Muslim99Muslim99
← Tafsir library

13. Ar-Ra'd

The Thunder · Medinan · 43 ayahs

سُورَةُ الرَّعۡدِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–43 of 43

41

أَوَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّا نَأْتِى ٱلْأَرْضَ نَنقُصُهَا مِنْ أَطْرَافِهَا ۚ وَٱللَّهُ يَحْكُمُ لَا مُعَقِّبَ لِحُكْمِهِۦ ۚ وَهُوَ سَرِيعُ ٱلْحِسَابِ

ئایا خوا نه‌ناسان نه‌یانبینیوه‌، ئێمه چۆن ئه‌م لاو ئه‌و لای زه‌وی که‌م ده‌که‌ینه‌وه (ده‌سه‌ڵاتی خوانه‌ناسان ناهێڵین له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای زه‌ویدا، سه‌رئه‌نجام به‌رنامه و ئوممه‌تی میانه‌ڕه و سه‌ر ده‌خه‌ین) خوا خۆی داوه‌‌ریی ده‌کات و (گۆڕانکاریه‌کان تاوتۆی ده‌کات)، که‌س ناتوانێت موحاسه‌به‌ی بکات و کۆسپ و ته‌گه‌ره بهێنێته ڕێی وئه‌وزاته زۆر به‌خێراییهه‌موو شتێك تاوتۆی ده‌کات و له هه‌مووان ده‌پرسێته‌وه‌.

ئایا ئەو بێباوەڕانە نەیاندی کە ئێمە سەر زەوی ئەوانمان لە ھەموو لاکانیەوە بە بڵاوکردنەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ڕزگار کردنیان کەم و کورت کردەوە، خوای گەورە لە نێو بەندەکانیدا بەو شێوەیەی دەیەوێت حوکم و بڕیار دەدات، وە ھیچ کەسێک ناتواتێت و دەسەڵاتی ئەوەی نییە حوکم و بڕیاری ئەو ھەڵبوەشێنێتەوە یان بیگۆڕێت یان نەیھڵێت، پاکوبێگەردی بۆ ئەو کە زۆر بەخێرایی لێپریسنەوە لەگەڵ بەندەکانیدا دەکات، لێپرسینەوەی تەواوی خەڵکی لەسەرەتاوە تا کۆتایی ھەمووی بە ڕۆژێک ئەنجام دەدات.

42

وَقَدْ مَكَرَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَلِلَّهِ ٱلْمَكْرُ جَمِيعًۭا ۖ يَعْلَمُ مَا تَكْسِبُ كُلُّ نَفْسٍۢ ۗ وَسَيَعْلَمُ ٱلْكُفَّٰرُ لِمَنْ عُقْبَى ٱلدَّارِ

بێگومان خوا نه‌ناسان پێش ئه‌مانیش پیلانیان گێڕا، به‌مه‌رجێك پیلانه‌کانیان هه‌ر هه‌مووی لای خوا ڕوون و ئاشکرایه‌، ده‌زانێت هه‌ر که‌س چی ده‌کات و چی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌کات، بێ باوه‌ڕ خوانه‌ناسانیش له‌ئاینده‌دا ده‌زانن که سه‌رئه‌نجامی ئه‌م جیهانه و ئه‌و جیهانیش بۆ کێ ده‌بێت.

ئوممەتانی پێشووتریش فڕوفێڵیان لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان کرد و پلانیان دژ گێڕان، وە باوەڕیان پێ نەکردن و ئەوەی لە وەحی بۆیان ھێنابوون بە درۆیان زانی، ئەوەش بزانە ھەموو پیلانێکی سەرکەوتوو ھەر بۆ خوایە، ئەی ئایا ئەوان بە پیلانەکانیان چیان دژ بە پێغەمبەرەکانیان ئەنجامدا؟! بێگومان ھیچ شتێک، چونکە پیلانی سەرکەوتوو تەنھا پیلانی خوایە و بەس، ھەر ئەویش ئاگاداری ئەوەیە ھەر کەسێک چی ئەنجام دەدات و چۆن پاداشتیان دەداتەوە یان تۆڵەیان لێدەسێنێت، ئەو کاتە بێباوەڕان دەزانن چی ھەڵەیەکی گەورەیان کردووە کە باوەڕیان نەھێنا و کافر بوون، وە باوەڕدارانیش چەندە لەسەر ھەق و راستی بوون، لەبەرامبەر ئەوەیشدا خوای گەورە بەھەشتی پێبەخشین کە چەند سەرەنجامێکی باش و چاکە بۆ باوەڕداران.

43

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَسْتَ مُرْسَلًۭا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنِى وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِندَهُۥ عِلْمُ ٱلْكِتَٰبِ

ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه‌.

بێباوەڕان دەڵێن: - ئەی موحەممەد - تۆ لە لایەن خواوە نەنێرراویت بۆ لای ئێمە، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: بەسە خوای گەورە و ئەوانەی زانیاریان لە کتێب و پەرتووكەکانی خوا ھەیە لە جولەکە و گاورەکان کە وەسفی من لە کتێبەکانی ئەواندا ھاتووە، شاھید بن لە نێوان من و ئێوە، کە من پێغەمبەرم و بۆ لای ئێوە نێرراوم، وە ھەر کەسێک خوای گەورە شاھیدی بدات لەسەر ڕاستگۆیی ئیتر بە درۆزانین و باوەڕ پێ نەکردنی ھیچ کەسێک زیانی پێ ناگەیەنێت.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.