قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَ۫نَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُۥ لَنَٰصِحُونَ
(دوای ئهو بڕیاره هاتنه لای باوکیان و) وتیان: ئهی باوکه ئهوه چیته له ئێمه دڵنیانیت له بارهی یوسفهوه، بهڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئهوین و زۆر خۆشمان دهوێت.
جا كاتێك ڕێكەوتن لەسەر دوورخستنەوەی یوسف، بە یەعقوبی باوكیان وت: ئەی باوكە گیان، باشە بۆچی تۆ متمانەمان پێ ناكەیت سەبارەت بە یوسف؟ بێگومان ئێمە زۆر دڵسۆز و خەمخۆری یوسفین و خۆشمان دەوێت، لە هەموو زیان و خراپەیەك دەیپارێزین، هەتا ئەو كاتەی بە ساغ و سەلامەتی دەیگێڕینەوە بۆ لات، ئیتر چی شتێك وات لێ دەكات یوسف لەگەڵ ئێمەدا نەنێریت؟