Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–110 of 200

101

وَكَيْفَ تَكْفُرُونَ وَأَنتُمْ تُتْلَىٰ عَلَيْكُمْ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ وَفِيكُمْ رَسُولُهُۥ ۗ وَمَن يَعْتَصِم بِٱللَّهِ فَقَدْ هُدِىَ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له‌ناوتاندایه (دوای وه‌فاتیشی (صلی الله علیه وسلم) به‌سیره‌تی پاک و بێگه‌ردی هه‌ر له‌ناوماندایه‌) جا ئه‌وه‌ی پشت به‌خوا ببه‌ستێت و پیڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروست هیدایه‌ت دراوه‌.

ئێوە چۆن بێباوەڕ دەبن بەخوای گەورە پاش باوەڕھێنانتان پێی، لەکاتێکدا ئێوە ھۆکاری زۆر گەورەتان پێیە بۆ دامەزراو بونتان لەسەر باوەڕ وئیمان، ئایەتەکانی خوای گەورەتان بەسەردا دەخوێنرێتەوە، وە پێغەمبەرەکەیشی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) بۆتانی ڕوون دەکاتەوە، جا ھەر کەسێک دەست بگرێت بە کتێبەکەی خوداوە (بە قورئان) و بە سوننەتی پێغەمبەرەکەیەوە، ئەوا بێگومان خوای گەورە سەرکەوتووی دەکات لەسەر ڕێگای ڕاست، ڕێگایەک کە ھیچ خوار و خێچی تێدا نیە.

Aal-i-Imraan 3:101Listen in Qur'an →
102

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ حَقَّ تُقَاتِهِۦ وَلَا تَمُوتُنَّ إِلَّا وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، له خوا بترسن و پارێزکاربن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه و هه‌میشه پابه‌ند و دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر کاتێک مردن به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن.

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە و شوێن پێغەمبەرەکەی کەوتوون، بەڕاستی لەخوا بترسن، ئەویش بەوەی شوێن فەرمانەکانی بکەون وە دوور بکەونەوە لەو شتانەی کە ڕێگری لێکردوون، وە سوپاسگوزاری بن لەسەر ناز ونیعمەتەکانی، وە توند دەست بگرن بە ئاینەکەیەوە تا ئەو کاتەی مردن یەخەتان دەگرێت ئێوە لەسەر ئەوە بەردەوام بن و وازی لێ نەھێنن.

Aal-i-Imraan 3:102Listen in Qur'an →
103

وَٱعْتَصِمُوا۟ بِحَبْلِ ٱللَّهِ جَمِيعًۭا وَلَا تَفَرَّقُوا۟ ۚ وَٱذْكُرُوا۟ نِعْمَتَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَآءًۭ فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِۦٓ إِخْوَٰنًۭا وَكُنتُمْ عَلَىٰ شَفَا حُفْرَةٍۢ مِّنَ ٱلنَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمْ ءَايَٰتِهِۦ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ

(هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌موتان به توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه‌و په‌رت و بڵاو مه‌ب، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه‌) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون، ئه‌وه بوو دڵه‌کانتانی به‌هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه‌) په‌یوه‌ست کرد به‌یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته‌) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستا بوون و (خه‌ریک بوو بکه‌ونه ناوی)، باڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئابه‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت وه‌ربگرن.

ئەی باوەڕداران دەست بگرن بە قورئان و سوننەتەوە، وە نەکەونە ناو ئەو گوناھو تاوانانەی کە دەبێتە ھۆی لێک ترازان و جیاوازیتان، وە بیری ئەو ناز ونیعەمەتانەی خوا بکەنەوە کە بەسەرتانەوەیە، کاتێک ئێوە پێش ئیسلام دوژمنی یەکتر بوون و لەسەر بچوکترین ھۆکار لەگەڵ یەک دەجەنگان، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە دڵەکانتانی یەکخست وبە فەزڵی ئەم ئاینەوە کردنی بە برای یەکتر، بەزەییتان بەیەکتردا دێتەوە، لەبەر ڕەزامەندی ئەو ئامۆژگاری یەکتر دەکەن، لەکاتێکدا پێش ئەوە لە تاوان و گوناھدا ڕۆچووبن کە وەخت بوو بەھۆی ئەو بێباوەڕیتانەوە بچنە ئاگری دۆزەخەوە، بەڵام خوای گەورە بەھۆی ئیسلامەوە ڕزگاری کردن و ڕێنوینی کردن بۆ باوەڕ وئیمان، ھەروەک چۆن خوای گەورە ئەمەی بۆ ڕوون کردنەوە، ھەر بەو شێوەیەش ئەوەی خێری دین ودونیاتانی تێدایە بۆتانی روون دەکاتەوە، تاوەکو بەھۆیەوە ڕێگای ژیری و ڕاست و دامەزراوی بگرنە بەر.

Aal-i-Imraan 3:103Listen in Qur'an →
104

وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌۭ يَدْعُونَ إِلَى ٱلْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ

پێویسته له ئێوه ئومه‌تێک پێک بێت، یاخود با هه‌مووتان ئومه‌تێک بن که بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خێرو چاکه‌، فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو کارێکی باوو دروست، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ک بکه‌ن، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.

ئەی باوەڕداران با کۆمەڵێک لەئێوە ھەمیشە بانگەواز بکات بۆ ھەموو خێر و چاکەیەک کە خوای گەورە خۆشی دەوێت، وە فەرمان بکات بۆ ئەو کارە چاکانەی کە شەریعەتی ئیسلام پێی ئاشنا کردوین وژیری و لۆژیکیش بەچاکەیان دەزانێت، وە با ڕێگری بکەن لەو کارە خراپانەشی کە شەریعەتی ئیسلام ڕێگری لێ کردون و ژیری ولۆژیکیش بە خراپیان دەزانێت، جا ئەوانەی ئەم ئاکارە جوانانەیان تێدایە ھەر ئەوانن کە بەڕاستی سەرکەوتون لە دونیا و دواڕۆژیشدا.

Aal-i-Imraan 3:104Listen in Qur'an →
105

وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ تَفَرَّقُوا۟ وَٱخْتَلَفُوا۟ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَهُمُ ٱلْبَيِّنَٰتُ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ

نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وکه‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپابوو، له‌یه‌کتر دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه ڕوونه‌یان بۆ هاتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یه‌ک ڕیزیدایه‌)، ئا ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه‌.

ئەی باوەڕداران وەک ئەھلی کتاب لە جولەکە و گاورەکان مەبن کە لێک جودا و جیاواز بوون و بوون بەچەند دەستە وتاقمێکەوە، وە پاش ئەوەی بەڵگە ونیشانەی ڕوون وئاشکرایان بۆھات لە لایەن خواوە کەچی لە ئاینەکەیاندا جیاوازیان تێکەوت و بوون بەچەند کۆمەڵێکەوە، ئا ئەوانەی کە باسکران لەلایەن خواوە سزای زۆر گەورەیان بۆ ھەیە.

Aal-i-Imraan 3:105Listen in Qur'an →
106

يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌۭ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌۭ ۚ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَٰنِكُمْ فَذُوقُوا۟ ٱلْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ

ڕۆژێک دێت ڕووخسارانێک سپی ده‌بن و ڕووخسارانێک ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، جا ئه‌وانه‌ی که ڕووخساریان ڕه‌ش هه‌ڵگه‌ڕاوه (پێیان ده‌وترێت): باشه‌، ئه‌وه ئێوه پاش ئیمانداریی، په‌شیمان بوونه‌وه و ڕێبازی کوفرتان گرته‌به‌ر؟! ده بچێژن سزاو ئازار به‌هۆی کافر بوونتانه‌وه‌.

ئا ئەو سزا گەورەو و سەخەتە دەدرێن لەڕۆژی دواییدا، جا ئەو کاتە لە خۆشی وبەختەوەریدا ڕووی باوەڕداران سپی وگەش دەبێت، وە ڕووی بێباوەڕانیش لە داخ و خەفەتدا ڕەش دەبێت، جا ئەوانەی لەو ڕۆژە گەورەدا کە ڕوویان ڕەش دەبێت بە سەر زەنشتەوە پێیان دەوترێت: ئایا ئێوە بێباوەڕ بوون بە یەکخواپەرستی و ئەو بەڵێنەی کە لێی وەرگرتبوون کە ھیچ شتێک نەکەنە ھاوەڵ وشەریکی دوای ئەوەی دانتان پێدانا و بەڕاستان زانی؟! جا لەبەر ئەوە سزای سەختی خوا بچەژن، ئەو سزایەی بەھۆی بێباوەڕیتانەوە بۆی ئامادە کردوون.

Aal-i-Imraan 3:106Listen in Qur'an →
107

وَأَمَّا ٱلَّذِينَ ٱبْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِى رَحْمَةِ ٱللَّهِ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ

به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕووخساریان سپی و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوادا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه و بۆ هه‌تا هه‌تایی.

بەڵام ئەوانەی کە ڕوویان سپی و گەشە، جێگا و پلە وپایەیان ئەو بەھەشتانەیە کە پڕن لە ناز ونیعمەتی خوا، بە ھەمیشەیی و ھەتا ھەتایی لەو ناز ونیعمەتانەدا دەمێننەوە کە ھەرگیز تیا ناچێت و ھەرگیزیش لێان ناسەرێتەوە.

Aal-i-Imraan 3:107Listen in Qur'an →
108

تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱللَّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِٱلْحَقِّ ۗ وَمَا ٱللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًۭا لِّلْعَٰلَمِينَ

ئه‌وانه ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ن که به‌ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ده‌یخوێنینه‌وه ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، خوایش هیچ سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له دروست کراوانی و) له هیچ خه‌ڵکێک بکرێت.

ئەو بەڵگە ونیشانانەی کە بەڵێن و ھەڕەشەیان تێدایە، ئەی پێغەمبەر بەسەرتدا دەیخوێنینەوە، کە ھەمووی ڕاستن وھیچ درۆیەکیان تێدا نیە، وە ھەموو حوکمەکانی لەو پەڕی دادگەریدا، وە بێگومان خوای گەورە ھیچ زوڵم وستەمێکیشی ناکات لە دروستکراوەکانی لە جیھاندا، بەڵکو ھیچ کەسێکیش سزا نادات بەھۆی کار وکردەوەی خراپی خۆیەوە نەبێت کە ئەنجامیان دەدات.

Aal-i-Imraan 3:108Listen in Qur'an →
109

وَلِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ وَإِلَى ٱللَّهِ تُرْجَعُ ٱلْأُمُورُ

هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه‌، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه و گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێک هه‌ر بۆ لای خوایه‌.

ئەوەی ھەیە لە ئاسمانەکان وزەویدا ھەر ھەمووی موڵکی خوای تاک و تەنھا وبێ ھاوەڵ وشەریکە بە دروستکردن و بە فەرمانبەرداری، وە بێگومان سەرەنجامی ھەموو دروستکراوەکانیشی ھەر بۆ لای ئەوە، پاداشت وسزای ھەمووی دەداتەوە ھەر کەسە و بەپێی ئەو مافەی شایستەیەتی.

Aal-i-Imraan 3:109Listen in Qur'an →
110

كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِٱلْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ ۗ وَلَوْ ءَامَنَ أَهْلُ ٱلْكِتَٰبِ لَكَانَ خَيْرًۭا لَّهُم ۚ مِّنْهُمُ ٱلْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ ٱلْفَٰسِقُونَ

(به‌ڕاستی) ئێوه چاکترین ئوممه‌تێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه‌، چونکه فه‌رمان به‌چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان بخوا ده‌هێنن، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بهێنایه (به ئاینی ئیسلام) ئه‌وه چاکتر بوو بۆیان هه‌یانه ئیماندارن، به‌ڵام زۆربه‌یان گوناهبارو تاوانکارن.

ئەی ئومەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئێوە باشترین ئومەتێکن لەڕووی باوەڕ و کاروکردەوەتانەوە کە خوای گەورە ھێناونیەتیە ئەم سەر زەویە بۆ خەڵکی، وە باشترین ئومەتێکیشن کە سودمەندترینن بۆ خەڵکی، فەرمان بەو چاکەیە دەکەن کە شەریعەتی ئیسلام دیاری کردووە و ژیری و لۆژیکیش بە باشیان داناوە، وە ڕێگریش دەکەن لەو خراپانەی کە شەریعەتی ئیسلام ڕێگری لێکردوون و ژیری و لۆژیکیش بە خراپیان دەزانێت، وە باوەڕیش دەھێنن بەخوای گەورە باوەڕێکی تەواوی بێ دوو دڵی کە کاروکردەوش ڕاستی ئەو باوەڕە دەسەلمێنن، جا ئەگەر بھاتایە خاوەن نامەکان لە جولەکە وگاورەکان باوەڕیان بھێنایە بە پێغەمبەرایەتی موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوە لە دونیا و دواڕۆژیشدا باشتر بوو بۆیان، لەناو خاوەن نامەکاندا کەسانێکی کەم باوەڕ دەھێنن بەوەی کە بۆ موحەمەد (صلی اللە علیە وسلم) ھێناویەتی، وە زۆربەیان لە ئاینی خوا وشەریعەتەکەی دەرچوون و باوەڕیان پێی نیە.

Aal-i-Imraan 3:110Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.