قَالُوا۟ يَٰشُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًۭا مِّمَّا تَقُولُ وَإِنَّا لَنَرَىٰكَ فِينَا ضَعِيفًۭا ۖ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَٰكَ ۖ وَمَآ أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍۢ
خزمانی ناله‌بار وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب، ئێمه تێناگه‌ین له زۆربه‌ی ئه‌و باسانه‌ی که تۆ ده‌یڵێیت، ئێمه‌ش به‌ڕاستی تۆ به‌لاواز ده‌بینین له‌ناو خۆماندا (واده‌زانین نا‌توانیت به‌ره‌نگاری ئه‌م هه‌موو خه‌ڵکه بکه‌یت، ئه‌مه‌ی تۆ باسی ده‌که‌یت پێویستی به‌هێزو توانایه‌کی زۆر هه‌یه) و خۆ ئه‌گه‌ر خزمه‌کانت نه‌بوایه به‌رد بارانمان ده‌کردیت، وه‌نه‌بێت تۆ هیچ توانا‌و ده‌سه‌ڵاتێکت هه‌بێت به‌سه‌رماندا.
[ قَالُوا يَا شُعَيْبُ مَا نَفْقَهُ كَثِيرًا مِمَّا تَقُولُ ] وتیان: ئه‌ی شوعه‌یب ئێمه تێناگه‌ین له زۆرێك له‌و هه‌واڵ و شتانه‌ی كه تۆ باسی ئه‌كه‌یت له باسی زیندوو بوونه‌وه‌و قیامه‌ت (هه‌رچه‌نده شوعه‌یب پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به وتاربێژى پێغه‌مبه‌ران ناسرابووه له‌به‌ر ره‌وانبێژى و زمانپاراوى) [ وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا ] وه ئێمه تۆ ئه‌بینین كه له‌ناو ئێمه‌دا لاواز‌و بێده‌سه‌ڵاتی و ته‌نهایت، وه وتراوه نابینا بووه [ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ ] وه ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌ت نه‌بوایه ئێستا به‌ردبارانمان ئه‌كردیت [ وَمَا أَنْتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ (٩١) ] وه تۆ له‌لای ئێمه عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاتت نیه.