۞ إِنَّ ٱللَّهَ ٱشْتَرَىٰ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَٰلَهُم بِأَنَّ لَهُمُ ٱلْجَنَّةَ ۚ يُقَٰتِلُونَ فِى سَبِيلِ ٱللَّهِ فَيَقْتُلُونَ وَيُقْتَلُونَ ۖ وَعْدًا عَلَيْهِ حَقًّۭا فِى ٱلتَّوْرَىٰةِ وَٱلْإِنجِيلِ وَٱلْقُرْءَانِ ۚ وَمَنْ أَوْفَىٰ بِعَهْدِهِۦ مِنَ ٱللَّهِ ۚ فَٱسْتَبْشِرُوا۟ بِبَيْعِكُمُ ٱلَّذِى بَايَعْتُم بِهِۦ ۚ وَذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ
به‌ڕاستی خوا، گیان و ماڵی له ئیمانداران کڕیوه به‌وه‌ی که به‌هه‌شت بۆ ئه‌وانه‌و به‌شیانه (به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارێکی به‌خشنده‌یه، هه‌ر خۆی به‌خشێنه‌ری گیان و ماڵ و سامانه، که‌چی ئاوا مامه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵ ئیماندارانداو نرخێکی نه‌بڕاوه، نرخێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ بڕیارداوه، کاتێک له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) ئه‌وانه ده‌جه‌نگن له پێناوی ئاینی خوادا، دوژمنانی ئاینی خوا ده‌کوژن (له گۆڕه‌پانی جه‌نگدا)، یان ده‌کوژرێن و (شه‌هید ده‌کرێن)، ئه‌و پاداشت و به‌ڵێنه به‌ڕاستی له‌سه‌ر خوایه و باس کراوه له ته‌ورات و ئینجیل و قورئاندا، جا کێ هه‌یه به قه‌ده‌ر خوا به‌وه‌فاو به‌ئه‌مه‌ک بێت بۆ جێ به‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی، که‌واته زۆر دڵخۆش و کامه‌ران بن به‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامتانداوه و به‌و فرۆشتن و کڕینه‌ی که له‌سه‌ری ڕێککه‌وتوون، بێگومان هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازی و سه‌رکه‌وتنی نه‌بڕاوه و بێ سنوور.
خوای گەورە و پەروەردگار بە فەزڵ و کەرەمی خۆی گیان و ماڵ و سامانی باوەڕدارانی کڕیوە بە قیمەت و بەھایەکی زۆر گران کە بەھەشتە - لەگەڵ ئەوەش کە خوا خۆی خاوەنی ئەوانیشە - ئەو باوەڕدارانە لەگەڵ بێباوەڕاندا دەجەنگێن لە پێناو ئەوەی وشەی (لا الە الا اللە) بەرز و بڵند و شەکاوە بێت، ئەوان بێباوەڕان دەکوژن، وە بێباوەڕانیش ئەوان دەکوژن، ئەمەش بەڵێنی خوایە کەھەق و ڕاستە، خوای گەورەش بەڵێنی خۆی دەباتە سەر، وە ئەمەش لە تەورات پەرتووکەکەی موسی (سەلامی خوای لێ بێت) و ئینجیلی پەرتووکەکەی عیسی (سەلامی خوای لێ بێت) وە قورئانیش پەرتووکەکەی موحەممەد (صلی اللە علیە و سلم) دا ھاتووە، وە ھیچ کەسیش وەک خوای گەورە بەوەفا و ڕاستگۆ نییە لەگەڵ پەیمان و بەڵێنی خۆیدا، موژدە بێت لەو کڕین و فرۆشتنەی کە کردتان لەگەڵ خوای گەورە جا کەوابێت ئەی باوەڕداران دڵتان بەم کڕین و فرۆشتنە خۆش بێت لەبەر ئەوە براوەن تێیدا و قازانجێکی گەورەتان کردووە، ئا ئەمە گەورەترین بردنەوە و سەرکەوتنە.