Muslim99Muslim99
← Tafsir library

14. Ibrahim

Abraham · Meccan · 52 ayahs

سُورَةُ إِبۡرَاهِيمَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 52

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓر ۚ كِتَٰبٌ أَنزَلْنَٰهُ إِلَيْكَ لِتُخْرِجَ ٱلنَّاسَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلْعَزِيزِ ٱلْحَمِيدِ

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده‌، ئه‌م قورئانه کتێبێکه دامانبه‌زاندووه بۆت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تا خه‌ڵکی له تاریکیه‌کانی (بێ باوه‌ڕی و نه‌زانی و سه‌رلێشێواوی) ده‌ربهێنێت، به‌ره‌و نوورو ڕێبازی ڕۆشنایی ئیمان، به‌ویستی په‌روه‌ردگاریان، تا ده‌گه‌نه ڕێبازی ڕاستی خوای باڵاده‌ست و شایسته‌ی سوپاسگوزاری.

﴿الٓـرۚ﴾ پێشووتر قسە و گفتوگۆ کرا لەسەر تەفسیر و لێکدانەوەی ھاوشێوەی ئەم ئایەتانە لەسەرەتای سورەتی (البقرة) وە، - ئەی پێغەمبەر - ئەم قورئانە پەرتووکێکە ناردومانەتە خوارەوە بۆت تاوەکو بەو قورئانە خەڵکی لە کوفر و بێباوەڕی و نەزانین و گومڕاییەوە دەربھێنیت بۆ باوەڕ و زانست و ھیدایەت و ڕێنمونی و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بە ئیزنی خوای گەورە کە ڕێگای خوای گەورەی باڵادەستە کە ھیچ کەسێک زاڵ و بەدەسەڵات نابێت بەسەریدا، وە سوپاسکراوە لە ھەموو شتێکدا.

2

ٱللَّهِ ٱلَّذِى لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَوَيْلٌۭ لِّلْكَٰفِرِينَ مِنْ عَذَابٍۢ شَدِيدٍ

ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه‌، هاوار و ئاهو نا‌ڵه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که بێ باوه‌ڕن له سزایه‌کی زۆر توندو تیژ....

(اللە) ئەو خوایەیە کە تەنھا خۆی خاوەنی ھەرچی موڵکی ئاسمانەکان و زەوییە، ھەر تەنھا ئەویش شایستەی ئەوەیە بەتاکو و تەنھایی بپەرسترێت وھیچ شتێکیش لە دروستکراوەکانی نەکرێت بەھاوبەش و شەریکی، وە ئەوانەیشی بێباوەڕن سزای سەختی بە ھێزیان بۆ ھەیه.

3

ٱلَّذِينَ يَسْتَحِبُّونَ ٱلْحَيَوٰةَ ٱلدُّنْيَا عَلَى ٱلْءَاخِرَةِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ ٱللَّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ فِى ضَلَٰلٍۭ بَعِيدٍۢ

ئه‌وانه‌ی که ژیانی دنیایان له به نرخترو خۆشه‌ویستره له ژیانی جیهانی دوایی، هه‌میشه به‌ربه‌ست ده‌خه‌نه به‌ر ڕێبازی خواو ده‌یانه‌وێت له ڕێڕه‌وی خۆی ده‌ربچێت و بترازێت، (یاخود په‌سه‌نده لایان، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له خزمه‌ت پلان و نه‌خشه‌ی ئه‌واندا بێت) ئا ئه‌وانه له گومڕاییه‌کی قووڵ و بێ سه‌رو بندا سه‌رگه‌ردانن و ده‌مێننه‌وه‌.

ئەوانەی بێباوەڕن فەزڵ و ڕێزی ژیانی دونیا و ناز و نیعمەتەکانی کە کۆتایی دێت و دەبڕێتەوە دەدەن بەسەر ژیانی دواڕۆژ کە نازو نیعمەتەکانی ھەمیشەیین و نابڕێنەوە، وە خەڵکیش لادەدەن لە ئاینەکەی خوای گەورە (جل جلالە)، وە دەیانەوێت ئاینەکەی خوا خوار و خێچ ولار بێت تاوەکو خەڵکی تووشی گومان و دوودڵی بکەن ودامەزراو نەبن لەسەری بۆ ئەوەی کەس شوێنی نەکەوێت، ئەوانەی ئەوە سیفات و ئاکاریانە لە گومڕایی و سەرلێشێواندان و دوورن لە ھەموو ھەق و ڕاستیەک.

4

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِۦ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ۖ فَيُضِلُّ ٱللَّهُ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ ۚ وَهُوَ ٱلْعَزِيزُ ٱلْحَكِيمُ

ئێمه هیچ فرستادیه‌کمان ڕه‌وانه نه‌کردووه ته‌نها به‌زمانی قه‌ومه‌که‌ی نه‌بێت، (یه‌کێك بووه له خۆیان و به زمانی ئه‌وان دواوه‌) تا هه‌موو شتێکیان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌، ئینجا خوای گه‌وره ئه‌و که‌سه‌ی گومڕا کردووه که وستوویه‌تی (چونکه گوێی بۆ با‌نگه‌وازی حه‌ق نه‌گرتووه‌)، ئه‌وه‌ش که وستویه‌تی هیدایه‌تی داوه (په‌روه‌ردگار پاڵپشتی ژیرو هۆشمه‌ندانه‌)، ئه‌و زاته‌ش باڵا ده‌سته (ویستی ئه‌و له سه‌روو هه‌موو ویسته‌کانه‌وه‌یه‌)، دانایه و (ده‌زانێت کێ شایسته‌ی ئه‌و ڕه‌حمه‌ته به‌نرخه‌یه‌).

ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە بۆ لای گەلەکانیان بەو زمانە نەبێت کە ئەوان قسە و گفتوگۆی پێدەکەن، تاوەکو ئەوەی لای خوای گەورەوە ھاتووە ئاسان بێت بۆ تێگەیشتن لێی، وە ئێمە ئەو پێغەمبەرانەمان نەناردووە تاوەکو خەڵکی ناچار بەباوەڕھێنان بەخوا بکەن، خوای گەورە بەدادگەری خۆی ھەر کەسێکی ویست گومڕای دەکات، وە ھەرکەسێکیشی ویست بەفەزڵی خۆی ھیدایەتی دەدات، زاڵ و بەدەسەڵاتە وھیچ کەسێک زاڵ و بەدەسەڵات نابێت بەسەریدا، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لەدروستکراوەکان و بەڕێوەبردنیان.

5

وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَىٰ بِـَٔايَٰتِنَآ أَنْ أَخْرِجْ قَوْمَكَ مِنَ ٱلظُّلُمَٰتِ إِلَى ٱلنُّورِ وَذَكِّرْهُم بِأَيَّىٰمِ ٱللَّهِ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّكُلِّ صَبَّارٍۢ شَكُورٍۢ

سوێند به‌خوا به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد، هاوڕێ له‌گه‌ڵ موعجیزه‌ی زۆردا (فه‌رمانما پێدا) که قه‌وم و عه‌شیرتت له تاریکیه‌کان ڕزگار بکه‌و به‌ره‌و نوورو ڕووناکی بیانبه‌، ڕۆژه‌کانی خوایان بهێنه‌ره‌وه یاد (ئه‌و ڕۆژانه‌ی که تۆڵه‌ی له بێ باوه‌ڕان سه‌ند و ئیماندارانی سه‌رسه‌خت)، بێگومان ئا له‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن، بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که زۆر خۆگرن (له‌کاتی ته‌نگانه‌دا)، زۆر سوپاسگوزاریشن (له‌کاتی خۆشیدا).

موسامان نارد بۆ لای بەنو ئیسرائیل وە بە بەڵگە و نیشانە وموعجیزەکانمان پاڵپشتیمان کرد کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستگۆیی ئەو، وە ئەو لەلایەن پەروەردگاریەوە ڕەوانە کراوبوو، وە فەرمانمان پێکرد تاوەکو گەلەکەی لە کوفر و بێباوەڕی و نەزانینەوە دەربھێنێت بەرەو ڕووناکی ئیمان و زانست، وە فەرمانیشمان پێکرد کە ئەو ڕۆژانەیان بەبیر بھێنێتەوە کەخوای گەورە ناز ونیعمەتەکانی خۆی تێیدا بەسەردا ڕشتن، چونکە لەو ڕۆژانەدا بەلگە ونیشانە گەلێکی ڕوون وئاشکرا ھەبوون لەسەر یەکخواپەرستی و گەورەیی دەسەڵاتی ئەو، وە ڕشتنی ناز ونیعمەتەکانی بەسەر باوەڕداراندا، ئەمەش ئارامگرانێک لەسەر تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە وبەردەوام بووان لەشوکر سوپاسی لەسەر ناز ونیعمەتەکانی سوودی لێ دەبینن.

6

وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِقَوْمِهِ ٱذْكُرُوا۟ نِعْمَةَ ٱللَّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ أَنجَىٰكُم مِّنْ ءَالِ فِرْعَوْنَ يَسُومُونَكُمْ سُوٓءَ ٱلْعَذَابِ وَيُذَبِّحُونَ أَبْنَآءَكُمْ وَيَسْتَحْيُونَ نِسَآءَكُمْ ۚ وَفِى ذَٰلِكُم بَلَآءٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ عَظِيمٌۭ

(یادیان بهێنه‌ره‌وه‌) کاتێك موسا به قه‌ومه‌که‌ی وت: یادی نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، کاتێك له دارو ده‌سته‌ی فیرعه‌ون ڕزگاری کردن که به‌ناخۆشترین شێوه سزای ده‌دات، کوڕانی ئێوه‌یان سه‌ر ده‌بڕی و ئافره‌تانی ئێوه‌یان ده‌هێشته‌وه (بۆ کاره‌که‌ری)، بێگومان ئا له‌و پێشهاتانه‌دا به‌ڵاو تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی گه‌وره له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆتان ساز درابوو.

- ئەی پێغەمبەری خوا - چیرۆکی موسا بۆ ئوممەتەکەت باس بکە کاتێک گوێڕایەڵی فەرمانی پەروەردگاری بوو، وە بەگەلەکەی لە بەنوئیسرائیل وت: یادی ئەو ناز و نیعمەتانە بکەنەوە کە خوای گەورە پێ بەخشیون، پێی وتن: ئەی گەلەکەم یادی ئەو ناز و نیعمەتانە بکەنەوە بەسەرتانەوەیە کاتێک خوای گەورە ڕزگاری کردن لە فیرعەون و دارودەستەکەی، وە سەلامەتی کردن لە سزای ئەوان، کە توندترین سزایان دەدان، کوڕەکانیان سەردەبڕین تاوەکو کەسێک لەدایک نەبێت بەرەنگاریان ببێتەوە و دەست بگرێت بەسەر موڵک وپاشایەتی و دەسەڵاتەکەی فیرعەوندا، وە ئافرەتەکانیان دەھێشتنەوە تاوەکو سوک و ڕیسوایان بکەن و بیانکەن بەکارەکەر و خزمەتکاری خۆیان، لەم کار و بەڵا و ناخۆشیەی لەلایەن ئەوانە بەسەرتاندا ھات تاقیکردنەوەیەکی گەورەی ئێوەی تێدایە، چونکە خوای گەورە لەبەرامبەر ئارامگرتن لەسەر ئەو بەڵا و ناڕەحەتیانە پاداشتی دانەوە، ئەویش بەوەی ڕزگاری کردن لەدەست فیرعەون و دارودەستەکەی.

7

وَإِذْ تَأَذَّنَ رَبُّكُمْ لَئِن شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ۖ وَلَئِن كَفَرْتُمْ إِنَّ عَذَابِى لَشَدِيدٌۭ

له‌یادتان بێت که‌: په‌روه‌ردگارتان بڕیاری داوه‌، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سوپاسگوزارو شوکرانه بژێر بن، ڕزق و ڕۆزی و نازو نیعمه‌تتان به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێنم و زیادی ده‌که‌م، به‌ڵام: ئه‌گه‌ر ناشوکرو سوپاس ناپه‌زێڕ بن، به‌ڕاستی ئه‌و کاته ئیتر تۆڵه و سزای من زۆر به ئازار ده‌بێت.

موسا پێی وتن: یادی ئەو ساتە بکەنەوە کە پەروەردگارتان پێی ڕاگەیاندن: ئەگەر شوکر و سوپاسی خوای گەورە بکەن لەبەرامبەر ئەو ناز و نیعمەتانەی باسکران و خوای گەورە پێی بەخشیوون ئەوا لە فەزڵ و ناز و نیعمەتی خۆیتان بۆ زیاد دەکات، خۆ ئەگەر ھاتوو نکوڵیش لە ناز و نیعمەتەکانی بکەن و شوکر و سوپاسی نەکەن، ئەوا بێگومان سزای سەختی ھەیە بۆ ئەوانەی نکوڵی لە ناز و نیعمەتەکانی دەکەن و شوکر و سوپاسی ناکەن.

8

وَقَالَ مُوسَىٰٓ إِن تَكْفُرُوٓا۟ أَنتُمْ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا فَإِنَّ ٱللَّهَ لَغَنِىٌّ حَمِيدٌ

موسا وتی: خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه و هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی به‌گشتی خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕ بن، ئه‌وه بێگومان هه‌ر خۆتان زه‌ره‌ر ده‌که‌ن، چونکه خوا هه‌ر خۆی بێ نیازه و شایسته‌ی سوپاسه‌.

موسا بە گەلەکەی وت: ئەی گەلەکەم: ئەگەر ئێوە و ھەموو خەڵکی سەر زەوی بێباوەڕ بن بە خوای گەورە، ئەوا زیانی بێباوەڕیەکەتان بۆ خۆتان دەگەڕێتەوە، چونکە بەڕاستی خوای گەورە بێنیازە لە بەدیھێنراوەکانی خۆی و پێویستی بەوان نییە، ئەو شایستەی ئەوەیە سوپاس و شوکری بکرێت، نە باوەڕی باوەڕداران سوود بەخوای گەورە دەگەیەنێت، نە کوفری بێباوەڕانیش زیانی پێ دەگەیەنێت.

9

أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَبَؤُا۟ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ قَوْمِ نُوحٍۢ وَعَادٍۢ وَثَمُودَ ۛ وَٱلَّذِينَ مِنۢ بَعْدِهِمْ ۛ لَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا ٱللَّهُ ۚ جَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَرَدُّوٓا۟ أَيْدِيَهُمْ فِىٓ أَفْوَٰهِهِمْ وَقَالُوٓا۟ إِنَّا كَفَرْنَا بِمَآ أُرْسِلْتُم بِهِۦ وَإِنَّا لَفِى شَكٍّۢ مِّمَّا تَدْعُونَنَآ إِلَيْهِ مُرِيبٍۢ

باشه‌، ئایا هه‌واڵی قه‌ومه پێشووه‌کانتان پێ نه‌گه‌شتووه‌، قه‌ومی (نوح و عاد و ثمود)، ئه‌وانه‌ش که له دوای ئه‌وان هاتوون، ته‌نها خوا نه‌بێت که‌س نازانێت چه‌نده بوون و چیان به‌سه‌ر هاتووه‌، ئه‌وانه فرستاده‌کانیان به به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه هاتن دووپاتیان ده‌کرده‌وه که پێغه‌مبه‌ری په‌روه‌ردگارن، که‌چی خوانه‌ناسان یان به‌ده‌ستیان ئاماژه‌یان ده‌کرد بۆ پێغه‌مبه‌ران که بێده‌نگ بن، یاخود ده‌ستیان ده‌برد بۆ ده‌می خۆیان و (ده‌یانکرده فیکه و هۆسه و گاڵته‌جاڕی) و ده‌یانوت: بێگومان ئێمه باوه‌ڕمان به‌م په‌یام و به‌رنامه‌یه نیه که به ئێوه‌دا ڕه‌وانه کراوه‌، به‌ڕاستی ئێمه‌ش له دوو دڵیه‌کدان که خه‌ڵکیش ده‌خاته گومانه‌وه له‌وه‌ی که ئێوه به‌نگه‌وازی ئێمه‌ی بۆ ده‌که‌ن.

- ئەی بێباوەڕان - ئایا ھەواڵی لەناوچوونی ئوممەتان و گەلانی پێش خۆتان پێ نەگەیشتووە؟ وەک گەلی نوح وگەلی عاد و گەلی ھود، وە سەمود وگەلی صاڵح، وە ئەو ئوممەت و گەلانەی تریش کەدوای ئەوان ھاتن؟ ئەوانە زۆرن و ناژمێررین تەنھا خوای گەورە دەزانێت چەند بوون، پێغەمبەرەکانیان بە بەڵگە و نیشانە و موعجیزەی ڕوونەوە ھاتن بۆ لایان، بەڵام ئەوان لەداخ و مەراق و قینی دڵیان لەو پێغەمبەرانە دەستی خۆیان دەبرد بەناو دەمیاندا و دەیانگەست، وە وتیان بە پێغەمبەرەکانیان: ئێمە باوەڕمان نییە بەوەی ئێوە ھێناوتانە، وە بە ڕاستی ئێمە گومانمان ھەیە لەوەی ئێوە بۆ لای ئێمە ھاتبن، وە گومانمان ھەیە لەوەی کە ئێمەی بۆ بانگ دەکەن.

10

۞ قَالَتْ رُسُلُهُمْ أَفِى ٱللَّهِ شَكٌّۭ فَاطِرِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۖ يَدْعُوكُمْ لِيَغْفِرَ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُؤَخِّرَكُمْ إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى ۚ قَالُوٓا۟ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا بَشَرٌۭ مِّثْلُنَا تُرِيدُونَ أَن تَصُدُّونَا عَمَّا كَانَ يَعْبُدُ ءَابَآؤُنَا فَأْتُونَا بِسُلْطَٰنٍۢ مُّبِينٍۢ

پێغه‌مبه‌رانیان وتیان: با‌شه‌، ئاخر گومان له چی ده‌که‌ن؟ ئایا له خوای په‌روه‌ردگاردا گومان هه‌یه‌؟! به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی؟! ئه‌و زاته بانگتان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی لێتان خۆش ببێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانتان چاوپۆشی بکات و مۆڵه‌تیشیتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، که‌چی (خوا نه‌ناسان ڕوو به‌پێغه‌مبه‌ران) وتیان: ئێوه ته‌نها به‌شه‌رن وه‌کو ئێمه هیچی تر نین (له‌باتی سوپاسی خوا بکه‌ن که ئه‌وه‌نده ئاده‌میزاد ڕێزداره‌، نوێنه‌ر له خۆیان هه‌ڵده‌بژێرێت)، که‌چی ڕه‌خنه‌یان گرت و وتیان: ئێوه ده‌تانه‌وێت ڕێگرو دژ به‌وه بن که باو و باپیرانمان ده‌یانپه‌رست (ده‌ی ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن) به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرامان بۆ بهێنن و نیشانمان بده‌ن؟!

پێغەمبەرەکانیشیان لە وەڵامیاندا پێیان وتن: ئایا گومان و دوودڵن لە یەکخواپەرستی و بەتاک وتەنھا زانینی زاتی ھەق تەعالای (اللە)؟ کە ئەو خالیق و دروستکەری ئاسمانەکان و زەوییە، وە بەبێ ئەوەی پێشتر نموونەیان ھەبێت بەدی ھێناون؟ ئەو خوایە بانگتان دەکات بۆ باوەڕھێنان، تاوەکو گوناھەکانی پێشوترتان بسڕێتەوە، وە لە دونیایشدا بۆ کاتێکی دیاریکراو دواتان بخات تا ئەو ساتەی کاتی دیاریکروای خۆتان دێت، گەلەکانیش بە پێغەمبەرەکانیان وت: ئێوە وەک ئێمە تەنھا مرۆڤن، ھیچ تایبەتمەندیەکتان نییە بەسەرمانەوە، ئێوە دەتانەوێت لەو خوایانەی باب و باپیرانمان پەرستویانن لامان بدەن، کەوابێت ئەگەر ڕاست دەکەن بەڵگە و نیشانەیەکی ڕوونمان بۆ بھێنن لەسەر سەلماندن و ڕاستگۆییتان کە ئێوە پێغەمبەرن و بۆ لای ئێمە ڕەوانە کراون.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.