Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 51–60 of 123

51

يَٰقَوْمِ لَآ أَسْـَٔلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱلَّذِى فَطَرَنِىٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ

(هود وتی) ئه‌ی خزمه‌کانم من له‌سه‌ر ئه‌م کارو بانگه‌وازه خواییه‌ی که به‌ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نم هیچ کرێ و پاداشتێکتان لێ داوا ناکه‌م، کرێ و پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌دی هێناوم، باشه ئه‌وه بیر ناکه‌نه‌وه و ژیرنابن؟!

[ يَا قَوْمِ لَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا ] ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م من داوای پاداشت له‌ ئێوه‌ ناكه‌م كاتێك كه‌ بانگتان ئه‌كه‌م بۆ لای خوای گه‌وره‌و دینی خوای گه‌وره‌تان پێ ئه‌گه‌یه‌نم [ إِنْ أَجْرِيَ إِلَّا عَلَى الَّذِي فَطَرَنِي أَفَلَا تَعْقِلُونَ (٥١) ] به‌ڵكو پاداشتی من ته‌نها لای ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ دروستى كردووم بۆ تێ ناگه‌ن.

52

وَيَٰقَوْمِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُرْسِلِ ٱلسَّمَآءَ عَلَيْكُم مِّدْرَارًۭا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَىٰ قُوَّتِكُمْ وَلَا تَتَوَلَّوْا۟ مُجْرِمِينَ

ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێخۆسبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، پاشان بگه‌رێنه‌وه بۆ لای ئه‌و، ئه‌وه له ئاسمانه‌وه بارانی زۆری پر به‌ره‌که‌تتان بۆ ده‌بارێنێت، هێزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات، زیاد له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێرن له‌م باس و ئامۆژگاریانه له‌کاتێکدا که هه‌میشه تاوانبارن.

{تەوبە كردن‌و گەڕانەوە بۆ لای خوا هۆكاری بەهێزی و هەموو بەخششەكانی ترە}

[ وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه‌ ئه‌ی قه‌ومی خۆم داوای لێخۆشبوون له‌ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و له‌ داهاتوو خۆتان بپارێزن له‌ تاوان [ يُرْسِلِ السَّمَاءَ عَلَيْكُمْ مِدْرَارًا ] خوای گه‌وره‌ بارانتان بۆ ئه‌بارێنێ به‌ لێزمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌ك [ وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ ] وه‌ سه‌ره‌ڕای هێزو توانای خۆتان خوای گه‌وره‌ زیاتر به‌هێزو به‌عیززه‌تان ده‌كات به‌هۆی ته‌وبه‌و داوای لێخۆشبوونه‌وه‌ [ وَلَا تَتَوَلَّوْا مُجْرِمِينَ (٥٢) ] وه‌ پشت هه‌ڵمه‌كه‌ن و خراپه‌كاری مه‌كه‌ن له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی.

53

قَالُوا۟ يَٰهُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍۢ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِىٓ ءَالِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ

وتیان ئه‌ی هود: به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به ته‌واوی ئێمه قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت) و ئێمه‌ش واز له خواکانی خۆمان ناهێنین به قسه‌ی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به‌ڕاستێتی تۆ.

[ قَالُوا يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ ] وتیان: ئه‌ی هود به‌ڕاستی تۆ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرات بۆ ئێمه‌ نه‌هێناوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت [ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَنْ قَوْلِكَ ] وه‌ له‌به‌ر قسه‌ی تۆ ئێمه‌ واز له‌ خوایه‌كانی خۆمان ناهێنین [ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ (٥٣) ] وه‌ ئێمه‌ ئیمان به‌ تۆ ناهێنین.

54

إِن نَّقُولُ إِلَّا ٱعْتَرَىٰكَ بَعْضُ ءَالِهَتِنَا بِسُوٓءٍۢ ۗ قَالَ إِنِّىٓ أُشْهِدُ ٱللَّهَ وَٱشْهَدُوٓا۟ أَنِّى بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُشْرِكُونَ

ئێمه هیچ ناڵێین ئه‌وه نه‌بێت: وا دیاره هه‌ندێ له خواکانمان به‌خراپ ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت!! هود وتی: ده‌ی من به‌ڕاستی خوا ده‌که‌م به‌شایه‌ت و ئێوه‌ش به‌شایه‌ت بن که بێگومان من به‌ریم له‌وه‌ی ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ خوا...

{هود پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - تۆمەتبار دەكرێت بە شێتی}

[ إِنْ نَقُولُ إِلَّا اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوءٍ ] ئێمه‌ ئه‌ڵێین: هه‌ندێك له‌ خوایه‌كانی ئێمه‌ كه‌ تۆ قسه‌یان پێ ئه‌ڵێی ئه‌وان ده‌ستیان لێ وه‌شاندوویت و شێتیان كردوویت [ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللَّهَ وَاشْهَدُوا أَنِّي بَرِيءٌ مِمَّا تُشْرِكُونَ (٥٤) ] هود - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: من خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌م به‌ شایه‌ت وه‌ ئێوه‌ش شایه‌ت بن كه‌ من به‌ریم له‌ هه‌موو ئه‌و خوایانه‌ی كه‌ ئێوه‌ كردووتانه‌ به‌ شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره‌و له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ ئه‌یانپه‌رستن.

55

مِن دُونِهِۦ ۖ فَكِيدُونِى جَمِيعًۭا ثُمَّ لَا تُنظِرُونِ

جگه له خوا خۆتان به په‌رستراوه‌کانتانه‌وه فێڵ و پیلانم لێ بکه‌ن هه‌ر هه‌مووتان، که‌وابوو وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، پاشان مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن!...

[ مِنْ دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لَا تُنْظِرُونِ (٥٥) ] جگه‌ له‌ خوای گه‌وره‌، خۆتان و خوایه‌كانتان چیتان بۆ ئه‌كرێ بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیان له‌ من بده‌ن بیكه‌ن وه‌ پاشانیش هیچ مۆڵه‌تم پێ مه‌ده‌ن و په‌له‌ بكه‌ن له‌وه‌ی كه‌ چ زه‌ره‌رو زیانێكم پێ ئه‌گه‌یه‌نن بیگه‌یه‌نن.

56

إِنِّى تَوَكَّلْتُ عَلَى ٱللَّهِ رَبِّى وَرَبِّكُم ۚ مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلَّا هُوَ ءَاخِذٌۢ بِنَاصِيَتِهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ

چونکه به‌ڕاستی من پشتم به‌خوا به‌ستووه‌، که په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌، هیچ گیانله‌به‌رێك نیه جڵه‌وی به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌وه نه‌بێت، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر به‌رنامه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته‌.

[ إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللَّهِ رَبِّي وَرَبِّكُمْ ] من ته‌نها پشتم به‌ خوای گه‌وره‌ به‌ستووه‌ الله كه‌ په‌روه‌ردگاری من و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یشه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ من ئه‌پارێزێ له‌ نه‌خشه‌و پیلان و زه‌ره‌رو زیانی ئێوه‌ [ مَا مِنْ دَابَّةٍ إِلَّا هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا ] هیچ ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌رێك نیه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ئیلا خوای گه‌وره‌ پێشه‌سه‌ری گرتووه‌، واته‌: له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دایه‌ [ إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُسْتَقِيمٍ (٥٦) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر ڕێگای ڕاست و دادپه‌روه‌ریه‌و ئێوه‌ی كافر زاڵ ناكات به‌سه‌ر منی باوه‌ڕداردا.

57

فَإِن تَوَلَّوْا۟ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّآ أُرْسِلْتُ بِهِۦٓ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّى قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُۥ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ رَبِّى عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍ حَفِيظٌۭ

جا ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، ئه‌وه بێگومان من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه و په‌یامه خواییه‌ی به مندا نێرراوه بۆتان و په‌روه‌ردگارم (ئه‌گه‌ر ملکه‌چ نه‌بن) ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه‌، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێرو به توانایه‌.

[ فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ مَا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ ] ئه‌گه‌ر پشتیان هه‌ڵكرد له‌وه‌ی كه‌ ئیمانت پێ بێنن ئه‌وا پێیان بڵێ: ئه‌وه‌ی كه‌ خوای گه‌وره‌ منی له‌ پێناویدا بۆ لای ئێوه‌ ناردووه‌ ئه‌وه‌ من به‌ ئێوه‌م ڕاگه‌یاندو به‌ڵگه‌م به‌سه‌رتاندا جێگیر كرد [ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنن خوای گه‌وره‌ ئێوه‌ له‌ناو ئه‌بات و كه‌سانێكی تر له‌ جێی ئێوه‌ جێنشین ده‌كات و ئه‌بن به‌جێگره‌وه‌ی ئێوه‌ كه‌ به‌ تاك و ته‌نها خوا ده‌په‌رستن و شه‌ریكى بۆ دانانێن [ وَلَا تَضُرُّونَهُ شَيْئًا ] وه‌ ناتوانن هیچ زیانێك به‌خوای گه‌وره‌ بگه‌یه‌نن [ إِنَّ رَبِّي عَلَى كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ (٥٧) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم هه‌موو وته‌و كرده‌وه‌ى ئێوه‌ ئه‌پارێزێ وه‌ چاودێرو به‌ده‌سه‌ڵاته‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكداو سزاتان ده‌داته‌وه‌ له‌سه‌رى.

58

وَلَمَّا جَآءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًۭا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ مَعَهُۥ بِرَحْمَةٍۢ مِّنَّا وَنَجَّيْنَٰهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍۢ

کاتێکیش فه‌رمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی عاد بوو) و ئه‌وه هود و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون ڕزگاریشمان کردن به‌هۆی به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خۆمانه‌وه له سزایه‌کی زۆر قورس و گران.

{خوای گەورە سزای قەومی هود پێغەمبەر – صلی الله علیه وسلم - دەدات‌و تەنها باوەڕداران رزگار دەكات}

[ وَلَمَّا جَاءَ أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِنَّا ] وه‌ كاتێك كه‌ فه‌رمان و سزای ئێمه‌ هات هودو ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌موومان به‌ڕه‌حمه‌تی خۆمان ڕزگار كرد [ وَنَجَّيْنَاهُمْ مِنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ (٥٨) ] وه‌ ئه‌وانمان پاراست له‌ سزایه‌كی زۆر ئه‌ستوور كه‌ ئه‌و بایه‌ بوو كه‌ خۆیان و ماڵیانی هه‌مووی وێران كردو كه‌سیان نه‌ما.

59

وَتِلْكَ عَادٌۭ ۖ جَحَدُوا۟ بِـَٔايَٰتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْا۟ رُسُلَهُۥ وَٱتَّبَعُوٓا۟ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍۢ

به‌ڵێ! ئه‌وه هۆزی عاد بوو، بێ باوه‌ڕ بوون و ئیمانیان نه‌هێنا به فه‌رمانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان، لاشیاندا له به‌رنامه‌ی پێغه‌مبه‌رانی خواو شوێن فه‌رمانی هه‌موو زۆردارو سه‌رسه‌خت و خوانه‌ناسێك که‌وتن.

[ وَتِلْكَ عَادٌ جَحَدُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ ] ئا ئه‌مه‌ قه‌ومی عاد بوون كه‌ نكوڵیان له‌ ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ كردو ئیمانیان پێی نه‌هێنا [ وَعَصَوْا رُسُلَهُ ] وه‌ سه‌رپێچی سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌رانیان كرد، هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌وان ته‌نها سه‌رپێچی هودیان كردبوو به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕ به‌ پێغه‌مبه‌رێك نه‌كات ئه‌وا باوه‌ڕی به‌ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران نه‌بووه‌ [ وَاتَّبَعُوا أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ (٥٩) ] وه‌ شوێن هه‌موو كه‌سێكی موته‌كه‌بیرو عیناد كه‌وتن ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌ركه‌شی ئه‌كه‌ن و مل ناده‌ن بۆ حه‌ق.

60

وَأُتْبِعُوا۟ فِى هَٰذِهِ ٱلدُّنْيَا لَعْنَةًۭ وَيَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ أَلَآ إِنَّ عَادًۭا كَفَرُوا۟ رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًۭا لِّعَادٍۢ قَوْمِ هُودٍۢ

جا هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن) و ئاگاداربن که بێگومان هۆزی عاد بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قه‌ومی هود.

[ وَأُتْبِعُوا فِي هَذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت نه‌فره‌تی لێ كردن و له‌ ڕه‌حمه‌تی خوا دوور ئه‌خرێنه‌وه‌ [ أَلَا إِنَّ عَادًا كَفَرُوا رَبَّهُمْ ] بزانن كه‌ عاد كوفریان كرد به‌ په‌روه‌ردگاریان [ أَلَا بُعْدًا لِعَادٍ قَوْمِ هُودٍ (٦٠) ] ده‌ى قه‌ومی عاد كه‌ قه‌ومی هود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بوون به‌رده‌وام دووربن له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.