Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 41–50 of 111

41

يَٰصَىٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ أَمَّآ أَحَدُكُمَا فَيَسْقِى رَبَّهُۥ خَمْرًۭا ۖ وَأَمَّا ٱلْءَاخَرُ فَيُصْلَبُ فَتَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِن رَّأْسِهِۦ ۚ قُضِىَ ٱلْأَمْرُ ٱلَّذِى فِيهِ تَسْتَفْتِيَانِ

ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانیم، ئه‌وه‌تان له خه‌ونیدا ترێی ده‌گوشی ئه‌وه ده‌بێته ساقی پاشا و ڕزگاری ده‌بێت و شه‌رابی پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌وی تریشیان له خاچ ده‌درێت و باڵنده له‌سه‌رو ڕووخساری ده‌خوات، ئیتر ئه‌مه‌ش وه‌ڵامی لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌کانتانه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بڕیار دراوه‌.

ئەی ھەردوو ھاوڕێی زیندانیم، ئەوەتان کە لە خەونیدا ترێی دەکردە مەی، ئەوە لە زیندان دەچێتە دەرەوە و ئازاد دەبێت و دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی خۆی و دەبێتە مەی گێڕی پاشا، وە ئەوەشتان کە لە خەونیدا بینی کە نانی لەسەر سەری ھەڵگرتووە و باڵندە لێی دەخوات ئەوا لەسێدارە دەدرێت و ھەڵدەواسرێت، وە باڵندەیش لە گۆشتی سەری دەخۆن، ئەوەش وەڵامی ئەوە بوو پرسیارتان لەبارەیەوە کرد، لای خوای گەورە بریاری لەسەر دراوە و بڕاوەتەوە و دێتە دی.

42

وَقَالَ لِلَّذِى ظَنَّ أَنَّهُۥ نَاجٍۢ مِّنْهُمَا ٱذْكُرْنِى عِندَ رَبِّكَ فَأَنسَىٰهُ ٱلشَّيْطَٰنُ ذِكْرَ رَبِّهِۦ فَلَبِثَ فِى ٱلسِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ

ئه‌وسا یوسف به‌و که‌سایانی وت: که‌وای ده‌زانی ڕزگاری ده‌بێت و ده‌بێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که به‌بێ تاوان من به‌ند کراوم)، به‌ڵام شه‌یتان بیری کابرای بردووه که له‌لای پاشا باسی بکات، ئیتر چه‌ند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له به‌ندیخانه‌دا مایه‌وه‌.

پاشان یوسف بەو کەسەیانی وت کەزانی ڕزگاری دەبێت –مەبەست پێی مەی گێڕەکەی پاشایە- پێی وت: چیرۆک و بەسەرھاتی من بۆ پاشاکەت بگێڕەوە و پیی بڵێ من بێ گوناھ و تاوانم لەو بوھتانەی بۆم کراوە، بەڵکو لە زیندان ئازادم بکات، بەڵام ئەوە بوو شەیتان لە بیری بردەوە و بیری چوو لای پاشا باسی یوسف بکات، یوسفیش چەند ساڵێکی تر لە زیندان مایەوە.

43

وَقَالَ ٱلْمَلِكُ إِنِّىٓ أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعَ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍۢ ۖ يَٰٓأَيُّهَا ٱلْمَلَأُ أَفْتُونِى فِى رُءْيَٰىَ إِن كُنتُمْ لِلرُّءْيَا تَعْبُرُونَ

(شه‌وێك پاشا خه‌ونێکی سه‌یری بینی و بوو به مه‌راقی و له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا) وتی: به‌ڕاستی من له خه‌ومدا بینیم که حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مه‌نگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوران، حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وز و جوان و حه‌وتی وشکیشم بینی، ئه‌ی زاناو شاره‌زایان ئه‌م خه‌وه‌م بۆ لێك بده‌نه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌ون لێك ده‌ده‌نه‌وه‌...

دوای ئەو چەند ساڵە پاشا خەونێکی بینی، خەونەکەی گێڕایەوە بۆ دەست و پێوەندەکەی و وتی: من لە خەونمدا حەوت مانگای قەڵەوم بینی کە حەوت مانگای لەڕ و لاواز دەیانخواردن، وە حەوت گوڵە گەنمی سەوز و حەوت گوڵە گەنمی وشکم بینی، ئەی گەورە پیاوان و پیاوماقوڵان مانا و مەبەستی ئەم خەونەم بۆ لێک بدەنەوە ئەگەر ئێوە شارەزای لێکدانەوەی خەونن.

44

قَالُوٓا۟ أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍۢ ۖ وَمَا نَحْنُ بِتَأْوِيلِ ٱلْأَحْلَٰمِ بِعَٰلِمِينَ

ئه‌وانیش وتیان: ئه‌م خه‌ونه بێ سه‌رو بنه و هیچ نی یه‌، ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونی بێ سه‌رو بن شاره‌زا نین.

لە وەڵامی پاشادا وتیان: ئەوە چەند خەونێکی تێکەڵ و پێکەڵە و ھیچ لێکدانەوەیەکی نییە، ئێمە نازانین خەونی تێکەڵ و پێکەڵ لێک بدەینەوە.

45

وَقَالَ ٱلَّذِى نَجَا مِنْهُمَا وَٱدَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا۠ أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِۦ فَأَرْسِلُونِ

ئینجا ئه‌وه‌یان که ڕزگاری بوو بوو، بیری که‌وته‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه وتی: داواکارم بمنێرن (بۆ لای یوسف) من هه‌واڵی (لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ونه‌تان) پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم.

ئەو مەی گێڕەی لە زیندان ڕزگاری بوو بوو، پاش ماوەیەک یوسفی بیرکەوتەوە کە زانا و شارەزایە بە لێکدانەوەی خەونەکان، وتی: من مانا و مەبەستی ئەو خەونەتان پێدەڵێم کە پاشا بینیویەتی و ھەواڵتان پێدەدەم، ئەی پاشا بمنێرن بۆ لای یوسف تاوەکو خەونەکەتان بۆ لێک بداتەوە.

46

يُوسُفُ أَيُّهَا ٱلصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِى سَبْعِ بَقَرَٰتٍۢ سِمَانٍۢ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌۭ وَسَبْعِ سُنۢبُلَٰتٍ خُضْرٍۢ وَأُخَرَ يَابِسَٰتٍۢ لَّعَلِّىٓ أَرْجِعُ إِلَى ٱلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ

(ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه (له خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوراون، هه‌روه‌ها له باره‌ی حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن.

جا کاتێک مەی گێڕە ڕزگار بووەکە لە زیندان گەیشتە لای یوسف پێی وت: ئەی یوسف، ئەی پیاوی ڕاستگۆ، ئەو خەونەمان بۆ لێکبدەرەوە کە حەوت مانگای قەڵەو حەوت مانگای لەڕ و لاواز دەیانخۆن، وە حەوت گوڵە گەنمی سەوز و تەڕ لەگەڵ حەوت گوڵە گەنمی وشکەڵاتوو، بەڵکو بگەڕێمەوە لای پاشا و ئەو خەڵکەی لە دەوروبەریەتی تاوەکو مانا و مەبەستی خەونەکەیان بۆ ڕوون بێتەوە، وە بۆ ئەوەیش فەزڵ و گەورەیی تۆیان بۆ دەربکەوێت.

47

قَالَ تَزْرَعُونَ سَبْعَ سِنِينَ دَأَبًۭا فَمَا حَصَدتُّمْ فَذَرُوهُ فِى سُنۢبُلِهِۦٓ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تَأْكُلُونَ

(یوسف) وتی: حه‌وت ساڵی به‌رده‌وام کشتوکاڵ ده‌که‌ن و دانه‌وێڵه ده‌چێنن، ئه‌وه‌ی که دروێنه‌تان کردوو، لێتان زیاد بوو به‌گوڵه‌که‌یه‌وه بیهێڵنه‌وه‌، مه‌گه‌ر ئه‌و که‌مه‌ی که ده‌یخۆن (دانه‌وێڵه به گوڵه‌که‌یه‌وه هه‌ڵبگیرێت له کرم و ئه‌سپێ و زایه بوون به‌دوور ده‌بێت).

یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) ئەم خەونەی بەم شێوەیە لێکدایەوە: حەوت ساڵی یەک لە دوای یەک بەڕێک و پێکی گەنم دەڕوێنن، ئەو گەنمەی ھەموو ساڵێک لەو حەوت ساڵە دەیدورنەوە بەگوڵەکەیەوە ھەڵیبگرن تاوەکو نەڕزێت و سوس و مێروو نەیخوات، تەنھا کەمێکی نەبێت کە بۆ خواردنی خۆتان پێویستانە.

48

ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ سَبْعٌۭ شِدَادٌۭ يَأْكُلْنَ مَا قَدَّمْتُمْ لَهُنَّ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّا تُحْصِنُونَ

پاشان له دوای ئه‌وه حه‌وت ساڵ گرانیی و سه‌ختی پێش دێت، ئه‌وه‌ی که زه‌خیره‌تان کردووه بۆ ئه‌و ساڵانه هه‌مووی ده‌خۆن، مه‌گه‌ر که‌مێکی نه‌بێت که هه‌ڵی ده‌گرن (بۆ تۆو).

ئەمجا لە پاش ئەو حەوت ساڵە خۆشی و پڕ لە دانەوێڵەیە حەوت ساڵی قات و قڕی و وشکە ساڵی دێت، ئەوەی لەو حەوت ساڵەی پێشوو ھەڵتان گرتبوو لەم حەوت ساڵەی دواییدا دەیخۆن، تەنھا کەمێکی نەبێت ھەڵیدەگرن بۆ بنە تۆوی ساڵانی دواتر.

49

ثُمَّ يَأْتِى مِنۢ بَعْدِ ذَٰلِكَ عَامٌۭ فِيهِ يُغَاثُ ٱلنَّاسُ وَفِيهِ يَعْصِرُونَ

له‌وه‌ودوا ساڵێکی باراناوی و پڕ به‌ره‌که‌ت دێت که خه‌ڵکی به‌رو بوومی زۆریان پێ ده‌به‌خشرێت، میوه ده‌گوشن و شه‌ربه‌تی لێ دروست ده‌که‌ن.

لە پاش ئەو حەوت ساڵە لە قات و قڕی و وشکە ساڵی، ساڵێکی خۆشی دێت بارانێکی زۆر دەبارێت بۆ خەڵکی، ھەر لەو ساڵەدا میوەجات زۆر دەبێت و خەڵکی ئەو میوانە دەگوشن و سرکەی لێ دروست دەکەن وەک سرکەی ترێ و زەیتی زەیتون و قامیشی شەکر.

50

وَقَالَ ٱلْمَلِكُ ٱئْتُونِى بِهِۦ ۖ فَلَمَّا جَآءَهُ ٱلرَّسُولُ قَالَ ٱرْجِعْ إِلَىٰ رَبِّكَ فَسْـَٔلْهُ مَا بَالُ ٱلنِّسْوَةِ ٱلَّٰتِى قَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ۚ إِنَّ رَبِّى بِكَيْدِهِنَّ عَلِيمٌۭ

(ساقی گه‌ڕایه‌وه بۆ لای پاشا ولێکدانه‌وه‌که‌ی یوسفی بۆ باس کرد، زۆری به‌دڵ بوو، بۆیه پاشاش وتی): ئاده‌ی بچن بۆم بهێنن، جا کاتێك که ڕه‌وانه‌کراوه‌که‌ی پاشا گه‌یشته لای یوسف و (وتی: پاشا داوات ده‌کات، یوسف) وتی: بگه‌ڕێره‌وه بۆ لای پاشا و جا پێی بڵێ: هۆی چی بوو ئه‌و ئافره‌تانه کاتی خۆی ده‌ستی خۆیان بڕی و برینداریان کرد (ئایا من هیچ تاوانێکم له‌وه‌دا هه‌یه‌؟!) به‌ڕاستی هه‌ر په‌روه‌ردگارم به ئاگایه له فێڵ و ته‌ڵه‌که و پیلانیان.

پاشایش دوای ئەوەی لێکدانەوەی خەونەکەیان بۆ گێڕایەوە، خێرا بەدەست و پێوەندەکەی وت: ئادەی یوسف لە زیندان دەربکەن و بیھێنن بۆ لام، جا کاتێک نێرراوەکەی پاشا ھاتە لای یوسف بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆی بیبات بۆ لای پاشا، یوسف پێی وت: بگەڕێرەوە بۆ لای پاشا و گەورەت و پرسیاری چیرۆک و بەسەرھاتی ئەو ژنانەی لێ بکە کە دەستی خۆیان بریندار کرد، تاوەکو بێتاوانی بسەلمێت پێش ئەوەی لە زیندان بچێتە دەرەوە، بێگومان پەروەردگارم بەفرت و فێڵی ئەوانە زانا و ئاگادارە، وە ھیچ شتێکی لا شاراوە نییە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.