Muslim99Muslim99
← Tafsir library

3. Aal-i-Imraan

The Family of Imraan · Medinan · 200 ayahs

سُورَةُ آلِ عِمۡرَانَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 200

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓمٓ

‌چه‌ند پیتێك له سه‌ره‌تای هه‌ندێ له سووره‌ته‌كانی قورئاندا هاتوون ژماره‌یان (١٤) پیته‌، نیوه‌ی كۆی پیته‌كانی زمانی عه‌ره‌بین، بۆ سه‌لماندنی (اعجاز) و مه‌زنی و گرنگی قورئان كه له توانای هیچ كه‌سدا نیه به‌و پیتانه كتێبێكی ئاوا بێ وێنه دابنێت، به‌راده‌یه‌ك هه‌تا ئه‌گه‌ر هه‌موو گرۆی ئاده‌میزاد و په‌ری كۆببنه‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێگومان ناتوانن، هه‌روه‌ها چه‌نده‌ها نهێنی تریشی تێدایه‌، زاناكان له هه‌ندێكی دواون، هه‌ندێكیشیان وتوویانه‌: هه‌ر خوا خۆی زانایه به نهێنی ئه‌و پیتانه‌.

ئەلیف لام میم، ھاوشێوەی ئەم پیتانە لەسەرەتای سورەتی بەقەرەوە باسکران، ئاماژەی تێدایە کە عەرەب دەستەوسان بوون لەبەرامبەر قورئاندا کە نەیانتوانی ھاوشێوەی قورئان بھێنن لەکاتێکدا ھەموو قورئان لەم پیتانە وھاوشێوەکانی پێکھاتووە کە لەسەرەتای ھەندێک سورەتەوە باسکراون، قسە وگوفتاری عەرەبیش ھەر لەو پیتانە پێکھاتووە.

Aal-i-Imraan 3:1Listen in Qur'an →
2

ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْحَىُّ ٱلْقَيُّومُ

خوا زاتێکه جگه ئه‌و هیچ خوایه‌کی تر نی یه شایه‌نی په‌رستن بێت و ئه‌و هه‌میشه زیندووه و ڕاگرو سه‌رپه‌رشتیاری هه‌موو دروستکراوه‌کانیه‌تی.

ھەر اللە یە پەرستراوی بەھەق و جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی تری بەھەق نیە، کە ھەمیشە زیندووە، ژیانێکی تەواو کە مردن وناتەواوی بەدوادا نایەت، پایەدار وڕاگرە بەزاتی خۆی، ھیچ پێویستی بە دروستکراوەکانی نیە، وە ھەموو دروستکراوەکانی تریش ئەو ڕایگرتوون و ھەمیشە وھەموو کاتێک پێویستیان بەئەوە.

Aal-i-Imraan 3:2Listen in Qur'an →
3

نَزَّلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ بِٱلْحَقِّ مُصَدِّقًۭا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ ٱلتَّوْرَىٰةَ وَٱلْإِنجِيلَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) خوا قورئانی بۆ تۆ به‌ڕاست و دروست (به چه‌ند قۆناغێک) دابه‌زاندووه‌، به‌ڕاست دانه‌ری سه‌رجه‌م کتێبه پێشووه‌کانی پیش خۆیه‌تی (پێش ده‌ستکاری کردنیان)، هه‌روه‌ها ته‌وراتی بۆ (موسا) و ئینجیلی بۆ (عیسا) ڕه‌وانه کردووه له پێش قورئاندا...

ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانە بەھەق وڕاست دابەزیوە بۆ سەر تۆ، پشتگیری ھەموو ئەو ھەواڵانە دەکات کە نامە و کتێبە ئاسمانیەکان باسیان لێوە کردووە، وە دادگەرە لە حوکمەکانیدا، وە ھیچ دژیەکیەک نابینیت لەنێوان ئەو پەرتووکە ئاسمانیەکانی تردا (پێش ئەوەی دەستیان تێ بخرێت وتەحریف بکرێن)، پێش ئەوەی قورئان دابەزێت بە سەر تۆ تەوارتی ناردە خوارەوە بۆ سەر موسی و ئینجیلیش بۆ سەر عیسی، (سەلامی خوایان لێ بێت)، ھەموو ئەو پەڕاو پەرتووکە ئاسمانیانە بۆیە دابەزیوون تاوەکو ھیدایەتی خەڵکی بدەن وڕێنوماییان بکەن بۆ چاکەی دین ودونیایان، وە فورقانیشی ناردە خوارەوە (مەبەست لێی قورئانە) تاوەکو ھەق وڕاستی لە ناھەق وباتڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی وسەرلێشێواوی بۆ خەڵکی جودا بکاتەوە، جا ئەوانەی کە بێباوەڕن بە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا کە دابەزیووە بۆ سەر تۆ سزای سەختی بە سۆیان بۆ دانراوە، بێگومان خوای گەورە زاڵ وباڵادەستە وە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە تۆڵە سێنەرە لەوانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدۆر زانی و سەرپێچی فەرمانەکانیان کردن.

Aal-i-Imraan 3:3Listen in Qur'an →
4

مِن قَبْلُ هُدًۭى لِّلنَّاسِ وَأَنزَلَ ٱلْفُرْقَانَ ۗ إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ لَهُمْ عَذَابٌۭ شَدِيدٌۭ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌۭ ذُو ٱنتِقَامٍ

له‌کاتێکدا هیدایه‌ت و ڕێنموویی به‌خشی خه‌ڵکی بوون، هه‌روه‌ها جیاکه‌ره‌وه‌ی حه‌ق و به‌تاڵی نارده خواره‌وه (که قورئانه‌)، بێگومان ئه‌وانه‌ی بڕوایان نه‌هێنا به ئایاته‌کانی خوا، بۆ ئه‌وان سزایه‌کی سه‌خت (له دواڕۆژدا) هه‌یه‌، بێگومان خوای گه‌وره باڵاده‌سته‌و خاوه‌نی تۆڵه‌و سزایه (له بێ باوه‌ڕان).

ئەی پێغەمبەر ئەم قورئانە بەھەق وڕاست دابەزیوە بۆ سەر تۆ، پشتگیری ھەموو ئەو ھەواڵانە دەکات کە نامە و کتێبە ئاسمانیەکان باسیان لێوە کردووە، وە دادگەرە لە حوکمەکانیدا، وە ھیچ دژیەکیەک نابینیت لەنێوان ئەو پەرتووکە ئاسمانیەکانی تردا (پێش ئەوەی دەستیان تێ بخرێت وتەحریف بکرێن)، پێش ئەوەی قورئان دابەزێت بە سەرت تۆ تەوارتی ناردە خوارەوە بۆ سەر موسی و ئینجیلیش بۆ سەر عیسی، (سەلامی خوایان لێ بێت)، ھەموو ئەو پەڕاو پەرتووکە ئاسمانیانە بۆیە دابەزیوون تاوەکو ھیدایەتی خەڵکی بدەن وڕێنوماییان بکەن بۆ چاکەی دین ودونیایان، وە فورقانیشی ناردە خوارەوە (مەبەست لێی قورئانە) تاوەکو ھەق وڕاستی لە ناھەق وباتڵ، وە ھیدایەت لە گومڕایی وسەرلێشێواوی بۆ خەڵکی جودا بکاتەوە، جا ئەوانەی کە بێباوەڕن بە بەڵگە ونیشانە وئایەتەکانی خوا کە دابەزیووە بۆ سەر تۆ سزای سەختی بە سۆیان بۆ دانراوە، بێگومان خوای گەورە زاڵ وباڵادەستە وە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە تۆڵە سێنەرە لەوانەی کە پێغەمبەرەکانیان بەدۆر زانی و سەرپێچی فەرمانەکانیان کردن.

Aal-i-Imraan 3:4Listen in Qur'an →
5

إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَخْفَىٰ عَلَيْهِ شَىْءٌۭ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ

بێگومان هیچ شتێک له خوا ون نابێت نه له زه‌وی و نه له ئاسماندا.

بێگومان خوای گەورە ھیچ شتێکی لە زەوی وئاسمانەکان لا شاراوە نیە، وە بە زانست وزانیاری ئاگاداری ڕواڵەت و دیووی ناوەوەی ھەموو شتەکانە.

Aal-i-Imraan 3:5Listen in Qur'an →
6

هُوَ ٱلَّذِى يُصَوِّرُكُمْ فِى ٱلْأَرْحَامِ كَيْفَ يَشَآءُ ۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

ئه‌و خوایه زاتێکه نه‌خشه‌ی ڕووخسارتان له منداڵدانه‌کاندا ده‌کێشێت چۆن بیه‌وێت، هیچ په‌رستراوێکی به‌ڕاست نی یه جگه له‌و خوایه و ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانا و کاربه‌جێ یه‌.

تەنھا ھەر ئەوە کاتێک ئێوە لە مناڵدانی دایکتاندان بەو شێوەیەی خۆی دەیەوێت شێواز وڕواڵەت و وێنەتان دەکێشێت، یەکێک نێر بێت یان مێ، یەکێک جوان بێت یان ناشرین، یەکێک سپی پێست بێت یان ڕەش پێست، ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نیە جگە لە ئەو، زاڵ وباڵادەستە ھیچ شتێک زاڵ نابێت بەسەریدا، وە دانا وکاربەجێیە لە دروستکردن و بەڕێوەبردن و شەریعەت ویاسادانانیدا.

Aal-i-Imraan 3:6Listen in Qur'an →
7

هُوَ ٱلَّذِىٓ أَنزَلَ عَلَيْكَ ٱلْكِتَٰبَ مِنْهُ ءَايَٰتٌۭ مُّحْكَمَٰتٌ هُنَّ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ وَأُخَرُ مُتَشَٰبِهَٰتٌۭ ۖ فَأَمَّا ٱلَّذِينَ فِى قُلُوبِهِمْ زَيْغٌۭ فَيَتَّبِعُونَ مَا تَشَٰبَهَ مِنْهُ ٱبْتِغَآءَ ٱلْفِتْنَةِ وَٱبْتِغَآءَ تَأْوِيلِهِۦ ۗ وَمَا يَعْلَمُ تَأْوِيلَهُۥٓ إِلَّا ٱللَّهُ ۗ وَٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ يَقُولُونَ ءَامَنَّا بِهِۦ كُلٌّۭ مِّنْ عِندِ رَبِّنَا ۗ وَمَا يَذَّكَّرُ إِلَّآ أُو۟لُوا۟ ٱلْأَلْبَٰبِ

ئه‌و خوایه زاتێکه که قورئانی بۆ سه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) نارده خواره‌وه‌، به‌شێک له ئایه‌ته‌کانی دامه‌زراو و پایه‌دارو ڕوون و ئاشکران، ئه‌وانه بنچینه‌و بناغه‌ی قورئانه‌که‌ن و هه‌ندێکی تریشی واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن و به ئاسانی نازانرێن، جا ئه‌وانه‌ی که له دڵیاندا لاری و لادان هه‌یه‌، حه‌ز له حه‌ق و ڕاستی ناکه‌ن، ئه‌وانه شوێنی ئه‌و ئایه‌تانه ده‌که‌ون که مانای جۆراو جۆر و فراوانیان هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی فیتنه و ئاشوب و ناکۆکی و دووبه‌ره‌کی دروست بکه‌ن، یان بۆ ئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستن، له حاڵێکدا که لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و جۆره ئایه‌تانه هه‌ر خوا خۆی به ته‌واوی ده‌یزانێت، جا ئه‌و که‌سانه‌ی که‌له زانستدا ڕۆچوون ده‌ڵێن: ئێمه باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌هه‌ر هه‌موو (ئه‌و ئایه‌تانه‌)هه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه و فه‌رمایشی ئه‌وه‌، (له‌ڕاستیدا) بێجگه له خاوه‌ن بیر و ژیره‌کان یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکه‌نه‌وه (له‌م قورئانه‌).

ھەر ئەو خوایەیە کە قورئانی دابەزاندە سەرت، کە ماناکانی زۆر ڕوون وئاشکرایە، وە ھیچ جۆرە ناڕوونیەکی تێدا نیە، ئەوەش بنەمای قورئانە و زۆربەی ئایەتەکانی بەو شێوەیەن، ھەر ئەو ئایەتانەیش جێگای بۆ گەڕانەوەن لەکاتی دروست بوونی ھەر جیاوازیەکدا، وە ھەندێک ئایەتی تریشی چەند مانا ومەبەستێک ھەڵدەگرن، کە ماناکانیان لای زۆربەی خەڵکی ناڕوونن، (بەڵام لای خەڵکی زانا وخوێنەوار لەژێر ڕۆشنایی ئەوانی تردا مانا ومەبەستەکانی ئەمانیش روونن) جا ئەوانەی کە لادان وناڕێکی لەدڵیاندا ھەیە، ئایەتە ڕوون وئاشکراکان واز لێدەھێنن و دەگەڕێن بەشوێن ئایەتە ناڕوون وشاراوەکاندا کە چەند مانا مەبەستێک ھەڵدەگرن، ئەمەش لە پێناو ئەوەی گومان ودڵەڕاوکی لای خەڵکی دروست بکەن وگومڕایان بکەن، وە یان بە ھەواو وئارەزووی خۆیان ھەر چۆنیکیان پێ خۆشە مانا ولێکدانەوەی بۆ بکەن تاوەکو ھاوتا بێت لەگەڵ بۆچونە خراپەکانی خۆیاندا، ئەوانە ڕاستی وھەقیقەتی مانا ومەبەست و سەرەنجامی ئەو ئایەتانە نازانن کە لێکدانەوەی بۆ دەکەن جگە لەخوای گەورە نەبێت کە مانا ومەبەستەکانی دەزانێت، وە ئەوانەی کە لە زانست وزانیاریدا ڕۆچوون و بتەو دامەزراوون دەڵێن: باوەڕمان بە ھەموو قورئان ھەیە، چونکە ھەمووی لە لایەن پەروەردگارمانەوە دابەزیووە، وە مانا ومەبەستی ئەو ئایەتانەیش کە ناڕوونن بە ئایەتە ڕوون ودیار وئاشکراکان دەکەن، تەنھا ئەوانەش کە خاوەنی عەقڵ وژیریەکی ڕاست ودروستن پەند وئامۆژگاری لێ وەردەگرن.

Aal-i-Imraan 3:7Listen in Qur'an →
8

رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَيْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً ۚ إِنَّكَ أَنتَ ٱلْوَهَّابُ

(ئه‌وانه ده‌ڵێن) په‌روه‌ردگارا.. دوای ئه‌وه‌ی که هیدایه‌ت و ڕێنمووییت کردین، دڵه‌کانمان لامه‌ده له ڕێگه‌ی ڕاست و له ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی تایبه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه‌، چونکه به‌ڕاستی تۆ به‌خشنده و به‌خشێنه‌ری.

ئا ئەو زانا دەمەزراو وژیر وتێگەیشتوانە دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان دوای ئەوەی ڕێنمونیت کردین بۆ سەر دینەکەت دڵەکانمان لەسەر ھەق وڕاستی لامەدە، وە بمانپارێزە ودینەکەمان سەلامەت بکە لەو بەڵا وخراپەیەی کە تووشی کەسانی لادەر بووە، وە لەلای خۆتەوە ڕەحمەتێکی فروانمان پێ ببەخشە کە ببێتە ھۆی ڕێنومایی دڵەکانمان، وە بمان پارێزێت لە لادان وگومڕایی، بەڕاستی ھەر تۆی ئەی پەروەردگارمان کە زۆر بەخشندە و بەخشندەی ھەره مەزن.

Aal-i-Imraan 3:8Listen in Qur'an →
9

رَبَّنَآ إِنَّكَ جَامِعُ ٱلنَّاسِ لِيَوْمٍۢ لَّا رَيْبَ فِيهِ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُخْلِفُ ٱلْمِيعَادَ

په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ کۆکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو خه‌ڵکیت له ڕۆژێکدا که هیچ گومانی تێدانیه‌، بێگومان خوا (زاتێک نیه‌) که به‌ڵێنی خۆی نه‌باته سه‌ر....

ئەی پەروەردگارمان بێگومان ھەر تۆی کە تەواوی خەڵکی کۆ دەکەیتەوە بۆ لێپرسينەوە لە ڕۆژێکدا کە ھیچ گومان ودوو دڵی تێدا نیە، بێگومان ئەو ڕۆژە ھەر دێت وھیچ کەسێک ناتوانێت ڕێگری بکات لەھاتنی، ئەی پەروەردگارمان بێگومان تۆ ھەرگیز لە پەیمان وبەڵێنەکانت لانادەیت.

Aal-i-Imraan 3:9Listen in Qur'an →
10

إِنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن تُغْنِىَ عَنْهُمْ أَمْوَٰلُهُمْ وَلَآ أَوْلَٰدُهُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًۭٔا ۖ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمْ وَقُودُ ٱلنَّارِ

(له‌و ڕۆژه‌دا) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان هیچ جۆره به‌رگریه‌کیان لێ ناکه‌ن له سزای خوا، ئا ئه‌وانه سووته‌مه‌نی ئاگری دۆزه‌خن.

بێگومان ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە خوا و بە پێغەمبەرەکانی، سەروەت وسامان وماڵ ومناڵیان نە لەڕۆژی دوایی ونە لە دونیادا ڕێگریان لێناکەن لە سزای خوا و فریایان ناکەون، ئەوانەی ئەوە صیفات وکاروکردەوەیانە لە ڕۆژی دواییدا دەبنە سوتەمەنی ئاگری دۆزەخ.

Aal-i-Imraan 3:10Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.