Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 61–70 of 111

61

قَالُوا۟ سَنُرَٰوِدُ عَنْهُ أَبَاهُ وَإِنَّا لَفَٰعِلُونَ

(له وه‌ڵامیدا) وتیان: ئێمه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ین و نه‌خشه ده‌کێشین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته (هه‌تا) باوکی ڕازی بکه‌ین (ئه‌م جاره بیهێنین)، بێگومان ئێمه ئه‌و کاره ده‌که‌ین.

براکانی وڵامیان دایەوە و وتیان: داوا دەکەین لە باوکی و ھەوڵی خۆمانی لەگەڵ دەدەین، وە ئەوەی فەرمانت پێکردووین بێ کەم وکورتی جێ بەجێی دەکەین.

62

وَقَالَ لِفِتْيَٰنِهِ ٱجْعَلُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ فِى رِحَالِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَعْرِفُونَهَآ إِذَا ٱنقَلَبُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَهْلِهِمْ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ

(له فرسه‌تێکدا) یوسف به لاوه‌کانی به‌رده‌ستی وت: هه‌رچی شتومه‌ك و که‌لو په‌لێکیان هێناوه بیخه‌نه‌وه ناو باره‌کانیان، بۆ ئه‌وه‌ی بیناسنه‌وه کاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لای که‌س و کاریان بۆ ئه‌وه‌ی (ببێته هانده‌رێك و) بێنه‌وه‌.

یوسف بە کوڕە لاوە کڕێکارەکانی بەردەستی وت: پارەو پولی ئەوانە بخەنەوە ناو بارەکانیان، بۆ ئەوەی کاتێک گەڕانەوە و پارەکەیان دیتەوە بزانن ئێمە پیتاک و خواردنەکەمان پێ نەفرۆشتوون، ئەمەش وایان لێ دەکات جارێکی تر لەگەڵ براکەی تریان بگەڕێنەوە بۆ میسر، بۆ ئەوەی بۆ یوسف بسەلمێنن کە ڕاستگۆن، وە دواتر پارەکەشیان لێ وەربگرێتەوە.

63

فَلَمَّا رَجَعُوٓا۟ إِلَىٰٓ أَبِيهِمْ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مُنِعَ مِنَّا ٱلْكَيْلُ فَأَرْسِلْ مَعَنَآ أَخَانَا نَكْتَلْ وَإِنَّا لَهُۥ لَحَٰفِظُونَ

جا کاتێك گه‌ڕانه‌وه بۆ لای باوکیان وتیان: باوکی به‌ڕێزمان، (کێشان و) پێوانمان لێ قه‌ده‌غه کراوه (تا بنیامینی برامان له‌گه‌ڵ خۆماندا نه‌به‌ین)، که‌واته براکه‌مان له‌گه‌ڵ بنێره تاپێوانه بکه‌ین (به‌ده‌ست به‌تاڵی نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌)، به‌ڵێن بێت پارێزه‌رین بۆی.

جاکاتێک گەڕانەوە بۆ لای باوکیان، وە چیرۆک و بەسەرھاتی یوسفیان گێرایەوە بۆی کە چەندێک ڕێزی گرتوون، وتیان بە باوکیان: ئەی باوکە گیان ئەمجارە ئەگەر براکەی ترمان لەگەڵدا نەنێریت گەورەی میسر ھیچ خواردنمان ناداتێ، جا بۆیە ئەمجارە ئەومان لەگەڵ بنێرە، ئەگەر ھاتوو ئەومان لەگەڵ بنێریت ئەوا بار وشترێکی تر خواردن دەھێنینەوە لەگەڵ خۆمان، وە بەڵێنیشت دەدەینێ کە بیپارێزین و بەساغ و سەلیمی بیگەڕێنینەوە و بیدەینەوە دەستت.

64

قَالَ هَلْ ءَامَنُكُمْ عَلَيْهِ إِلَّا كَمَآ أَمِنتُكُمْ عَلَىٰٓ أَخِيهِ مِن قَبْلُ ۖ فَٱللَّهُ خَيْرٌ حَٰفِظًۭا ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

یه‌عقوبی باوکیان وتی: (ئه‌مه داخوازیه‌کی سه‌یره‌) ئایا هه‌روا متمانه‌تان پێ بکه‌م له‌سه‌ری مه‌گه‌ر هه‌روه‌ك پێشتر متمانه‌م پێکردن له‌سه‌ر یوسفی برای؟! (سه‌رئه‌نجام ڕازیان کرد و، ئه‌ویش وتی) که‌واته خوا چاکترین پارێزه‌ره هه‌ر ئه‌و میهره‌بانترینی میهره‌بانانه‌.

باوکی پێی وتن: ئایا متمانەتان پێ بکەم و براکەتان پێ بسپێرم ھەروەکو چۆن پێشتر متمانەم پێکردن و براکەیم (واتا یوسف) م پێ سپاردن؟! متمانەم پێکردن و بەڵێنتان دا کە بیپارێزن، کەچی بەڵێنەکەتان نەبردەسەر، لەبەر ئەوە ئێستاش متمانەتان پێناکەم کە دەیپارێزن، بەڵکو من متمانەم بەخوا ھەیە و متمانەم بە ئێوە نییە، وە دەیدەمە دەستی ئەو ھەر ئەویش چاکترین پارێزەرە بۆ کەسانێک کە بیەوێت بیانپارێزت، بۆیە دەیسپێرم بە ئەو، وە ئەویش لە ھەموو کەسێک بەبەزەییترە بەرامبەر کەسانێک کە بیەوێت بەبەزەیی بێت بەرامبەریان.

65

وَلَمَّا فَتَحُوا۟ مَتَٰعَهُمْ وَجَدُوا۟ بِضَٰعَتَهُمْ رُدَّتْ إِلَيْهِمْ ۖ قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا نَبْغِى ۖ هَٰذِهِۦ بِضَٰعَتُنَا رُدَّتْ إِلَيْنَا ۖ وَنَمِيرُ أَهْلَنَا وَنَحْفَظُ أَخَانَا وَنَزْدَادُ كَيْلَ بَعِيرٍۢ ۖ ذَٰلِكَ كَيْلٌۭ يَسِيرٌۭ

کاتێکیش که‌لوپه‌ل و بارگه و بنه‌کانیان کرده‌وه بینیان هه‌رچی شتومه‌کیانه هه‌ر ئه‌وه خراوه‌ته‌وه باره‌کانیان و گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆیان، (ئینجا باوکیان بانگ کردو) وتیان: باوکی به‌ڕێزمان ئێمه چی بکرین، چی بڵێین (له به‌رامبه‌ر ئه‌و پاشا به‌ڕێزه‌وه‌) ئه‌وه‌ته هه‌رچی که‌ل و په‌لمان هه‌یه گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆمان و (تۆ ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تی بنیامین بده‌ی) ڕزق و ڕۆزیی زۆر ده‌هێنین بۆ که‌س و کارمان، براکه‌شمان ده‌پارێزین و باری وشترێکیش زیاتر ده‌هینین، ئه‌و باره‌ش شتێکی ئاسانه‌.

جا کاتێک ئەو کۆڵ و بارەیان کردەوە کە خواردنەکەی تێدا بوو پارە و پوڵ و دەست مایەکەشیان بۆ گێڕدراوەتەوە، بە باوکیان وت: دوای ئەم ھەمووە ڕێزلێنانە ئیتر چی داوا دەکەیت لەم پاشا و کاربەدەستە؟ ئەوە پارە و پوڵ و نرخی خواردنەکەیە عەزیزی میسر بۆی گەڕاندوینەتەوە، وە خواردن و دانەوێڵەیشمان ھێناوە بۆ خێزان و کەسوکارمان، وە بێگومانبە کە ئێمەیش براکەمان دەپارێزین لەوەی لێی دەترسیت، بە ھۆی ئەویشەوە جاری داھاتوو بارێکی تری وشتر زیاتر دەھێنین، ئەمەیش بۆ عەزیزی میسر کارێکی ئاسانە چونکە ئەو زۆر بەخشندەیە.

66

قَالَ لَنْ أُرْسِلَهُۥ مَعَكُمْ حَتَّىٰ تُؤْتُونِ مَوْثِقًۭا مِّنَ ٱللَّهِ لَتَأْتُنَّنِى بِهِۦٓ إِلَّآ أَن يُحَاطَ بِكُمْ ۖ فَلَمَّآ ءَاتَوْهُ مَوْثِقَهُمْ قَالَ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَا نَقُولُ وَكِيلٌۭ

یه‌عقوب وتی: هه‌رگیز له‌گه‌ڵتاندا ناینێرم هه‌تا په‌یمانێکی خواییم پێ نه‌ده‌ن (سوێند نه‌خۆن) که بێگومان بیهێننه‌وه بۆ لام، مه‌گه‌ر ده‌وره بدرێن و هیچ ده‌سه‌ڵاتتان نه‌مێنێت، جا کاتێك په‌یمانه‌که‌یان دایه و سوێندیان بۆ خوارد، یه‌عقوب وتی: خوا خۆی ئاگادارو چاودێره به‌و په‌یمانه‌ی که بڕیارمان له‌سه‌ر داوه‌.

باوکی پێی وتن: ھەرگیز ئەوتان لەگەڵ نانێرم ھەتاوەکو سوێندم بەخوا بۆ نەخۆن و پەیمانێکی دڵنیا کەرەوەم نەدەنێ کە لەگەڵ خوا بیبەستن کە ئەوم بۆ دەگێڕنەوە، مەگەر کاتێک نەبێت ھەمووتان لەناوچووبن و کەستان نەمابێت، ئەوکاتە نەتوانن ئەوم بۆ بگێڕنەوە و خۆیشتان نەگەڕێنەوە، جاکاتێک ئەو سوێندەیان بۆ خوارد و ئەو پەیمانەی داوای کردبوو پێیاندا، یەعقوب وتی: خوای گەورە شاھید بێت لەسەر ئەوەی کە دەیڵێن، وە شاھیدی خوایشمان بەسە.

67

وَقَالَ يَٰبَنِىَّ لَا تَدْخُلُوا۟ مِنۢ بَابٍۢ وَٰحِدٍۢ وَٱدْخُلُوا۟ مِنْ أَبْوَٰبٍۢ مُّتَفَرِّقَةٍۢ ۖ وَمَآ أُغْنِى عَنكُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ ۖ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ وَعَلَيْهِ فَلْيَتَوَكَّلِ ٱلْمُتَوَكِّلُونَ

هوروه‌ها وتی: کوڕه‌کانم، هه‌مووتان له یه‌ك ده‌روازه‌وه مه‌چنه ژووره‌وه و له چه‌ند ده‌روازه‌یه‌کی جیا جیاوه بچنه ژووره‌وه (خۆتان بکه‌ن به شاردا)، دڵنیاش بن که من ناتوانم هیچ شتێک له‌و به‌ڵاو پێشهاتانه‌ی که بڕیاری خوای له‌سه‌ر بگێڕمه‌وه له ئێوه‌، هیچ فه‌رمان و بڕیارێک بۆ که‌س نی یه‌، ته‌نها بۆ خوا نه‌بێت، پشتم هه‌ر به‌و به‌ستووه و پشت و په‌نام هه‌ر ئه‌وه‌، جا ده‌با ئه‌وانه‌ی که پاڵپشت و پشتیوانیان ده‌وێت هه‌ر پشت به‌و ببه‌ستن.

باوکیان ئامۆژگاری کوڕەکانی کرد و پێی وتن: ئەی کوڕەکانم ھەمووتان لە یەک دەرگاوە مەچنە ناو میسرەوە، بەڵکو لە چەند دەرگایەکی جیاجیاوە بچنە ژوورەوە، چونکە ئەمە بۆ ئێوە باشترە ئەگەر کەسێک بیەوێت پێکەوە زیان بە ھەمووتان بگەیەنێت، وە ئەوەیشی دەیڵێم بۆ ئەوە نییە زیانێک کە خوای گەورە بیەوێت پێتان بگەیەنێت من لەسەرتانی لاببەم، یان سودێکتان پێ بگەیەنم کە خوا نەیەوێت، فەرمان تەنھا فەرمانی خوای گەورەیە، وە منیش تەنھا پشت بە خوای گەورە دەبەستم، وە با بڕوادارانیش تەنھا پشت بە ئەو ببەستن.

68

وَلَمَّا دَخَلُوا۟ مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُم مَّا كَانَ يُغْنِى عَنْهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍ إِلَّا حَاجَةًۭ فِى نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَىٰهَا ۚ وَإِنَّهُۥ لَذُو عِلْمٍۢ لِّمَا عَلَّمْنَٰهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

کاتیك چوونه ناوه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که باوکیان فه‌رمانی پێدابوون، جا وه‌نه‌بێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکه‌وێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره‌، (ئه‌و ڕێنمووییه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو، ڕایگه‌یاند، به‌ڕاستی یه‌عقوب خاوه‌نی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕاسته‌یه‌کان نازانن.

ئەوە بوو براکان ھەموویان کەوتنە ڕێ بەرەو میسر، بنیامینی برای دایک و باوکی یوسفیشیان لەگەڵ خۆیان برد، ھەر بەو شێوەیەی کە باوکی فەرمانی پێکردبوون لە چەند دەرگایەکی جیاجیاوە چوونە ناو میسرەوە، ئەم چوونە ژوورەوەشیان لەچەند دەرگایەکی جیاجیاوە نەیتوانی ئەوەی خوای گەورە بڕیاری بۆ دابوون لەسەریان لاببات، بەڵکو بڕیاری خۆی لە قەدەر چۆن بوو ھاتەدی، بەڵکو تەنھا سۆز و بەزەییەک بوو لە دڵ و دەروونی یەعقوبەوە بۆ ئەوان ئامۆژگاری کردن پێی، چونکە ئەو دەیزانی بڕیار تەنھا بڕیاری خوایە، وە شارەزایی باوەڕ بوون بە قەدەری خوا و دەستگرتن بەھۆکارەکانەوە بوو کە فێرمان کردبوو، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین و نایزانن.

69

وَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَخَاهُ ۖ قَالَ إِنِّىٓ أَنَا۠ أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ

کاتێکیش که کوڕه‌کان چونه ژوره‌وه بۆ لای یوسف، بنیامینی برای نزیك کرده‌وه له خۆی و (له فرسه‌تێکدا) وتی: به‌ڕاستی من یوسفی براتم، جا خه‌فه‌ت مه‌خۆو خه‌مت نه‌بێت به‌و هه‌ڵس و که‌وته‌ی ئه‌وان ده‌یانکرد (چونکه من نه‌خشه‌م کێشاوه تۆ لێره بهێڵمه‌وه‌، تا له لای خۆم ژیان به‌سه‌ر به‌ریت).

جا کاتێک براکانی یوسف چوونە ژوورەوە بۆ لای یوسف، براکەی تریشان لەگەڵ بوو، یوسف برا دایک و باوکییەکەی لە ئامێز گرت و بەنهێنی پێی وت: من برا دایک و باوکییەکەی تۆم (یوسف)، ھیچ دڵتەنگ مەبە و خەفەت مەخۆ لەوەی براکانت لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامیان داوە و پێی ھەستاون لەکاری خراپە و ئازاردان و ڕق لێ بوونەوە لە ھەردوکمان، وە فڕێدانی من و خستنە ناو بیرەوە.

70

فَلَمَّا جَهَّزَهُم بِجَهَازِهِمْ جَعَلَ ٱلسِّقَايَةَ فِى رَحْلِ أَخِيهِ ثُمَّ أَذَّنَ مُؤَذِّنٌ أَيَّتُهَا ٱلْعِيرُ إِنَّكُمْ لَسَٰرِقُونَ

جا کاتێك یوسف بارگه و بنه‌ی بۆ پێچانه‌وه و سازی کردن (خۆراك و دانه‌وێڵه‌ی پێویستی) پێبه‌خشین جامولکه‌ی کێشان و پێوانی خسته ناو باری بنیامینی برایه‌وه‌، پاشان جارچیه‌ك که به‌ده‌نگی به‌رز وتی: ئه‌ی کاروانچیان ئێوه به‌ڕاستی دزن؟!

کاتێک یوسف باری وشترەکانی بۆ ڕێکخستن و خۆراکی بۆ ئامادەکردن فەرمانی کرد بە خزمەتکار و بەردەستەکانی ئەو دەفرەی کە دانەوێڵە و خواردنیان بۆ خەڵکی پێ دەپێوا بیخەنە ناو باری برا دایک و باوکییەکەیەوە (بنیامین) بە بێ ئەوەی ئەوان بزانن تاوەکو بیکاتە بەھانەیەک بۆ گلدانەوەی لای خۆی، جاکاتێک براکانی یوسف کەوتنە ڕێ بەرەو وڵات و خانەو لانە و خێزان و کەسوکارەکەیان، یەکێک بانگی کردن و ھاواری کرد: ئەی خاوەن وشترەکان، ئەوانەی خواردنتان بار کردووە ئێوە دزن و دزیتان کردووە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.