Muslim99Muslim99
← Tafsir library

9. At-Tawba

The Repentance · Medinan · 129 ayahs

سُورَةُ التَّوۡبَةِ

Reading Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies

Ayahs 101–110 of 129

101

وَمِمَّنْ حَوْلَكُم مِّنَ ٱلْأَعْرَابِ مُنَٰفِقُونَ ۖ وَمِنْ أَهْلِ ٱلْمَدِينَةِ ۖ مَرَدُوا۟ عَلَى ٱلنِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ ۖ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ ۚ سَنُعَذِّبُهُم مَّرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَىٰ عَذَابٍ عَظِيمٍۢ

له‌و ناوچانه‌ی ده‌وورو‌به‌رتان هه‌ندێ عه‌ره‌بی بیابان نشینی دووڕوو هه‌ن و هه‌ندێ له دانیشتوانی شار (المدینة) ڕاهاتوون له‌سه‌ر دووڕووی و زرنگن له‌و باره‌یه‌وه‌، تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نایانناسیت، به‌ڵکو ئێمه ده‌یانناسین، له‌مه‌ودوا ئه‌وانه هه‌ر له دنیادا دوو جار ئازاریان ده‌ده‌ین، پاشان ده‌برێنه‌وه به‌ره‌و سزاو ئازارێکی زۆر سه‌خت و دژوار.

وە لە عەرەبە دەشتەکییەکانی دەوروبەریشتان خەڵکانێکی دووڕوو ھەن، وە لە خەڵکانی مەدینەیش ھەندێک دووڕوو لێبڕاو بۆ دووڕویی ھەن کە ھەر لەسەر دووڕویی وەستاون و جێگیر بوون، - ئەی پێغەمبەر - تۆ چاک نایانناسیت، بەڵکو خوای گەورە چاک دەیانناسێت، جا لەبەر ئەوە ئێمە دووجار سزایان دەدەین، جارێکیان لە دونیادا بە ھەڵماڵینی دووڕویی و کوشتن و بە دیل گرتنیان، وە جارێکی تریش لە دواڕۆژدا بەسزادانیان لەناو گۆڕەكەیاندا، وە پاشان گەڕاندنەوەیان لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ سزادانیان بە سزایەکی زۆر گەورە لە بنی بنەوەی دۆزەخدا.

At-Tawba 9:101Listen in Qur'an →
102

وَءَاخَرُونَ ٱعْتَرَفُوا۟ بِذُنُوبِهِمْ خَلَطُوا۟ عَمَلًۭا صَٰلِحًۭا وَءَاخَرَ سَيِّئًا عَسَى ٱللَّهُ أَن يَتُوبَ عَلَيْهِمْ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌ

(بێجگه له‌وانه‌) که‌سانێکی تریش هه‌ن که دان به‌گوناهو هه‌ڵه‌کانیاندا ده‌نێن و کرداری چاک و کرداری خراپیشیان تێکه‌ڵ کردووه‌، ئه‌مانه نزیکه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌ربگرێت، چونکه به‌ڕاستی خوا لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

ھەر لەخەڵکی مەدینە کەسانێکی تر ھەن بەبێ بوونی ھیچ بیانوویەک لە غەزا و جیھاد لە پێناو خوای گەورە بەجێمان، وە پاشان دانیان بە گوناھ و ھەڵە و تاوانەکەی خۆیاندانا، بەوەی ھیچ بیانویەکیان نەبوو کە بەجێمان، وە ھیچ بڕوبیانویەکی درۆیشیان نەھێنایەوە، کاروکردەوە چاکەکانی پێشویان لە تاعەت و گوێڕایەڵی خوای گەورە و پابەند بوونیان بە شەریعەتەکەی و جیھاد و تێکۆشان لە پێناو خوای گەورە تێکەڵاو بە کارو کردەوەی خراپ کرد، دانیان نا بەو گوناھانەیاندا و تەوبەیان کردو گەڕانەوە بۆ لای خوا، بە ئومێدی ئەوەی خوای گەورە تەوبەکەیان لێ وەربگرێت و لێیان خۆش بێت، بیگومان خوای گەورە زۆر لێبوردەیە بەرامبەر ئەو بەندانەی کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، وە زۆریش میھرەبانە بەرامبەریان.

At-Tawba 9:102Listen in Qur'an →
103

خُذْ مِنْ أَمْوَٰلِهِمْ صَدَقَةًۭ تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِم بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ ۖ إِنَّ صَلَوٰتَكَ سَكَنٌۭ لَّهُمْ ۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ

له هه‌ندێ ماڵ و سامانی ئه‌و (ئیماندارانه‌) زه‌کات و خێر وه‌ربگره‌، چونکه ده‌بێته هۆی خاوێن کردنه‌وه‌ی ماڵه‌کانیان و پاککردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونیان و دۆعای دابارینی ڕه‌حمه‌ت بکه به‌سه‌ریاندا و ئه‌گه‌ر مردیشن نوێژیان له‌سه‌ر بکه‌، چونکه به‌ڕاستی دۆعاو نوێژ کردنی تۆ مایه‌ی دڵنیایی و ئارامی‌یه بۆیان، خوایش هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه‌.

- ئەی پێغەمبەری خوا - زەکاتی ماڵ و سامان و داھاتیان وەربگرە تاوەکو پاکیان بکەیتەوە لە چڵک و پیسی تاوان و گوناھەکانیان، وە چاکەکانیشیان بەو ھۆیەوە گەشە و نما بکات، وە پاش وەرگرتنی زەکاتەکەیش نزا و دوعای خێریان بۆ بکە، چونکە نزا و دوعای تۆ بۆ ئەوان ڕەحمەت و دڵئارامییە بۆیان، وە خوای گەورە بیسەری نزا و پاڕانەوەکانتە، وە ئاگادار و زانایە بەکارو کردەوە و نیەتەکانیان.

At-Tawba 9:103Listen in Qur'an →
104

أَلَمْ يَعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ ٱلتَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِۦ وَيَأْخُذُ ٱلصَّدَقَٰتِ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلتَّوَّابُ ٱلرَّحِيمُ

ئایا نه‌یانزانیووه که به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه قبوڵ ده‌کات له به‌نده‌کانی و هه‌موو خێر و سه‌ده‌قه‌یه‌کیشیان لێ وه‌رده‌گرێت و به‌ڕاستی خوا خۆی ته‌وبه وه‌رگرو میهره‌بانه‌.

با ئەوانەی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوا بەجێمان و تەوبەیان کرد لە گوناھ و تاوانەکانیان بزانن کە بێگومان خوای گەورە تەوبەی بەندە گوناھبارەکانی وەردەگرێت، وە خێر و سەدەقاتەکانیشان وەردەگرێت لە کاتێکدا ئەو زۆر بێنیازە لە خێر و سەدەقاتی ئەوان، وە خێرومەندەکانیش جێگیر و دامەزراو دەکات لەسەر خێر و چاکەکانیان، وە بێگومان ھەر خوایە تەوبە گیراکار و میھرەبان و دلۆڤانە بەرامبەر بەندە تەوبەکارەکانی.

At-Tawba 9:104Listen in Qur'an →
105

وَقُلِ ٱعْمَلُوا۟ فَسَيَرَى ٱللَّهُ عَمَلَكُمْ وَرَسُولُهُۥ وَٱلْمُؤْمِنُونَ ۖ وَسَتُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلْغَيْبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ

به‌و خه‌ڵکه بڵێ: ئێوه هه‌رچی ده‌توانن له کارو کرده‌وه ئه‌نجامی بده‌ن، چونکه خوا کارو کرده‌وه‌تان ده‌بینێت و (ئاگاداره به نهێنی و ئاشکرای)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ره‌که‌شی (ئاگادار ده‌کات کاتێک له ژیاندایه، دوای وه‌فاتیشی بۆ خوای گه‌وره ئاسانه که نیشانی بدات)، هه‌روه‌ها ئیماندارانیش (ئاسه‌وارو ده‌رئه‌نجامی ده‌بینن)، پاشان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای ئه‌و خوایه‌ی که زانایه به‌نهێنی و ئاشکرا، ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌کات له هه‌موو ئه‌و کارو کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.

- ئەی پێغەمبەری خوا - بڵێ بەوانەی کە لە جیھاد و تێکۆشان بەجێمان و تەوبەیان کرد لەو کارەیان، پێیان بڵێ: زیانی ئەو تاوانەی کردتان قەرەبوو بکەنەوە، وە کاروکردەوەکانتان یەکلایی بکەنەوە بۆ خوای گەورە، وە بەشێوەیەک بن ئەو ڕازی بکەن، بێگومان خوای گەورە و پێغەمبەر و باوەڕدارانیش کارو کردەوەکانتان دەبینن، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دەگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان کە ئاگاداری ھەموو شتێکە، ئاگاداری ھەموو کاروبارێکی نھێنی و ئاشکراتانە، وە پاشانیش بەھەر کارێک ئەنجامتان داوە ئاگادارتان دەکاتەوە، وە سزا و پاداشتیشتان لەسەر ئەداتەوە.

At-Tawba 9:105Listen in Qur'an →
106

وَءَاخَرُونَ مُرْجَوْنَ لِأَمْرِ ٱللَّهِ إِمَّا يُعَذِّبُهُمْ وَإِمَّا يَتُوبُ عَلَيْهِمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌۭ

که‌سانێکی تریش هه‌ن (له به‌جێ ماوه‌کان) ئه‌نجامی کرده‌وه‌یان دواخراوه بۆ فه‌رمانی خوا، یان سزایان ده‌دات (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر دووڕووی) یاخود ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت (ئه‌گه‌ر په‌شیمان بن)، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه زاناو دانایه‌.

وە ھەندێکی تر لەوانەی کە لە غەزای تەبوک بەجێمان و نەچوون بۆ جیھاد و تێکۆشان لە پێناوی خوای گەورە ھیچ بڕوبیانوویەکیشیان نەبوو، ئەمانە بەجێمان لەبەر فەرمان و قەزا و حوکمێکی خوا بوو کە ھەرچۆنێکی بوێت بەو شێوەیە بڕیاریان لەسەر دەدات، یان ئەوەتانێ ئەگەر ھاتوو تەوبە نەکەن و نەگەڕێنەوە لە گوناھ و تاوان ئەوا خوای گەورە سزایان دەدات، یان ئەگەر ھاتوو تەوبەیان کرد و گەڕانەوە ئەوا خوای گەورە تەوبەیان لێ قبوڵ دەکات، وە خوای گەورە زانایە بەو کەسانەی کە شایستەی سزا و تۆڵەن، وە بەو کەسانەیش کە شایستەی لێخۆش بوونن، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە شەریعەت و بڕیار و بەرێوەبردنی دروستکراوەکانیدا، ئەو سێ کەسەش کە لە غەزای تەبووک بەجێمان بەبێ بوونی ھیچ بڕوبیانوویەک ھەریەک لە: مورارەی کوڕی ڕەبیع، وە کەعبی کوڕی مالیک، وە ھیلالی کوڕی ئومەییە بوون.

At-Tawba 9:106Listen in Qur'an →
107

وَٱلَّذِينَ ٱتَّخَذُوا۟ مَسْجِدًۭا ضِرَارًۭا وَكُفْرًۭا وَتَفْرِيقًۢا بَيْنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ وَإِرْصَادًۭا لِّمَنْ حَارَبَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ مِن قَبْلُ ۚ وَلَيَحْلِفُنَّ إِنْ أَرَدْنَآ إِلَّا ٱلْحُسْنَىٰ ۖ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ

ئه‌و (دووڕووانه‌ی) که مزگه‌وتێکیان دروستکرد له‌به‌ر زه‌ره‌ردان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بێ باوه‌ڕی و دووبه‌ره‌کی به‌رپاکردن له‌نێوان ئیمانداراو بۆ چاوه‌ڕوان کردنی هاتنی ئه‌و که‌سانه‌ی که پێشتر دووژمنایه‌تی و جه‌نگیان دژی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌کرد و بێگومان سوێند ده‌خۆن که‌: ئێمه ته‌نها مه‌به‌ستمان چاکه بووه‌، (له کاتێکدا) خوایش شایه‌تی ده‌دات که به‌ڕاستی ئه‌وانه درۆزنن.

وە لە ناو دووڕوەکاندا کەسانێکی واھەن کە مزگەوتی زیراریان دروستکرد بۆ تاعەت و گوێڕایەڵی خوا نا، بەڵکو بۆ زیانگەیاندن بە موسڵمانان و باوەڕداران دروستیانکرد، وە بۆ دەرخستنی کوفر و بێباوەڕی و بەھێز کردنی خەڵکانی دووڕوو، وە بۆ جیاوازی و تەفرەقە دروستکردن لە نێو باوەڕداراندا، وە بۆ ئامادەکردن و چاوەڕوانی ئەوانەی دژایەتی خوا و پێغەمبەرەکەی دەکەن لە لایەن ئەو کەسانەی کە مزگەوتەکەیان دروستکرد، - ئەی پێغەمبەری خوا - ئەو دووڕوانە سوێندتان بۆ دەەخۆن: کە مەبەستمان تەنھا یارمەتیدان و ھاوسۆزی و نەرم و نیانییە بۆ موسڵمانان، بەڵام خوای گەورە شاھیدە ئەوانە لەو بانگەشەیەی دەیکەن درۆ دەکەن.

At-Tawba 9:107Listen in Qur'an →
108

لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًۭا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى ٱلتَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌۭ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا۟ ۚ وَٱللَّهُ يُحِبُّ ٱلْمُطَّهِّرِينَ

هه‌رگیز له‌و مزگه‌وته‌دا ڕامه‌وه‌سته بۆ نوێژ کردن (چونکه‌) به‌ڕاستی مزگه‌وتێک شایسته‌یه که تۆ تیایدا بوه‌ستیت بۆ نوێژ کردن تیایدا که هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژه‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسی دروست کراوه‌، (چونکه‌) له‌و مزگه‌وته‌دا چه‌ند که‌سانێکی مه‌ردی تیادایه که زۆر حه‌ز ده‌که‌ن خۆیان خاوێن ڕابگرن (له ده‌روون و ڕواڵه‌تدا)، خوایش به‌رده‌وام ئه‌وانه‌ی خۆش ده‌وێت که خۆیان پاک ڕاده‌گرن.

- ئەی پێغەمبەری خوا - مزگەوتێک ئەمە سیفەت و ئامانجی بێت ھەرگیز لەبەر بانگھێشتی دووڕوەکان نوێژی تێدا نەکەیت، مزگەوتی قوبا ئەو مزگەوتەی کە لەسەر بنەمای تەقوا و خواناسین دروست کرا لە پێشترە کە نوێژی تێدا بکەیت لەم مزگەوتەی کە لەسەر بنەمای کوفر و بێباوەڕی بنیات نراوە، لە مزگەوتی قوبا پیاوانێک ھەن دەیانەوێت خۆیان پاک بکەنەوە بە دەست نوێژگرتن یان بە غوسلکردن لەچڵک و پیسی و بێ نوێژی، وە دەیانەوێت بە تەوبەکردن و داوای لێخۆش بوونیش خۆیان پاک بکەنەوە لە ژەنگ و ژاری گوناھ و تاوان، وە خوایش ئەو کەسانەی خۆش دەوێت کەخۆیان پاک ئەکەنەوە لەتاوان وگوناهـ یان بێ دەست نوێژی و لەشگرانی.

At-Tawba 9:108Listen in Qur'an →
109

أَفَمَنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ تَقْوَىٰ مِنَ ٱللَّهِ وَرِضْوَٰنٍ خَيْرٌ أَم مَّنْ أَسَّسَ بُنْيَٰنَهُۥ عَلَىٰ شَفَا جُرُفٍ هَارٍۢ فَٱنْهَارَ بِهِۦ فِى نَارِ جَهَنَّمَ ۗ وَٱللَّهُ لَا يَهْدِى ٱلْقَوْمَ ٱلظَّٰلِمِينَ

جا ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که مزگه‌وت و کارو شوێنی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو له خوا ترسان دروست کرد بێت و ڕه‌زامه‌ندی خوای مه‌به‌ست بێت چاکتره‌؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که بینای مزگه‌وت شوێن و به‌رنامه و کاری له‌سه‌ر لێواری که‌نده‌ڵانێکی بێ هێز و ڕووخاو دامه‌زراند بێت، ئینجا له‌گه‌ڵ خۆیدا بڕوخێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ش ڕێنموویی ئه‌و ده‌سته سته‌مکاره ناکات.

ئایا کەسێک مزگەوتی بنیات نابێت لەسەر تەقواو خواناسی و ڕەزامەندی خوا، بە بەجێیھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی وەک مزگەوتی قوبا، چاکترە یان ئەو کەسەی بناغەی مزگەوتەکەی لەسەر لیواری ئاودڕی فشەڵ کەنزیکە ھەمووی بڕوخێت بنیات نابێت بۆ زیانگەیاندن بە موسڵمانان و بەھێزکردنی کوفر و بێباوەڕی و جیاوازی خستنە نێو باوەڕدارانەوە؟ کامیان باشترە؟ ھەرگیز ئەو دوو مزگەوتە وەک یەک نین، یەکەمیان بناغە و بونیاتنانی بەھێز و یەکگرتووە و ترسی ھەرەسھێنانی نییە، ئەمەش نمونەی وەک ئەو کەسە وایە باڵەخانەیەکی لەسەر لێواری دۆڵێک کە لافاوێکی گەورەی بەسەردا ئەڕوات کە نزیکە ھەموو بڕوخێ دروستکردبێت، خۆیان و باڵەخانەکەشیان بە نێو شیوەکانی دۆزەخدا ڕۆدەچن، وە خوای گەورەش گەلی ستەمکار بە بێباوەڕی و دووڕویی و چەندان سیفاتی تری خراپ سەرکەوتوو و سەرفراز و ڕێنومایی ناکات.

At-Tawba 9:109Listen in Qur'an →
110

لَا يَزَالُ بُنْيَٰنُهُمُ ٱلَّذِى بَنَوْا۟ رِيبَةًۭ فِى قُلُوبِهِمْ إِلَّآ أَن تَقَطَّعَ قُلُوبُهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ

ئه‌و بینایه‌ی دووڕووه‌کان دروستیان کرد به‌رده‌وام هۆی گومان و زیاد بوونی دڵه ڕاوکێیه له دڵیاندا، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که دڵیان ده‌پچڕێت و ده‌مرن، بێگومان خوا زانایه (به پیلانی دووڕووه‌کان) دانایه (له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و پووچ کردنه‌وه‌یاندا).

بەردەوام ئەو مزگەوتەی کە بونیاتیان نا بۆ زیانگەیاندن بەباوەڕداران، ھەمیشە سەرچاوەی گومان و دووڕویی و ترسە لەدڵیاندا، تا ئەو کاتەی کە مردن دڵیان دەبڕێت یان بەشمشێرەکان دەکوژرێن، خوای گەورە زانایە بە کاروکردەوەی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە حوکم و بڕیاردانیدا، بە پاداشتدانەوەی خێر بۆ چاکەکاران، یان بەسزا و تۆلە بۆ خراپەکاران.

At-Tawba 9:110Listen in Qur'an →

Commentary: Al-Mukhtasar in Interpreting the Noble Qur'an by Tafsir Center for Quranic Studies. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.