وَإِن يُرِيدُوا۟ خِيَانَتَكَ فَقَدْ خَانُوا۟ ٱللَّهَ مِن قَبْلُ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ۗ وَٱللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ
خۆ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت خیانه‌ت و پیلان دژ به تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)) بگێڕن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئه‌وانه پێشتر خیانه‌تیان له خوا کردووه (به‌وه‌ی که شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ بڕیارداوه)، ئینجا خوا ده‌سه‌ڵاتی لێسه‌ندن و ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا، بێگومان خوا زانایه (به پیلانیان) و دانایه (به چۆنیه‌تی سنوور دانان بۆیان).
[ وَإِنْ يُرِيدُوا خِيَانَتَكَ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ ناپاكیت له‌گه‌ڵدا بكه‌ن وه درۆ بكه‌ن [ فَقَدْ خَانُوا اللَّهَ مِنْ قَبْلُ ] ئه‌وه پێشتر ئه‌مان خیانه‌ت و ناپاكیان له خوای گه‌وره كرد كه كوفریان كرد به خوای گه‌وره [ فَأَمْكَنَ مِنْهُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره ئێوه‌ی زاڵ كرد به‌سه‌ریاندا [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ (٧١) ] وه خوای گه‌وره زۆر زانا‌و كاربه‌جێیه.