Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 91–100 of 111

91

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ لَقَدْ ءَاثَرَكَ ٱللَّهُ عَلَيْنَا وَإِن كُنَّا لَخَٰطِـِٔينَ

ئینجا براکانی وتیان: سوێندمان به‌خوا به‌ڕاستی خوای گه‌وره ڕێزی تۆی داوه به‌سه‌ر ئێمه‌دا، ئێمه به‌ڕاستی کاتی خۆی به‌هه‌ڵه‌دا چووین و گوناهبارین.

براکانی داوای لێ بووردنیان لێکرد و پۆزشیان بۆ ھێنایەوە و پێیان وت: سوێند بەخوا اللە تەعالا فەزڵی تۆی داوە بەسەر ئێمەدا بەوەی ھەرچی سیفات و ڕەوشتی جوانە پێی بەخشیویت، وە بێگومان ئێمەش خراپەکار و ستەمکار بووین بەرامبەر بە تۆ.

92

قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ ٱلْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ ٱللَّهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ ٱلرَّٰحِمِينَ

یوسف وتی: خه‌متان نه‌بێت ئه‌مڕۆ ئیتر هیچ سه‌ر زه‌نشتێکتان له‌سه‌ر نی یه‌، خوا لێتان خۆش بێت، بێگومان ئه‌و زاته له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتره‌.

یوسف لەوان بورا و پۆزشەکەی قبوڵ کردن و پێی وتن: ئەمڕۆ ھیچ گلەیی و گازندەیەک لەسەر ئێوە نییە وابکات تۆڵەتان لێ بکرێتەوە یان سەرزەنشت بکرێن، لە خوای گەورە داواکارم لێتان خۆش بێت، ئەو بۆ خۆیشی لە ھەموو کەسێک میھرەبانتر و بە بەزەییترە.

93

ٱذْهَبُوا۟ بِقَمِيصِى هَٰذَا فَأَلْقُوهُ عَلَىٰ وَجْهِ أَبِى يَأْتِ بَصِيرًۭا وَأْتُونِى بِأَهْلِكُمْ أَجْمَعِينَ

(یوسف هه‌واڵی باوکی پرسی، که زانی نابینا بووه وتی): بڕۆن ئه‌م کراسه‌م به‌رن و بیده‌ن به‌سه‌رو ڕووی باوکمدا بینایی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه و چاوی چاك ده‌بێته‌وه‌، پاشان هه‌موو که‌س و کارتانم بۆ بهێنن به‌گشتی.

دوای ئەوەی ھەواڵیان پێدابوو کە باوکیان کوێر بووە، کراسەکەی خۆی پێدان و پێی وتن: بڕۆن ئەم کراسە بدەن بەسەر ڕوومەتی باوکمدا چاوەکانی بۆ دەگەڕێتەوە، لەپاشان خۆتان و خێزان و بنەماڵەکەیشتانم بۆ بھێنن بۆ میسر.

94

وَلَمَّا فَصَلَتِ ٱلْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّى لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَآ أَن تُفَنِّدُونِ

کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن).

جا کاتێک کاروانەکە لە میسر دەرچوون، وە ئاوەدانی ئەو وڵاتەیان بەجێھێشت، یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە کوڕ و خێزانەکەی وت ئەوانەی لای ئەو مابوونەوە، من ھەست بە بۆنی یوسف دەکەم، ئەگەر وەک جاران بە نەزان و خەڵەفاوم دەرنەکەن و بڵێن ئەم پیاوە خەڵەفاوە خۆیشی نازانێت چی دەڵێت.

95

قَالُوا۟ تَٱللَّهِ إِنَّكَ لَفِى ضَلَٰلِكَ ٱلْقَدِيمِ

ئه‌و که‌سانه‌ی که له لای بوون وتیان: سوێند به‌خوا بێگومان تۆ هه‌ر له ناو سه‌رگه‌ردانی و خه‌یاڵه کۆنه‌که‌ی خۆتدایت!!

ئەو مناڵانەی لە دەوری بوون پێیان وت: سوێند بەخوا ھێشتا لەخەیاڵ و وەھمەکانی پێشووتدایت، ھێشتا یوسفت لەدڵ دەرنەچووە و بەردەوام وادەزانیت جارێکی تر دەیبینیتەوە.

96

فَلَمَّآ أَن جَآءَ ٱلْبَشِيرُ أَلْقَىٰهُ عَلَىٰ وَجْهِهِۦ فَٱرْتَدَّ بَصِيرًۭا ۖ قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكُمْ إِنِّىٓ أَعْلَمُ مِنَ ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ

ئینجا که مژده هێنه‌ره‌که گه‌یشت و کراسه‌که‌یدا به‌سه‌ر ده‌م و چاویدا، خێرا بینای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌، چاوه‌کانی گه‌شایه‌وه‌، وتی: ئایا من پێم نه‌وتن، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی من ده‌یزانم له لایه‌ن خواوه‌، ئێوه نایزانن؟!

کاتێک کاروانەکە نزیک بوویەوە لە کەنعان و موژدەدەرەکە ھەواڵی ھێنا بۆ یەعقوب و کراسەکەی یوسفی خستە سەر ڕوومەتی و چاوەکانی چاک بوویەوە، لەو کاتەدا یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە کوڕەکانی وت: من پێم نەووتن ئەوەی من لە فەزڵ و میھرەبانی و چاکەی خواوە دەیزانم ئێوە نایزانن و ئاگاداری نین.

97

قَالُوا۟ يَٰٓأَبَانَا ٱسْتَغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَآ إِنَّا كُنَّا خَٰطِـِٔينَ

(دوای ماوه‌یه‌ك کوڕه‌کان گه‌یشتن وهه‌موو شتێك ئاشکرا بوو) وتیان: ئه‌ی باوکی به‌ڕێزمان داوای لێخۆشبوونی گوناهه‌کانمان بۆ بکه (له خوای میهره‌بان) به‌ڕاستی ئێمه گوناهکار بووین و به‌هه‌ڵه‌دا چوو بووین.

کوڕەکانی پۆزشیان بۆ باوکیان ھێنایەوە و داوای لێ بوردنیان لێکرد لەو کارەی ئەنجامیاندا بەرامبەر یوسف و براكەی و پێیان وت: ئەی باوکە گیان داوای لێخۆشبوونی گوناھانەکانی پێشووترمان بۆ بکە، بێگومان ئێمە کەسانێکی گوناھباری خراپەکار بووین بەرامبەر یوسف و براکەی.

98

قَالَ سَوْفَ أَسْتَغْفِرُ لَكُمْ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

باوکیان وتی: له ئاینده‌دا داوای لێ خۆشبوونتان له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌که‌م، به‌ڕاستی ئه‌و زاته لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

باوکیان پێی وتن: دواتر لای پەروەردگارم داوای لێبوردنتان بۆ دەکەم، چونکە بەراستی خوای گەورە لێبوردەی گوناھی بەندە تەوبەکارەکانیەتی، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.

99

فَلَمَّا دَخَلُوا۟ عَلَىٰ يُوسُفَ ءَاوَىٰٓ إِلَيْهِ أَبَوَيْهِ وَقَالَ ٱدْخُلُوا۟ مِصْرَ إِن شَآءَ ٱللَّهُ ءَامِنِينَ

ئینجا (که هه‌موویان گه‌یشتنه میسر) چوونه لای یوسف، باوك و دایکی هێنایه نزیکی خۆی و (ڕێزی زۆری بۆ ده‌ڕبڕین، ئاخۆ چه‌نده دڵخۆش و کامه‌ران بووبن، دوای ئه‌و ماوه دوور و درێژه به کوڕی جوان کردارو خواناسیان شاد بوون، ئیستاش پاشای میسره‌) و پێی وتن: انشاءالله، ئه‌گه‌ر خوا ویستی بێت به‌یه‌کجاریی وه‌رن بۆ میسر، به‌وپه‌ڕی شادی و ئارامی و کامه‌رانی نیشته‌جێ ببن.

یەعقوب و ماڵ و منداڵ و خێزانەکانی لە وڵاتی خۆیانەوە بەرەو یوسف لە میسر کەوتنەڕێ، جا کاتێک چوونە لای یوسف، دایک و باوکی لە ئامێز گرت و بە براکانی و خێزانەکانیانی وت: دەسا فەرموون بەیارمەتی و ویستی خوای گەورە بەبێ ترس لە قات و قڕی و برسێتی بێنە میسرەوە، وە ھیچ زیانێکتان پێ ناگات.

100

وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى ٱلْعَرْشِ وَخَرُّوا۟ لَهُۥ سُجَّدًۭا ۖ وَقَالَ يَٰٓأَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُءْيَٰىَ مِن قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّى حَقًّۭا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِىٓ إِذْ أَخْرَجَنِى مِنَ ٱلسِّجْنِ وَجَآءَ بِكُم مِّنَ ٱلْبَدْوِ مِنۢ بَعْدِ أَن نَّزَغَ ٱلشَّيْطَٰنُ بَيْنِى وَبَيْنَ إِخْوَتِىٓ ۚ إِنَّ رَبِّى لَطِيفٌۭ لِّمَا يَشَآءُ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلْعَلِيمُ ٱلْحَكِيمُ

ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێزو پێزانین بووه‌)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه‌) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات).

باوک و دایکی لەسەر تەخت و کورسییەکەی خۆی دانا، لەبەرامبەر ئەو چاکە و ئیحسانەیشدا باوک و دایکی و ھەر یانزە براکەی کڕنوشی ڕێز و تەقدیریان بۆ برد نەک کڕنوشی پەرستن، ئەوەش بۆ بەجێھێنانی فەرمانەکەی خوای گەورە وەک ئەوەی لە خەونەکەدا ھاتبوو، بۆیە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) بە باوکی فەرموو: ئەم سڵاوکردنەی ئێوە بە کڕنۆش بردن بۆ من لێکدانەوەی ئەو خەونە بوو کە پێشتر بینیم و بۆم گێڕایتەوە، پەروەردگارم بەڕاست گێڕای و ھاتەدی، وە ھەر ئەو چاکەی زۆری لەگەڵدا کردم کاتێک لە زیندان دەریھێنام، وە ئێوەیشی لە بیابان و دەشتەوە ھێنا بۆ لای من، دوای ئەوەی شەیتان نێوان من و براکانمی تێکدا، بێگومان پەروەردگارم زۆر بە بەزەیی و خاوەن لوتفە بۆ ھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، بەڕاستی ئەو زانا و ئاگادارە بە حاڵ و گوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە ڕێکخستنی کاروبارەکانیدا.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.