Muslim99Muslim99
← Tafsir library

11. Hud

Hud · Meccan · 123 ayahs

سُورَةُ هُودٍ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 1–10 of 123

بِسْمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحْمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ

1

الٓر ۚ كِتَٰبٌ أُحْكِمَتْ ءَايَٰتُهُۥ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ

(الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) ڕاڤه کراوه‌. ئه‌مه کتێب و په‌یامێکه (له‌و پیتانه پێکهاتووه‌) که ئایه‌ت و یاساکانی به‌شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست پێکه‌وه په‌یوه‌ست کراون و جۆشدراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه و ڕوون کراونه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که داناو به ئاگاو لێزانه‌.

سووڕه‌تی (هود - صلی الله علیه وسلم - )

سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (١٢٣) ئایه‌ته‌

ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پیر بوویت، فه‌رمووى: (سوره‌تى هود والواقعة والمرسلات وعم يتساءلون وإذا الشمس كورت پیریان كردم) (صحیح الجامع).

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

[ الر ] سه‌باره‌ت به‌و پیتانه‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تای هه‌ندێك له‌ سووره‌ته‌كانی قورئانی پیرۆزدا هاتوون له‌ سووره‌تی (به‌قه‌ره‌)دا باسمان كرد

[ كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ] ئه‌م كتابه‌ كه‌ قورئانی پیرۆزه‌ كتابێكه‌ ئایه‌ته‌كانی موحكه‌مه‌و هیچ كه‌موكوڕیه‌كی تیا نیه‌ به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات و ئینجیل و كتێبه‌كانی تره‌وه‌ كه‌ گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه‌و ده‌ستكارى كراوه‌ [ ثُمَّ فُصِّلَتْ ] پاشان هه‌موو شته‌كانى به‌ درێژی تیادا باسكراوه‌و روونكراوه‌ته‌وه‌ [ مِنْ لَدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ (١) ] له‌لایه‌ن خوایه‌ك كه‌ زۆر كاربه‌جێ و زانایه‌و زانیاریه‌كی وردی هه‌یه‌.

2

أَلَّا تَعْبُدُوٓا۟ إِلَّا ٱللَّهَ ۚ إِنَّنِى لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌۭ وَبَشِيرٌۭ

(گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه‌‌) که‌: جگه له خوا که‌س مه‌په‌رستن، به‌ڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه ترسێنه‌رو مژده‌ده‌رم بۆتان.

[ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ] هه‌ر له‌و كتابه‌دا هاتووه‌، یاخود ئه‌م قورئانه‌ بۆ ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ عیباده‌تی هیچ كه‌سێك نه‌كه‌ن ته‌نها خوای گه‌وره‌ نه‌بێت [ إِنَّنِي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ (٢) ] من بۆ ئێوه‌ ترسێنه‌رێكم ئه‌تانترسێنم به‌ سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، وه‌ موژده‌تان ئه‌ده‌مێ به‌ به‌هه‌شت و ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

3

وَأَنِ ٱسْتَغْفِرُوا۟ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوٓا۟ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَٰعًا حَسَنًا إِلَىٰٓ أَجَلٍۢ مُّسَمًّۭى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِى فَضْلٍۢ فَضْلَهُۥ ۖ وَإِن تَوَلَّوْا۟ فَإِنِّىٓ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍۢ كَبِيرٍ

هه‌روه‌ها (خه‌ڵکینه‌)! داوای لێخۆشبوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، ئه‌وکاته به‌چاکی ده‌تانژێنێت به‌ژیانێکی چاک، تا کاتێکی دیاریکراو، هه‌روه‌ها پاداشتی هه‌موو خاوه‌ن چاکه‌یه‌ک به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر (ئێوه‌) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وه به‌ڕاستی من ده‌ترسم که سزای ڕۆژێکی گه‌وره و سه‌خت یه‌خه‌تان پێ بگرێت (که ڕۆژی قیامه‌ته‌، یان ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له ناوتان ده‌بات).

{داوای لێخۆشبوون كردن لە خوا هۆكاری خۆشگوزەرانییە}

[ وَأَنِ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ] وه‌ داوای لێخۆشبوون له‌ په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن له‌ تاوانه‌كانى پێشووتان [ ثُمَّ تُوبُوا إِلَيْهِ ] پاشان ته‌وبه‌ بكه‌ن و بۆ لای خوای گه‌وره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌و خۆتان بپارێزن له‌ داهاتوودا [ يُمَتِّعْكُمْ مَتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى ] ئه‌وا خوای گه‌وره‌ ژیانێكی خۆش و به‌خته‌وه‌ر ئه‌تانژێنێ له‌ ڕزق و ڕۆزی فراوان تا كاتی دیاریكراوی خۆتان كه‌ مردنه‌ [ وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ ] وه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ خاوه‌ن فه‌زڵ و چاكه‌ بێت خوای گه‌وره‌ فه‌زڵی خۆی پێ ئه‌به‌خشێ له‌ دونیاو دواڕۆژدا [ وَإِنْ تَوَلَّوْا فَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ (٣) ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر پشت هه‌ڵبكه‌ن له‌ شوێنكه‌وتنی قورئانی پیرۆزو خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌وه‌ من له‌ ئێوه‌ ئه‌ترسێم كه‌ سزای ڕۆژێكی زۆر گه‌وره‌ بتانگرێته‌وه‌ كه‌ ڕۆژی قیامه‌ته.

4

إِلَى ٱللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ

گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوایه‌، هه‌ر ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه‌.

[ إِلَى اللَّهِ مَرْجِعُكُمْ ] له‌ پاش مردنیش گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌ [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ تواناو ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌.

5

أَلَآ إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا۟ مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُۥ عَلِيمٌۢ بِذَاتِ ٱلصُّدُورِ

ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌و (خوانه‌ناسانه‌) خۆیان داده‌نه‌وێنن، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌خه‌یاڵی خۆیان) به‌وه خۆیان له‌خوای گه‌وره یان له پێغه‌مبه‌ر بشارنه‌وه‌، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک ده‌چنه ناو جێگه‌وه و خۆیان داده‌پۆشن، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردارو گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه‌.

[ أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ ] كافران و بێباوه‌ڕان سینگی خۆیان ده‌رئه‌په‌ڕاندو سه‌ریان شۆڕ ئه‌كرده‌ بان سینگیان بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ خۆیان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بشارنه‌وه‌و نه‌یانبینێت بۆ ئه‌وه‌ی بانگیان نه‌كات بۆ ئیمان هێنان، یان به‌ گومانى خۆیان بۆ ئه‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ نه‌یانبینێت له‌ نه‌زانیاندا، یان له‌ رق لێبوونیان له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - [ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ] (ئیبنو عه‌بباس) ده‌فه‌رمێت: هه‌ندێك له‌ هاوه‌ڵان پێیان ناخۆش بوو له‌ كاتى سه‌رئاو كردن یان جیماع كردن به‌ رووتى پشت له‌ ئاسمان بكه‌ن خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: كاتێك كه‌ به‌ پۆشاكه‌كانیان خۆیان دائه‌پۆشن، یان كاتێك كه‌ سینگیان ده‌رئه‌په‌ڕێنن و قسه‌ی خراپ له‌ دڵیاندا ئه‌شارنه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ ئاگای له‌ نهێنی و ئاشكرای ئه‌وان هه‌یه‌ [ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ (٥) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زانایه‌ به‌و دڵه‌ی كه‌ له‌ ناو سینگه‌كاندایه‌ هه‌رچیه‌كی تیا بشارنه‌وه‌.

6

۞ وَمَا مِن دَآبَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ۚ كُلٌّۭ فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍۢ

هیچ زینده‌وه‌رێك نیه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوا نه‌بێت و ئاگاداره به‌شوێنی حه‌وانه‌وه و شوێنی ده‌رچوونیان، هه‌موو شتێك تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا له (لوح المحفوظ) دا.

{ خوای گەورە رزق‌و رۆزی هەموو گیانلەبەران دەدات}

[ وَمَا مِنْ دَابَّةٍ فِي الْأَرْضِ إِلَّا عَلَى اللَّهِ رِزْقُهَا ] وه‌ هیچ ئاژه‌ڵێك له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی نیه‌ ئیلا ڕزق و ڕۆزی له‌سه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ و ڕزق و ڕۆزی هه‌موویان ئه‌دات [ وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا ] وه‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونیان له‌ناو ره‌حم، یان له‌سه‌ر زه‌ویدا ئه‌زانێ، وه‌ ئه‌و شوێنه‌یش ده‌زانێت كه‌ ئه‌چنه‌ ناوی و بۆی ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ كه‌ مردنه‌ [ كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُبِينٍ (٦) ] هه‌موو ئه‌م شتانه‌ له‌ كتابێكی ئاشكرادا تۆمار كراوه‌ كه‌ (لوح المحفوظ)ه.

7

وَهُوَ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ وَكَانَ عَرْشُهُۥ عَلَى ٱلْمَآءِ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًۭا ۗ وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِنۢ بَعْدِ ٱلْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ ٱلَّذِينَ كَفَرُوٓا۟ إِنْ هَٰذَآ إِلَّا سِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ

ئه‌و خوایه زاتێکه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکرد، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی زۆر گه‌وره و شکۆمه‌نده‌) له‌سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه‌) و سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر بڵێت به‌ڕاستی ئێوه زیندوو ده‌کرێنه‌وه دوای مردن، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: ئه‌م قسه و باسه هیچ نیه‌، ته‌نها جادوویه‌کی ئاشکرایه‌.

[ وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌و خوایه‌یه‌ كه‌ ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروست كرد [ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاءِ ] وه‌ پێش دروست كردنی ئاسمانه‌كان و زه‌وی عه‌رشی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاو بوو (له‌به‌ر به‌رزى ناو نراوه‌ به‌ عه‌رش) [ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ] تا تاقیتان بكاته‌وه‌ بزانێ كامتان باشترین كرده‌وه‌ ئه‌كه‌ن، كه‌ باشترین كرده‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه‌ نه‌بێت، وه‌ ئیخلاص و دڵسۆزی تیابێ و نیه‌تت پاك بێت بۆ خواو بۆ ریات نه‌بێت، (ده‌فه‌رمێت كامتان كرده‌وه‌كانى چاكتره‌ نافه‌رمێت زۆرتره‌، ئه‌گه‌ر كرده‌وه‌ یه‌كێك له‌م دوو مه‌رجه‌ى تیادا نه‌بێت به‌ كرده‌وه‌ى چاك دانانرێت و خواى گه‌وره‌ قه‌بوڵى ناكات و وه‌ریناگرێت) [ وَلَئِنْ قُلْتَ إِنَّكُمْ مَبْعُوثُونَ مِنْ بَعْدِ الْمَوْتِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر پێیان بڵێیت ئێوه‌ له‌ پاش مردن به‌دڵنیایی زیندوو ئه‌كرێنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت [ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا سِحْرٌ مُبِينٌ (٧) ] به‌ دڵنیایی كافران و بێباوه‌ڕان ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ ته‌نها سیحرو جادوویه‌كی ئاشكرایه‌.

8

وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ ٱلْعَذَابَ إِلَىٰٓ أُمَّةٍۢ مَّعْدُودَةٍۢ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُۥٓ ۗ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا۟ بِهِۦ يَسْتَهْزِءُونَ

سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر سزادانیان دوا بخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، ئه‌وه بێگومان (به گاڵته‌وه‌) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی به‌ند کردووه و دوای خستووه و کوا بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن! ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌خه‌یان پێده‌گرێت که‌سیان لێی ده‌رباز ناکرێت و له‌کۆڵیان نابێته‌وه‌، ئه‌و سزایه‌ش که ئه‌وان گا‌ڵته‌یان پێده‌کرد، ده‌یانگرێته‌وه‌.

{ ماناكانى (أمة) له‌ قورئاندا}

[ وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ إِلَى أُمَّةٍ مَعْدُودَةٍ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ سزایان دوا بخه‌ین تا كاتێكی دیاریكراو [ لَيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُ ] ئه‌و كاته‌ پرسیار ئه‌كه‌ن و په‌له‌ ئه‌كه‌ن و ئه‌ڵێن: ئه‌وه‌ بۆ سزای خوای گه‌وره‌ دانابه‌زێته‌ سه‌رمان چی ڕێگری لێ كردووه‌ [ أَلَا يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ ] با بزانن ڕۆژێك كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ دێت له‌سه‌ر ئه‌وان لاناچێ وه‌ تووشیان ئه‌بێت [ وَحَاقَ بِهِمْ مَا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ (٨) ] وه‌ ئه‌و سزایه‌ى كه‌ په‌له‌یان لێ ئه‌كرد و گاڵته‌یان پێ ئه‌كرد ئه‌یانگرێته‌وه‌، (أُمَّة) له‌قورئانى پیرۆزدا به‌ چه‌ند مانایه‌ك هاتووه‌ له‌وانه‌: (كاتى دیاریكراو) وه‌كو ئه‌م ئایه‌ته‌، وه‌ له‌ سوره‌تى (يوسف/ ٤٥) [ وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ ] ، وه‌ به‌ماناى (پێشه‌واو ئیمام) هاتووه‌ وه‌كو له‌ سوره‌تى (النحل/ ١٢٠) [ إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً ] ، وه‌ به‌ ماناى (دین) هاتووه‌ وه‌كو له‌ سوره‌تى (الزخرف/ ٢٣) [ إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُقْتَدُونَ ]، وه‌ به‌ماناى جه‌ماعه‌ت و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك هاتووه‌ وه‌كو له‌ سوره‌تى (القصص/ ٢٣) [ وَلَمَّا وَرَدَ مَاءَ مَدْيَنَ وَجَدَ عَلَيْهِ أُمَّةً مِنَ النَّاسِ يَسْقُونَ ].

9

وَلَئِنْ أَذَقْنَا ٱلْإِنسَٰنَ مِنَّا رَحْمَةًۭ ثُمَّ نَزَعْنَٰهَا مِنْهُ إِنَّهُۥ لَيَـُٔوسٌۭ كَفُورٌۭ

سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خێر و خۆشی و ئاسووده‌ییه‌کمان به ئاده‌میزاد بچێژین، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێی بسێنینه‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌بینیت ئه‌و که‌سه نائومێدو بێ هیوا و سوپاس ناپه‌زێره و قسه‌و گوفتاری بۆنی بێ باوه‌ڕی و خوانه‌ناسی لێ دێت.

[ وَلَئِنْ أَذَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنَّا رَحْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَاهَا مِنْهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ڕه‌حمه‌ت و نازو نیعمه‌تێك به‌ مرۆڤ ببه‌خشین و دواتر لێی بسه‌نینه‌وه‌ [ إِنَّهُ لَيَئُوسٌ كَفُورٌ (٩) ] به‌ دڵنیایى مرۆڤ زۆر بێ ئومێده‌ له‌ ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ وه‌ زۆر كوفرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ ده‌كات و نیعمه‌ته‌كانی پێشتر له‌بیر ده‌كات.

10

وَلَئِنْ أَذَقْنَٰهُ نَعْمَآءَ بَعْدَ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ ٱلسَّيِّـَٔاتُ عَنِّىٓ ۚ إِنَّهُۥ لَفَرِحٌۭ فَخُورٌ

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر دوای ئه ته‌نگانه و ناخۆشیه‌ی که تووشی بوو، نازو نیعمه‌تی پێ بچێژین، ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێت: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه و به‌سه‌ر چووه‌، چونکه به‌ڕاستی زۆر خۆشحاڵه و شانازی به‌خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێت (وا ده‌زانێت هه‌روا ژیانی به‌رده‌وام ده‌بێت).

[ وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ نَعْمَاءَ بَعْدَ ضَرَّاءَ مَسَّتْهُ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو له‌ دوای ناخۆشی و ژیانی ته‌نگ و ته‌سك و نه‌خۆشى و فه‌قیرى و هه‌ژارى نیعمه‌تی خۆمانی پێ ببه‌خشین و دواتر له‌شی ساغ بكه‌ین و ڕزق و ڕۆزی زۆری پێ ببه‌خشین [ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ السَّيِّئَاتُ عَنِّي ] به‌ دڵنیایی ئه‌ڵێ: ئه‌وه‌ هه‌رچی خراپه‌و به‌ڵاو موسیبه‌ت و ناخۆشی هه‌بوو ڕۆییشت و له‌سه‌رم لاچوو به‌بێ ئه‌وه‌ی شوكری خوای گه‌وره‌ بكات [ إِنَّهُ لَفَرِحٌ فَخُورٌ (١٠) ] وه‌ زۆر خۆشحاڵه‌ و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بكات.

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.