الٓر ۚ كِتَٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ
(الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه (له‌و پیتانه پێکهاتووه) که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که دانا‌و به ئاگا‌و لێزانه.
سووڕه‌تی (هود - صلی الله علیه وسلم - )
سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٣) ئایه‌ته
ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیر بوویت، فه‌رمووى: (سوره‌تى هود والواقعة والمرسلات وعم يتساءلون وإذا الشمس كورت پیریان كردم) (صحیح الجامع).
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه له سه‌ره‌تای هه‌ندێك له سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له سووره‌تی (به‌قهره)دا باسمان كرد
[ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ] ئه‌م كتابه كه قورئانی پیرۆزه كتابێكه ئایه‌ته‌كانی موحكه‌مه‌و هیچ كه‌موكوڕیه‌كی تیا نیه به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانی تره‌وه كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌ستكارى كراوه [ ثُمَّ فُصِّلَتْ ] پاشان هه‌موو شته‌كانى به درێژی تیادا باسكراوه‌و روونكراوه‌ته‌وه [ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ (١) ] له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه.