Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 131–140 of 200

131

وَٱتَّقُوا۟ ٱلنَّارَ ٱلَّتِىٓ أُعِدَّتْ لِلْكَٰفِرِينَ

(هه‌وڵبده‌ن) خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که ئاماده کراوه بۆ کافرو بێ باوه‌ڕان.

بە کار وکردەوەی خێر وچاکە، وواز ھێنان لەو شتانەی خوای گەورە حەرامی کردوون خۆتان بپارێزن لەو ئاگرەی کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بێباوەڕان.

Aal-i-Imraan 3:131Listen in Qur'an →
132

وَأَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ

گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌حمتان پێ بکرێت.

گوێڕایەڵی وفەرمانبەرداری خوای گەورە وپێغەمبەرەکەی ببن، ئەویش بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە قەدەغەکراوەکانی، تاوەکو شایستەی ڕەحم ومیھرەبانی خوای گەورە بن لە دونیا ودواڕۆژدا.

Aal-i-Imraan 3:132Listen in Qur'an →
133

۞ وَسَارِعُوٓا۟ إِلَىٰ مَغْفِرَةٍۢ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا ٱلسَّمَٰوَٰتُ وَٱلْأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ

به‌په‌له بن و پێشبڕکێ بکه‌ن تا ده‌گه‌نه لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێک که پاناییه‌که‌ی ئاسمان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراوه بۆ پارێزکاران، (پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێ ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه‌، فه‌رموویانه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی هێناوه‌، جا له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌نده گه‌وره گه‌وره هه‌یه که خۆر له‌ئاستیاندا زۆر بچوکه چ جای زه‌وی!!)

دەست پێشخەری وپێشبڕکێ بکەن بۆ ئەنجامدانی کاری خێر وچاکە ونزیک بوونەوە لەخوای گەورە بەھەموو گوێڕایەڵی وطاعەتێکی تاوەکو لێخۆشبوونی گەورەی ئەو بەدەست بھێنن، وە بچنە بەھەشتێکەوە کە فراوانیەکەی بە ئەندازەی فراوانی ئاسمانەکان و زەویە، کە خوای گەورە ئامادەی کردووە بۆ بەندە خواناسەکانی.

Aal-i-Imraan 3:133Listen in Qur'an →
134

ٱلَّذِينَ يُنفِقُونَ فِى ٱلسَّرَّآءِ وَٱلضَّرَّآءِ وَٱلْكَٰظِمِينَ ٱلْغَيْظَ وَٱلْعَافِينَ عَنِ ٱلنَّاسِ ۗ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُحْسِنِينَ

ئه‌وانه‌ی له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆگرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و لێبووهرده‌ن، خوای میهره‌بانیش چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت.

خواناسان و پارێزکاران ئەوانەن کە ماڵ وسامانیان لەخۆشی و ناخۆشیدا لە پێناو خوای گەورە دەبەخشن، وە ڕق و کینەی خۆیان دەخۆنەوە، وە لە ھەڵە و زوڵمی خەڵکی خۆش دەبن و تۆڵە ناسێننەوە لەکاتێکدا دەسەڵاتی تۆڵە سەندنەوەشیان ھەیە، بێگومان خوای گەورە چاکەکارانی خۆش دەوێت، ئەوانەی خاوەنی ئەم سیفەت و ئاکار و ڕەوشتە جوانانەن.

Aal-i-Imraan 3:134Listen in Qur'an →
135

وَٱلَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا۟ فَٰحِشَةً أَوْ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ذَكَرُوا۟ ٱللَّهَ فَٱسْتَغْفَرُوا۟ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ ٱلذُّنُوبَ إِلَّا ٱللَّهُ وَلَمْ يُصِرُّوا۟ عَلَىٰ مَا فَعَلُوا۟ وَهُمْ يَعْلَمُونَ

ئه‌وانه‌ش که تاوان یان گوناهێک ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه‌و سزای) خوا دێته‌وه یادیان، ئه‌وسا داوای لێخۆشبوون ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه که له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناهو تاوانیان به‌رده‌وام نابن، له کاتێکدا ده‌زانن (ئه‌وه تاوانه‌).

وە ھەرکاتێک گوناھێکی گەورە بکەن، یان بە ئەنجامدانی گوناھێکی بچووک ستەم لە دەروونی خۆیان بکەن، خێرا و دەستەبەجێ خوای بەرز وبڵندیان دەکەوێتە بیر، وە بیر لەو سزایانە دەکەنەوە کە ئامادەی کردووە بۆ سەرپێچی کاران، وە ئەو پاداشتانەیش کە دانراوە بۆ خواناسان، خێرا بەکۆڵێک پەشیمانیەوە داوای لێبوردن ولێخۆش بوون لە پەروەردگار دەکات کە بەو گوناھانەی کردوونی نەیانگرێت، چونکە ھیچ کەسێک جگە لە ئەو ناتوانێت لە گوناھەکانی بەندەکان خۆش بێت، ئەو خواناسانە بەردەوامیش نابن لەسەر گوناھەکانیان، وە دشزانن کە گوناھبارن، وە خوای گەورەش لە ھەموو گوناھەکان خۆش دەبێت.

Aal-i-Imraan 3:135Listen in Qur'an →
136

أُو۟لَٰٓئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغْفِرَةٌۭ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّٰتٌۭ تَجْرِى مِن تَحْتِهَا ٱلْأَنْهَٰرُ خَٰلِدِينَ فِيهَا ۚ وَنِعْمَ أَجْرُ ٱلْعَٰمِلِينَ

ئا ئه‌وانه پاداشتیان لێخۆشبوون و لێبووردنه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شتدا که چه‌ندان ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه‌سه‌ر، ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتێکی زۆر چاکی کۆششکارانه (چونکه دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ده‌بن).

ئائەوانەی خاوەنی ئەم سیفەت و ڕەوشت و ئاکارە جوانانەن، پاداشتیان ئەوەیە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت و چاوپۆشیان لێدەکات، وە لەڕۆژی دواییشدا بەھەشتگەلێکی وایان پێ دەدات کە ڕووبارەکان بەژێر کۆشکەکانیدا دەڕۆن و گوزەر دەکەن، وە بە ھەتا ھەتایی تێیدا دەمێننەوە، ئای ئەوە چەند پاداشتێکی گەورەیە بۆ ئەوانەی کە گوێڕایەڵی خوایان کردووە.

Aal-i-Imraan 3:136Listen in Qur'an →
137

قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌۭ فَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَٱنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُكَذِّبِينَ

به‌ڕاستی پێش ئێوه چه‌ندان یاساو به‌رنامه تێپه‌ڕیوه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه‌) ده ئێوه‌ش به زه‌ویدا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا بکه‌ن و ئینجا سه‌رنج بده‌ن و وردببنه‌وه‌: بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خوایان به درۆ زانیوه‌.

جا کاتێک باوەڕداران لە جەنگی ئوحوددا بەو شکستەیان تاقیکرانەوە، خوای گەورە دڵیدانەوە وسەرەخۆشی لێکردن وپێی فەرموون: ھەر بەو شێوەیە پێش ئێوە سوننەتی خوای گەورە بەسەر بێباوەڕاندا تێپەڕی کە لەناوی بردن وتەفر وتونای کردن، بەڵام سەرەنجام پاش تاقیکردنەوەیان ھەر بۆ باوەڕدارانە، جا کەوابێت بڕۆن وتەماشا بکەن بزانن سەرەنجامی ئەوانەی بێباوەڕ بوون و بەڵگە ونیشانەکانی خوایان بەدرۆزانی چیان بەسەرھات؟ جێگا و ماڵ و خانە و لانەیان چۆڵ بوو، وە موڵک وسەروەت وسامانیان ھەمووی لەناوچوو.

Aal-i-Imraan 3:137Listen in Qur'an →
138

هَٰذَا بَيَانٌۭ لِّلنَّاسِ وَهُدًۭى وَمَوْعِظَةٌۭ لِّلْمُتَّقِينَ

ئا ئه‌مه‌ی که باسکرا به‌یاننامه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به گشتی و ڕێنمووبه‌خش و ئامۆژگاریشه بۆ پارێزکاران به تایبه‌تی.

ئەم قورئانە پیرۆزە ڕوونکەرەوەی ھەقە و ئاگادارکەرەوەی تەواوی خەڵکیە لە ناھەقی و باتڵ، وە ڕێنومایی وئامۆژگاریشە بۆ خواناسان و پارێزکاران، چونکە خواناسان سوود لە ڕێنمونی وئامۆژگاریەکانی وەردەگرن.

Aal-i-Imraan 3:138Listen in Qur'an →
139

وَلَا تَهِنُوا۟ وَلَا تَحْزَنُوا۟ وَأَنتُمُ ٱلْأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

(ئه‌ی ئیمانداران) کۆڵ مه‌ده‌ن و ساردمه‌بنه‌وه و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتووترن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاک و ڕاست و دروست بن.

ئەی باوەڕداران سست وکزو ولاواز وخەفەتبار مەبن لەدەرەنجامی ئەوەی تووشی ھاتن لە ئوحوددا، ئەوە شایستەی ئێوە نیە، چونکە ئێوە بە باوەڕەکەتانەوە بەرز وبڵندن، وە بەرزو بڵندن بە یارمەتی خوا وسەرکەوتنی ئەوەوە، ئەگەر ئێوە باوەڕتان بەخوای گەورە و بەڵێنەکانی ھەیە بۆ بەندە خواناسەکانی.

Aal-i-Imraan 3:139Listen in Qur'an →
140

إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌۭ فَقَدْ مَسَّ ٱلْقَوْمَ قَرْحٌۭ مِّثْلُهُۥ ۚ وَتِلْكَ ٱلْأَيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ ٱلنَّاسِ وَلِيَعْلَمَ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَآءَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يُحِبُّ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ک (له جه‌نگی ئوحودا)دا تووشی ئێوه هاتووه‌، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژگارانه ده‌ستاو ده‌ست پێ ده‌که‌ین له‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقعیشدا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات و هه‌ندێکتان بکات به شایه‌ت و به پله‌ی شه‌هیدی بگه‌ن، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت.

ئەی باوەڕداران ئەگەر لەڕۆژی ئوحوددا دوچاری برینداری و کوشتار بوونەوە، بێگومان بێباوەڕانیش وەک ئێوە دووچاری برینداری وکوشتار بوونەوە، ئەو ڕۆژانەیش کە خوای گەورە دەست ودەستی پێدەکات لەنێوان باوەڕداران و بێباوەڕاندا لە شکست وسەرکەوتن بێگومان حیکمەتێکی گەورەی تێدایە، یەکێک لەوانە بۆ ئەوەی باوەڕدارانی ڕاستەقینە پاکو جودا بکاتەوە لە دووڕوەکان، وە بۆ ئەوەش ئەوانەی لە پێناو خوا گیانیان بەخت کرد ڕێزیان بگرێت، بێگومان خوای گەورە ئەوانەی خۆش ناوێت کە ستەم لە خۆیان دەکەن بەوەی واز دەھێنن لە تێکۆشان و جیھاد کردن لە پێناویدا.

Aal-i-Imraan 3:140Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.