Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 1–10 of 111

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْمُبِينِ

سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده‌، ئه‌و ئایه‌تانه‌ی له‌م سووره‌ته‌دا هاتووه چه‌ند ئایه‌تێکی ئه‌و قورئانه ڕوون و ئاشکرایه‌یه‌.

﴿الٓر﴾ پێشتر قسە و باس و خواس لە بارەی ئەم ئایەتە و هاوشێوەكانیەوە كران لە سەرەتای سورەتی (البقرة) وە، ئەم ئایەتانە لەم سورەتەدا كە بۆ تۆ دابەزیون كۆمەڵە ئایەتێكی قورئانی ڕوون و ئاشكراو بەیان كراوە.

2

إِنَّآ أَنزَلْنَٰهُ قُرْءَٰنًا عَرَبِيًّۭا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ

به‌ڕاستی ئێمه ئه‌م ئایه‌تانه‌مان دابه‌زاندووه له شێوه‌ی قورئانێکی پاراودا به زمانی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه لێی تێبگه‌ن و ژیریتان بخه‌نه‌کار.

بێگومان ئێمە ئەم قورئانەمان بە زمانی عەرەبی دابەزاندووە تاوەكو - ئەی عەرەب - ئێوە تێبگەن و بیر بكەنەوە لەمانا و مەبەستەكانی.

3

نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ أَحْسَنَ ٱلْقَصَصِ بِمَآ أَوْحَيْنَآ إِلَيْكَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانَ وَإِن كُنتَ مِن قَبْلِهِۦ لَمِنَ ٱلْغَٰفِلِينَ

ئێمه چاکترین و جوانترین چیرۆك و به‌سه‌رهاتت بۆ ده‌گێرینه‌وه ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی ئه‌م قورئانه‌ی که نیگامان کرد بۆ لای تۆ، له‌کاتێکدا بێگومان تۆ له پێش ئه‌م قورئانه‌دا له‌م به‌سه‌رهاته بێ ئاگا بوویت.

- ئەی پێغەمبەر - ئێمە چاكترین چیرۆكت بۆ دەگێڕینەوە، چاكترینە لەبەر ڕاستگۆیی و سەلامەت بوونی دەستەواژەكانی و ڕوانبێژییەكەی، ئەوەیش بەوەی لەم قورئانەدا بۆمان دابەزاندوویت، هەرچەندە تۆ پێش ئەوەی ئەم قورئانەت بۆ دابەزێنن بێ ئاگا و ناشارەزا بوویت لە ڕووداو و بەسەر هاتی چیرۆكی گەلان و پێغەمبەرانی پێش خۆت.

4

إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَٰٓأَبَتِ إِنِّى رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًۭا وَٱلشَّمْسَ وَٱلْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِى سَٰجِدِينَ

کاتێك یوسف به‌باوکی وت: باوکی به‌ڕێزم بێگومان من له خه‌ومدا یازده ئه‌ستێره و خۆرو مانگم بینی کڕنووشیان بۆ ده‌بردم.

- ئەی پێغەمبەر - ئێمە هەواڵ و بەسەرهاتی یوسفت پێ ڕادەگەیەنین كاتێك وتی بە یەعقوبی باوكی: ئەی باوكە گیان، من لە خەونمدا یازدە ئەستێرە و مانگ و ڕۆژم بینی كە هەر هەموویان سوژدەیان بۆ دەبردم، ئەم خەونە موژدەیەكی خێرا بوو بۆ یوسف (سەلامی خوای لێ بێت).

5

قَالَ يَٰبُنَىَّ لَا تَقْصُصْ رُءْيَاكَ عَلَىٰٓ إِخْوَتِكَ فَيَكِيدُوا۟ لَكَ كَيْدًا ۖ إِنَّ ٱلشَّيْطَٰنَ لِلْإِنسَٰنِ عَدُوٌّۭ مُّبِينٌۭ

باوکی وتی: ڕۆڵه گیان خه‌وه‌که‌ت مه‌گێڕه‌وه بۆ براکانت، نه‌وه‌کو به‌هۆی ئه‌وه‌وه فێڵێکت لێبکه‌ن و تووشی به‌ڵایه‌کت بکه‌ن (چونکه ئه‌م خه‌وه داهاتوویه‌کی بڵند بۆ تۆ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وانیش حه‌سوودیت پێده‌به‌ن) به‌ڕاستی شه‌یتانیش دوژمنێکی ئاشکرای ئاده‌میزاده‌.....

یەعقوب بە یوسفی كوڕی وت: ئەی كوڕی شیرینم، خەوەكەت بۆ هیچ كام لە براكانت مەگێڕەوە، ئەگەر بزانن حەسودیت پێ دەبەن، ئەو كاتە لەحەسودیدا پیلانت بۆ دادەڕێژن تاوەكو لەناوتبەرن، بەڕاستی شەیتان دوژمنێكی ئاشكراو ڕوونی مرۆڤە.

6

وَكَذَٰلِكَ يَجْتَبِيكَ رَبُّكَ وَيُعَلِّمُكَ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ وَيُتِمُّ نِعْمَتَهُۥ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ ءَالِ يَعْقُوبَ كَمَآ أَتَمَّهَا عَلَىٰٓ أَبَوَيْكَ مِن قَبْلُ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ ۚ إِنَّ رَبَّكَ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ

به‌و شێوه‌یه‌ش خوای په‌روه‌ردگارت تۆ دیاری ده‌کات و هه‌ڵتده‌بژێردیت (بۆ پێغه‌مبه‌رێتی) و هه‌ندێك لێکدانه‌وه‌ی خه‌وت فێر ده‌کات ونیعمه‌ته‌کانی خۆیت به‌سه‌ردا ته‌واو ده‌کات و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر نه‌وه‌کانی یه‌عقوبیشدا، هه‌روه‌ك چۆن پێشتر نیعمه‌ت و پله‌وپایه‌ی بڵندی به‌خشی به‌باپیرانت که ئیبراهیم و ئیسحاقن، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت زانا و دانایه‌.

- ئەی یوسف - هەروەك چۆن ئەو خەوەت بینیوە، ئاواش پەروەردگارت هەڵیبژاردویت بۆ پێغەمبەرێتی، وە مانا و لێكدانەوەی خەونەكانیشت فێر دەكات، وە نازو نیعمەت و بەخششی خۆی بە پێغەمبەرێتی بۆ تەواو دەكات، هەروەك چۆن ناز و نیعمەت و بەخششی خۆی لەپێش تۆ تەواو كرد بۆ باوباپیرانت بۆ (ئیبراهیم) و (ئیسحاق)، بێگومان پەروەردگارت زانا و شارەزایە بەتەواوی دروستكراوەكانی، وە دانا و كاربەجێیە لە كاروبارەكانیدا.

7

۞ لَّقَدْ كَانَ فِى يُوسُفَ وَإِخْوَتِهِۦٓ ءَايَٰتٌۭ لِّلسَّآئِلِينَ

سوێند به‌خوا بێگومان له‌م ڕووداوه‌ی یوسف و براکانیدا نیشانه‌ی زۆری (پێغه‌مبه‌رێتی محمدی) تێدایه بۆ که‌سانێك پرسیار ده‌که‌ن له‌و باره‌یه‌وه (به‌شوێن ڕاستێتی تۆدا ده‌گه‌ڕێن).

بەڕاستی لە چیرۆك و بەسەرهاتی یوسف و براكانیدا پەند و ئامۆژگاری هەیە بۆ ئەو كەسانەی لەو ڕووداو و چیرۆكە دەپرسن.

8

إِذْ قَالُوا۟ لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰٓ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِى ضَلَٰلٍۢ مُّبِينٍ

کاتێك براکانی یوسف وتیان: به‌ڕاستی یوسف و براکه‌ی (بنیامین) لای باوکمان، له ئێمه نازدارو خۆشه‌ویستترن، له‌کاتێکدا ئێمه کۆمه‌ڵێکی به‌هێزین، به‌ڕاستی باوکمان له سه‌رلێشێواویه‌کی ئاشکرادایه‌.

ئەو كاتەی براكانی یوسف لە نێو خۆیاندا وتیان: سوێند بێت یوسف و برا دایك و باوكییەكەی لای باوكمان لە ئێمە خۆشەویسترن، لە كاتێكدا ئێمە زۆرتر و بەهێزترین، ئیتر چۆن دەبێت باوكمان فەزڵی ئەوان بدات بەسەر ئێمەدا؟بەڕاستی لەمەدا باوكمان كەوتوەتە هەڵەیەكی ڕوون و ئاشكراوە كە فەزڵی ئەوان بەبێ هیچ هۆیەك دەدات بەسەر ئێمەدا.

9

ٱقْتُلُوا۟ يُوسُفَ أَوِ ٱطْرَحُوهُ أَرْضًۭا يَخْلُ لَكُمْ وَجْهُ أَبِيكُمْ وَتَكُونُوا۟ مِنۢ بَعْدِهِۦ قَوْمًۭا صَٰلِحِينَ

(له‌نێوان خۆیاندا هه‌ندێکیان وتیان) یوسف بکوژن، یان فڕێی بده‌نه شوێن و زه‌ویه‌کی دوور، ئه‌وکاته ڕووی باوکتان یه‌کلایی ده‌بێته‌وه بۆ ئێوه و خۆشه‌ویستیه‌که‌ی هه‌مووی بۆ ئێوه ده‌بێت، ئینجا دوای نه‌مانی یوسف ده‌بنه پێڕو نه‌وه‌یه‌کی چاك و ڕێك و پێك.

براكانی وتیان: یوسف بكوژن یان دووری بخەنەوە بۆ زەویەكی دوور، تاوەكو لە چاوی باوكمان دوور بێت، ئەو كاتە تەنها ڕوو بە ئێوە دەدات و هەرچی خۆشەویستی هەیە بۆ ئێوە دەبێت، وە لەدوای كوشتنی ئەو ئەبنە كەسانێكی خواناس و چاك، كاتێك تەوبە دەكەن لە گوناهـ و تاوانەكانتان.

10

قَالَ قَآئِلٌۭ مِّنْهُمْ لَا تَقْتُلُوا۟ يُوسُفَ وَأَلْقُوهُ فِى غَيَٰبَتِ ٱلْجُبِّ يَلْتَقِطْهُ بَعْضُ ٱلسَّيَّارَةِ إِن كُنتُمْ فَٰعِلِينَ

یه‌کێك له براکانی وتی: یوسف مه‌کوژن، به‌ڵکو بیخه‌ینه ناو بیرێکی قووڵه‌وه‌، دوایی کاروان دێت و ده‌یدۆزنه‌وه و ده‌یبه‌ن، ئه‌گه‌ر بڕیار بێت هه‌ر شتێکی لێ بکه‌ن.

یەكێك لە براكان وتی: یوسف مەكوژن، بەڵكو فڕێیدەنە بنی بیرێكەوە، ئەو كاتە هەندێك لەو ڕێبوارانەی كە بەوێدا ڕادەبوێرن هەڵیدەگرنەوە و لەگەڵ خۆیاندا دەیبەن، ئەمە ئاسانترە لە كوشتنی، ئەگەر ئێوە دەتانەوێت هەر ئەم كارە بكەن.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.