Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 111–120 of 123

111

وَإِنَّ كُلًّۭا لَّمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَٰلَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌۭ

به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌وانه په‌روه‌ردگارت پاداشتی کرده‌وه‌کانیان به‌ته‌واوی ده‌داته‌وه‌، بێگومان ئه‌و زاته زۆر ئاگاداره به‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌یکه‌ن.

[ وَإِنَّ كُلًّا لَمَّا لَيُوَفِّيَنَّهُمْ رَبُّكَ أَعْمَالَهُمْ ] وه‌ په‌روه‌ردگارت هه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ پاداشت یان سزای كرده‌وه‌كانیان به‌ته‌واوی ئه‌داته‌وه‌ [ إِنَّهُ بِمَا يَعْمَلُونَ خَبِيرٌ (١١١) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌ به‌كرده‌وه‌كانیان.

112

فَٱسْتَقِمْ كَمَآ أُمِرْتَ وَمَن تَابَ مَعَكَ وَلَا تَطْغَوْا۟ ۚ إِنَّهُۥ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌۭ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) که‌وابوو چۆن فه‌رمانت پێدراوه‌، هه‌روا به‌ڕاست و به‌ڕێکی فه‌رمانه‌کان به‌جێ بهێنه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ش له‌گه‌ڵ تۆدان و گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ لای خواو ته‌وبه‌یان کردووه‌، نه‌که‌ن له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌ربچن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بینایه به‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن.

{دامەزراوبە لەسەر خواپەرستی}

[ فَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - دامه‌زراو به‌ به‌و شێوازه‌ی كه‌ فه‌رمانت پێ كراوه‌ له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌ [ وَمَنْ تَابَ مَعَكَ ] وه‌ ئه‌وانه‌یشی كه‌ ته‌وبه‌یان كردووه‌ له‌گه‌ڵ تۆداو بۆ لای خواى گه‌وره‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ با ئه‌وانیش دامه‌زراو بن [ وَلَا تَطْغَوْا إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (١١٢) ] به‌ڵام سنوور مه‌به‌زێنن له‌ خراپه‌كاریدا به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر بینه‌ره‌ به‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن.

113

وَلَا تَرْكَنُوٓا۟ إِلَى ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ مِنْ أَوْلِيَآءَ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ

نه‌که‌ن مه‌یلی دڵتان له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا بێت که سته‌میان کردووه و له‌خوا یاخی بوون، چونکه ئه‌و کاته ئاگر ده‌تانسوتێنێت، که‌سیش جگه له خوا پشتیوانتان نابێت، له‌وه‌ودوایش یارمه‌تی نادرێن.

[ وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ النَّارُ ] وه‌ ئێوه‌ مه‌یلتان نه‌بێ به‌لای سته‌مكاران و هاوبه‌شبڕیارده‌ران و به‌ كرده‌وه‌ى ئه‌وان رازى مه‌بن و به‌شداریان مه‌كه‌ن دوایی ئاگری دۆزه‌خ ئه‌تانگرێته‌وه‌ [ وَمَا لَكُمْ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ أَوْلِيَاءَ ثُمَّ لَا تُنْصَرُونَ (١١٣) ] ئه‌و كاته‌ له‌ غه‌یری خوای گه‌وره‌ هیچ دۆست و پشتیوانێكتان نابێت كه‌ له‌ ئاگری دۆزه‌خ بتانپارێزێ و ڕزگارتان بكات، پاشان ئێوه‌ كه‌س نیه‌ كه‌ سه‌رتان بخات.

114

وَأَقِمِ ٱلصَّلَوٰةَ طَرَفَىِ ٱلنَّهَارِ وَزُلَفًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ ۚ إِنَّ ٱلْحَسَنَٰتِ يُذْهِبْنَ ٱلسَّيِّـَٔاتِ ۚ ذَٰلِكَ ذِكْرَىٰ لِلذَّٰكِرِينَ

نوێژیش به‌چاکی ئه‌نجام بده له‌هه‌ردوو سه‌ری ڕۆژه‌وه (که نیوه‌ڕۆ و عه‌سره‌) و له سێ کاته‌که‌ی شه‌ویشدا که (مه‌غریب و عیشاو به‌یانی) یه‌، نزیكن له (ئه‌مسه‌رو ئه‌وسه‌ری ڕۆژه‌وه‌، به‌ڕاستی کرده‌وه چاکه‌کان کرداره خراپه‌کان لاده‌بات و گوناهه‌کان ده‌شۆنه‌وه‌، ئه‌وه ئامۆژگاری و بیرخه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی یادی خوا ده‌که‌ن.

{لە دوای خراپە چاكە بكە چونكە چاكە خراپە دەسڕێتەوە}

[ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَارِ ] وه‌ تۆ نوێژه‌كانت بكه‌ له‌ هه‌ردوولای به‌یانی، واته‌: نوێژی به‌یانی و عه‌صر [ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ ] وه‌ كات له‌ دوای كات له‌ شه‌ودا، وتراوه‌: مه‌به‌ست پێی نوێژی مه‌غریب و عیشایه‌، یان ته‌نها نوێژی عیشایه‌، یان شه‌ونوێژه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ پێش فه‌رز بوونى نوێژ دابه‌زى كه‌ سه‌ره‌تا پێش خۆركه‌وتن نوێژێك و پێش خۆرئاوا بوون نوێژێك فه‌رز بوو، له‌گه‌ڵ شه‌ونوێژ پاشان شه‌ونوێژه‌كه‌ له‌سه‌ر ئوممه‌ت لابراو بوو به‌ سوننه‌ت، پاشان له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ریش - صلی الله علیه وسلم - لابراو بوو به‌ سوننه‌ت [ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ] به‌ڕاستی چاكه‌كان خراپه‌كان ئه‌سڕێته‌وه‌و نایهێلێت، پیاوێك ماچى ئافره‌تێكى كرد هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - پێى وت، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند كه‌ دواى خراپه‌و تاوان نوێژو چاكه‌ بكه‌ن خراپه‌كه‌ ده‌سڕێته‌وه‌، پیاوه‌كه‌ وتى ئایا ته‌نها بۆ منه‌؟ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: بۆ هه‌موو ئوممه‌ته‌كه‌مه‌، وه‌ (ئه‌بولیوسر كه‌عبى كوڕى عه‌مرى ئه‌نصارى) ده‌فه‌رمێت: ئافره‌تێك هات خورمام لێ بكڕێت به‌ درهه‌مێك، منیش وتم له‌ ماڵه‌وه‌ خورماى له‌مه‌ چاكترى لێیه‌ چووینه‌ ژووره‌وه‌و ماچم كرد، هاتم بۆ لاى ئه‌بو به‌كر بۆم باسكرد، فه‌رمووى: لاى كه‌س باسى مه‌كه‌و ته‌وبه‌ بكه‌، منیش ئارامم نه‌گرت و هاتم بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بۆم باسكرد فه‌رمووى: (ئایا كه‌سێك كه‌ چووه‌ بۆ غه‌زاو خێزانه‌كه‌ى به‌جێهێشتووه‌ ئاوات كردووه‌ له‌گه‌ڵیدا ؟ ) تا ئاواته‌خواز بوو تا ئه‌م كاته‌ موسڵمان نه‌بوایه‌، وه‌ وایزانى كه‌ دۆزه‌خیه‌، وه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - زۆر بێده‌نگ بوو تا خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى به‌ وه‌حى بۆ دابه‌زاند [ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِرِينَ (١١٤) ] ئه‌مه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رئه‌گرن و بیر ئه‌كه‌نه‌وه.

115

وَٱصْبِرْ فَإِنَّ ٱللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ ٱلْمُحْسِنِينَ

خۆشت بگره‌و به ئارامبه‌، چونکه بێگومان خوای گه‌وره پاداشتی چاکه‌خوازان به‌زایه نادات.

[ وَاصْبِرْ فَإِنَّ اللَّهَ لَا يُضِيعُ أَجْرَ الْمُحْسِنِينَ (١١٥) ] وه‌ تۆ ئارامگر به‌ له‌سه‌ر دامه‌زراوی و خواپه‌رستی به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ پاداشتی چاكه‌كاران نافه‌وتێنێت.

116

فَلَوْلَا كَانَ مِنَ ٱلْقُرُونِ مِن قَبْلِكُمْ أُو۟لُوا۟ بَقِيَّةٍۢ يَنْهَوْنَ عَنِ ٱلْفَسَادِ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًۭا مِّمَّنْ أَنجَيْنَا مِنْهُمْ ۗ وَٱتَّبَعَ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مَآ أُتْرِفُوا۟ فِيهِ وَكَانُوا۟ مُجْرِمِينَ

جا ئه‌وه بۆ له‌ناو خه‌ڵکی زه‌مانی پێش ئێوه‌دا که‌سانی ژیرو دیندار نه‌بوو، که به‌رگریان له خراپه‌و تاوان بکردایه له زه‌ویدا، مه‌گه‌ر که‌مێك نه‌بێت له‌وانه‌ی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربه‌یان له سنووری فه‌رمانی خوا ده‌رچوون و شوێن ڕابواردنی دنیاو ئاره‌زوو که‌وتن، ئیتر به‌و کرده‌وه ناشیرینه‌یان چوونه ڕیزی تاوانبارو خراپکارانه‌وه‌.

[ فَلَوْلَا كَانَ مِنَ الْقُرُونِ مِنْ قَبْلِكُمْ أُولُو بَقِيَّةٍ يَنْهَوْنَ عَنِ الْفَسَادِ فِي الْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّنْ أَنْجَيْنَا مِنْهُمْ ] ئه‌گه‌ر له‌ ئوممه‌تانی پێشتر ئه‌وانه‌ی كه‌ سزادران هه‌ندێكیان تیا بوایه‌ خاوه‌ن عه‌قڵ و دینداری و بۆچوونی ڕاست و دروست بوونایه‌ كه‌ ڕێگری خه‌ڵكه‌كه‌یان بكردایه‌ له‌ ئاشووبگێڕی له‌سه‌ر زه‌ویدا، كه‌ ته‌نها كه‌مێكیان تیا بوو له‌وانه‌ی كه‌ فه‌رمانیان به‌ چاكه‌ ده‌كردو رێگریان له‌ خراپه‌ ده‌كرد، وه‌ له‌ كاتى سزادا ته‌نها ئه‌مانه‌مان ڕزگار كرد [ وَاتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مَا أُتْرِفُوا فِيهِ وَكَانُوا مُجْرِمِينَ (١١٦) ] وه‌ زاڵمان و سته‌مكاران شوێنی تاوان و سه‌رپێچى كه‌وتن و به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر تاوان و خراپه‌و ژیانی دونیایان هه‌ڵبژارد به‌سه‌ر قیامه‌تدا، وه‌ ئه‌وان تاوانبار بوون.

117

وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ ٱلْقُرَىٰ بِظُلْمٍۢ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ

په‌روه‌ردگارت به سته‌م خه‌ڵکی شارو دێهاته‌کان له‌ناو نابات، له‌کاتێکدا خه‌ڵکه‌که‌ی چاکه‌خواز و چاکساز بن.

[ وَمَا كَانَ رَبُّكَ لِيُهْلِكَ الْقُرَى بِظُلْمٍ وَأَهْلُهَا مُصْلِحُونَ (١١٧) ] وه‌ په‌روه‌ردگارت هیچ شارو دێ¬یه‌ك له‌ناو نادات و زوڵم و سته‌میان لێ ناكات له‌ كاتێك كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی چاكه‌كار بن و ئیصلاح و چاكسازی بكه‌ن.

118

وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ ٱلنَّاسَ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ ۖ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه ئه‌وه هه‌موو خه‌ڵکی ده‌کرد به‌یه‌ك تاقم و کۆمه‌ڵ، (به‌ڵام) به‌رده‌وامیش ئه‌و خه‌ڵکه جیاوازن له‌نێوانی یه‌کتردا له ئایین و به‌رنامه و بۆچووندا...

[ وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَجَعَلَ النَّاسَ أُمَّةً وَاحِدَةً ] وه‌ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ ویستی لێ بوایه‌ هه‌موو ئوممه‌تی ئه‌كرد به‌ یه‌ك و له‌سه‌ر حه‌ق كۆی ئه‌كردنه‌وه‌ به‌ڵام خوای گه‌وره‌ تاقیان ئه‌كاته‌وه‌ [ وَلَا يَزَالُونَ مُخْتَلِفِينَ (١١٨) ] وه‌ به‌رده‌وام له‌ ئیختیلاف و جیاوازی و ناكۆكیدان.

119

إِلَّا مَن رَّحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ ٱلْجِنَّةِ وَٱلنَّاسِ أَجْمَعِينَ

مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت گرتبێتیه‌وه‌، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته‌: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێگه‌ی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاته‌وه‌) و بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه‌، که‌: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن).

[ إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ ] ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێ كه‌ خوای گه‌وره‌ ڕه‌حمی پێ كرد بێت، واته‌: ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌حمیان پێكراوه‌ له‌ شوێنكه‌وتوانى پێغه‌مبه‌ران ئیختیلاف و جیاوازی له‌ نێوانیاندا نیه‌ [ وَلِذَلِكَ خَلَقَهُمْ ] وتراوه‌: بۆ ڕه‌حمه‌كه‌ته‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ڕه‌حمه‌تی خۆی دروستی كردوون، یاخود بۆ ئیختیلاف دروستی كردوون، یاخود خوای گه‌وره‌ دروستی كردوون كۆمه‌ڵێكیان بۆ به‌هه‌شت و كۆمه‌ڵێكیان بۆ دۆزه‌خ [ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ (١١٩) ] وه‌ وشه‌و فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگارت ته‌واو بوو كه‌ ئه‌بێ دۆزه‌خ پڕ بكه‌م له‌ جنی و له‌ مرۆڤ به‌ تێكڕا ئه‌وه‌ی كه‌ شایه‌نی دۆزه‌خ بێ ئه‌بێ دۆزه‌خیان لێ پڕ كه‌م.

120

وَكُلًّۭا نَّقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنۢبَآءِ ٱلرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِۦ فُؤَادَكَ ۚ وَجَآءَكَ فِى هَٰذِهِ ٱلْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌۭ وَذِكْرَىٰ لِلْمُؤْمِنِينَ

ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) هه‌موو ئه‌وانه‌شت بۆ ده‌گێڕینه‌وه له چیرۆك و هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ران، ئه‌وه‌ی که دڵی تۆی پێ دابمه‌زرێنین و دڵنیات بکه‌ین، دڵنیاش به که له‌م هه‌واڵانه‌دا حه‌ق و ڕاستیت بۆ هات و بۆت ڕوونکرایه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری و بیرخسته‌وه‌ی باشی تێدابوو بۆ ئیمانداران.

‌[ وَكُلًّا نَقُصُّ عَلَيْكَ مِنْ أَنْبَاءِ الرُّسُلِ مَا نُثَبِّتُ بِهِ فُؤَادَكَ ] له‌ هه‌موو هه‌واڵی پێغه‌مبه‌رانت بۆ ئه‌گێڕینه‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ چۆن سه‌ریخستوون و كافرانى له‌ناوبردووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ دڵت پێى جێگیرو دامه‌زراو و پڕ له‌ دڵنیایی بێت [ وَجَاءَكَ فِي هَذِهِ الْحَقُّ وَمَوْعِظَةٌ ] وه‌ له‌م سووڕه‌ته‌یشدا حه‌ق و په‌ندو ئامۆژگاری و به‌سه‌رهاتى ئوممه‌تانى ترت بۆ هاتووه‌ [ وَذِكْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ (١٢٠) ] وه‌ یادخستنه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ باوه‌ڕداران.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.