۞ وَقَالَ ٱرْكَبُوا۟ فِيهَا بِسْمِ ٱللَّهِ مَجْر۪ىٰهَا وَمُرْسَىٰهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ
نوح وتی: سواربن و برۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆیشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به به‌زه‌ییه.
[ وَقَالَ ارْكَبُوا فِيهَا بِسْمِ اللَّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه سه‌ر بكه‌ونه ناو كه‌شتیه‌كه، وه به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه كه‌شتیه‌كه ئه‌ڕوات، وه به‌ناوی خوای گه‌وره‌شه‌وه له‌نگه‌ر ئه‌گرێ و ئه‌وه‌ستێته‌وه [ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (٤١) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆشبووه بۆ تاوانه‌كان، وه زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه به‌وه‌ی كه ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی ڕزگار كرد [ وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ ] كاتێك كه كه‌شتیه‌كه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا ئه‌ڕۆیشت شه‌پۆلی ئاوه‌كه وه‌كو شاخ ئه‌یدا به‌سه‌ریاندا.