۞ وَإِلَىٰ ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَٰلِحًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥ ۖ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ ٱلْأَرْضِ وَٱسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَٱسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ ۚ إِنَّ رَبِّى قَرِيبٌۭ مُّجِيبٌۭ
بۆ هۆزی ثه‌مودیش، صالح ی برایانمان ڕه‌وانه کرد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بکه‌ن جگه له‌و زاته هیچ خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌و به‌رپای کردوون له زه‌ویداو داوای لێکردوون که ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه، جا که‌وابوو داوای لێ خۆشبوونی لێ بکه‌ن پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بهێنن، چونکه به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من زۆر نزیکه و نزا وه‌رگره (له‌و که‌سانه‌ی لێی ده‌پارێنه‌وه و داوای لێ خۆشبوونی لێده‌که‌ن).
{بەسەرهاتی ساڵح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی}
[ وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا ] بۆ لای قه‌ومی ثهمود صاڵح پێغه‌مبه‌رمان نارد - صلی الله علیه وسلم - كه له خۆیان بوو، قه‌ومی ثهمود له دواى قه‌ومى عاد بوون و له (حیجر) نیشته‌جێ بوون له نێوان (ته‌بوك و مه‌دینه) [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] پێى وتن: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زاتی پیرۆزی الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه كه شایه‌نی په‌رستن بێت [ هُوَ أَنْشَأَكُمْ مِنَ الْأَرْضِ ] هه‌ر ئه‌و خوایه‌یه كه ئێوه‌ی له زه‌وی دروست كردووه (ئاده‌مى باوكتان) [ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا ] وه وای لێكردوون كه سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه [ فَاسْتَغْفِرُوهُ ] ئێوه داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره بكه‌ن له تاوانه‌كانى پێشترتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان بۆ لای خوای گه‌وره بگه‌ڕێنه‌وه‌و ته‌وبه بكه‌ن و له داهاتوودا تاوان مه‌كه‌ن [ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُجِيبٌ (٦١) ] به دڵنیایی په‌روه‌ردگارم وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بۆ دوعا‌و پاڕانه‌وه زۆر نزیكه‌و وه‌ڵامتان ده‌داته‌وه.