Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 31–40 of 111

31

فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَـًۭٔا وَءَاتَتْ كُلَّ وَٰحِدَةٍۢ مِّنْهُنَّ سِكِّينًۭا وَقَالَتِ ٱخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ۖ فَلَمَّا رَأَيْنَهُۥٓ أَكْبَرْنَهُۥ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ وَقُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا هَٰذَا بَشَرًا إِنْ هَٰذَآ إِلَّا مَلَكٌۭ كَرِيمٌۭ

جا کاتێك ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر توانج و پلاره‌که‌ی ئه‌وانی بیست، ئه‌ویش ناردی به شوێنیانداو جێگه‌یه‌کی خۆشی بۆ ئاماده کردن، چه‌قۆشی دایه ده‌ستی هه‌ریه‌که‌یان، ئینجا فه‌رمانیدا به یوسف و وتی: ئاده‌ی وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان (با بتبینن) و جا کاتێك بینیان به گه‌وره‌و گرنگیان زانیو (الله اکبر) یان بۆ کردو به بێئاگایی ده‌ستی خۆیان بڕی وتیشیان: پاکی و بێگه‌ردی ودووری له هه‌موو ناته‌واویه‌ك شایسته‌ی خوایه که ئه‌مه‌ی دروست کردووه‌! ئه‌مه به‌شه‌ر نیه‌، ته‌نها فریشته‌یه‌کی جوان و به‌ڕێزه و هیچی تر نیه‌.

کاتێک ژنەکەی عەزیزی میسر گوێی لە فرت وفێڵ و تانەو تەشەری ئەو ژنانە بوو کە لێیان داوە، ناردی بەشوێنیاندا و بانگی کردن تاوەکو ئەوانیش بە چاوی خۆیان جوانی یوسف ببینن ئەو کاتە بیانوویەکی پێ ڕەوا دەبینن، بۆیە بۆ ھەریەکەیان ڕایەخ و پاڵشتێکی ئامادە کرد، وە چەقۆیەکی دابەدەستی ھەریەکەیانەوە تاوەکو ئەو میوەیەی بۆیان دەھێنێت پێی لەت بکەن، جا کاتێک ئەوان سەرگەرمی میوە خواردن بوون، ژنەکەی عەزیزی میسر وتی بە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت): ئێستا وەرە دەرەوە بۆ ناویان، ئەمجا کاتێک یوسف ھات و ئەویان بینی بە شتێکی گەورە و بێ وێنەیان دانا و لەتاو جوانی یوسف حەپەسان و ئاگایان لەخۆیان نەما و دەستی خۆیان لەت و پەت کرد و وتیان: پاکوبێگەردی بۆ خوا، ئەم لاوە جوانە مرۆڤ نییە، چونکە ئەم جوانی و قەشەنگییە لە مرۆڤدا نەبینراوە، بەڵکو ئەم لاوە فریشتەیەکی بەڕێزی جوان و ڕێکوپێکە.

32

قَالَتْ فَذَٰلِكُنَّ ٱلَّذِى لُمْتُنَّنِى فِيهِ ۖ وَلَقَدْ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ فَٱسْتَعْصَمَ ۖ وَلَئِن لَّمْ يَفْعَلْ مَآ ءَامُرُهُۥ لَيُسْجَنَنَّ وَلَيَكُونًۭا مِّنَ ٱلصَّٰغِرِينَ

ئینجا ژنه‌که وتی: ئه‌وه ئه‌و که‌سه‌یه که ئێوه لۆمه‌و سه‌رزه‌نشتی منتان ده‌کرد له باره‌یه‌وه و سوێند به‌خوا بێگومان من هه‌وڵمدا له خشته‌ی به‌رم، که‌چی ئه‌و هه‌ر خۆی گرت و پاك وخاوێنی ویست، سوێند به خوا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی من فه‌رمانی پێده‌ده‌م نه‌یکات، ئه‌وه به‌ڕاستی به‌ند ده‌کرێت و زه‌لیل ده‌بێت و به‌که‌م ته‌ماشا ده‌کرێت.

ژنەکەی عەزیزی میسر کاتێک ئەو ژنانەی بەو حاڵەوە بینی پێی وتن: ئەوە ئەو لاوە بوو کە ئێوە بە ھۆیەوە تانە و تەشەرەتان لێدام کە خۆشەویستی چووبویە نێو دڵمەوە، بێگومان من داوام لێکرد و فرت وفێڵم کرد بۆ ھەڵخەڵەتاندنی، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بە داواکەم، ئەگەر بێتو ئێستاش ئەوەی من فەرمانی بەسەردا دەکەم جێ بەجێی نەکات ئەوا دەیخەمە زیندانەوە و زەلیل و ڕسوایش دەکرێت.

33

قَالَ رَبِّ ٱلسِّجْنُ أَحَبُّ إِلَىَّ مِمَّا يَدْعُونَنِىٓ إِلَيْهِ ۖ وَإِلَّا تَصْرِفْ عَنِّى كَيْدَهُنَّ أَصْبُ إِلَيْهِنَّ وَأَكُن مِّنَ ٱلْجَٰهِلِينَ

یوسف که‌ئه‌مه‌ی بیست وتی: په‌روه‌ردگارم من زیندانم له‌لا خۆشه‌ویستره له‌وه‌ی که ئه‌وان بانگم ده‌که‌ن بۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه ڕزگارم نه‌که‌یت و پیلان و نه‌خشه‌کانیان ده‌ربازم نه‌که‌یت و لام نه‌ده‌یت، له‌وانه‌یه منیش مه‌یلم بۆ دروست ببێت و ئاره‌زوویان بکه‌م پاشان بچمه ڕیزی نه‌فام و گوناهبارانه‌وه‌.

یوسفیش (سەلامی خوای لێ بێت) لە خوای گەورە پاڕایەوە و وتی: ئەی پەروەردگارم ئەو زیندانی کردنەی کە ئەو ژنە ھەڕەشەی پێ دەکات لە من بەلامەوە خۆشترە لەو کارە خراپ و داوێن پیسییەی منی بۆ بانگ دەکەن، ئەی پەروەردگار ئەگەر بە میھرەبانی خۆت فرت وفێڵی ئەوانەم لێ لانەدەیت ئەوا لەوانەیە دڵم مەیل و ئارەزوویان بکات، ئەو کاتە منیش دەچمە ڕیزی نەفامەکانەوە، ئەگەر مەیلیان بکەم و بچم بەدەم داواکەیانەوە.

34

فَٱسْتَجَابَ لَهُۥ رَبُّهُۥ فَصَرَفَ عَنْهُ كَيْدَهُنَّ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

جا په‌روه‌ردگاری به هانایه‌وه چوو نزاکه‌ی گیرا کردو له ته‌ڵه‌که و فێڵی ژنان پاڕاستی و لایدا، چونکه به‌ڕاستی هه‌ر ئه‌وزاته بیسه‌ری نزاکانه و زانایه (به دڵ و ده‌روونه‌کان).

خوای گەورە نزاکەی یوسفی گیرا کرد، وە فرت وفێڵ و پیلانی ژنەکەی عەزیزی میسر و ژنەکانی تری شاری پوچەڵ کردەوە و یوسفی پاراست لێی، بێگومان خوای گەورە بیسەری نزاکەی یوسف و نزای ھەموو نزاکەرێکیشە، وە ئاگادار و زانایە بە حاڵی ئەو و تەواوی کەسانی تریش.

35

ثُمَّ بَدَا لَهُم مِّنۢ بَعْدِ مَا رَأَوُا۟ ٱلْءَايَٰتِ لَيَسْجُنُنَّهُۥ حَتَّىٰ حِينٍۢ

پاشان، له دوای ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی زۆریان بینی له‌سه‌ر یوسف، بۆیان ده‌رکه‌وت و وایان به چاك زانی تا ماوه‌یه‌ك هه‌ر به‌ندی بکه‌ن.

پاشان دوای بینینی ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانانە لەسەر بێتاوانی و بەرائەتی یوسف، ڕای عەزیزی میسر و گەلەکەشی ھاتە سەر ئەوەی کە یوسف بۆ ماوەیەکی نادیار زیندانی بکەن - تاوەکو ئەو فەزیحەت و سوک و ڕیسوایەی نێو خێزانەکەی لەوە زیاتر ئاشکرا نەبێت- .

36

وَدَخَلَ مَعَهُ ٱلسِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَآ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَعْصِرُ خَمْرًۭا ۖ وَقَالَ ٱلْءَاخَرُ إِنِّىٓ أَرَىٰنِىٓ أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِى خُبْزًۭا تَأْكُلُ ٱلطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِۦٓ ۖ إِنَّا نَرَىٰكَ مِنَ ٱلْمُحْسِنِينَ

ئه‌وسا دوو لاوی تریش به‌تاوانی جیا جیا له‌گه‌ڵ یوسفدا خرانه به‌ندیخانه‌وه‌، (هه‌ریه‌که‌یان خه‌وێکی بینی بوو) یه‌کێکیان وتی: بێگومان من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا ترێم ده‌گوشی و شه‌رابم لێ دروست ده‌کرد، ئه‌وی تریشیان وتی: به‌ڕاستی من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا که نانم به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه هه‌ڵده‌گرت باڵنده لێی ده‌خوارد، ئاگادارمان بکه به‌لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه‌، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ده‌بینین تۆ له چاکه خوازانیت و (شاره‌زای له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودا).....

ئەوە بوو یوسفیان خستە نێو زیندانەوە، لەگەڵ ئەویشدا دوو لاوی تریش چوونە زیندانەوە، یەکێک لەو لاوانە بە یوسفی وت: لە خەونمدا بینیم ترێ دەگوشم بۆ مەی دروستکردن، دووەمیشیان وتی: منیش لە خەونمدا بینیم نان بەسەرسەرمەوەیە و باڵندە لێی دەخۆن، - ئەی یوسف - ئەم خەونانەمان بۆ لێک بدەرەوە و پێمان بڵێ مانایان چییە؟ بێگومان ئێمە وای دەبینین کە تۆ کەسێکی ڕەوشت بەرز و چاکەخوازیت.

37

قَالَ لَا يَأْتِيكُمَا طَعَامٌۭ تُرْزَقَانِهِۦٓ إِلَّا نَبَّأْتُكُمَا بِتَأْوِيلِهِۦ قَبْلَ أَن يَأْتِيَكُمَا ۚ ذَٰلِكُمَا مِمَّا عَلَّمَنِى رَبِّىٓ ۚ إِنِّى تَرَكْتُ مِلَّةَ قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَهُم بِٱلْءَاخِرَةِ هُمْ كَٰفِرُونَ

یوسف وتی: (من ته‌نها لێکدانه‌وه‌ی خه‌ون نازانم به‌ڵکو جگه له‌وه‌ش) هیچ خواردنێکتان بۆ نایه‌ت که ده‌رخواردتان بدرێت که من نه‌زانم چیه و چۆنه پێش ئه‌وه‌ی بگاته لاتان (ئه‌مه‌ش ئازایه‌تی خۆم نیه‌) به‌ڵکو ئه‌وه هه‌ندێکه له‌وه‌ی په‌روه‌ردگارم فێری کردووم و بزانن به‌ڕاستی من به‌رنامه‌ی قه‌ومێکم واز لێهێناوه که باوه‌ڕ به خوا ناهینن و هه‌میشه بڕوایان به قیامه‌تیش نی یه‌.

یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) پێی وتن: ھەر خواردنێکتان بۆ بێت لای پاشا و کەسانی ترەوە پێش ئەوەی بگاتە لاتان پێتان دەڵێم چیە و چۆنە، ئەم لێکدانەوەیش کە فێری بووم پەروەردگارم فێری کردوم، فاڵچیەتی و ئەستێرە گرتنەوە نییە، بێگومان من وازم ھێناوە لە ئاینی ئەو گەل و ھۆزەی کە باوەڕیان نییە بە خوای گەورە و ڕۆژی دوایی.

38

وَٱتَّبَعْتُ مِلَّةَ ءَابَآءِىٓ إِبْرَٰهِيمَ وَإِسْحَٰقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَآ أَن نُّشْرِكَ بِٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ ۚ ذَٰلِكَ مِن فَضْلِ ٱللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ

به‌ڵکو شوێنی ئایین و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌وه‌ش له فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.

من شوێن ئاینی باوباپیرانم كەوتووم: ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب، کە ئاینی یەکخواپەرستیە، بۆ ئێمە نییە کە ھیچ شتێک بکەینە ھاوەڵ و ھاوبەشی خوای گەورە، تاک و تەنھا و بێ شەریکە، ئەو یەکخواپەرستی و باوەڕەی من و باوباپیرانمی لەسەرە بەھرە و فەزڵی خوای گەورەیە بەسەرمانەوە ئەگەر سەرکەوتوو بین تێیدا، وە فەزڵی خوای گەورەیشە بەسەر تەواوی خەڵکیەوە کاتێک پێغەمبەرانی نارد بۆ لایان کە بانگیان بکەن بۆ یەکخواپەرستی، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی سوپاس و شوکری ناز و نیعمەتەکانی خوا ناکەن، بەڵکو ناشکوری دەکەن.

39

يَٰصَىٰحِبَىِ ٱلسِّجْنِ ءَأَرْبَابٌۭ مُّتَفَرِّقُونَ خَيْرٌ أَمِ ٱللَّهُ ٱلْوَٰحِدُ ٱلْقَهَّارُ

(ئه‌وسا ڕووی تێکردن وتی): ئه‌ی هاوه‌ڵانی زیندانم، ئایا چه‌ند خوایه‌کی هه‌مه جۆر و جیاوازی (بپه‌رسترێن)چاکترن، یاخود خوایه‌کی تاك و ته‌نها و زاڵ به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا؟

پاشان یوسف کەوتە و توێژ لەگەڵ ئەو دوو لاوەی کە لە گەڵی بوون لە زیندان، وە پێی وتن: ئەی ھاوڕێیانی زیندانم ئایا چەند خوایەکی جیاجیا بپەرسترێن باشترە یان پەرستنی خوایەکی تاک و تەنھا کە ھیچ ھاوبەشێکی نییە، وە زاڵ و بەدەسەڵاتە، وە ھیچ شتێک بەسەر ئەودا زاڵ نابێت؟

40

مَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِهِۦٓ إِلَّآ أَسْمَآءًۭ سَمَّيْتُمُوهَآ أَنتُمْ وَءَابَآؤُكُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَٰنٍ ۚ إِنِ ٱلْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّآ إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ ٱلدِّينُ ٱلْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له خوا، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (ته‌نها ناون و ناوه‌ڕۆکیان نی یه‌)، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه‌، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان.

ئەو خوایانەی ئێوە جگە لە اللە دەیانپەرستن تەنھا چەند ناوێکی بێ ناوەڕۆکن ئێوە و باوباپیرانتان ناوتان لێ ناون خوا، وە ھیچ سیفاتێکی خوایەتیان تێدا نییە، وە خوای گەورە بەڵگە و نیشانەی لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو پەرستراوانە نەناردوەتە خوارەوە، ھەرچی حوکم و بڕیار ھەیە تەنھا ھی خوایە، نەک ھی ئەوانەی کە ئێوە و باوباپیرانتان ناوتان لێناون خوا، خوای گەورە فەرمانی کردووە کە بەتاک و تەنھایی ھەر ئەو بپەرسترێت، وە ھیچ شتێک لەگەڵی نەکرێتە ھاوەڵ و ھاوبەش، ھەر ئەو یەکخواپەرستیە ئاینی ڕاست و دروستە و ھیچ لار و خێچی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی ئەوە نازانن، بۆیە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە ھەندێک لە دروستکراوەکان دەپەرستن.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.