قَالُوا۟ يَٰلُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُوٓا۟ إِلَيْكَ ۖ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍۢ مِّنَ ٱلَّيْلِ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلَّا ٱمْرَأَتَكَ ۖ إِنَّهُۥ مُصِيبُهَا مَآ أَصَابَهُمْ ۚ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ ٱلصُّبْحُ ۚ أَلَيْسَ ٱلصُّبْحُ بِقَرِيبٍۢ
میوانه‌کان وتیان: ئه‌ی لوط به‌ڕاستی ئێمه فریشته‌ی نێرراوی په‌روه‌ردگاری تۆین، ئه‌و تاوانبارانه هه‌رگیز ناگه‌نه لات (تابتوانن ده‌ستدرێژی بکه‌نه سه‌ر ئێمه) و جا تۆ خاو‌و خێزانت له‌به‌شێکی شه‌ودا ده‌ربکه‌و که‌س له ئێوه لانه‌کاته‌وه و ئاوڕ نه‌داته‌وه، جگه هاوسه‌ره‌که‌ت (که لاساره‌و به‌گوێت ناکات) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و سزایه‌ی که تاوانبارانی گرتۆته‌وه ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له به‌ره‌به‌یاندایه، ئایا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مشه‌و نزیك نیه؟!
[ قَالُوا يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ ] ئه‌و كاته فریشته‌كان هاتنه وه‌ڵام وتیان: ئه‌ی لوط - صلی الله علیه وسلم - ئێمه فریشته‌و نێردراوی خوای گه‌وره‌ین، (لوط - صلی الله علیه وسلم - غه‌یبى نه‌زانى و تا فریشته‌كان خۆیان نه‌ناساند نه‌یناسین ئه‌ى ئیتر خه‌ڵكى تر چۆن غه‌یب ده‌زانن؟!) [ لَنْ يَصِلُوا إِلَيْكَ ] ئه‌وان توانای ئه‌وه‌یان نیه بگه‌ن به تۆ و ده‌ستدرێژی بكه‌ن، جبریل ده‌رچووه ده‌ره‌وه‌و باڵى كێشا به ده‌موچاویانداو كوێری كردن و گه‌ڕانه‌وه [ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ ] (أَهْلِكَ) واته: ئه‌و موسڵمانانه‌ی له‌گه‌ڵتان له‌م دێ یه به شه‌و ده‌ریان بكه [ بِقِطْعٍ مِنَ اللَّيْلِ ] له به‌شێك له‌شه‌ودا له كۆتایی شه‌ودا ده‌ریان بكه [ وَلَا يَلْتَفِتْ مِنْكُمْ أَحَدٌ ] وه كاتێك كه ڕۆیشتن كه‌س ئاوڕ نه‌داته دواوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئێمه‌ی بۆ سزای ئه‌و قه‌ومه ناردووه‌و سزایان ده‌ده‌ین [ إِلَّا امْرَأَتَكَ ] ته‌نها خێزانه‌كه‌ت نه‌بێ با ئه‌ویش له‌ناو كافراندا بمێنێته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ویش كافرو بێباوه‌ڕ بوو وه هانی قه‌ومه‌كه‌ی ئه‌داو پێی ئه‌ووتن كه میوانمان هاتووه [ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ ] ئه‌و سزایه‌ی تووشی قه‌ومه‌كه‌ت ده‌بێت خێزانه‌كه‌یشت ده‌گریته‌وه [ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ ] به دڵنیایی كاتی له‌ناوبردنى ئه‌وان به‌ره‌به‌یانه [ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيبٍ (٨١) ] به‌ڕاستی به‌ره‌به‌یان نزیكه كاتێك ئه‌زانی دێت و سزایان ئه‌ده‌ین.