Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 111–111 of 111

111

لَقَدْ كَانَ فِى قَصَصِهِمْ عِبْرَةٌۭ لِّأُو۟لِى ٱلْأَلْبَٰبِ ۗ مَا كَانَ حَدِيثًۭا يُفْتَرَىٰ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ كُلِّ شَىْءٍۢ وَهُدًۭى وَرَحْمَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يُؤْمِنُونَ

سوێند بێت به‌خوا به‌ڕاستی له سه‌رگوزه‌شته و به‌سه‌رهاتی پێغه‌مبه‌ران په‌ندو ئامۆژگاری هه‌یه بۆ که‌سانی ژیرو هۆشمه‌ند، وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه قسه‌و باسێك بێت هه‌ڵبه‌سترابێت، به‌ڵکو به‌ڕاست دانه‌ری ئه‌وه‌یه که له پێش خۆیه‌وه هاتووه (ته‌ورات و ئینجیل) و ڕوونکه‌ره‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی هه‌موو شتێکی پێویسته له‌ئایندا، ڕێنمومیی و ڕه‌حمه‌تیشه بۆ که‌سانێك باوه‌ڕ ده‌هێنن.

لە چیرۆک و بەسەرھاتی پێغەمبەران و بەسەرھاتی گەلەکانیان وە لە چیرۆک و بەسەرھاتی یوسف و براکانی پەند و ئامۆژگاری گەلێک ھەن بۆ ئەو کەسانەی کە عەقڵ و ژیرییەکی ساغیان ھەیە، ئەم قورئانە کە ئەم گرنگیەی ھەیە قسەیەکی درۆ و ھەڵبەستراو نییە و درابێتە پاڵ خوای گەورە، بەڵکو ئەم قورئانە کە لەلایەن خوای گەورەوە دابەزیوە شاھیدە لەسەر ڕاستی ئەو کتێبانەی کە پێشتر دابەزێنراون، وە بە درێژی ھەموو ئەو ئەحکام یاسا و ڕیسایانەی باسکردووە کە پێویستن، ھەروەھا ببێتە ڕێنمونی بۆ ھەموو کارێکی خێر و چاکە، وە ڕەحمەت و بەزەیی بۆ باوەڕداران، چونکە ئەوان سوود لەو ئەحکام و ڕێنموییانە دەبینن کە تێیدا ھاتووە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.