وَلَآ أَقُولُ لَكُمْ عِندِى خَزَآئِنُ ٱللَّهِ وَلَآ أَعْلَمُ ٱلْغَيْبَ وَلَآ أَقُولُ إِنِّى مَلَكٌۭ وَلَآ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِىٓ أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ ٱللَّهُ خَيْرًا ۖ ٱللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِىٓ أَنفُسِهِمْ ۖ إِنِّىٓ إِذًۭا لَّمِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ
خۆ من پێتان ناڵێم گه‌نجینه‌کانی خوا لای منه و من شتی نادیار‌و غه‌یبیش نازانم، ناشڵێم به‌ڕاستی من فریشته‌م، هه‌روه‌ها ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوا گه‌وره هه‌رگیز خێریان به‌سه‌ردا نارژێنێت، خوا خۆی ئاگاداره به‌وه‌ی له ده‌روونیاندا هه‌یه، بێگومان من ئه‌و کاته (ئه‌گه‌ر وابکه‌م) له سته‌مکارانم.
{ تەنانەت پێغەمبەرانیش غەیب نازانن}
[ وَلَا أَقُولُ لَكُمْ عِنْدِي خَزَائِنُ اللَّهِ وَلَا أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلَا أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ ] وه من هه‌رگیز به ئێوه‌م نه‌ووتووه كه خه‌زێنه‌كانی ڕزق و ڕۆزی خوای گه‌وره به‌ده‌ست منه، یان من زانیارى غه‌یب ئه‌زانم، یان من فریشته‌م [ وَلَا أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَنْ يُؤْتِيَهُمُ اللَّهُ خَيْرًا ] وه به‌و كه‌سه فه‌قیرو هه‌ژاره موسڵمانانه‌م نه‌ووتووه خوای گه‌وره خێریان پێ نابه‌خشێ و پاداشتیان ناداته‌وه كه ئێوه به‌كه‌میان ئه‌زانن و سووكایه‌تیان پێ ئه‌كه‌ن، واته: خوای گه‌وره تووشی خێری كردوون به‌وه‌ی ئیمانیان هێناوه [ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنْفُسِهِمْ ] خوای گه‌وره خۆی زاناتره چی له دڵی ئه‌واندایه له ئیمان و دڵسۆزی و ڕاستگۆیی [ إِنِّي إِذًا لَمِنَ الظَّالِمِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر من ئه‌وان دووربخه‌مه‌وه به‌ڕاستی من كه‌سێكی سته‌مكارم، یان ئه‌گه‌ر من بڵێم خوا خێر به‌وان نابه‌خشێ و به‌ئێوه‌ی ئه‌به‌خشێ كه‌سێكی سته‌مكارم.