Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 31–40 of 123

31

وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌۭ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ إِنِّىٓ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه و من شتی نادیارو غه‌یبیش نازانم، ناشڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، هه‌روه‌ها ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوا گه‌وره هه‌رگیز خێریان به‌سه‌ردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له ده‌روونیاندا هه‌یه‌، بێگومان من ئه‌و کاته (ئه‌گه‌ر وابکه‌م) له سته‌مکارانم.

{ تەنانەت پێغەمبەرانیش غەیب نازانن}

[ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ ] وه‌ من هه‌رگیز به‌ ئێوه‌م نه‌ووتووه‌ كه‌ خه‌زێنه‌كانی ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره‌ به‌ده‌ست منه‌، یان من زانیارى غه‌یب ئه‌زانم، یان من فریشته‌م [ وَلَا أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَنْ يُؤْتِيَهُمُ اللَّهُ خَيْرًا ] وه‌ به‌و كه‌سه‌ فه‌قیرو هه‌ژاره‌ موسڵمانانه‌م نه‌ووتووه‌ خوای گه‌وره‌ خێریان پێ نابه‌خشێ و پاداشتیان ناداته‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ به‌كه‌میان ئه‌زانن و سووكایه‌تیان پێ ئه‌كه‌ن، واته‌: خوای گه‌وره‌ تووشی خێری كردوون به‌وه‌ی ئیمانیان هێناوه‌ [ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنْفُسِهِمْ ] خوای گه‌وره‌ خۆی زاناتره‌ چی له‌ دڵی ئه‌واندایه‌ له‌ ئیمان و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی [ إِنِّي إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر من ئه‌وان دووربخه‌مه‌وه‌ به‌ڕاستی من كه‌سێكی سته‌مكارم، یان ئه‌گه‌ر من بڵێم خوا خێر به‌وان نابه‌خشێ و به‌ئێوه‌ی ئه‌به‌خشێ كه‌سێكی سته‌مكارم.

32

قَالُوا۟ يَٰنُوحُ قَدْ جَٰدَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَٰلَنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَآ إِن كُنتَ مِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

(خه‌ڵکه‌که‌) وتیان: ئه‌ی نو‌ح به‌ڕاستی زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵدا کردین ده‌ی ئه‌و سزایه‌مان بۆ بهێنه که هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ده‌مانترسێنی پێی، ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانیت.

[ قَالُوا يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا ] وتیان: ئه‌ی نوح تۆ زۆر ده‌مه‌قاڵێ و مشتومڕت له‌گه‌ڵ كردین وه‌ زۆریشت وت [ فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِنْ كُنْتَ مِنَ الصَّادِقِينَ (٣٢) ] ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌ له‌ ئێمه‌ى ئه‌كه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر ئیمان نه‌هێنین خوا سزامان ئه‌دات با سزای خوای گه‌وره‌ بێت ئه‌گه‌ر تۆ له‌ ڕاستگۆیانی.

33

قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ ٱللَّهُ إِن شَآءَ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ

نوح له وه‌ڵامدا وتی: ئه‌وه به ده‌ست خوایه و به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و بۆتان پێش ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر بیه‌وێت و ئێوه ده‌سته‌وسانکه‌ری خوا نین ناتوانن (ئه‌سته‌مه ده‌رباز بوونتان).

[ قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُمْ بِهِ اللَّهُ إِنْ شَاءَ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌ی قه‌ومه‌كه‌م سزا به‌ده‌ست من نیه‌و هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بێت ده‌ینێرێت [ وَمَا أَنْتُمْ بِمُعْجِزِينَ (٣٣) ] به‌ڵام هه‌ر كاتێك خوای گه‌وره‌ سزا بنێرێ ئێوه‌ ڕزگارتان نابێ له‌ سزای خوای گه‌وره‌و شوێنێك نیه‌ بۆی ڕا بكه‌ن.

34

وَلَا يَنفَعُكُمْ نُصْحِىٓ إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ ٱللَّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ ۚ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ

(وادیاره‌) ئامۆژگاری و دڵسۆزیم سوودتان پێناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌رچی بمه‌وێت به‌رده‌وامیشبم له‌سه‌ر ئامۆژگاریتان، ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت سه‌رگه‌ردانتان بکات ئه‌وه ئه‌و زاته په‌روه‌ردگارتانه و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه‌.

[ وَلَا يَنْفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدْتُ أَنْ أَنْصَحَ لَكُمْ إِنْ كَانَ اللَّهُ يُرِيدُ أَنْ يُغْوِيَكُمْ ] وه‌ چه‌ندێك من ئامۆژگاریتان بكه‌م ئامۆژگاری من بۆ ئێوه‌ سوودی نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ق وه‌رناگرن وه‌ حه‌قه‌كه‌ ئاشكرایه‌، وه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ گومڕاتان بكات كه‌ ئێوه‌ شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بن و ڕێگای گومڕایی بگرنه‌ به‌ر [ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ (٣٤) ] هه‌ر ئه‌و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌یه‌و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

35

أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ إِنِ ٱفْتَرَيْتُهُۥ فَعَلَىَّ إِجْرَامِى وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تُجْرِمُونَ

به‌ڵکو (بێ باوه‌ڕانی مه‌ککه‌) ده‌ڵێن: ئه‌م باس و بابه‌تانه (محمد) خۆی هه‌ڵی به‌ستووه‌، تۆیش بڵێ: ئه‌گه‌ر من هه‌ڵیبه‌ستم ئه‌وه تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆمه و منیش دووره په‌رێزو به‌ریم له‌و تاوانه‌ی که ده‌یکه‌م.

[ أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ ] یاخود كافرانی مه‌ككه‌ ئه‌ڵێن: محمد - صلی الله علیه وسلم - ئه‌م چیرۆك و به‌سه‌رهاته‌ی نوحی هه‌ڵبه‌ستووه‌، یاخود قورئانى هه‌ڵبه‌ستووه‌ [ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَعَلَيَّ إِجْرَامِي ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر من شتێكم هه‌ڵبه‌ستبێت و له‌ خۆمه‌وه‌ بیڵێم تاوانه‌كه‌ی له‌سه‌رشانی خۆمه‌و له‌سه‌ر ئێوه‌ نیه‌ [ وَأَنَا بَرِيءٌ مِمَّا تُجْرِمُونَ (٣٥) ] وه‌ من به‌ریم له‌ هه‌موو ئه‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستن و تاوانانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.

36

وَأُوحِىَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُۥ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلَّا مَن قَدْ ءَامَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا۟ يَفْعَلُونَ

(سه‌ره‌‌نجام) وه‌حی و په‌یامی خوا ڕه‌وانه‌کرا بۆ نوح که چاك بزانه به‌ڕاستی هه‌رگیز که‌سی تر بڕوا ناهێنێت له قه‌ومه‌که‌ت جگه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی بڕوای هێناوه‌، کوابوو خه‌فه‌تبار مه‌به به‌و کرده‌وه ناشیرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.

[ وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَنْ يُؤْمِنَ مِنْ قَوْمِكَ إِلَّا مَنْ قَدْ آمَنَ ] دوای نۆ سه‌دو په‌نجا ساڵ ده‌عوه‌و بانگه‌واز خوای گه‌وره‌ وه‌حی بۆ نوح - صلی الله علیه وسلم - نارد ئه‌ی نوح له‌مه‌ودوا هیچ كه‌سێك ئیمان ناهێنێ له‌ قه‌ومه‌كه‌ت ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێ كه‌ پێشتر ئیمانیان هێناوه‌ بێئومێد به‌ له‌ ئیمان هێنانیان [ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ (٣٦) ] وه‌ خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌ كرده‌وه‌ خراپه‌كانی ئه‌وان كه‌ ئیمان ناهێنن.

37

وَٱصْنَعِ ٱلْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلَا تُخَٰطِبْنِى فِى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوٓا۟ ۚ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ

که‌شتییه‌که‌ش دروست بکه به‌چاودێری و فه‌رانی ئێمه‌، (کاتی تۆفانه‌که‌) تکامان لێ نه‌که‌یت بۆ ئه‌وانه‌ی له سنووری ڕاستی ده‌رچوون و تاوانبارن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه بڕیاری خنکاندن و تیاچوونیان بۆ دراوه‌.

{ فەرمان كرا بە نوح پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - كەشتی دروست بكات}

[ وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا ] وه‌ له‌ پێش چاوی ئێمه‌ و به‌ ره‌زامه‌ندى و پاراستنى ئێمه‌ كه‌شتیه‌كه‌ دروست بكه‌ [ وَوَحْيِنَا ] وه‌ به‌ وه‌حی و فه‌رمانى ئێمه‌ دروستی بكه‌ پێت ئه‌ڵێین چۆنی دروست بكه‌ به‌و شێوازه‌ [ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا ] به‌ڵام گفتوگۆم له‌گه‌ڵدا مه‌كه‌و داواى ڕزگار كردنى سته‌مكارانم لێ مه‌كه‌ [ إِنَّهُمْ مُغْرَقُونَ (٣٧) ] ئه‌وان ڕزگار نابن و هه‌موویان نوقمی ئاوه‌كه‌ ئه‌بن.

38

وَيَصْنَعُ ٱلْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ سَخِرُوا۟ مِنْهُ ۚ قَالَ إِن تَسْخَرُوا۟ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ

(نوح) یش ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که‌، هه‌ر جارێك تاقمێك له هۆزه‌که‌ی به‌لایدا تێده‌په‌رین، گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نوح) وتی ئه‌گه‌ر ئێسته ئێوه گا‌ڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه‌ش ڕۆژێك دێت گا‌ڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گا‌ڵته به ئێمه ده‌که‌ن.

[ وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِنْ قَوْمِهِ سَخِرُوا مِنْهُ ] نوح - صلی الله علیه وسلم - ده‌ستی كرد به‌ دروست كردنی كه‌شتیه‌كه‌، وه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ قه‌ومه‌كه‌ی به‌لایدا تێئه‌په‌ڕین گاڵته‌یان پێ ئه‌كردو ئه‌یانووت: نوح تۆ پێشتر پێغه‌مبه‌ر بووی ئێستا بووی به‌ دارتاش؟! یاخود ئه‌یانووت: له‌ وشكانیدا كه‌شتی دروست ئه‌كه‌ی ئایا كه‌شتی له‌ وشكانیدا ئه‌ڕوات؟! گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد [ قَالَ إِنْ تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنْكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ (٣٨) ] نوحیش - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووی: ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێوه‌ گاڵته‌مان پێ بكه‌ن ئه‌وه‌ ئێمه‌ش سبه‌ینێ له‌ داهاتوو گاڵته‌ به‌ ئێوه‌ ئه‌كه‌ین كاتێك كه‌ نوقم ئه‌بن له‌ناو ئاوه‌كه‌دا.

39

فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌۭ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌۭ مُّقِيمٌ

جا له داهاتوودا ده‌زانن کێ سزایه‌کی بۆ دێت که ڕیسوای بکات، پاشان له قیامه‌تدا دووچاری سزایه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت.

[ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ ] ئه‌و كاته‌ ئه‌زانن كێ سزایه‌كی بۆ دێت كه‌ ڕیسوا و سه‌رشۆڕی ده‌كات له‌ دونیا [ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُقِيمٌ (٣٩) ] وه‌ دواتریش له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا سزایه‌كی به‌رده‌وامی ده‌بێ له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا.

40

حَتَّىٰٓ إِذَا جَآءَ أَمْرُنَا وَفَارَ ٱلتَّنُّورُ قُلْنَا ٱحْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّۢ زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ ٱلْقَوْلُ وَمَنْ ءَامَنَ ۚ وَمَآ ءَامَنَ مَعَهُۥٓ إِلَّا قَلِيلٌۭ

(ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕیارمان هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) و له ته‌نووره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی ده‌ست پێکردنی تۆڵه خواییه‌که بوو) ئه‌وسا وتمان: ئه‌ی نوح، له هه‌موو نێرو و مێیه‌ك دووان هه‌ڵبگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت، جگه له‌وانه‌ی که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه تووشی تۆڵه ببن به‌هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵگره که باوه‌ڕیان هێناوه (شایا‌نی باسه‌) که‌سیش بڕوای به‌نوح نه‌کردو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، جگه له‌که‌سانێکی که‌م نه‌بێت.

[ حَتَّى إِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ ] تا فه‌رمانی ئێمه‌ هات و سه‌ر زه‌وى هه‌مووى ئاوى لێ هه‌ڵقوڵ، وه‌ ته‌نانه‌ت ته‌نوری نان كردن هه‌مووی ئاوی لێوه‌ هه‌ڵئه‌قوڵ [ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ ] وتمان: ئه‌ی نوح - صلی الله علیه وسلم - له‌ هه‌موو ئاژه‌ڵ و باڵنده‌و گیانله‌به‌رو دانه‌وێڵه‌یه‌ك جووتێك نێرو مێ¬یه‌ك هه‌ڵگره‌ بۆ ناو كه‌شتیه‌كه‌ [ وَأَهْلَكَ ] وه‌ كه‌سوكاری خۆتیش بخه‌ره‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌، كه‌سوكار مه‌به‌ست موسڵمانان وه‌ ماڵ و منداڵی خۆتیش [ إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ ] ته‌نها ئه‌وه‌ی كه‌ پێشتر بڕیار درابێ كه‌ ئه‌وانه‌ ئه‌بێ غه‌رق بن كه‌ كافرانن وه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ى خۆیشى خێزانه‌كه‌ى و كوڕێكى [ وَمَنْ آمَنَ ] وه‌ باوه‌ڕدارانیش هه‌مووی بخه‌ره‌ ناو كه‌شتیه‌كه‌وه‌ [ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلَّا قَلِيلٌ (٤٠) ] وه‌ ته‌نها كه‌سانێكی كه‌م له‌گه‌ڵیدا ئیمانیان هێنا كه‌ وتراوه‌: لای زۆریه‌كه‌ی هه‌شتا كه‌س بوونه‌.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.