Muslim99Muslim99
← Tafsir library

13. Ar-Ra'd

The Thunder · Medinan · 43 ayahs

سُورَةُ الرَّعۡدِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 21–30 of 43

21

وَٱلَّذِينَ يَصِلُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ وَيَخَافُونَ سُوٓءَ ٱلْحِسَابِ

ئه‌وانه‌شن که هه‌رچی خوا فه‌رمانی به گه‌یاندنی داوه ده‌یگه‌یه‌نن و به‌دڵ له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن (نه‌وه‌کو لێیان بره‌نجێت) و له لێپرسینه‌وه‌و حسابی توند و تیژی قیامه‌تیش سڵ ده‌که‌نه‌وه‌.

ئەوانە ئەو کەسانەن ئەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوون بەگەیاندن و بەجێھێنانی مافی خزمایەتی بەجێی دەھێنن و نایبچڕێنن، وە لەپەروەرگاری خۆیان دەترسن، ترسێک وایان لێدەکات فەرمانەکانی ئەو جێ بەجێ بکەن و دوور بکەونەوە لە سەرپێچیەکانی، وە دەترسن لەوەی خوای گەورە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکات لەسەر ئەو گوناھ و تاوانانەی ئەنجامیانداوە، چونکە دەزانن ھەرکەس لێپیچینەوەی لەگەڵدا بکرێت تیاچووە.

22

وَٱلَّذِينَ صَبَرُوا۟ ٱبْتِغَآءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَأَنفَقُوا۟ مِمَّا رَزَقْنَٰهُمْ سِرًّۭا وَعَلَانِيَةًۭ وَيَدْرَءُونَ بِٱلْحَسَنَةِ ٱلسَّيِّئَةَ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمْ عُقْبَى ٱلدَّارِ

ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه‌، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....

ئەوانە ئەو کەسانەن ئارامیان گرتووە لەسەر فەرمانبەرداری و گوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لەسەر ئەوەشی خوای گەورە قەدەری بۆ کردوون لەوەی پێیان خۆشە و لەوەشی پێیان ناخۆشە، وە لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ئارامیشیان گرتووە لەسەر دوور کەوتنەوە لە سەرپێچییەکانی، وە نوێژەکانیان بە جوانترین شێوە ئەنجامداوە، وە لەو سەروەت وسامانەیشی پێمانداون و واجبمان کردووە لەسەریان بیبەخشن بەئاشکرا و بە نھێنی لێی دەبەخشن، بە نھێنی لێی دەبەخشن لەترسی ئەەوەی نەکەونە ناو ڕیا و ڕووپاماییەوە، وە بە ئاشکرایش لێی دەبەخشن تاوەکو خەڵکی تر چاویان لێ بکەن وئەوانیش ماڵ ببەخشن، وە بە ئەنجامدانی کار وکردەوەی چاک و جوان وەڵامی خراپەی خراپەکاران دەدەنەوە، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات و ڕەوشت و ئاکاریانە لە ڕۆژی قیامەتدا عاقیبەت و سەرەنجامی باشیان دەبێت.

23

جَنَّٰتُ عَدْنٍۢ يَدْخُلُونَهَا وَمَن صَلَحَ مِنْ ءَابَآئِهِمْ وَأَزْوَٰجِهِمْ وَذُرِّيَّٰتِهِمْ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَدْخُلُونَ عَلَيْهِم مِّن كُلِّ بَابٍۢ

که باخه‌کانی به‌هه‌شتی_عه‌دنه‌_ بۆیان ڕازاوه‌ته‌وه‌، به شادیه‌وه ده‌چنه ناوی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێك چاك و پاك و خواناسه له باووباپیران و هاوسه‌رانیان و نه‌وه‌کانیان، جا فریشته‌کان ده‌چن بۆ سه‌ردانیان له هه‌موو ده‌روازه‌کانه‌وه‌....

عاقیبەت وسەرەنجامی باش بریتییە لە بەھەشتانێک بە ئاسوودەیی دەچنە ناویەوە و بەھەمیشەیی تێیدا دەمێننەوە، وە لەتەواوی ئەو ناز ونیعمەتەیش خوای گەورە پێیان دەبەخشێت ئەوەیە باوباپیران و دایکان و ژنان و مناڵانیشیان، ئەوانەیان کاری چاکە و باشیان کردووە لەبەر ڕێزنان لەمانە و خۆشبەختیان بە حورمەتەوە پێکەوە دەچنە ئەو بەھەشتانەوە، وە فریشتەکانیش لە ھەموو دەرگاکانەوە دەچنە لایان بۆ پیرۆزبایی لێکردن و بەخێرھاتنیان.

24

سَلَٰمٌ عَلَيْكُم بِمَا صَبَرْتُمْ ۚ فَنِعْمَ عُقْبَى ٱلدَّارِ

ده‌ڵێن: سڵاوتان لێ بێت به هۆی خۆگرتنتانه‌وه (له به‌رامبه‌ر کێشه‌کانی ژیان، له‌به‌رامبه‌ر گاڵته‌جاڕیی خوانه‌ناسان...) که‌وابوو ئای چه‌نده جێگه و ڕێگه‌یه‌کی خۆشتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر کرد.

ھەرکاتێک ئەو فریشتانە بچن بۆ لایان سەلامیان لێدەکەن و پێیان دەڵێن: سەلامتان لەسەر بێت، واتا: پارێزراو بن لە ئافات و ناڕەحەتی بە ھۆی ئەوەی ئارامتان گرت لەسەر گوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لەسەر تاڵی ئەو ناڕەحەتیانەی ھاتە ڕێگاتان، وە لەسەر دوورکەوتنەوە لەسەرپێچیەکانی پەروەردگار، ئای چەند چاک و باشە سەرەنجامی چاکی ئەو دواڕۆژ و جێگایە بەو شێوەیە بێت.

25

وَٱلَّذِينَ يَنقُضُونَ عَهْدَ ٱللَّهِ مِنۢ بَعْدِ مِيثَٰقِهِۦ وَيَقْطَعُونَ مَآ أَمَرَ ٱللَّهُ بِهِۦٓ أَن يُوصَلَ وَيُفْسِدُونَ فِى ٱلْأَرْضِ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ لَهُمُ ٱللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوٓءُ ٱلدَّارِ

(به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا ده‌شکێنن دوای ئه‌وه‌ی که پێشتر توندو تۆڵ بوو (له سه‌روو هه‌موویانه‌وه په‌یمانی فیتره‌ت و به‌ندایه‌تی)، هه‌رچی په‌یوه‌ندیه‌کیش خوا فه‌رمانیدا به‌گه‌یاندنی ئه‌وان ده‌یبڕن و ده‌یپچڕێنن، هه‌روه‌ها تۆوی فه‌سادو گوناهو تاوان ده‌چێنن له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه نه‌فره‌ت و خه‌شمی خوایان له‌سه‌ره‌و هه‌روه‌ها جیگه و ڕێگه‌ی ناخۆش و نا‌له‌بار (له‌دۆزه‌خدا) بۆ ئه‌وان هه‌یه‌.

بەڵام ئەوانەی کەپەیمانی خۆیان لەگەڵ خوای گەورە لەپاش گرێدان و بەستنی و وەفای پێ ناکەن و ھەڵیدەوەشێننەوە، وە ئەوەشی خوای گەورە فەرمانی کردووە بە گەیاندن و بە جێھێنانی مافی خزمایەتی ئەوان نایگەیەنن و دەیپچڕێنن، وە لەسەر زەوی تاوان و خراپەکاری دەکەن، ئەوانە نەفرین و دووری لە میھرەبانی خوایان بۆ بڕاوەتەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا سەرەنجامی خراپیان دەبێت کە چوونە ناو دۆزەخە.

26

ٱللَّهُ يَبْسُطُ ٱلرِّزْقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَا ٱلْحَيَوٰةُ ٱلدُّنْيَا فِى ٱلْءَاخِرَةِ إِلَّا مَتَٰعٌۭ

هه‌ر خوایه‌، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه‌.

ھەرکەسێک خوای گەورە ویستی لەسەر بێت ڕزق وڕۆزی بۆ فراوان و زۆر دەکات، وە ھەر کەسێکیش ئەو بیەوێت ڕزق و ڕۆزی لێ دەگرێتەوە، وە زۆری ڕزق و فراوان بوونی بەڵگە نییە لەسەر خۆشبەختی و بەختەوەری ئەو کەسەو خۆشەویستی خوا بۆی، وە ھەروەھا گرتنەوەی ڕزق وڕۆزی و کەمبوونەوەشی بەڵگە نییە لەسەر بەدبەختی و خراپەکاری ئەو کەسە، وە بێباوەڕان زیاد لەئەندازە دڵخۆشن بە ژیانی ئەم دونیایە و پاڵیان پێوەداوە و ئاسودەن پێی، خۆ ژیانی ئەم دونیایەش لەچاو ژیانی دواڕۆژ شتێکی کەم و لەزەت و خۆشیەکی کورت و بڕاوەیە.

27

وَيَقُولُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۗ قُلْ إِنَّ ٱللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَآءُ وَيَهْدِىٓ إِلَيْهِ مَنْ أَنَابَ

خوانه‌ناسان ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی موعجیزه‌یه‌ك بۆ محمد صلی الله علیه وسلم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری، (به‌مه‌رجێك_موعجیزه‌_ هیچ کات نه‌بووه‌ته هۆی ئیمان هێنانی خه‌ڵکی، به‌ڵکو بیانویه‌که و هه‌میشه خوانه‌ناسان وڕکیان لێ گرتووه‌) تۆش پێیان بڵێ: به‌ڕاستی خوا، هه‌رکه‌سێك که‌بیه‌وێت گومڕاو سه‌رلێشێواوی ده‌کات، له‌هه‌مان کاتدا هیدایه‌تی ئه‌و که‌سانه ده‌دات که ڕوو له په‌یامه‌که‌ی ده‌که‌ن و به‌ندایه‌تی ده‌که‌ن و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای...

ئەوانەی بێباوەڕن بە خوای گەورە و بەڵگە و نیشانە و ئایەتەکانی دەڵێن: ئەوە بۆ لەلایەن خوای گەورەوە موعجیزەیەکی بەرھەستی وەک موعجیزەکانی موسی وعیسی نەھات بۆ موحەممەد تاوەکو بەڵگە بێت لەسەر ڕاستی ئەو بانگەشەیەی دەیکات و ئێمەیش باوەڕی پێ بھێنین؟ جا - ئەی پێغەمبەر - تۆیش بەوانەی ئەو پێشنیارە دەکەن بڵێ: بێگومان خوای گەورە بە عەدل و دادگەری خۆی ھەرکەسێکی بوێت لەبەندەکانی گومڕایی دەکات، وە ھەرکەسێکیش تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای بە میھرەبانی و ڕەحمی خۆی ڕێنمونی دەکات، ھیدایەت و ڕێنمونی بەدەستی ئەوان نییە تاوەکو پەیوەستی بکەن بەھاتنی موعجیزە و نیشانەکان.

28

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَتَطْمَئِنُّ قُلُوبُهُم بِذِكْرِ ٱللَّهِ ۗ أَلَا بِذِكْرِ ٱللَّهِ تَطْمَئِنُّ ٱلْقُلُوبُ

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هیناوه‌و دڵ و ده‌روونیان ئارام ده‌بێت به قورئان و په‌یامه‌که‌ی خوای په‌روه‌ردگار، ئاگاداربن دڵه‌کان: هه‌ر به قورئان و یادی خواو (پاپه‌ندبوون به ئاینه‌که‌یه‌وه‌) خۆشنوود ده‌بن و ده‌حه‌وێنه‌وه‌.

ئەوانەی خوای گەورە ھیدایەتی دان و ڕێنمونی کردون ئەوانە ئەو کەسانەن باوەڕیان ھێناوە، وە دڵەکانیان بە زیکر و یادی خوای گەورە بە (تەسبیح و تەحمید و سوپاس و ستایشی خوا)، وە بە خوێندن و گوێ لێگرتنی پەرتووکەکەی (قورئانەکەی) ئارام و ئاسودە دەبێت و ئۆقرە دەگرێت، جا چاک بزانن تەنھا بەیاد و زیکری خوا دڵەکان ئارام و ئاسودە دەبن و ئۆقرە دەگرن.

29

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ طُوبَىٰ لَهُمْ وَحُسْنُ مَـَٔابٍۢ

ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕیان هیناوه و کارو کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌، به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تی جوان و ڕازاوه و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش بۆیان ئاماده‌یه‌.

ئەوانەی باوەڕیان ھێناوە بەخوای گەورە و ئەو کاروکردەوە چاکانەیان ئەنجامداوە کە لە خوای گەورە نزيکیان دەکاتەوە، لە ڕۆژی دواییدا ژیانێکی بەختەوەر و ئاسودەیان ھەیە، وە دواڕۆژ و عاقیبەتێکی باشیشیان ھەیە کە بەھەشتی نەبڕاوەی ھەتاھەتاییە.

30

كَذَٰلِكَ أَرْسَلْنَٰكَ فِىٓ أُمَّةٍۢ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهَآ أُمَمٌۭ لِّتَتْلُوَا۟ عَلَيْهِمُ ٱلَّذِىٓ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ وَهُمْ يَكْفُرُونَ بِٱلرَّحْمَٰنِ ۚ قُلْ هُوَ رَبِّى لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ مَتَابِ

ئا به‌و شێوه‌یه تۆمان ڕه‌وانه کردووه بۆ سه‌ر ئو‌ممه‌تێك که پێش ئه‌ما‌ن میلله‌تانی تریش هه‌بوون، تا ئه‌م قورئانه‌ی که به‌وه‌حی بۆمان ڕه‌وانه کردویت به‌سه‌ریاندا بخوێنیته‌وه‌، که‌چی زۆربه‌یان باوه‌ڕ به‌خوای میهره‌بان ناهێنن، ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بڵێ: ئه‌و زاته په‌روه‌ردگاری منه و بێجگه له‌و خوایه‌کی تر نیه‌، من هه‌ر پشتم به‌و زاته به‌ستووه‌، گه‌ڕانه‌وه‌شم هه‌ر بۆ لای ئه‌وه‌.

- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەروەک چۆن پێغەمبەرانی ترمان نارد بۆ لای گەل و ھۆزەکانیان تێپەڕین و ڕۆیشتن، ھەر بەو شێوەیە تۆیشمان نارد بۆ لای ئوممەتێک، تاوەکو ئەو قورئانەی بۆمان ناردویت بۆیانی بخوێنیتەوە، چونکە ئەو قورئانە بەسە بەڵگە بێت لەسەر ڕاستگۆیی تۆ، بەڵام گەل و ھۆزەکەت نکۆڵی ئەم بەڵگە و نیشانانە دەکەن، چونکە ئەوان بێباوەڕن بەھۆی تاوان و بتپەرستیانەوە نکوڵی پەرستنی خوای بە بەزەیی دەکەن، لەگەڵ ئەودا بتەکانیش دەپەرستن، - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: ئەو خوا بە بەزەییەی کە ئێوە ھاوەڵی بۆ بڕیار دەدەن و شتی تری لەگەڵدا دەپەرستن ئەو خوایە پەروەردگاری منە کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لەو، وە من لە ھەموو کاروبارێکمدا پشت بەو دەبەستم و ھەر بۆ لای ئەویش دەگەڕێمەوە و تەوبەی بۆ لا دەکەم.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.