بینەری کاروکردەوەیانە، وە ھیچ شتێکی لێ وون نابێت، وە پاداشتی ھەموو کەسێک بەپێی کاروکردەوەی دەداتەوە.

Aal-i-Imraan 3:163Listen in Qur'an →
164

لَقَدْ مَنَّ ٱللَّهُ عَلَى ٱلْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًۭا مِّنْ أَنفُسِهِمْ يَتْلُوا۟ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتِهِۦ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ ٱلْكِتَٰبَ وَٱلْحِكْمَةَ وَإِن كَانُوا۟ مِن قَبْلُ لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ

سوێند بێت بێگومان خوا منه‌تی ناوه‌ته سه‌ر ئیمانداران کاتێک پێغه‌مبه‌رێکی بۆ ڕه‌وانه کردوون له خۆیان ئایه‌ته‌کانی ئه‌ویان به‌سه‌ردا ده‌خوێنێته‌وه‌، دڵ و ده‌روونیان پاک و پوخت ده‌کاته‌وه‌، هه‌روه‌ها فێری قورئان و داناییان ده‌کات، به‌ڕاستی پێشتر له گومڕاییه‌کی ئاشکرادا ڕۆچوو بوون.

بێگومان خوای گەورە منەتی کرد بەسەر باوەڕداراندا، وە ناز ونیعمەتی خۆی ڕشت بەسەریاندا، وە چاکەی زۆری لەگەڵ کردن چونکە لەخۆیان وھەر لەمرۆڤ پێغەمبەرێکی بۆ ناردن، کە ئایەتەکانی قورئانیان بەسەردا دەخوێنێتەوە، وە پاکیان دەکاتەوە لە پیسی وچەپەڵی ھاوەڵدانان و خوڕەوشتی نەگریس وخراپ، وە قورئان وسوننەتیان فێر دەکات، لەکاتێکدا پێش پێغەمبەرایەتی ئەوان لە گومڕایی و سەرلێشێواویەکی ڕوون ئاشکرای دوور لە ھیدایەت وڕێنوێنی خوای گەورەدا بوون.

Aal-i-Imraan 3:164Listen in Qur'an →
165

أَوَلَمَّآ أَصَٰبَتْكُم مُّصِيبَةٌۭ قَدْ أَصَبْتُم مِّثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِندِ أَنفُسِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌۭ

ئایا کاتێک به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان تووشهات (له جه‌نگی ئوحود)دا بۆ ده‌ڵێن: ئه‌مه چی بوو؟ بۆ وامان به‌سه‌ر هات؟ له‌کوێوه ئه‌مه‌مان بۆهات؟ (ئه‌ی بۆ له‌یادیان چوو، خۆ له‌جه‌نگی به‌دردا) به‌ڕاستی ئێوه دووئه‌وه‌نده‌تان به‌وان کرد؟! ئینجا پێیان بڵێ: ئه‌و به‌ڵایه له‌لایه‌ن خۆتانه‌وه توشتان هات (کاتێک نافه‌رمانی پێغه‌مبه‌رتان کردو ته‌ماعی دنیا له ده‌روونتاندا جووڵا) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌، (به‌نده چاکه‌کانیشی کاتێک هه‌ڵه بکه‌ن تووشی به‌ڵایان ده‌کات)...

ئەی باوەڕداران ئایا کاتێک کە تووشی ئەو شکستەی ڕۆژی ئوحود بوونەوە، ئەوەی لێتان کوژرا کوژرا، لەکاتێکدا پێشتر ئێوە دوو ھێندە زیانتان بەوان گەیاند لەڕۆژی بەدردا، لە بەدیل گرتن و کوشتن، ئایا ووتتان: ئێمەی باوەڕدار لەکوێوە وە بۆچی دوچاری ئەمە بووینەوە؟ لەکاتێکدا پێغەمبەری خوایشمان لەگەڵدایە؟ جا ئەی پێغەمبەر پێیان بڵێ: ئەوەی تووشتان بوو ھۆکاری ئەو ناکۆکی وڕاجیاییە بوو کە دروست بوو لەنێوتاندا، وە بەھۆی سەرپێچی کردنی فەرمانی پێغەمبەرەوەکەتانەوە بوو، بێگومان خوای گەورە زۆر بەدەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ئەوەی ئەو بیەوێت سەری دەخات، وە ئەوەی ئەویش بیەوێت ژێری دەخات.

Aal-i-Imraan 3:165Listen in Qur'an →
166

وَمَآ أَصَٰبَكُمْ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ فَبِإِذْنِ ٱللَّهِ وَلِيَعْلَمَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ئه‌وه‌ش که تووشتان بوو له ڕۆژی به‌یه‌ک گه‌یشتنی هه‌ردوو ئۆردووه‌که (له جه‌نگی ئوحود)دا ئه‌وه به فرمان و ویستی خوا بوو، تا ئیمانی باوه‌ڕداران ده‌ربخات...

ئەوەی لەڕۆژی بەیەک گەیشتنی ئێوە ودەستەی بێباوەڕان لە ڕۆژی ئوحود لە کوشتن وبریندار بوون وشکست دووچاری بوون بە مۆڵەتی خوا وبەقەدەری ئەو بوو، ئەویش لەبەر حیکمەتێکی گەورە بۆ ئەوەی باوەڕدارانی ڕاستەقینە بەدەر بکەون.

Aal-i-Imraan 3:166Listen in Qur'an →
167

وَلِيَعْلَمَ ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ ۚ وَقِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ قَٰتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَوِ ٱدْفَعُوا۟ ۖ قَالُوا۟ لَوْ نَعْلَمُ قِتَالًۭا لَّٱتَّبَعْنَٰكُمْ ۗ هُمْ لِلْكُفْرِ يَوْمَئِذٍ أَقْرَبُ مِنْهُمْ لِلْإِيمَٰنِ ۚ يَقُولُونَ بِأَفْوَٰهِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۗ وَٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا يَكْتُمُونَ

دووڕوویی و ناله‌باریی دووڕووه‌کانیش ده‌ربخات، کاتێک پێیان وترا: وه‌رن بجه‌نگن له پێناوی خوادا، یان (هیچ نه‌بێت) به‌رگری له خۆتان و ماڵ و منداڵتان بکه‌ن، وتیان: ئه‌گه‌ر بمانزانیایه شه‌ڕو جه‌نگ به‌رپا ده‌بێت ئه‌وه شوێنتان ده‌که‌وتین و ده‌جه‌نگاین، ئه‌وانه ئه‌و ڕۆژه له کوفره‌وه نزیکترن تا له ئیمان، به‌ده‌میان شتێک ده‌ڵێن که له دڵ و ده‌روونیاندا نییه‌، خوایش زانایه به‌وه‌ی که ده‌یشار‌نه‌وه‌...

وە بۆ ئەوەش ئەو دووڕووانە دەربکەون و بناسرێن کاتێک پێیان وترا: لەپێناو خوای گەورە بجەنگن، یان یارمەتی موسڵمانان بدەن و ژمارەیان زیاد بکەن، لە وەڵامدا وتیان: ئەگەر بزانین جەنگ دەکرێت ئەوە لەگەڵتان دەھاتین و شوێنتان دەکەوتین بەڵام وانابینین کە ئێوە و ئەوان تووشی جەنگ و پێکدادان ببنەوە، ئەو دووڕوانە ئەو ڕۆژەی ئەو قسانەیان کرد لە بێباوەڕییەوە نزیکتر بوون تا لە ئیمان و باوەڕەوە، ئەوان ئەوەی دەیڵێن تەنھا لەسەر زمانیانە و نەچووەتە ناو دڵەکانیانەوە، خوای گەورەش زاناترە بەوەی لە دڵەکانیاندا شاردویانەتەوە، وە سزاشیان دەدات لەسەری.

Aal-i-Imraan 3:167Listen in Qur'an →
168

ٱلَّذِينَ قَالُوا۟ لِإِخْوَٰنِهِمْ وَقَعَدُوا۟ لَوْ أَطَاعُونَا مَا قُتِلُوا۟ ۗ قُلْ فَٱدْرَءُوا۟ عَنْ أَنفُسِكُمُ ٱلْمَوْتَ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ

ئه‌وانه‌ی بۆی دانیشتن و (نه‌چوون بۆ جه‌نگ) به‌براکانی خۆیانیان وت: ئه‌گه‌ر ئه‌وانه (واته شه‌هیده‌کان) به‌قسه‌ی ئێمه‌یان بکردایه نه ده‌کوژران، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: ده‌ی که‌واته مردن له خۆتان دووربخه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

ئەوانەی کە جێمان و نەچوون بۆ جەنگ لەگەڵ باوەڕداراندا، ووتیان بە خزم وکەسوکارەکانیان ئەوانەیان کە تووشی بەڵا وناڕەحەتی وکوشتن بوونەوە، ئەگەر بھاتایە بەگوێی ئێمەیان بکردایە و نەچوونایە بۆ جەنگ کردن ئەوا نەدەکوژران، ئەی پێغەمبەر تۆیش لەوەڵامیاندا پێیان بڵێ: کاتێک کە مردن یەخەی گرتن لەخۆتانی دوور بخەنەوە ئەگەر ڕاست دەکەن لەو بانگەشەیەی کە دەیکەن ودەڵێن: ئەگەر بھاتایە بەگوێیان بکردنایە نەدەکوژران، وە ھۆکاری ڕزگار بوونتان لە مردن دانیشتن ونەچوونە بۆ جیھاد وتێکۆشان لەپێناو خوادا.

Aal-i-Imraan 3:168Listen in Qur'an →
169

وَلَا تَحْسَبَنَّ ٱلَّذِينَ قُتِلُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ أَمْوَٰتًۢا ۚ بَلْ أَحْيَآءٌ عِندَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ

هه‌رگیز وامه‌زانن و وادامه‌نێن ئه‌وانه‌ی له‌پێناوی خوادا شه‌هید بوون و کوژران، مردوون، نه‌خێر وانیه‌، به‌ڵکو ئه‌وانه زیندوون، لای په‌روه‌ردگاریان له ڕزق و ڕۆزیی (هه‌مه جۆرو تایبه‌ت) به‌هره‌وه‌رن.

ئەی پێغەمبەر واگومان نەبەیت ئەوانەی لەڕێگای خوادا کوژران مردوون و لێ بوونەتەوە، بەڵکو ئەوان زیندوون، ژیانێکی تایبەتی لای خوای گەورە کە ڕێزلێگیراون، ڕۆزی دەدرێن بەجۆرەھا ناز ونیعمەت کە جگە لەخوای گەورە کەس نازانێت چۆن چۆنیە.

Aal-i-Imraan 3:169Listen in Qur'an →
170

فَرِحِينَ بِمَآ ءَاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ مِن فَضْلِهِۦ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِٱلَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُوا۟ بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلَّا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ

زۆر دڵخۆش و شادمانن به‌و به‌خشش و زیاده فه‌زڵه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون، مژده‌ش ده‌ده‌ن به‌وانه‌ی هێشتا به‌وان نه‌گه‌یشتوون و (شه‌هید نه‌بوون) که بێگومان هیچ ترس و بیمێکیان له‌سه‌ر نییه‌، هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌کتان بۆ پێش نایه‌ت (له به‌جێ هێشتنی دنیا).

ئەوان بەو ناز ونیعمەت وفەزڵە گەورەیەی خوای گەورە پێی داون دڵخۆش وبەختەوەرن، وە چاوەڕوانی ئەوە دەکەن ئەو برایانەیان کە لەدونیادا ماون پێیان بگەن، مژدەیان دەدەنێ ئەگەر بێتو لەپێناو خوا بکوژرێن وەک ئەوان دەگەن بەو فەزڵ وناز ونیعمەتەی کە ئەمانی تێدایە، وە مژدەیان دەدەنێ کە لەدواڕۆژدا ھیچ ترسێکیان نابێت، وە ھیچ خەفەتێکیش ناخۆن بۆ ئەوەی لەدونیا لەکیسیان چووە.

Aal-i-Imraan 3:170Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.