وَمَا ظَلَمْنَٰهُمْ وَلَٰكِن ظَلَمُوٓا۟ أَنفُسَهُمْ ۖ فَمَآ أَغْنَتْ عَنْهُمْ ءَالِهَتُهُمُ ٱلَّتِى يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مِن شَىْءٍۢ لَّمَّا جَآءَ أَمْرُ رَبِّكَ ۖ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍۢ
ئێمه سته‌ممان لێنه‌کردن و به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کرد، ئه‌وسا ئه‌و په‌رستراوانه‌یان که له‌جیاتی خوا هاواریان لێ ده‌کردن، فریای هیچ شتێکیان نه‌که‌وتن کاتێك فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری تۆ هات، هیچیان بۆ زیاد نه‌کردن جگه له تیاچوون نه‌بێت.
[ وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِنْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] وه ئێمه سته‌ممان لێ نه‌كردوون به‌ڵام ئه‌وان خۆیان زوڵم و سته‌میان له نه‌فسی خۆیان كرد به كوفر‌و تاوان [ فَمَا أَغْنَتْ عَنْهُمْ آلِهَتُهُمُ الَّتِي يَدْعُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ لَمَّا جَاءَ أَمْرُ رَبِّكَ ] وه ئه‌و خوایانه‌ی كه لێیان ئهپاڕانهوهو هاواریان پێیان ئه‌كردو ئه‌یانپه‌رستن له غه‌یری خوای گه‌وره هیچ سوودێكیان پێ نه‌گه‌یاندن كاتێك كه سزای خوای گه‌وره هات [ وَمَا زَادُوهُمْ غَيْرَ تَتْبِيبٍ (١٠١) ] وه هیچ شتێكیان بۆ زیاد نه‌كردن ته‌نها به‌هیلاك چوون و زه‌ره‌رمه‌ندی نه‌بێت.