Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 141–150 of 200

141

وَلِيُمَحِّصَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَمْحَقَ ٱلْكَٰفِرِينَ

بێگومان خوای په‌روه‌ردگار (تاقی کردنه‌وه پێش ده‌هێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاک و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات.

یەکێک لەو حیکمەتانە ئەوەیە خوای گەورە ئەو باوەڕدارانە لە گوناە پاک بکاتەوە، وە ڕیزی باوەڕداران لە دوو ڕووی پاک بکاتەوە، وە بێباوەڕانیش لەناو ببات وبیانسرێتەوە.

Aal-i-Imraan 3:141Listen in Qur'an →
142

أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُوا۟ ٱلْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ ٱلصَّٰبِرِينَ

یان واگومانتان ده‌برد (هه‌روا به‌ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌؟! که هێشتا خوا (له جیهانی واقعدا) ده‌ریشی نه‌خستووه کامتان هه‌وڵ و کۆشش و جیهادی کردووه‌و کامتان خۆڕاگرو ئارامگر بووه‌...

ئەی باوەڕداران وادەزانن بەبێ تاقیکردنەوە و ئارامگرتن دەچنە بەھەشتەوە، ئارامگرتنێک کە تێکۆشەرانی بەھەق لە پێناو خوادا وەدەربخات، تاقیکردنەوەیەک کە ئارامگرانی بەڵا وناڕەحەتیەکان وە دەرەبخات لەکەسانی تر.

Aal-i-Imraan 3:142Listen in Qur'an →
143

وَلَقَدْ كُنتُمْ تَمَنَّوْنَ ٱلْمَوْتَ مِن قَبْلِ أَن تَلْقَوْهُ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ

له‌ڕاستیدا ئێوه ئاواتی مردنتان ده‌خواست پێش ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن (ده‌تانوت: که‌ی جه‌نگ ده‌بێت تا شه‌هید ببین) خۆ له ڕاستیدا مه‌رگتان به‌چاوی خۆتان بینی له کاتێکدا ئێوه چاوه‌ڕوانی مه‌رگ بوون.

ئەی باوەڕداران ئێوە ئاواتەخوازی ئەوە بوون کە لەگەڵ بێباوەڕاندا ڕوو بەڕووی یەکتر ببنەوە و لەپێناو خوای گەورەدا بگەنە پلەی شەھیدی، ھەروەک چۆن براکانتان لەڕۆژی بەدردا گەیشتن بەو ئاواتەی خۆیان پێش ئەوەی بگەن بەھۆکارەکانی مردن و توند بوونەوەی ھەڵویستەکان، ئەوەتانێ ئێستا ئەوەی ئێوە ئاواتەخوازی بوون بەچاوی خۆتان لەڕۆژی ئوحوددا بینیتان، وە بەچاوی خۆتان تەماشای دەکەن.

Aal-i-Imraan 3:143Listen in Qur'an →
144

وَمَا مُحَمَّدٌ إِلَّا رَسُولٌۭ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ ٱلرُّسُلُ ۚ أَفَإِي۟ن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ ٱنقَلَبْتُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ ۚ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىٰ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ ٱللَّهَ شَيْـًۭٔا ۗ وَسَيَجْزِى ٱللَّهُ ٱلشَّٰكِرِينَ

(محمد (صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه وه‌فات بکات، بێگومان پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه‌)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه‌؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی ڕاگه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه و پاشگه‌زبێته‌وه‌، ئه‌وه هه‌رگیز زیان به‌خوا ناگه‌یه‌نێت، له داهاتویه‌کی نزیکدا خوای گه‌وره پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه‌.

موحەمەدیش تەنھا پێغەمبەرێکی خوایە، ھەروەک ھەموو پێغەمبەرانی تری خوا، کە مردن یان کوژران، ئایا ئەگەر پێغەمبەر مرد یان کوژرا ئێوە لەئاینەکەتان ھەڵدەگڕێنەوە، و واز لە جیھاد وتێکۆشان دەھێنن لە پێناو خوا؟ ئەگەر ھەر کەسێک لەئێوە لە ئاینەکەی ھەڵبگەڕێتەوە ئەوا خوای گەورە ھیچ زیانێکی پێ ناگات، چونکە خوا زاتێکی بەھێزی باڵادەستە، بەڵکو ئەوەی زەرەر وزیان دەکات ئەو کەسەیە کە لە ئاینەکەی ھەڵدەگەڕێتەوە، چونکە خۆی توشی خەسارۆمەندی دونیاو دواڕۆژ دەکات، بێگومان خوای گەورە پاداشتی ئەو کەسانە بەجوانترین شێوە دەداتەوە کە سوپاسگوزار و شوکرانە بژێری ناز ونیعمەتەکانینی، ئەویش بەوەی لەسەر ئاینەکەی خۆیان دامەزراو بوون، وە لە پێناویشدا جیھاد وتێکۆشانیان کرد.

Aal-i-Imraan 3:144Listen in Qur'an →
145

وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تَمُوتَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ كِتَٰبًۭا مُّؤَجَّلًۭا ۗ وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ ٱلْءَاخِرَةِ نُؤْتِهِۦ مِنْهَا ۚ وَسَنَجْزِى ٱلشَّٰكِرِينَ

هیچ که‌سێکیش نامرێت مه‌گه‌ر به‌ویستی خوا نه‌بێت، له کات و وه‌ختی دیاری کراودا (ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێکه بۆ ئیماندار که له مه‌رگ نه‌ترسێت) جا ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش قیامه‌تی ده‌وێت هه‌ندێکی پێده‌به‌خشین، له داهاتویه‌کی نزیکیشدا پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه‌.

ھیچ کەسێک بۆی نیە بمرێت بەویست و قەزای خوا نەبێت، دوای ئەوەی ئەو ماوەیەی کە خوای گەورە بۆی نوسیوە و کردویەتی بەکات و ڕۆژی مردنی تەواوی کرد، نە زیاد دەکات و نە کەم، وە ھەر کەسێک بە ھەوڵ و کارو کردەوەی تەنھا پاداشتی ئەم دونیایەی وویست، ئەوا ئێمەیش بەو ئەندازەیەی کە بۆی دیاری کراوە بەشی دەدەین لەخۆشیەکانی دونیا، وە ھیچ بەشێکی نابێت لەدواڕۆژدا، وە ھەر کەسێکیش بە کار وکردەوە و ھەوڵ وتێکۆشانی خۆشی ونازو نیعمەتەکانی دواڕۆژی بوێت ئەوا بێگومان خوای گەورە پێی دەدا، وە بێگومان پاداشتی سوپاسگوزاران بە پاداشتێکی زۆر باش و گەورە دەدەینەوە.

Aal-i-Imraan 3:145Listen in Qur'an →
146

وَكَأَيِّن مِّن نَّبِىٍّۢ قَٰتَلَ مَعَهُۥ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌۭ فَمَا وَهَنُوا۟ لِمَآ أَصَابَهُمْ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ وَمَا ضَعُفُوا۟ وَمَا ٱسْتَكَانُوا۟ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلصَّٰبِرِينَ

چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بوون که خواناس و پیاوچاکانی زۆر له‌گه‌ڵیدا بوون و دژ به دوژمنان جه‌نگاون، جا ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێتاقه‌تی ڕووی تێنه‌کردوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی که تووشیان هاتووه له پێناو ڕێبازی خوادا، لاوازو بێ هێزو سه‌رشۆریش نه‌بوون بۆ دوژمنان، خوای گه‌وره‌ش ئه‌و ئارامگرو خۆڕاگرانه‌ی خۆشده‌وێت.

چەند پێغەمبەر ھەبوون لەناو پێغەمبەرەکانی خوادا کۆمەڵێکی زۆر لەشوێنکەوتوانی لەگەڵیاندا جیھادیان کرد و لەپێناو خوا تێکۆشان، لەوە نەترسان کە لەکاتی تێکۆشانیان لەپێناو خوا دووچاری برینداری و کوشتن وبڕین ببنەوە، خاوی ولاوازی ڕووی تێ نەکردن لە جەنگاندن دژ بە دوژمنانیان، وە ملەکەچیان نەبوون، بەڵکو ئارامیان گرت و دامەزراوو بوون، خوای گەورەش ئارامگرانی کاتی ناڕەحەتی و ناخۆشیەکانی خۆش دەوێت لەپێناو خۆیدا.

Aal-i-Imraan 3:146Listen in Qur'an →
147

وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلَّآ أَن قَالُوا۟ رَبَّنَا ٱغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِىٓ أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَٱنصُرْنَا عَلَى ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ

ئه‌وکاته گوفتاریان ته‌نها ئه‌مه بووه که وتویانه‌: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره‌و له زیاده‌ڕه‌وی کاروبارمان خۆش ببه‌، دامه‌زراومان بکه‌، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له بێباوه‌ڕه‌دا.

پاش ئەو ھەمووە ناخۆشی و ناڕەحەتیەی دوووچاری بوون ئەو تێکۆشەرە ئارامگرانە تەنھا ئەمە ویردی سەر زمانیان بوو کە دەیانووت: ئەی پەروەردگارمان لە گوناە وتاوانەکانمان خۆشبە، چونکە ئێمە سنورەکانمان شکاند، وە بتەوتر پێکانمان دامەزراو بکە لەکاتی گەشتنمان بە دوژمنەکانمان، وە سەرمان بخە بەسەر ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەتۆ نیە.

Aal-i-Imraan 3:147Listen in Qur'an →
148

فَـَٔاتَىٰهُمُ ٱللَّهُ ثَوَابَ ٱلدُّنْيَا وَحُسْنَ ثَوَابِ ٱلْءَاخِرَةِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ

ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێبه‌خشین (به‌سه‌رکه‌وتن و پایه‌داریی) پاداشتی چاکی قیامه‌تیشی بۆ مسۆگه‌ر کردن و خوا ئه‌و چاکه‌کارانه‌ی خۆش ده‌وێت.

خوای گەورەش پاداشتی گەورەی دونیای پێدان و سەریخستن بەسەر دوژمنەکانیاندا وزیاتر جێگیری کردن لەسەر زەویدا، وە ھەروەھا پاداشتی دواڕۆژیشی پێ بەخشین ئەویش بەوەی ڕازی بوو لێیان، وە ناز ونیعمەتی بەھەشتی پێدان، خوای گەورەش ئەوانەی خۆش دەوێت کە لە پەرستن ومامەڵە وھەڵسوکەوتیاندا چاکەکار وموحسینن.

Aal-i-Imraan 3:148Listen in Qur'an →
149

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تُطِيعُوا۟ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ يَرُدُّوكُمْ عَلَىٰٓ أَعْقَٰبِكُمْ فَتَنقَلِبُوا۟ خَٰسِرِينَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانه بن که کافر و بێ دینن، ئه‌وه به‌ره‌ودوا ده‌تانگێڕنه‌وه و پاشگه‌زتان ده‌که‌نه‌وه و له دین وه‌رتانده‌گێڕن، ئه‌وسا ئیتر به دۆڕاوی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵێ بێباوەڕان ببن بێباوەڕانی جولەکە وگاور و ھاوەڵدانەران، لەوەی فەرمانتان پێدەکەن لە گومڕایی و سەرلێشێواوی ئەوا پاش باوەڕەکەتان دەتانگێڕنەوە بۆ ئەو بێباوەڕیەی کە پێشوتر لەسەری بوون، ئەو کاتە خەسارۆمەندی دونیا و دواڕۆژیش دەبن.

Aal-i-Imraan 3:149Listen in Qur'an →
150

بَلِ ٱللَّهُ مَوْلَىٰكُمْ ۖ وَهُوَ خَيْرُ ٱلنَّٰصِرِينَ

(دڵنیابن که خوانه‌ناسان یارو یاوه‌ری ئێوه نین) به‌ڵکو خوا یارو یاوه‌رتانه‌، بێگومان ئه‌و زاته چاکترین پشتیوان و یاریده‌ه‌رتانه‌.

ئەو بێباوەڕانە ئەگەر گوێڕایەڵیان بکەن سەرتان ناخەن، بەڵکو سەرخەری ئێوە بەسەر دوژمنەکانتاندا تەنھا خوای گەورەیە، جا بۆیە گوێڕایەڵی بکەن، چونکە ھەر ئەو باشترین کەسێکە سەرتان بخات و کۆمەکتان بکات بەشێوەیەک کە پێویستان بەکەسی تر نابێت.

Aal-i-Imraan 3:150Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.