وَقَالَ ٱلَّذِى ٱشْتَرَىٰهُ مِن مِّصْرَ لِٱمْرَأَتِهِۦٓ أَكْرِمِى مَثْوَىٰهُ عَسَىٰٓ أَن يَنفَعَنَآ أَوْ نَتَّخِذَهُۥ وَلَدًۭا ۚ وَكَذَٰلِكَ مَكَّنَّا لِيُوسُفَ فِى ٱلْأَرْضِ وَلِنُعَلِّمَهُۥ مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ وَٱللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰٓ أَمْرِهِۦ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
جا ئهو کهسهی یوسفی کڕی له میسر، به هاوسهرهکهی وت: ڕێز بگره له شوێن وجێگهی ئهم لاوه، بهئومێدی ئهوهی سوودمان پێبگهیهنێت، یان بیکهینه کوڕی خۆمان، ئا بهو شێوهیه یوسفمان جێگیرکرد له زهویدا و پایهدارمان کرد، بۆ ئهوهش فێری بکهین چۆن خهو لێک بداتهوه و ڕووداوهکانی چوار دهوری وهك خۆی تێبگات، خوای گهوره زاڵه بهسهر کارو فهرمانهکانی خۆیدا، بهڵام زۆربهی خهڵکی بهمه نازانن.
ئەو كەسەی لە میسر لە بازاڕی كۆیلە فرۆشەكان یوسفی كڕی بە ژنەكەی وت: بەچاكی لەگەڵیدا هەڵسوكەوت بكە و ڕێزی بگرە و شوێن و ڕێگەی شیاوی بۆ دابنێ، بەڵكو ئەو ماوەیەی كە لەگەڵماندایە سوودێكی هەبێت بۆمان و كەڵكی لێوەربگرین، یاخود بیكەین بە مناڵی خۆمان، هەروەك چۆن یوسفمان ڕزگار كرد لە كوشتن و لە ناو بیرەكە دەرمان هێنا، وە دڵ و دەروون و سۆز و خۆشەویستی عەزیزی میسرمان بۆ لا ڕاكێشا، لە میسریش جێگیرمان كرد و دەسەڵاتمان پێدا، وە بۆ ئەوەی فێری لێكدانەوەی خەونیشی بكەین تاوەكو شارەزای چارەسەركردنی گرفتەكانیش ببێت، وە خوای گەورە بەسەر كارەكانی خۆیدا زاڵ و بەدسەڵاتە، هەر فەرمانێك بكات جێ بەجێ دەبێت، هیچ كەسێك و هیچ شتێك نییە ڕێگری لێ بكات، بەڵام زۆربەی خەڵكی بێباوەڕن و ئاگاداری ئەمە نین.