Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 111–120 of 200

111

لَن يَضُرُّوكُمْ إِلَّآ أَذًۭى ۖ وَإِن يُقَٰتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ ٱلْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ

هه‌رگیز ناتوانن زیان (له بیرو باوه‌ڕتان) بده‌ن مه‌گه‌ر ئازارێکی که‌م و ئه‌گه‌ر بجه‌نگن دژتان پشتتان لێهه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن، له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌وتوو نابن.

ئەی باوەڕداران ھەرچەند ئەوان دوژمنایەتی ئێوە بکەن بەڵام ناتوانن ھیچ زیانێک بە ئاینەکەتان وبەخۆشتان بگەیەنن، مەگەر ھەر ئەوە نەبێت بە زمان وقسەی ناخۆش لە ئاینەکەتانی بدەن، یان گاڵتە وتانە و تەشەرتان لێ بدەن، جا ئەگەر ھاتوو لەگەڵیشتان جەنگان ئەوا ھەر زۆر زوو ھەڵدێن و پشتان تێدەکەن ناتوانن خۆیان بگرن لەبەردەمتان، وە ھەرگيزیش بەسەرتاندا سەرناکەون.

Aal-i-Imraan 3:111Listen in Qur'an →
112

ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُوٓا۟ إِلَّا بِحَبْلٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَحَبْلٍۢ مِّنَ ٱلنَّاسِ وَبَآءُو بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ ٱلْمَسْكَنَةُ ۚ ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَيَقْتُلُونَ ٱلْأَنۢبِيَآءَ بِغَيْرِ حَقٍّۢ ۚ ذَٰلِكَ بِمَا عَصَوا۟ وَّكَانُوا۟ يَعْتَدُونَ

(جووله‌که‌) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیاردراوه له هه‌ر کوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بحه‌وێنه‌وه و (زوڵمیان لێنه‌کرێت کاتێک ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یان به‌خۆ هه‌ڵواسین به‌خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشتگرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه به‌ئاسووده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌ند له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی پیلانگێڕان بوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانییان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاواو هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان). ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینه‌ی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه‌، چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه به‌ئایه‌ته‌کانی خواو پێغه‌مبه‌رانیش به ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه‌یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه‌، ئه‌وانه هه‌میشه له سنوور ده‌رده‌چوون و ده‌رده‌چن.

ئەو جولەکانە لەھەر کوێیەکیش بن سوک وڕیسوا و زەلیل و ژێر چەپۆکن، مەگەر کاتێک نەبێت بەڵێن و پەیمان لەگەڵ خوا ببەستن یان لەگەڵ خەڵکی، ئەوان بە خەشم و قینی خواوە گەڕانەوە، مۆری برسێتی و ژێر دەستەییان بەسەردا بڕا، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بێباوەڕ بوون بە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا، وە پێغەمبەرەکانیان بە ناھەق و ستەم کوشت، وە سەرپێچی فەرمانەکانی خوایان کرد و سنورەکانیان شکاند و پێشێلیان کرد.

Aal-i-Imraan 3:112Listen in Qur'an →
113

۞ لَيْسُوا۟ سَوَآءًۭ ۗ مِّنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ أُمَّةٌۭ قَآئِمَةٌۭ يَتْلُونَ ءَايَٰتِ ٱللَّهِ ءَانَآءَ ٱلَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ

(گاور و جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوونیه‌ک نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌ک له ئیماندارانیان هه‌ن، ئایه‌ته‌کانی خوا له‌کاته‌کانی شه‌ودا ده‌خوێننه‌وه‌و نوێژده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن (موسڵمانن به‌هه‌موو واتایه‌ک).

خاوەن نامەکان(ئەھلی کتاب) ھەموویان وەک یەک نین، بەڵکو دەستەیەکیان لەسەر فەرمانی خوا دامەزراون وفەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و لەقەدەغەکراوەکانی دوور دەکەونەوە، ئایەتەکانی خوای گەورە لەچەند ساتێکی شەودا دەخوێننەوە و نوێژەکانیان بۆ خوا دەکەن، ئەم دەستەیەی کە باسیان دەکەین پێش ھاتنی پێغەمبەری خوا موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بووە، ئەوانەشیان کە گەیشتن بە ھاتنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) باوەڕیان ھێنا و موسڵمان بوون.

Aal-i-Imraan 3:113Listen in Qur'an →
114

يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُسَٰرِعُونَ فِى ٱلْخَيْرَٰتِ وَأُو۟لَٰٓئِكَ مِنَ ٱلصَّٰلِحِينَ

ئه‌وانه ئیمان و باوه‌ڕیان به‌خواو به ڕۆژی دوایی هه‌یه و فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێرو چاکه‌یه‌ک، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کار و چاکه‌خوازاندان.

باوەڕی بتەویان بەخوای گەورە و ڕۆژی دوایی ھەیە، فەرمان بەچاکە وکاری خێر دەکەن، وە ڕێگری لە خراپە و کاری شەڕ دەکەن، وە دەست پێشخەری دەکەن لە کار وکردەوەی چاکە، وە سات و وەرزەکانی عیبادات وخواپەرستی بەھەل دەگرن و چاکە وخواناسی تێدا ئەنجام دەدەن، ئا ئەوانەی کە ئەوە سیفات و ڕەوشتیانە لە بەندە خواناسەکانی، نیەت و کاروکردەوەیان یەکلایی بوەتەوە بۆ خوای گەورە.

Aal-i-Imraan 3:114Listen in Qur'an →
115

وَمَا يَفْعَلُوا۟ مِنْ خَيْرٍۢ فَلَن يُكْفَرُوهُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌۢ بِٱلْمُتَّقِينَ

(ئه‌و ئیماندارانه‌) هه‌ر چاکه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران.

ئا ئەوانە ھەر کارێکی خیر و چاکە بکەن کەم بێت یان زۆر، ھیچ کاتێک پاداشتیان لای خوای گەورە وون نابێت و کەم ناکات، بێگومان خوای گەورە زانایە بەکەسانی خواناس و پارێزکار، ئەوانەی کە فەرمانەکانی جێ بەجێ دەکەن و لە قەدەغە کراوەکانی دوور دەکەونەوە، وە ھیچ کردەوەیەکیانی لا شاراوە نیە و پاداشتی ھەر ھەمووشیان دەداتەوە.

Aal-i-Imraan 3:115Listen in Qur'an →
116

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۚ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی کافرن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وان نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌یی ده‌به‌نه‌سه‌ر.

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بەخوا وپێغەمبەرەکەی، ھیچ کاتێک ماڵو منداڵ و سەروەت وسامانیان ناتوانن ھیچ سزایەکی خوای گەورەیان لێ بگێڕنەوە، یان ھیچ ڕەحمەت ومیھرەبانیەکیان بۆ بھێنن، بەڵکو داخ و پەژارە و سزایان بۆ زیاد دەکەن، ئا ئەوانە ھاوەڵانی ھەمیشەیی ئاگری دۆزەخن.

Aal-i-Imraan 3:116Listen in Qur'an →
117

مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِى هَٰذِهِ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍۢ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍۢ ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ ۚ وَمَا ظَلَمَهُمُ ٱللَّهُ وَلَٰكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ

نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که‌) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا وه‌ک ڕه‌شه‌بایه‌کی زۆر سارد وایه بدات به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه‌)، هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه‌نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه‌.

نمونەی ئەو بێباوەڕانەی کە پارە وپوڵیان لە کاری خێر وچاکەدا دەبەخشن، وە چاوەڕوانی پاداشتی دەکەن، نمونەی وەک ئەو ڕەشەبایە کە سەرمایەکی زۆر سەختی پێوەیە کاتێک لە کشتوکاڵ ومەزرای ئەو کەسانە دەدات کە بە تاوان و سەرپێچیان ستەمیان لەخۆیان کردووە، سەرەنجام ئەو ڕەشەبایە کشتوکاڵەکەیان لەناو ببات و ھیچ سودێکی لێ وەرنەگرن، ھەر بەو شێوەیەش خوای گەورە بەھۆی بێباوەڕی و تاوان و خراپەیانەوە کاروکردەوەی بێباوەڕ دەسڕێتەوە و بێ سوود دەمێنێتەوە بۆیان، لەکاتێکدا ئەوان ئومێدیان ھەبوو ئەو کارە وکردەوانەیان سودێکی ھەبێت بۆیان، وە خوای گەورە لەمەدا ھیچ ستەم وزوڵمێکی لێ نەکردوون، بەڵکو خۆیان بەھۆی بێباوەڕی وبەدرۆ زانینی پێغەمبەرەکانیەوە ستەم وزوڵمیان لەخۆیان کرد.

Aal-i-Imraan 3:117Listen in Qur'an →
118

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَتَّخِذُوا۟ بِطَانَةًۭ مِّن دُونِكُمْ لَا يَأْلُونَكُمْ خَبَالًۭا وَدُّوا۟ مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ ٱلْبَغْضَآءُ مِنْ أَفْوَٰهِهِمْ وَمَا تُخْفِى صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ ۚ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ ٱلْءَايَٰتِ ۖ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به که‌سانێکی تر جگه له خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لایان مه‌درکێنن، چونکه ئه‌وان کۆڵناده‌ن له دروستکردنی ته‌نگانه‌و گیروگرفت و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئه‌وه‌یه دووچاری ئازارو کێشه ببن، به‌ئاشکرا ڕق و کینه له ده‌م و دویاندا دیاره‌، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ریده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون (تا دۆست له دوژمن جیابکه‌نه‌وه‌)، ئه‌گه‌ر عه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه‌کار.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بەخوا و پێغەمبەرەکەی جگە لەباوەڕداران ھیچ کەسێک مەکەنە دۆست و ھاوڕێ و جێ ڕاز ونیاوی خۆتان، ونھێنی و کاری خۆتانیان بۆ باس نەکەن، چونکە ئەوان درێغی ناکەن لە زیان پێگەیاندن وخراپکردنی حاڵو گوزەرانتان، وە ئاواتەخوازی ھەرکارێکن کە زیانتان پێ بگەیەنێت و ئەرکتان گران وقورس بکات، ڕق و قین ودوژمنایەتیان بەرامبەرتان لەسەرر زمانیان بە ئاشکرا بەدەر دەخەن، ئەویش بە تانەدان لە ئاینەکەتان و نانەوەی فیتنە وئاشوب لەنێوانتان و بڵاوە پێکردنی نھێنیەکانتان، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ڕق وقینەی کە لە دڵیاندا دەیشارنەوە گەورەترە، ئەی باوەڕداران ئێمە بەڵگە ونیشانەی ئاشکرامان بۆ ڕوونکردنەوە لە ھەرچی شتێک کە بەرژەوەندی دین ودواڕۆژتانی تێدا بێت، ئەگەر ئێوە ژیر بن وبیر بکەنەوە لەوەی خوای گەورە بۆی ناردونەتە خوارەوە.

Aal-i-Imraan 3:118Listen in Qur'an →
119

هَٰٓأَنتُمْ أُو۟لَآءِ تُحِبُّونَهُمْ وَلَا يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِٱلْكِتَٰبِ كُلِّهِۦ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُوٓا۟ ءَامَنَّا وَإِذَا خَلَوْا۟ عَضُّوا۟ عَلَيْكُمُ ٱلْأَنَامِلَ مِنَ ٱلْغَيْظِ ۚ قُلْ مُوتُوا۟ بِغَيْظِكُمْ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

ئاگاداربن! ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت و باوه‌ڕتان به‌هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانیش هه‌یه (به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به محمد (صلی الله علیه وسلم) و به قورئان نیه‌)، کاتێکیش پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین به‌ڵام کاتێک به ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستوور و داخ له دڵن، پێیان بڵێ: ده‌ک بمرن له داخا، به‌ڕاستی خوا خۆی زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه و (چاکتان ده‌ناسێت).

ئاگاداربن ئەی باوەڕداران ئێوە ئەو گەلەتان خۆش دەوێت، وە ئومێدی خێر وچاکەیان بۆ دەکەن، لەکاتێکدا ئەوان ئێوەیان ھیچ خۆش ناوێت، وە ئومێدی خێر وچاکەشتان بۆ ناکەن، بەڵکو زۆریش ڕقیان لێتانە، ئێوە باوەڕتان بەھەموو کتێبە ئاسمانیەکان ھەیە، بە کتێبەکەی ئەوانیشەوە، لەکاتێکدا ئەوان باوەڕیان بەو کتێبە نیە کە خوای گەورە دایبەزاندووە بۆ پێغەمبەرەکەی ئێوە، وە کاتێک بگەن پێتان بەدوو ڕووی وناپاکی خۆیان دەڵێن باوەڕمان ھێناوە، بەڵام کاتێک کە بە تەنیان و لێتان دوور دەکەونەوە لەڕق ئەستوریان لەبەرامبەر یەکگرتووی ئێوە وسەربەرزیتان بە ئیسلامەکەتان لەداخ و خەفەتدا سەرپەنجەی خۆیان دەگەزن، جا ئەی پێغەمبەر پێیان بەو گەلە بڵێ: لەسەر ئەو حاڵەی خۆتان بمێننەوە تا لەداخ و خەفەتدا دەمرن، بێگومان خوای گەورە زانایە بەو نھێنیانەی لەناو سینە ودڵەکاندا ھەیە لە باوەڕ و بێباوەڕی، لەخێر وچاکە وشەڕ وخراپەکاری.

Aal-i-Imraan 3:119Listen in Qur'an →
120

إِن تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌۭ تَسُؤْهُمْ وَإِن تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌۭ يَفْرَحُوا۟ بِهَا ۖ وَإِن تَصْبِرُوا۟ وَتَتَّقُوا۟ لَا يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْـًٔا ۗ إِنَّ ٱللَّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌۭ

ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌کتان تووش بوو، یان خێرێک ڕووی تێکردن، ئه‌وان پێی غه‌مبار ده‌بن و پێیان ناخۆشه‌، خۆ ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشییه‌کتان بۆ پێش بێت، ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێناگه‌یه‌نێت، چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌وری پیلان و پلانیانی داوه‌و ئاگایه به هه‌موو کارو کرده‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان.

ئەی باوەڕداران ئەگەر ئێوە ناز ونیعمەت وخێرتان تووش بێت لە سەرکەوتن بەسەر دوژمندا، یان زیاد بوونی ماڵو مناڵ وسەروەت وسامانتان، ئەوان دووچاری داخ و خەفەت دەبن و پێیان ناخۆش دەبێت، وە ئەگەر دوچاری شکست ونوشست ببنەوە لەگەڵ دوژمنەکانتان ئەوان دڵخۆش دەبن و کەیفیان پێی دێت، ئەگەر بێتو ئێوە ئارام بگرن لەسەر ھەر ناخۆشی ونەھامەتیەک کە تووشتان دەبێت بەقەدەر و فەرمانی خوا، وە خۆتان بپارێزن لە ڕق وتووڕەی خوای گەورە ئەوا ھیچ فڕوفێڵ وئازارێکی ئەوان زیانتان پێ ناگەیەنن، بێگومان خوای گەورە ئاگادارە بە ھەموو فڕوفێڵەکانیان وە بە دەست بەتاڵیش دەیانھێڵێتەوە وبێ ھیوا ونائومێدیان دەکات.

Aal-i-Imraan 3:120Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.