Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 11–20 of 129

11

فَإِن تَابُوا۟ وَأَقَامُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُا۟ ٱلزَّكَوٰةَ فَإِخْوَٰنُكُمْ فِى ٱلدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ

جا ئه‌گه‌ر ته‌وبه بکه‌ن و په‌شیمانی ده‌ربڕن و نوێژه‌کانیان ئه‌نجام بده‌ن و زه‌کات له ماڵ و سامانیان ده‌رکه‌ن، ئه‌وه برای دینی ئێوه‌ن، ئێمه‌یش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک که ده‌یزانن.

ئەگەر ھاتوو وازیان لە بێباوەڕی ھێنا و گەڕانەوە بۆ لای خوا و تەوبەیان کرد، وە شایەتومانیان ھێنا، وە نوێژەکانیان ئەنجامدا و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەرکرد، ئەو کاتە دەبنە موسڵمان و برای دینیتان، ئەوەی بۆ ئێوە ھەیە بۆ ئەوانیش دەبێت، ئەوەی لەسەر ئێوەیە لەسەر ئەوانیش دەبێت، وە دروست نییە لەگەڵیان بجەنگن، چونکە موسڵمان بوونیان خوێن و ماڵ و سامان و شەرەف و ناموسیان دەپارێزێت، وە ئێمە ئایەتەکانمان بۆ خەڵکانێک کە تێبگەن و تێبفکرێن ڕوون دەکەینەوە، چونکە ئەوانە سوودی لێ دەبینن و خەڵکیشی پێ سوودمەند دەکەن.

12

وَإِن نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُم مِّنۢ بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا۟ فِى دِينِكُمْ فَقَٰتِلُوٓا۟ أَئِمَّةَ ٱلْكُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَآ أَيْمَٰنَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه په‌یمانه‌کانیان بشکێنن له‌دوای به‌ستنی و گاڵته‌و تانه‌وته‌شه‌ریان له ئاین و به‌رنامه‌که‌تان ده‌دا، ئه‌وه بجه‌نگن دژی سه‌رانی کوفر، به‌ڕاستی ئه‌وان هیچ په‌یمانێکیان نیه‌، بۆ ئه‌وه‌ی کۆڵ بده‌ن و واز له بێ باوه‌ڕی خۆیان بهێنن.

ئەگەر ھاتوو ئەو بتپەرست و موشریکانە ئەو پەیمان و بەڵێنانەیان شکاند کە دابوتان لە گەڵیان بۆ وازھێنان لە شەڕ و جەنگ کردن بۆ ماوەیەکی دیاریکراو، وە تانە و تەشەر و توانجیان لە ئاینەکەتان گرت، ئەوا لە گەڵیان بجەنگن، چونکە ئەوانە سەرکردە و پێشەوای بێباوەرانن و ھیچ پەیمان و بەڵێنێک نابەنە سەر کەخوێنیان دەپارێزێت، لە گەڵیان بجەنگن و بە شەڕ بێن، بە ئومێدی ئەوەی واز لە کوفر و بێباوەڕی و شکاندنی پەیمان و بەڵێن و تانە و تەشەر و توانج دان لە دین بھێنن.

13

أَلَا تُقَٰتِلُونَ قَوْمًۭا نَّكَثُوٓا۟ أَيْمَٰنَهُمْ وَهَمُّوا۟ بِإِخْرَاجِ ٱلرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَٱللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ

باشه‌، ئایا ئێوه ناجه‌نگن دژی که‌سانێک که به‌ڵێن و په‌یمانه‌کانیان هه‌ڵوه‌شاندوه و هه‌وڵیشیاندا که پێغه‌مبه‌ر ده‌رکه‌ن له شاری (مه‌ککه‌) و هه‌ر ئه‌وانیش یه‌که‌مجار ده‌ستیان کرد به دژایه‌تیتان، ئایا له‌وان ده‌ترسن؟ جا خۆ هه‌ر خوا شایسته‌یه که لێی بترسن ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندارن.

- ئەی باوەڕداران - بۆچی لەگەڵ خەڵکانێکدا ناجەنگن کەپەیمان و بەڵێنەکانی خۆیان شکاندووە؟ وە لە کۆڕ و کۆبونەوەکانیان کە لە(دار الندوة) دەیانبەست ھەوڵیاندا کە پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) لە مەککە وەدەرنێن، ئەوان یەکەمجار دەست پێشخەریان کرد و جەنگان لەگەڵتان، کاتێک یارمەتی بەنی بەکریاندا کە ھاوپەیمانی قوڕەیش بوون بەسەر بەنی خوزاعەدا کە ھاوپەیمانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بوون، ئایا لێیان دەترسن بۆیە شەڕیان لەگەڵ ناکەن؟ خۆ خوای گەورە شایستەترە کە لێی بترسن ئەگەر ئێوە باوەڕداری ڕاستەقینەن.

14

قَٰتِلُوهُمْ يُعَذِّبْهُمُ ٱللَّهُ بِأَيْدِيكُمْ وَيُخْزِهِمْ وَيَنصُرْكُمْ عَلَيْهِمْ وَيَشْفِ صُدُورَ قَوْمٍۢ مُّؤْمِنِينَ

(ئه‌ی ئیمانداران) بجه‌نگن دژی بێ باوه‌ڕان، ئه‌وه خوایه که به‌ده‌ستی ئێوه سزایان ده‌دات و سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌تیان ده‌کات و ئێوه به‌سه‌ریاندا سه‌ر ده‌خات سینه‌ی گرۆی ئیماندارانیش گوشادو ئاسووده ده‌کات و دڵ و ده‌روونیان ساڕێژ ده‌کات (چونکه کاتی خۆی کافره‌کانی مه‌ککه زۆر ئازارو ئه‌شکه‌نجه‌ی ئیماندارانیان ده‌داو بێ به‌زه‌ییانه هه‌ندێکیان لێ شه‌هید کردن).

- ئەی باوەڕداران - لەگەڵ ئەو بتپەرست و موشریکانەدا بجەنگن، چونکە ئەگەر ئێوە لەگەڵیان بجەنگن خوای گەورە بەدەستی ئێوە سزایان دەدات، ئەویش بەوەی کوشتن و بەدیل گرتن و شکستیان لەسەر دەستی ئێوە دەبێت، وەسەرتان دەخات و زاڵ دەبن بەسەریاندا، وە کارێک دەکات بە سەرکەوتنی بڕواداران و شکست و کوشتار و بەدیل گرتنی بیباوەڕان کوڵی دڵی ئەو بڕوادارانە دابمرکێ کەئامادەی جەنگ نەبوون.

15

وَيُذْهِبْ غَيْظَ قُلُوبِهِمْ ۗ وَيَتُوبُ ٱللَّهُ عَلَىٰ مَن يَشَآءُ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

هه‌رچی ئازارو کینه‌ش هه‌یه له‌دڵی ئیمانداراندا لای ببات و نه‌یهێڵێت، خوای گه‌وره‌ش ته‌وبه‌و په‌شیمانی له‌و که‌سه وه‌رده‌گرێت که خۆی ده‌یه‌وێت و (شایسته‌یه‌)، خوای گه‌وره زاناو دانایه‌.

وە بەو سەرکەوتنەیش ڕق و کینەی دڵی بەندە باوەڕدارەکانی لادەبات و دڵ خۆش دەبن، وە خوای گەورەش تەوبە لەو سەرسەختانە وەردەگرێت کە خۆی دەیەوێت ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە بۆ لای، وەک چۆن لە فەتحی مەککەدا ھەندێکیان تەوبەیان کرد، وە خوای گەورە زانایە بەوانەی کە تەوبەیان کردووە، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە دروستکراوەکانی وە لە بەرێوەبردن و شەریعەت و یاسا و ڕێساکانیدا.

16

أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تُتْرَكُوا۟ وَلَمَّا يَعْلَمِ ٱللَّهُ ٱلَّذِينَ جَٰهَدُوا۟ مِنكُمْ وَلَمْ يَتَّخِذُوا۟ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَا رَسُولِهِۦ وَلَا ٱلْمُؤْمِنِينَ وَلِيجَةًۭ ۚ وَٱللَّهُ خَبِيرٌۢ بِمَا تَعْمَلُونَ

(ئه‌ی ئیمانداران) ئایا پێتان وابوو و واتان ده‌زانی هه‌روا وازتان لێده‌هێنرێت (بێ تاقیکردنه‌وه‌) له‌کاتێکدا هێشتا خوا ده‌ری نه‌خستووه ئه‌وانه‌ی جیهادیان کردووه‌و تێکۆشاون له ئێوه‌و جگه‌له خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و ئیمانداران که‌سانی تریان نه‌کردووه به‌جێی متمانه‌و ڕازو نهێنی خۆیان، خوایش هه‌میشه ئاگاداره به هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن (به‌ڵام ده‌یه‌وێت هه‌موو ڕاستیه‌کان ده‌رکه‌ون و بێنه‌روو).

- ئەی باوەڕداران - ئایا وا گومان دەبەن بەبێ تاقیکردنەوە خوای گەورە وازتان لێ دەھێنێت؟! تاقیکردنەوە سوننەتێکە لە سوننەتەکانی ئەو، تاقیتان دەکاتەوە تاوەکو خوای گەورە بزانێت، زانینێک بۆ بەندەکانی دەربکەوێت، کێ بەڕاستی و دڵسۆزی موجاھید و تێکۆشەرە بۆ خوای گەورە، ئەوانەی کە جگە لە خوای گەورە و پێغەمبەر و باوەڕداران کەسیان نەکردووە بەجێی ڕاز و نیاز و پشتیوانی خۆیان کە خۆشیان بوێن و دڵیان لایان بێت، وە خوای گەورە ئاگادارە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموو کاروکردەوەکانیشتان دەداتەوە.

17

مَا كَانَ لِلْمُشْرِكِينَ أَن يَعْمُرُوا۟ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ شَٰهِدِينَ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِم بِٱلْكُفْرِ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ حَبِطَتْ أَعْمَٰلُهُمْ وَفِى ٱلنَّارِ هُمْ خَٰلِدُونَ

شیاو وشایسته نه‌بووه بۆ موشریک و هاوه‌ڵگه‌ران که مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه‌، له‌کاتێکدا خۆیان شایه‌تن له‌سه‌ر خۆیان که بێ باوه‌ڕن، ئه‌وانه هه‌موو کارو کرده‌وه‌کانیان بێ نرخه و پووچه‌ڵ بۆته‌وه‌، ئه‌وان له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا (له ژیانی کوله مه‌رگیدا) به‌رده‌وامن.

نابێت بتپەرست و موشریکەکان مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە بەخواپەرستی و جۆرەکانی تاعەت و گوێڕایەڵی، چونکە ئەوان بەوەی لێیان بەدەردەکەوێت شاھیدی بێباوەڕیان لەسەر خۆیان داوە، ئەوانە کاروکردەوەکانیان پوچەڵ بووەتەوە، چونکە مەرجی باوەڕ و ئیمانیان تێدا نییە، وە لە رۆژی دواییشدا بەھەتاھەتایی لە دۆزەخدا دەمێننەوە، ئەگەر ھاتوو لەو شیرک و بتپەرستیەی لە سەرین پێش مردن تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە بۆ باوەڕ و ئیمان.

18

إِنَّمَا يَعْمُرُ مَسَٰجِدَ ٱللَّهِ مَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَأَقَامَ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَى ٱلزَّكَوٰةَ وَلَمْ يَخْشَ إِلَّا ٱللَّهَ ۖ فَعَسَىٰٓ أُو۟لَٰٓئِكَ أَن يَكُونُوا۟ مِنَ ٱلْمُهْتَدِينَ

به‌ڕاستی ته‌نها ئه‌و که‌سه (به‌دڵ و به‌گیان) مزگه‌وته‌کانی خوا ئاوه‌دان ده‌کاته‌وه (به خواپه‌رستی و نوێکردنه‌وه‌ی) که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه و نوێژه‌کانی به‌چاکی ئه‌نجام داوه‌و زه‌کاتیشی (له ماڵ و سامانی) ده‌رکردووه و له که‌سیش نه‌ترساوه جگه له خوای باڵاده‌ست، جا ئومێده ئه‌و جۆره که‌سانه له ڕیزی ڕێنموویی کراواندا بن.

بەراستی ھەر ئەوانە شایستەی ئەوەن مزگەوتەکانی خوا ئاوەدان بکەنەوە و ھەستن بەجێ بەجێکردنی مافەکانی کە باوەڕیان تەنھا بە خوا ھەیە، وە ھاوەڵ و شەریکی بۆ بڕیار نادەن، وە باوەڕیشیان ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن و زەکاتی ماڵ و سامانیان دەردەکەن، وە جگە لە خوایش لە ھیچ کەسێکی تر ناترسن، بێگومان ھەر ئەوانە ئومێدی ئەوەیان لێدەکرێت کە ڕێنوێنی کرابن بۆ سەر ڕێگای ڕاست، بەڵام بتپەرست و موشریکەکان لەوە دوورترن تا ئەو کاتەی لەسەر ئەوە بەردەوام بن کە لە سەرین.

19

۞ أَجَعَلْتُمْ سِقَايَةَ ٱلْحَآجِّ وَعِمَارَةَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ كَمَنْ ءَامَنَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ وَجَٰهَدَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ ۚ لَا يَسْتَوُۥنَ عِندَ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

ئایا ئێوه به‌ڕه‌واو دروستان دانا ئاوبه‌خشین به‌حاجیان و ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی حه‌رام (که‌عبه‌)، وه‌ک ئه‌و که‌سه وابێت که باوه‌ڕی پته‌وی به‌خواو به‌رۆژی دوایی هێناوه‌و تێکۆشاوه له پێناوی ڕێبازی خوادا؟ ئه‌و دوو ده‌سته‌یه وه‌ک یه‌کنین و له‌یه‌ک ئاستدا نین لای خوا، خوای گه‌وره‌ش هیدایه‌ت و ڕێنموویی قه‌ومی سته‌مکار نادات.

- ئەی بتپەرست و موشریکینە - ئایا پێتان وایە ئەوانەی کە ئاو دەدەن بەحاجیان و مزگەوتی حەرام ئاوەدان دەکەنەوە، وەک ئەو کەسە وایە کە باوەڕی بە خوا ھەیە، وە ھیچ کەس ناکات بە ھاوەڵ و شەریکی؟ وە باوەڕیشی ھەیە بە ڕۆژی دوایی، وە بە گیان و ماڵ و سەروەت و سامانی جیھاد و تێکۆشانی کردووە لە پێناو بەرزکردنەوەی وشەی(اللە) و نەوی کردنی وشەی کوفر و بێباوەڕی، ئایا لە فەزڵ و چاکەدا لای خوای گەورە وەک یەکتان داناون؟! ھەرگیز وەک یەک نین لای خوا، چونکە موشریکەکان کاروکردەوەیان بێھوودە و پوچە، وە باوەڕدارانیش کاریان پیرۆزە پڕ بەرەکەتە، بێگومان خوای گەورە ستەمکاران موەفق و سەرکەوتوو ناکات لە ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، ھەرچەند کاری چاکەیش بکەن، وەک ئاودان بەحاجیان و ئاوەدانکردنەوەی مزگەوتی حەرام.

20

ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَهَاجَرُوا۟ وَجَٰهَدُوا۟ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ بِأَمْوَٰلِهِمْ وَأَنفُسِهِمْ أَعْظَمُ دَرَجَةً عِندَ ٱللَّهِ ۚ وَأُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْفَآئِزُونَ

ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه و کۆچیان کردووه و جیهادو هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌نجامداوه له پێناوی ڕێبازو ڕه‌زامه‌ندیی خوادا به ماڵیان و به‌گیانیان، پله‌پایه‌و پاداشتیان لای خوا بێ سنوور و گه‌وره‌تره‌، ئا ئه‌وانه‌ش که باسکران هه‌ر ئه‌وانه سه‌رفرازو به‌خته‌وه‌رن...

ئەوانەی کە له نێوان بڕوا ھێنان به خوا و کۆچ كردنیان له وڵاتی بێباوەڕیەوه بۆ وڵاتی ئیسلام وتێکۆشان لەڕێگای خوادا بەماڵ و بەگیانیان كۆكردەوه پلەیان بەرزترە لای خوا وەھەر ئەوانە كه ئەو سیفەتانەیان هەیه سەرکەوتوون (لە دونیا و دوا ڕۆژدا) وبەهەشتیان بردوەتەوه.

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.