Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 71–80 of 123

71

وَٱمْرَأَتُهُۥ قَآئِمَةٌۭ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَٰهَا بِإِسْحَٰقَ وَمِن وَرَآءِ إِسْحَٰقَ يَعْقُوبَ

له‌و کاته‌دا خێزانه‌که‌ی وه‌ستابوو، یه‌کسه‌ر پێکه‌نی، جا (خوای گه‌وره فه‌رمووی): ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که‌ئیسحاقت پێده‌به‌خشین و له دوای ئه‌ویش یه‌عقوب، له نه‌وه‌ی ئیسحاق دێته دنیاوه‌.

[ وَامْرَأَتُهُ قَائِمَةٌ فَضَحِكَتْ ] خێزانه‌كه‌ی ئیبراهیمیش به‌پێوه‌ ڕاوه‌ستابوو خزمه‌تی ئه‌كردن پێكه‌نی، یاخود وتراوه‌: له‌و كاته‌دا كه‌وتۆته‌ سووڕی مانگانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ پیره‌ژنێكی به‌سالآچوو بووه‌ [ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ ] موژده‌مان پێیدا به‌وه‌ی كه‌ له‌ ئیبراهیم منداڵی ئه‌بێت (ئیسحاقی ئه‌بێت) [ وَمِنْ وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ (٧١) ] وه‌ له‌ دوای ئیسحقایش له‌ ئیسحاقیش یه‌عقوب ئه‌بێت.

72

قَالَتْ يَٰوَيْلَتَىٰٓ ءَأَلِدُ وَأَنَا۠ عَجُوزٌۭ وَهَٰذَا بَعْلِى شَيْخًا ۖ إِنَّ هَٰذَا لَشَىْءٌ عَجِيبٌۭ

خێزانی ئیبراهیم وتی: وه‌ی ڕۆ (شه‌رمه‌زار خۆم)! چۆن منداڵم ده‌بێت من پیرم و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌مه‌، پیر و به‌ساڵا چووه‌، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌!

[ قَالَتْ يَا وَيْلَتَى أَأَلِدُ وَأَنَا عَجُوزٌ ] ساره‌ی خێزانی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - وتی: هاوار بۆ خۆم ئایا من مناڵم ئه‌بێ له‌ كاتێكدا من پیره‌ژنێكی به‌ساڵاچووم، كه‌ وتراوه‌: ته‌مه‌نی (٩٠) نه‌وه‌د ساڵ بووه‌ [ وَهَذَا بَعْلِي شَيْخًا ] ئه‌میش مێرده‌كه‌مه‌ كه‌ ئیبراهیمه‌ ئه‌میش پێره‌مێردێكی به‌ساڵاچووه‌ كه‌ ئه‌ووترێ: ته‌مه‌نی (١٢٠) سه‌دو بیست ساڵ بووه‌ [ إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عَجِيبٌ (٧٢) ] به‌ڕاستی ئه‌مه‌ شتێكی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ره‌.

73

قَالُوٓا۟ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ ۖ رَحْمَتُ ٱللَّهِ وَبَرَكَٰتُهُۥ عَلَيْكُمْ أَهْلَ ٱلْبَيْتِ ۚ إِنَّهُۥ حَمِيدٌۭ مَّجِيدٌۭ

فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رسام ده‌بیت له فه‌رمان؟ کاری خوا؟؟ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان له‌سه‌ربێت ئه‌ی خێزانی ئه‌م ماڵه پیرۆزه‌، (بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات) و چونکه هه‌میشه ئه‌و زاته سوپاسکراوه و خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه‌.

[ قَالُوا أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ ] فریشته‌كان پێیان فه‌رموو: ئایا تۆ سه‌رسام ئه‌بیت له‌ كارو فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ [ رَحْمَتُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ ] ئه‌ی ئه‌م خانه‌واده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تیه‌ ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تی خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ردا بڕژێ [ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَجِيدٌ (٧٣) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر سوپاسكراوه‌و خاوه‌نی به‌رزی و بڵندی و پیرۆزیه‌.

74

فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَٰهِيمَ ٱلرَّوْعُ وَجَآءَتْهُ ٱلْبُشْرَىٰ يُجَٰدِلُنَا فِى قَوْمِ لُوطٍ

جاکاتێك ترسه‌که له دڵی ئیبراهیم ده‌رچوو (هێمن بۆوه‌) و مژده‌که‌شی بۆ هاتبوو، ئینجا ده‌ستی کرد به باس کردن و موجاده‌له ده‌رباره‌ی قه‌ومی (لوط).

[ فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَاهِيمَ الرَّوْعُ ] كاتێ كه‌ ئیبراهیم ترسه‌كه‌ی له‌سه‌ر لاچوو [ وَجَاءَتْهُ الْبُشْرَى ] وه‌ موژده‌یان پێدا به‌وه‌ی كه‌ مناڵی ئه‌بێت [ يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ (٧٤) ] ئه‌وكاته‌ ده‌مه‌قاڵێ و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ مه‌لائیكه‌ته‌كاندا كرد سه‌باره‌ت به‌ قه‌ومی لوط كه‌ پێی وتن چۆن له‌ناویان ئه‌ده‌ن كاتێك كه‌ كه‌سانێكی تیایه‌ موسڵمانن.

75

إِنَّ إِبْرَٰهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّٰهٌۭ مُّنِيبٌۭ

به‌ڕاستی ئیبراهیم زۆر له‌سه‌رخۆ و به ئارام و خه‌مخۆر و گه‌ڕاوه‌یه بۆ لای خوا.

[ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ ] به‌ڕاستی ئیبراهیم په‌له‌ی نه‌كردو له‌ كاروباری خۆیدا زۆر له‌سه‌رخۆ بووه‌ [ أَوَّاهٌ ] وه‌ زۆر ملكه‌چ بووه‌ بۆ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌، یان زۆر به‌به‌زه‌یى بووه‌، یان زۆر دوعاى كردووه‌، یان زۆر زیكری خوای گه‌وره‌ی كردووه‌ [ مُنِيبٌ (٧٥) ] وه‌ زۆر بۆ لای خوای گه‌وره‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه.

76

يَٰٓإِبْرَٰهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَٰذَآ ۖ إِنَّهُۥ قَدْ جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَإِنَّهُمْ ءَاتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍۢ

(فریشته‌کان وتیان): ئه‌ی ئیبراهیم واز بهێنه له‌و باس و کێشه‌یه‌، دڵنیابه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه و (کار ته‌واو بووه‌) و بێگومان سزایه‌کیان بۆ هاتووه که ناگه‌ڕێته‌وه‌.

[ يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا ] ئه‌ی ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - پشت له‌م مشتومڕو موناقه‌شه‌یه‌ بكه‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌كانداو وازی لێ بێنه‌ [ إِنَّهُ قَدْ جَاءَ أَمْرُ رَبِّكَ ] به‌ دڵنیایى فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ هاتووه‌و بڕیار دراوه‌ ئه‌بێ ئه‌وان سزا بدرێن [ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ (٧٦) ] وه‌ئه‌وان سزایه‌كیان بۆ دێت كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی نیه‌.

77

وَلَمَّا جَآءَتْ رُسُلُنَا لُوطًۭا سِىٓءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًۭا وَقَالَ هَٰذَا يَوْمٌ عَصِيبٌۭ

کاتێکیس وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاتنه لای لوط، ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو (چونکه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێکی پێکه‌وتوودا هاتبوون، له‌دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته (منی تێکه‌وتووم).

{باسی لوط پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -}

[ وَلَمَّا جَاءَتْ رُسُلُنَا لُوطًا ] وه‌ كاتێك ئه‌م فریشتانه‌ له‌لای ئیبراهیم - صلی الله علیه وسلم - ده‌رچوون و رۆیشتن بۆ لای لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌ چه‌ند فه‌رسه‌خێك لێك دوور بوونه‌ [ سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا ] لوط - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆش بوو كه‌ میوانی هات، وه‌ دڵی ته‌نگ بوو له‌به‌ر قه‌ومه‌كه‌ی كه‌ قه‌ومێكی خراپ بوون [ وَقَالَ هَذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ (٧٧) ] وه‌ فه‌رمووی: به‌ڕاستی ئه‌مه‌ ڕۆژێكی سه‌خته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زانی كه‌ قه‌ومه‌كه‌ی دێن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ر میوانه‌كانی.

78

وَجَآءَهُۥ قَوْمُهُۥ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ هَٰٓؤُلَآءِ بَنَاتِى هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِى ضَيْفِىٓ ۖ أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌۭ رَّشِيدٌۭ

هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه‌، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیرو مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟!

[ وَجَاءَهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ ] خێزانى لوط پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كافر بوو رۆیشت قه‌ومه‌كه‌ی ئاگادار كرده‌وه‌ له‌ مێوانه‌كانیان ئه‌وانیش به‌ په‌له‌و هه‌روه‌له‌ هاتن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستدرێژی بكه‌نه‌ سه‌ر میوانه‌كانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ومێكی به‌دڕه‌وشت بوون [ وَمِنْ قَبْلُ كَانُوا يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ] وه‌ پێشتریش ئه‌مان هه‌ر حاڵیان وابوو كه‌ نێربازیان ئه‌كرد [ قَالَ يَا قَوْمِ هَؤُلَاءِ بَنَاتِي ] لوطيش - صلی الله علیه وسلم - بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دووریان بخاته‌وه‌ وتی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئه‌وه‌ كچانی منن، واته‌: كچی هۆزو عه‌شیره‌ته‌كه‌ی كه‌ ئه‌م وه‌كو باوكیان وایه‌ [ هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ] ئه‌مانه‌ بۆ ئێوه‌ پاكترن به‌حه‌ڵاڵی بیانهێنن و ماره‌یان بكه‌ن [ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خوا بترسێن، وه‌ سه‌رشۆڕم مه‌كه‌ن به‌رامبه‌ر میوانه‌كانم [ أَلَيْسَ مِنْكُمْ رَجُلٌ رَشِيدٌ (٧٨) ] ئایا كه‌سێكی باشتان تیا نیه‌ كه‌ ڕێگریتان لێ بكات له‌م كاره‌ ناشیرینه‌و ڕێنماییتان بكات بۆ ڕێگای ڕاست.

79

قَالُوا۟ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِى بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّۢ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ

ئه‌وانیش بێ شه‌رمانه وتیان: سوێند به‌خوا به‌ڕاستی تۆ ده‌زانیت ئێمه هیچ حه‌قێکمان نیه به‌کچه‌کانی تۆوه‌، بێگومان تۆش ده‌زانیت ئێمه چیمان ده‌وێت!

[ قَالُوا لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ ] وتیان: ئه‌ی لوط تۆ ئه‌زانی كه‌ ئێمه‌ هیچ كارێكمان به‌ كچانی عه‌شیره‌ت و هۆزه‌كه‌ت نیه‌ [ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ (٧٩) ] وه‌ تۆ ئه‌زانی كه‌ ئێمه‌ چیمان ئه‌وێ ئێمه‌ ئه‌مانه‌وێ ده‌ستدرێژی بكه‌ینه‌ سه‌ر میوانه‌ پیاوه‌كانی تۆ.

80

قَالَ لَوْ أَنَّ لِى بِكُمْ قُوَّةً أَوْ ءَاوِىٓ إِلَىٰ رُكْنٍۢ شَدِيدٍۢ

لوط وتی: خۆزگه به‌ڕاستی هێزێکم ده‌بوو له خۆتان (بۆ به‌رامبه‌ری ناپاکه‌کانتان) یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وێت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه و ته‌مێتان بکه‌م).

[ قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً ] لوط - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئای خۆزگه‌ ئه‌گه‌ر تواناو هێزم ده‌بوو كه‌ ده‌رم بكردنایه‌و ڕه‌تتانم بكردایه‌ته‌وه‌ [ أَوْ آوِي إِلَى رُكْنٍ شَدِيدٍ (٨٠) ] یان په‌نام ببردایه‌ بۆ شوێنێكی زۆر پارێزراو كه‌ مه‌به‌ست پێی عه‌شیره‌ته‌ ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت و هۆزێكم هه‌بوایه‌ كه‌ منیان بپاراستایه‌ له‌ ده‌ست ئێوه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌مزانی كه‌ چیم لێ ئه‌كردن.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.