Muslim99Muslim99
← Tafsir library

12. Yusuf

Joseph · Meccan · 111 ayahs

سُورَةُ يُوسُفَ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–110 of 111

101

۞ رَبِّ قَدْ ءَاتَيْتَنِى مِنَ ٱلْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِى مِن تَأْوِيلِ ٱلْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ أَنتَ وَلِىِّۦ فِى ٱلدُّنْيَا وَٱلْءَاخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِى مُسْلِمًۭا وَأَلْحِقْنِى بِٱلصَّٰلِحِينَ

(ئینجا یوسف پێغه‌مبه‌ر چووه که‌ناره‌وه و ده‌سته‌کانی هه‌ڵبڕی و نزای کردو وتی): په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی تۆ پاشایه‌تیت پێ به‌خشیم و له لێکدانه‌وه‌ی خه‌و شاره‌زات کردم، ئه‌ی به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، تۆ پشت و په‌نا و یارو یاوه‌ری منیت له دنیاو قیامه‌تدا، داواکارم که به موسڵمانی بم مرێنیت و بمخه‌یته ڕیزی پاکانه‌وه و بمگه‌یه‌نیت به‌کاروانی چاکان.

پاشان یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) لە خوای گەورە پاڕایەوە و فەرمووی: ئەی پەروەردگارم تۆ موڵک و پاشایەتی میسرت پێ بەخشیم، وە فێری لێکدانەوەی خەونەکانیشت کردم، ئەی دروستکەر و بەدیھێنەری ئاسمانەکان و زەوی دروستکردنێک کە لە پێشووتردا ھاوشێوە و ھاوتای نەبوو، تۆ ھەڵسوڕێنەری ھەموو کاروبارەکانمیت لە دونیا و دواڕۆژیشدا، دەسا لە کۆتایی تەمەنیشمەوە بە موسڵمانێکی ڕاستەقینە بمرێنە، وە بمگەیەنە بە پێغەمبەرانی چاکەکار لە باوباپیرانم و غەیری ئەوانیش لە بەھەشتی بەرزی فیردەوسدا.

102

ذَٰلِكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ ۖ وَمَا كُنتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوٓا۟ أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ

ئه‌ی محمد ئه‌م به‌سه‌ر هات و سه‌رگوزشته‌یه‌ی یوسف که بۆت نیگا ده‌که‌ین له هه‌واڵ و به‌سه‌رهاته شاراوه‌کانه‌، خۆ تۆ له لای براکانی یوسف نه‌بوویت کاتێك که هه‌موویان بڕیاریاندا و پیلانیان ده‌گێڕا....

- ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو چیرۆک و بەسەرھاتەی کە بۆمان باسکردیت لە بەسەرھات و چیرۆکی یوسف و براکانی بە وەحی بەتۆمان ڕاگەیاند و بۆمان گێڕایتەوە، کە پێشتر تۆ ئاگاداری نەبوویت، وە کاتێکیش کە براکانی یوسف کۆبوونەوە و یوسفیان خستە ناو بنی بیرەکەوە و پیلانیان لێگێڕا و فێڵێان لێکرد تۆ لەوێ ئامادە نەبوویت تاوەکو ئاگاداری ئەم بەسەرھاتە بیت، بەڵکو ئێمە بەوەحی بە تۆمان ڕاگەیاند.

103

وَمَآ أَكْثَرُ ٱلنَّاسِ وَلَوْ حَرَصْتَ بِمُؤْمِنِينَ

(دڵنیاش به‌) که زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕدار نین، هه‌رچه‌نده تۆ زۆر به‌په‌رۆش بیت و هه‌وڵ بده‌یت و تێ بکۆشیت.

- ئەی پێغەمبەری خوا - ھەرچەند تۆ سووربیت لەسەر باوەڕھێنانی گەل و ھۆزەکەت و ھەموو ھەوڵێکی خۆت لەو پێناوەدا بخەیتەگەڕ بەڵام زۆرینەی ئەوان باوەڕ ناھێنن و شوێنت ناکەون، جا بۆیە تۆ ھیچ خەم و خەفەت و داخ و پەژارەیان بۆ مەخۆ.

104

وَمَا تَسْـَٔلُهُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ ۚ إِنْ هُوَ إِلَّا ذِكْرٌۭ لِّلْعَٰلَمِينَ

(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) خۆ تۆ هیچ پاداشت و به‌خششێكت لێیان ناوێت له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌، ئه‌م قورئانه هیچی تر نی یه جگه له‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان.

- ئەی پێغەمبەر - ئەوانە ئەگەر کەمێک ژیر بوونایە باوەڕیان پێ دەھێنای، چونکە تۆ لە بەرامبەر گەیاندی ئەو قورئانە و بانگ کردنیان بۆ ئیسلام داوای ھیچ پاداشتێکیان لێ ناکەیت، وە ئەم قورئانەیش تەنھا بیرخەرەوە و پەند و ئامۆژگارییە بۆ تەواوی جیھان و مرۆڤایەتی.

105

وَكَأَيِّن مِّنْ ءَايَةٍۢ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ يَمُرُّونَ عَلَيْهَا وَهُمْ عَنْهَا مُعْرِضُونَ

چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێتی و جوانکاری خوای په‌روه‌ردگار) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌لایدا تێده‌په‌ڕن و تێنافکرن و پشتی تێده‌که‌ن.

زۆر ئایەت و نیشانە لە ئاسمانەکان و زەویدا ھەن لەسەر دەسەڵات و پەروەردگار و یەکخوایی ئەو تاوەکو باوەڕی پێ بھێنن کەچی بەسەریدا ڕادەبورن و بیری لێ ناکەنەوە و پشتی لێ ھەڵدەکەن و ئاوڕی لێ نادەنەوە.

106

وَمَا يُؤْمِنُ أَكْثَرُهُم بِٱللَّهِ إِلَّا وَهُم مُّشْرِكُونَ

جا زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی باوه‌ڕناهێنن به خوای تاك و ته‌نها، بێ ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵی بۆ بڕیار نه‌ده‌ن (بێگومان ئیمان و باوه‌ڕی وا هیچ نرخی نیه و خوای گه‌وره له‌و تاوانه خۆش نابێت).

زۆرینەی خەڵکی باوەڕ ناھێنن کە خوای گەورە دروستکەر و ڕۆزیدەر و مرێنەر و زیندووکەرەوەی مردوانە، ئیللا لەگەڵ ئەوەیشدا شتێکی تر لە بت و دار و بەرد دەکەن بەخوا و دەیپەرستن، وە بانگەشەی ئەوەش دەکەن کە خوای گەورە منداڵی ھەیە (پاک و بێگەردی بۆ زاتی ھەق تەعالای اللە ).

107

أَفَأَمِنُوٓا۟ أَن تَأْتِيَهُمْ غَٰشِيَةٌۭ مِّنْ عَذَابِ ٱللَّهِ أَوْ تَأْتِيَهُمُ ٱلسَّاعَةُ بَغْتَةًۭ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ

ئایا ئه‌وانه له‌وه ئه‌مینن و ناترسن که سزایه‌کی خوایی هه‌موویان بگرێته‌وه و (له‌ناویان به‌رێت)، یاخود کوتوپڕ قیامه‌ت به‌رپا ببێت له کاتێکدا ئه‌وان هه‌ست به‌نزیکی به‌رپابوونی نه‌که‌ن.

ئایا ئەو بێباوەڕ و موشریکانە دڵنیان کە لەلایەن خواوە لە دونیادا سزایەکی سەختی وایان بۆ نایەت کە لە ھەموو لایەکەوە بیانگرێتەوە و توانای ئەوەیان نەبێت ڕێگری لێ بکەن، یان لەپڕێکدا ڕۆژی دوایی بەسەریاندا بێت و ھیچ حسابیان بۆ ھاتنی نەکردبێت و خۆیان بۆ ئامادە نەکردبێت، لەبەر ئەوە باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەری خوا؟!

108

قُلْ هَٰذِهِۦ سَبِيلِىٓ أَدْعُوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ ۚ عَلَىٰ بَصِيرَةٍ أَنَا۠ وَمَنِ ٱتَّبَعَنِى ۖ وَسُبْحَٰنَ ٱللَّهِ وَمَآ أَنَا۠ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم! تۆ) بڵێ: ئا ئه‌مه ڕێگه‌و ڕێبازمه‌: من و شوێنکه‌وتوانم بانگ ده‌که‌ین بۆ لای خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر بنچینه‌و بناغه‌یه‌کی ڕوون و ئاشکرا، پاکی و بێگه‌ردیش بۆ زاتی په‌روه‌ردگاره‌، من هیچ کاتێك له موشریك و هاوه‌ڵگه‌ران نیم.

- ئەی پێغەمبەر - بەوانە بڵێ کە بانگیان دەکەیت بۆ ئیسلام: ئەمە ڕێگا و ڕێبازی منە کە لەسەر بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا و بەرچاو ڕوونی خەڵکی بۆ بانگ دەکەم، وە ڕێگا و ڕێبازی ئەوانەشە کە چاو لە من دەکەن و پاش من خەڵکی بۆ بانگ دەکەن، بە ھیدایەتی ئەو ڕێبازە ڕێگا دەگرن و لەسەر سوننەتی من ھەنگاو دەنێن، وە من ھەرگیز لەو کەسانە نیم کە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە پاک و بێگەردی بۆ خوا کە شەریک و ھاوبەشی ھەبێت، وە من لە یەکخواپەرستانم.

109

وَمَآ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ إِلَّا رِجَالًۭا نُّوحِىٓ إِلَيْهِم مِّنْ أَهْلِ ٱلْقُرَىٰٓ ۗ أَفَلَمْ يَسِيرُوا۟ فِى ٱلْأَرْضِ فَيَنظُرُوا۟ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۗ وَلَدَارُ ٱلْءَاخِرَةِ خَيْرٌۭ لِّلَّذِينَ ٱتَّقَوْا۟ ۗ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

ئێمه که‌سمان نه‌ناردووه له پێش تۆدا جگه له پیاوانێك که هه‌ڵمان بژاردوون له خه‌ڵکی شارو شوێنه‌کان و نیگایان بۆ ده‌نێرین (تا په‌یامی ئێمه به‌ڕوونی بگه‌یه‌نن)، ئایا نه‌گه‌ڕاون له زه‌ویدا، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن که‌: چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان (کاتێك یاخی بوون)، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌و خانووبه‌ره‌ی به‌هه‌شت له قیامه‌تدا چاکتره بۆ ئه‌وانه‌ی که خواناس بوون و پارێزگاریان کردووه‌، ئایا ئه‌وه عه‌قڵ و ژیریتان نا‌خه‌نه‌کار؟!.

- ئەی پێغەمبەر - لە پێش تۆ ھیچ پێغەمبەرێکمان نەناردووە پیاوانێک لە نەوەکانی ئادەم نەبێت، مرۆڤ بوون نەک فریشتە، وەحیمان بۆ کردوون ھەروەک چۆن وەحیمان بۆ تۆیش کردووە، خەلکی شار بوون نەک خەڵکی گوند و دەشت، ئوممەتەکانیان بە درۆیان خستنەوە و باوەڕیان پێ نەکردن ئێمەیش لەناومان بردن، ئەوانەی باوەڕ بەتۆ ناھێنن بەسەر زەویدا ناگەڕێن و نابینن ئەوانەی پێشان باوەڕیان بە پێغەمبەرەکانیان نەھێنا و بەدرۆیان زانین چییان بەسەرھات و دووچاری چی سزایەک بوون تاوەکو پەند و ئامۆژگاریان لێ وەربگرن و لە ملھوڕی خۆیان بگەڕێنەوە؟ بەدڵنیاییەوە پاداشتی ڕۆژی دوایی لە دونیا و ئەوەش لە دونیادا ھەیە باشترە بۆ کەسانێک لەخوا بترسن، ئایا ئیتر ژیر نابن و تێناگەن كەوا ئەمە باشترە بۆیان، کەوابوو لەخوا بترسن و فەرمانەکانی بەجێ بھێنن - لەسەرووی ھەموویانەوە باوەڕ و ئیمانە - وە دوور بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە گەورەترینیان ھاوبەش دانانە بۆ خوا.

110

حَتَّىٰٓ إِذَا ٱسْتَيْـَٔسَ ٱلرُّسُلُ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ قَدْ كُذِبُوا۟ جَآءَهُمْ نَصْرُنَا فَنُجِّىَ مَن نَّشَآءُ ۖ وَلَا يُرَدُّ بَأْسُنَا عَنِ ٱلْقَوْمِ ٱلْمُجْرِمِينَ

(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی اللله علیه وسلم وا مه‌زانه که ئه‌م ڕێگه‌یه به‌گوڵ و گوڵزار چێنراوه‌، به‌ڵکو پڕه له ناخۆشی و ئازارو گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌یه‌ك که‌): هه‌تا بگره کاتێك پێغه‌مبه‌ران تووشی نائومێدی و بێ هیوایی ده‌بن و گومان واده‌به‌ن که به ڕاستی ئه‌وان (به‌رنامه‌که‌یان) به درۆ زانراوه‌، ئه‌وه ئا له‌و کاتی بێ هیواییه‌دا، سه‌رکه‌وتنی تایبه‌تی ئێمه‌یان بۆ دێت، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی بمانه‌وێت و شایسته‌بێت ڕزگاری ده‌که‌ین، جا که‌س نیه بتوانێت تۆڵه‌ی توندو تیژی ئێمه له که‌سانی تاوانبارو تاوانکار بگێڕێته‌وه و به‌رپه‌رچی بداته‌وه‌.

ئەو پێغەمبەرانەی کە ڕەوانەیان دەکەین ئێمە مۆلەتی دوژمنەکانیان دەدەین، وە ھیچ پەلە ناکەین لە سزادانیان تاوەکو بەتەواوی پەل کێشیان بکەین، تا ئەو کاتەی لەناوبردنیان دوادەخەین، وە پێغەمبەرەکانیش نائومێد دەبن لە لەناوچوونیان، وە بێباوەڕەکانیش واگومان دەبەن کە پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دەرچوون و بەڵێنەکانیان ڕاست نەبووە لەوەی خوای گەورە سزای دوژمنەکانیان دەدا و باوەڕداران ڕزگار دەكات و سەریان دەخات، لەو کاتەی کە ھەموو لایەک نائومێد بوون لەبەدەمەوە چوونی خوای گەورە بۆیان، خوای گەورە دەفەرموێت: سەرکەوتنمان بۆ پێغەمبەرانمان ھات، پێغەمبەران و باوەڕدارانیش ڕزگار دەکەین لەوسزا و تۆڵە و لەناو بردنەی کە دادەبەزێت بۆ بێباوەڕان، وە بەدڵنیایی سزای ئێمە کاتێک دادەبەزێت بۆ گەل و ھۆزی بێباوەڕ ڕەد بوونەوەی نییە و ناگەڕێتە دواوە.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.