Muslim99Muslim99
← Tafsir library

1. Al-Faatiha

The Opening · Meccan · 7 ayahs

سُورَةُ ٱلْفَاتِحَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–7 of 7

1

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (به ناوی ئه‌و خوایه‌ی كانگای ڕه‌حمه‌ت و سۆزو به‌زه‌ییه‌).

بەناوی خوای گەورە دەست دەکەم بەخوێندنی قورئان، بەپشت وپەنا بەخوای گەورە وتەبەڕوک بەناوی پیرۆزی، (بسم اللە الرحمن الرحیم) سێ ناوی پیرۆزی خوای گەورەی لەخۆ گرتووە، ئەوانیش: ١-(اللە) واتا: پەرستراوی بەھەق، ئەمەش تایبەتمەندترین ناوی خوای گەورەیە، ٢-(الرحمن) واتا: خاوەنی بەزەیی فراوان، ئەو بەزاتی خۆی بە بەزەییە، ٣-(الرحیم) واتا: خاوەنی بەزەیی بەردەوام، ئەو بە ڕەحمەتی خۆی بە بەزەییە بۆ ھەر کەس وبۆ ھەر شتێک لە دروستکراوەکانی خۆی، لەناویاندا بۆ بەندە باوەڕدارەکانی.

Al-Faatiha 1:1Listen in Qur'an →
2

ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ

‌سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه و بۆ خوایه‌، که خاوه‌ن و په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و هه‌موو بوونه‌وه‌ره.

ھەموو جۆرەکانی سوپاس و ستایش لە سیفەتە بەرز و تەواوەکان تەنها بۆ خوای گەورەن و بە تاک و تەنھا شایانی ئەون، پەروەردگار و بەدیھێنەر و ڕێکخەری ھەموو شتێکە، مەبەستیش لە (العالمین) کۆی وشەی (عالم)ــە، مەبەست پێی ھەموو شتێکە جگە لە خوای گەورە.

Al-Faatiha 1:2Listen in Qur'an →
3

ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

به‌خشنده‌ی میهره‌بان‌، کانگای ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه (ڕه‌حمه‌تی له دنیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه‌).

ثەنای خوای گەورە وباڵادەستە، پاش ئەو سوپاس وستایشەی کە لە ئایەتەکەی پێشووتردا ھاتووه.

Al-Faatiha 1:3Listen in Qur'an →
4

مَٰلِكِ يَوْمِ ٱلدِّينِ

خاوه‌ن و سه‌رداری ڕۆژی پاداشت و سزایه (پادشای ڕۆژی قیامه‌ته که دادپه‌روه‌ری ڕه‌هاو بێ سنووری تێدا به‌رپا ده‌کات).

بەگەورەگرتنی خوای باڵادەست، بەوەی کە خاوەنی ھەموو شتێکە لەڕۆژی دواییدا، جگە ئەو ھیچ کەسێک خاوەنی ھیچی تر نیە، مەبەست لە (یوم الدین) ڕۆژی پاداشت وتۆڵە ولێپرسینەوەیە.

Al-Faatiha 1:4Listen in Qur'an →
5

إِيَّاكَ نَعْبُدُ وَإِيَّاكَ نَسْتَعِينُ

خوایه‌، ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی و پشتیوانی ده‌که‌ین (له کاروباری دین و دنیاماندا، به‌که‌سی تر له به‌ده‌کانت ناکرێت).

تەنھا بەندایەتی وگوێڕاێەڵی وپەرستن بۆ تۆ دەکەین، ھیچ کەسێکی تر ناکەین بە ھاوەڵ وشەریکی تۆ، وە تەنھا داوای یارمەتی وکۆمەکی لەکاروبارەکانماندا لەتۆ دەکەین، ھەموو خێر وخۆشیەک بەدەست تۆیە، وە جگە لەتۆ ھیچ پشت وپەنایەکی تر نیە.

Al-Faatiha 1:5Listen in Qur'an →
6

ٱهْدِنَا ٱلصِّرَٰطَ ٱلْمُسْتَقِيمَ

خوایه به‌رده‌وام ڕێنمووییمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م ڕێبازی ڕاست و دروستی ئیسلامه‌.

ڕێنومایمان بکە بۆ سەر ڕێگای ڕاست وبەردەوام ودامەزراومان بکە لەسەری وھیدایەتمان زیاد بکە، مەبەست لە ڕێگای ڕاست ئەو ڕێگا ڕاست وڕووناکەیە کە ھیچ خوار وخێچیەکی تێدا نیە، ئەویش ئاینی پیرۆزی ئیسلامە کە خوای گەورە ناردویەتی بۆ موحەمەد درودی خوای لەسەر بێت.

Al-Faatiha 1:6Listen in Qur'an →
7

صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ غَيْرِ ٱلْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ

که به‌رنامه و ڕێبازی ئه‌وانه‌یه له نازو نیعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون، نه‌مانخه‌یته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ی خه‌شم و قینیان لێگیراوه (به‌هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایانداوه‌)، هه‌روه‌ها نه‌مانخاته سه‌ر ڕێبازی ئه‌وانه‌ش، که سه‌رگه‌ردان و گومڕان (به‌هۆی لاساری و یاخی بوون و نه‌زانینیانه‌وه‌)

ڕێگای ئەو بەندانەت کە نازو نیعمەتی خۆتت بە ھیدایەتدانیان بەسەریاندا ڕشتووە، وەک پێغەمبهران وڕاستگۆیان وشەھیدان وپیاوچاکان، بەڕاستی ھاوەڵێتی ئەوانە باشترین بەخششە، نەک ڕێگای ئەوانەی خەشم وقینی تۆیان لێگیراوە، کە ھەق وڕاستیان ناسی وشوێنی نەکەوتن وەک جولەکەکان، وە نەک ڕێگای ئەوانەش کە گومڕابوون لە ھەق وھیدایەتیان وەرنەگرت بۆ سەری، ئەویش لەبەر ئەوەی کەمتەرخەمیان کرد لە داواکردنی ھەق وشوێن کەوتنی، وەک گاورەکان.

Al-Faatiha 1:7Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.