Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 41–50 of 123

41

۞ وَقَالَ ٱرْكَبُوا۟ فِيهَا بِسْمِ ٱللَّهِ مَجْر۪ىٰهَا وَمُرْسَىٰهَآ ۚ إِنَّ رَبِّى لَغَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

نوح وتی: سواربن و برۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه‌، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆیشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێ خۆشبووه و زۆر به به‌زه‌ییه‌.

[ وَقَالَ ارْكَبُوا فِيهَا بِسْمِ اللَّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ سه‌ر بكه‌ونه‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌، وه‌ به‌ناوی خوای گه‌وره‌وه‌ كه‌شتیه‌كه‌ ئه‌ڕوات، وه‌ به‌ناوی خوای گه‌وره‌شه‌وه‌ له‌نگه‌ر ئه‌گرێ و ئه‌وه‌ستێته‌وه‌ [ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَحِيمٌ (٤١) ] به‌راستى په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆشبووه‌ بۆ تاوانه‌كان، وه‌ زۆر به‌ڕه‌حم و به‌زه‌ییه‌ به‌وه‌ی كه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌ی ڕزگار كرد [ وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ ] كاتێك كه‌ كه‌شتیه‌كه‌ له‌ناو ئاوه‌كه‌دا ئه‌ڕۆیشت شه‌پۆلی ئاوه‌كه‌ وه‌كو شاخ ئه‌یدا به‌سه‌ریاندا.

42

وَهِىَ تَجْرِى بِهِمْ فِى مَوْجٍۢ كَٱلْجِبَالِ وَنَادَىٰ نُوحٌ ٱبْنَهُۥ وَكَانَ فِى مَعْزِلٍۢ يَٰبُنَىَّ ٱرْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلْكَٰفِرِينَ

که‌شتیه‌که‌ش ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکی چه‌په‌کدا گیری خوارد بوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕاندا مه‌به‌.

{ نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - بانگی كوڕەكەی دەكات: سەركەوە ناو كەشتییەكە}

[ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَبْ مَعَنَا ] نوحیش - صلی الله علیه وسلم - بانگی له‌ یه‌كێك له‌ كوڕه‌كانی كرد كه‌ كافر بوو، وه‌ دوور بوو له‌ نوحه‌وه‌: ئه‌ی كوڕی خۆم باوه‌ڕ بێنه‌و له‌گه‌ڵماندا سه‌ربكه‌وه‌ [ وَلَا تَكُنْ مَعَ الْكَافِرِينَ (٤٢) ] وه‌ له‌گه‌ڵ كافران و بێ باوه‌ڕاندا مه‌به‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه‌ن و نوقمى ئاوه‌كه‌ ده‌بن.

43

قَالَ سَـَٔاوِىٓ إِلَىٰ جَبَلٍۢ يَعْصِمُنِى مِنَ ٱلْمَآءِ ۚ قَالَ لَا عَاصِمَ ٱلْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ ٱللَّهِ إِلَّا مَن رَّحِمَ ۚ وَحَالَ بَيْنَهُمَا ٱلْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ ٱلْمُغْرَقِينَ

کوڕه‌که‌ی وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه‌و ده‌مپارێزیت له‌م زریان و ئاوه‌، (نوح) وتی: ئه‌مڕۆ هیچ په‌ناده‌رێك نیه له تۆڵه و خه‌شمی خوا که‌س بپارێزێت مه‌گه‌ر که‌سێك خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات، ئه‌وسا (دوای ئه‌م وت و وێژه‌) شه‌پۆلی ئاو دای به‌نێوانیاندا و جا چووه ڕیزی خنکاوه‌کانه‌وه‌.

[ قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاءِ ] وتی: ئه‌ی باوكه‌ ئه‌ڕۆمه‌ سه‌ر یه‌كێك له‌و شاخانه‌ ئه‌مپارێزێ له‌ لافاوه‌كه‌و ئاوم پێ ناگات [ قَالَ لَا عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللَّهِ إِلَّا مَنْ رَحِمَ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی كوڕی خۆم ئه‌مڕۆ هیچ پارێزه‌رێك (یان پارێزراوێك) نیه‌ له‌ فه‌رمان و سزای خوا ئه‌مه‌ سزای خوای گه‌وره‌یه‌ مه‌گه‌ر كه‌سێك خوای گه‌وره‌ خۆی ڕه‌حمی پێ بكات [ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ ] شه‌پۆلی ده‌ریاكه‌ بووه‌ ڕێگر له‌ نێوان هه‌ردووكیانداو لێكی جیا كردنه‌وه‌ [ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ (٤٣) ] كوڕه‌كه‌ی نوحیش - صلی الله علیه وسلم - یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه‌ له‌ناو ئاوه‌كه‌دا غه‌رق بوون.

44

وَقِيلَ يَٰٓأَرْضُ ٱبْلَعِى مَآءَكِ وَيَٰسَمَآءُ أَقْلِعِى وَغِيضَ ٱلْمَآءُ وَقُضِىَ ٱلْأَمْرُ وَٱسْتَوَتْ عَلَى ٱلْجُودِىِّ ۖ وَقِيلَ بُعْدًۭا لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ

پاشان فه‌رماندرا به زه‌وی: ئاوه‌که‌ت با ڕۆبچێت به‌ناختدا، ئه‌ی ئاسمان: تۆش با به‌س بێت و باران مه‌بارێنه‌، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمانیش به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجامدرا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوه جودی (که له کوردستانی باکووره‌) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت و وترا: ده‌ك دووری له به‌زه‌یی خواو تیاچوون بۆ به‌ره‌ی سته‌مکاران.

[ وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءَكِ ] پاشان خوای گه‌وره‌ كه‌ كافران و بێباوه‌ڕانی له‌ناوبرد فه‌رمانی كرد به‌ زه‌ویه‌كه‌ ئه‌ی زه‌وی ئاوی خۆت قوت بده‌ [ وَيَا سَمَاءُ أَقْلِعِي ] وه‌ ئه‌ی ئاسمان به‌سه‌ باران مه‌بارێنه‌ و با ببڕێته‌وه‌ [ وَغِيضَ الْمَاءُ ] وه‌ ئاوه‌كه‌ ورده‌ ورده‌ كه‌می كرد تا سه‌ر زه‌وی وشك بوو [ وَقُضِيَ الْأَمْرُ ] وه‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ جێبه‌جێ بوو كه‌ كافرانی هه‌موو له‌ناو بردو دواى بڕین

{كەشتییەكەی نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - لە كوردستان لەنگەری گرت}

[ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ ] وه‌ كه‌شتیه‌كه‌ش له‌نگه‌ری گرت له‌سه‌ر شاخی (جودی) له‌ كوردستانی توركیا نزیك موسڵ [ وَقِيلَ بُعْدًا لِلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ (٤٤) ] وه‌ وترا: كه‌سانی زاڵم و كافرو بێباوه‌ڕ هه‌ر دووربن له‌ پاراستن و ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌.

45

وَنَادَىٰ نُوحٌۭ رَّبَّهُۥ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ٱبْنِى مِنْ أَهْلِى وَإِنَّ وَعْدَكَ ٱلْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ ٱلْحَٰكِمِينَ

(پاش هێور بوونه‌وه‌ی زریانه‌که‌) نوح هاواری له خوا کردو جا وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون) و تۆیش زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمانڕه‌وایانیت.

[ وَنَادَى نُوحٌ رَبَّهُ ] وه‌ نوح - صلی الله علیه وسلم - بانگی له‌ په‌روه‌ردگارى كرد [ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابْنِي مِنْ أَهْلِي ] وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار كوڕه‌كه‌ی منیش كه‌سوكاری من بوو [ وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ ] وه‌ به‌ڵێنی تۆش حه‌قه‌ كه‌ وتت كه‌سوكارت ئه‌پارێزم [ وَأَنْتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ (٤٥) ] وه‌ تۆ له‌ هه‌موو حاكمه‌كان دادوه‌رتری.

46

قَالَ يَٰنُوحُ إِنَّهُۥ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ۖ إِنَّهُۥ عَمَلٌ غَيْرُ صَٰلِحٍۢ ۖ فَلَا تَسْـَٔلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِۦ عِلْمٌ ۖ إِنِّىٓ أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ ٱلْجَٰهِلِينَ

خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: ئه‌ی نوح به‌ڕاستی ئه‌و له خێزانی تۆ نه‌بوو، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و کرداری چاك نه‌بوو، که‌وابوو داوای شتێکم لێ مه‌که که زانیاریت ده‌رباره‌ی نیه‌، بێگومان من ئامۆژگاریت ده‌که‌م که کارێك نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نه‌فامانه‌وه‌.

[ قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی نوح با كوڕی تۆیش بێت به‌ كه‌سوكاری تۆ ناژمێردرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كافر بووه‌و موسڵمانان كه‌سوكاری تۆن و من به‌ڵێنم دا كه‌سوكاره‌ موسڵمانه‌كانت رزگار بكه‌م نه‌ك كافران، (كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر كوڕى پێغه‌مبه‌ریش بیت ئیمان و كرده‌وه‌ى چاكى خۆت نه‌بێت سودت پێناگه‌یه‌نێت، چ جاى ئه‌وه‌ى بڵێیت من به‌ نه‌سه‌ب ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ) [ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ ] ئه‌م داواكردنه‌ كرده‌وه‌یه‌كی باش نیه‌ كه‌ تۆ داوا له‌ من ئه‌كه‌ی كوڕێكی كافرت ڕزگار بكه‌م، یاخود خوێندنه‌وه‌ى تر (إِنَّهُ عَمِلَ غَيْرَ صَالِح) یان كوڕه‌كه‌ت كرده‌وه‌كانی باش نه‌بووه‌ كافر بووه‌ بۆیه‌ له‌ناومان برد [ فَلَا تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ ] تۆ داوای شتێك له‌ من مه‌كه‌ كه‌ زانیاریت پێی نیه‌ [ إِنِّي أَعِظُكَ أَنْ تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ (٤٦) ] من ئامۆژگاریت ئه‌كه‌م و ئاگادارت ئه‌كه‌مه‌وه‌ له‌ نه‌زانه‌كان نه‌بیت داوای شتێك نه‌كه‌یت كه‌ له‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌دا نه‌بێت.

47

قَالَ رَبِّ إِنِّىٓ أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْـَٔلَكَ مَا لَيْسَ لِى بِهِۦ عِلْمٌۭ ۖ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِى وَتَرْحَمْنِىٓ أَكُن مِّنَ ٱلْخَٰسِرِينَ

(ئینجا نوح) وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم، به‌ڕاستی من په‌نا ده‌گرم بۆ تۆ که داوای شتێك بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمدا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌.

[ قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی په‌روه‌ردگار په‌نا ئه‌گرم به‌ تۆ كه‌ داوای شتێكت لێ بكه‌م كه‌ من زانیاریم پێ نه‌بێت [ وَإِلَّا تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُنْ مِنَ الْخَاسِرِينَ (٤٧) ] وه‌ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و ڕه‌حم و به‌زه‌ییم پێ نه‌كه‌یت و ته‌وبه‌م قبووڵ نه‌كه‌ی ئه‌وه‌ من له‌ زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌بم.

48

قِيلَ يَٰنُوحُ ٱهْبِطْ بِسَلَٰمٍۢ مِّنَّا وَبَرَكَٰتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰٓ أُمَمٍۢ مِّمَّن مَّعَكَ ۚ وَأُمَمٌۭ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌۭ

(ئه‌وسا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه‌) وترا: ئه‌ی نوح وه‌ره خواره‌وه و دابه‌زه له که‌شتیه‌که‌و له چیای جودی بۆ ده‌شتایی به‌بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌، به‌ره‌که‌تی زۆریش له‌سه‌ر تۆو ئه‌و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدان، خه‌ڵکانێکی تریش له‌مه‌و دوا دێن و له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، پاشان (به‌هۆی لاری و بێ برواییانه‌وه‌) سزای به‌سۆیان تووش ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێمه‌وه‌.

[ قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ مِنَّا وَبَرَكَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِمَّنْ مَعَكَ ] خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - له‌ كه‌شتیه‌كه‌ دابه‌زه‌ بۆ سه‌ر زه‌وی به‌ سه‌لامه‌تى و پارێزراوى له‌ سزاى ئێمه‌، وه‌ سه‌لام و به‌ره‌كه‌تی خۆم ئه‌ڕژێنم به‌سه‌ر ئێوه‌و ئه‌و ئوممه‌تانه‌یشی كه‌ له‌ نه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌ كه‌شتیه‌كه‌ له‌گه‌ڵتان بوون (كه‌ هه‌موو موسڵمانێك ده‌گرێته‌وه‌ تا رۆژى قیامه‌ت) [ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُمْ مِنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ (٤٨) ] وه‌ كه‌سانێكی تر له‌ نه‌وه‌ی ئه‌مانه‌ كه‌ دواتر كافر ئه‌بن له‌ دونیادا تا كاتى دیاریكراوى خۆیان ئه‌یانژیه‌نین به‌ڵام پاشان له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا سزایه‌كی به‌ ئێش و ئازار ئه‌یانگرێته‌وه‌.

49

تِلْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلْغَيْبِ نُوحِيهَآ إِلَيْكَ ۖ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَآ أَنتَ وَلَا قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَٰذَا ۖ فَٱصْبِرْ ۖ إِنَّ ٱلْعَٰقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) ئه‌و باسانه‌ی بۆمان کردیت له هه‌واڵه نادیاره‌کانه که بۆت ده‌نێرین، نه‌تۆ ده‌تزانی و نه هۆز و نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه‌، جا خۆگرو به ئارام به‌، چونکه به‌ڕاستی پا‌شه‌رۆژ بۆ خواناس و پارێزکارانه‌.

{پێغەمبەریش - صلی الله علیه وسلم - غەیبی نەزانیووە}

[ تِلْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ ] ئه‌م چیرۆكه‌ هه‌ندێك له‌ هه‌واڵه‌كانی غه‌یبه‌ ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كه‌ به‌ وه‌حی بۆ تۆی ئه‌نێرین [ مَا كُنْتَ تَعْلَمُهَا أَنْتَ وَلَا قَوْمُكَ مِنْ قَبْلِ هَذَا ] كه‌ نه‌ خۆت و نه‌ قه‌ومه‌كه‌ت ئه‌م زانیاریه‌تان نه‌بووه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ به‌ وه‌حی بۆت بنێرین [ فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ (٤٩) ] تۆ ئارام بگره‌ له‌به‌رامبه‌ر كافراندا به‌ دڵنیایی سه‌ره‌نجام هه‌ر بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ ئه‌كه‌ن.

50

وَإِلَىٰ عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًۭا ۚ قَالَ يَٰقَوْمِ ٱعْبُدُوا۟ ٱللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُۥٓ ۖ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ

بۆ لای هۆزی (عاد) یش، هودی برایانمان نارد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم، خوا بپه‌ر‌ستن و فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و بن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، ئێوه هیچ ڕاستیه‌کتان نیه جگه له درۆ هه‌ڵبه‌ستن.

{بەسەرهاتی هود پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - و قەومەكەی}

[ وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ لای قه‌ومی عاد هود پێغه‌مبه‌ری - صلی الله علیه وسلم - نارد كه‌ له‌ خۆیان بوو كه‌ له‌ (ئه‌حقاف) له‌ یه‌مه‌ن ئه‌ژیان [ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ ] هود پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه‌ ته‌نها عیباده‌تی الله بكه‌ن چونكه‌ جگه‌ له‌ الله هیچ په‌رستراوێكی تری حه‌قتان نیه‌ كه‌ شایه‌نی په‌رستن بێت [ إِنْ أَنْتُمْ إِلَّا مُفْتَرُونَ (٥٠) ] ئێوه‌ كه‌ خوای ترتان بۆ خۆتان بڕیار داوه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها درۆهه‌ڵبه‌ستنێكه‌و درۆتان هه‌ڵبه‌ستووه‌ هیچ حه‌قیقه‌تێكی نیه‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.