Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 61–70 of 75

61

۞ وَإِن جَنَحُوا۟ لِلسَّلْمِ فَٱجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى ٱللَّهِ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ

جا ئه‌گه‌ر (دوژمنان) به‌لای ئاشتیدا دایانشکاند و حه‌زیان پێکرد تۆش (ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم)، ئه‌ی پێشه‌وا) ئاماده‌یی خۆت ده‌ربڕه و پشت به‌خوا ببه‌سته چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو زانایه (له پیلان و نه‌خشه‌ی دوژمنان ئاگاداره‌).

[ وَإِنْ جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا ] وه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌وان ئاره‌زووی ئاگربه‌ست و ئاشتی و سوڵحیان كرد ئه‌وه‌ تۆش به‌ره‌و پیری ئه‌وان بڕۆ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سوڵحیان له‌گه‌ڵدا بكه‌یت و له‌گه‌ڵیاندا ڕێك بكه‌ویت، هه‌روه‌كو چۆن ساڵى حوده‌یبیه‌ كافران داواى رێككه‌وتنیان كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌گه‌ڵیاندا رێككه‌وت و ئاگربه‌ستیان راگه‌یاند [ وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ ] وه‌ ته‌نها پشت به‌خوای گه‌وره‌ ببه‌سته‌و كاره‌كانت به‌خوای گه‌وره‌ بسپێره‌ [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ (٦١) ] به‌راستى خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ به‌ وته‌ی ئه‌وان، وه‌ زۆر زانایه‌ به‌ كرده‌وه‌كانیان.

Al-Anfaal 8:61Listen in Qur'an →
62

وَإِن يُرِيدُوٓا۟ أَن يَخْدَعُوكَ فَإِنَّ حَسْبَكَ ٱللَّهُ ۚ هُوَ ٱلَّذِىٓ أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِۦ وَبِٱلْمُؤْمِنِينَ

خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌ناسان (به داخوازی ڕێکه‌وتن و ئاشتی) ویستیان بتخه‌ڵه‌تێنن، ئه‌وه دڵنیابه که پشتیوانیی خوا به‌سه (که نه‌یه‌ڵێت بکه‌ویته ناو پیلان و نه‌خشه‌یانه‌وه‌) چونکه هه‌ر ئه‌و زاته کاتی خۆی پشتیوانیی لێکردیت و سه‌ری خستیت و ئیماندارانیشی کرده هۆیه‌ک بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتن...

[ وَإِنْ يُرِيدُوا أَنْ يَخْدَعُوكَ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ویستیان له‌و سوڵح و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵیان كردووته‌ خیانه‌ت و ناپاكی و فێڵت لێ بكه‌ن [ فَإِنَّ حَسْبَكَ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ت به‌سه‌ كه‌ بتپارێزێ له‌ شه‌ڕو خراپه‌ی ئه‌وان [ هُوَ الَّذِي أَيَّدَكَ بِنَصْرِهِ وَبِالْمُؤْمِنِينَ (٦٢) ] وه‌ هه‌ر خوای گه‌وره‌ بوو كه‌ پشتیوانی تۆی كرد به‌سه‌رخستن و به‌هۆی باوه‌ڕدارانه‌وه‌ كه‌ له‌ جه‌نگی به‌دردا بوو.

Al-Anfaal 8:62Listen in Qur'an →
63

وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ۚ لَوْ أَنفَقْتَ مَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا مَّآ أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ۚ إِنَّهُۥ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

دڵه‌کانیشیانی به‌ست به‌یه‌که‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌رچی دارایی زه‌وی هه‌یه‌، هه‌ر هه‌موویت خه‌رج بکردایه تا دڵه‌کانیانت په‌یوه‌ند بکردایه به یه‌که‌وه‌، ئه‌وه نه‌تده‌توانی ئه‌و دڵانه په‌یوه‌ست بکه‌یت به‌یه‌که‌وه‌، به‌ڵام خوا (به‌هۆی ئاینی ئیسلامه‌وه‌) خۆشی و یه‌کێتی و برایه‌تی له نێوانیاندا به‌رپاکرد، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته باڵاده‌ست و دانایه‌.

[ وَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ دڵی ئه‌وس و خه‌زره‌جى یه‌كخست كه‌ چه‌نده‌ها ساڵ كوشتاری زۆر له‌ نێوانیاندا بوو خوای گه‌وره‌ دڵی یه‌كخستن به‌هۆی ئیمان و ئیسلامه‌وه‌ [ لَوْ أَنْفَقْتَ مَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مَا أَلَّفْتَ بَيْنَ قُلُوبِهِمْ ] ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی هه‌یه‌ هه‌ر هه‌موویت ببه‌خشیایه‌ بۆ ئه‌وی كه‌ دڵیان یه‌كبخه‌یت و ڕێكیان بخه‌یت ئه‌وه‌ نه‌ت ده‌توانی دڵیان یه‌كبخه‌یت و ڕێكیان بخه‌یت [ وَلَكِنَّ اللَّهَ أَلَّفَ بَيْنَهُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ خۆی دڵی یه‌كخستن به‌هێزو تواناو كاربه‌جێی خۆی [ إِنَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٦٣) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زۆر باڵاده‌ست و به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌.

Al-Anfaal 8:63Listen in Qur'an →
64

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَسْبُكَ ٱللَّهُ وَمَنِ ٱتَّبَعَكَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): ته‌نها خوا به‌سه بۆ خۆت و ئه‌وانه‌ی شوێنت که‌وتوون له ئیمانداران که پشتگیر و یاریده‌ده‌رتان بێت.

[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَسْبُكَ اللَّهُ وَمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٦٤) ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - تۆ و باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌تان به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رتان بخات به‌سه‌ر كافراندا.

Al-Anfaal 8:64Listen in Qur'an →
65

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ حَرِّضِ ٱلْمُؤْمِنِينَ عَلَى ٱلْقِتَالِ ۚ إِن يَكُن مِّنكُمْ عِشْرُونَ صَٰبِرُونَ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفًۭا مِّنَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌۭ لَّا يَفْقَهُونَ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): هانی ئیمانداران بده له‌سه‌ر جه‌نگ (دژی ئه‌وانه‌ی که کۆسپن له ڕێبازی گه‌یاندنی په‌یامی خوادا) ئه‌گه‌ر بیست که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه‌، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سدا، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌د که‌س له ئێوه هه‌بن، ئه‌وه به‌سه‌ر هه‌زار که‌س له‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن زاڵ ده‌بن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه که‌سانێکن که تێناگه‌ن (چ هێزێک پشتیوانیی له ئێوه ده‌کات).

[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ حَرِّضِ الْمُؤْمِنِينَ عَلَى الْقِتَالِ ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هانی باوه‌ڕداران بده‌ له‌سه‌ر كوشتاری كافران [ إِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ عِشْرُونَ صَابِرُونَ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ بیست كه‌سی ئارامگرى باوه‌ڕدارتان تێدا بێت ئه‌وا زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر دوو سه‌د كه‌س له‌ بێباوه‌ڕان [ وَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ سه‌د كه‌سى باوه‌ڕدارو ئارامگر بن [ يَغْلِبُوا أَلْفًا مِنَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌وه‌ زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر هه‌زار كه‌س له‌ بێباوه‌ڕان و كافران [ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ (٦٥) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كه‌سانێكن كه‌ تێناگه‌ن.

Al-Anfaal 8:65Listen in Qur'an →
66

ٱلْـَٰٔنَ خَفَّفَ ٱللَّهُ عَنكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًۭا ۚ فَإِن يَكُن مِّنكُم مِّا۟ئَةٌۭ صَابِرَةٌۭ يَغْلِبُوا۟ مِا۟ئَتَيْنِ ۚ وَإِن يَكُن مِّنكُمْ أَلْفٌۭ يَغْلِبُوٓا۟ أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۗ وَٱللَّهُ مَعَ ٱلصَّٰبِرِينَ

(ئه‌ی ئیمانداران): ئێسته ئیتر خوا ئه‌رکی له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه و ده‌یزانی که لاوازیتان تێدایه (له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌): جا ئه‌گه‌ر سه‌د که‌سی خۆڕاگر هه‌بێت له ئێوه‌، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دووسه‌د که‌سداو ئه‌گه‌ر هه‌زار که‌ستان هه‌بێت، ئه‌وه زاڵ ده‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زاردا، ئه‌ویش به‌ویست و یارمه‌تی خوا، خوایش یارو یاوه‌ری خۆڕاگرانه‌.

[ الْآنَ خَفَّفَ اللَّهُ عَنْكُمْ وَعَلِمَ أَنَّ فِيكُمْ ضَعْفًا ] كاتێك كه‌ ئه‌مه‌ قورس بوو له‌سه‌ر باوه‌ڕداران خوای گه‌وره‌ زانی قورسه‌ له‌سه‌ریان وه‌ ئه‌وان لاوازن فه‌رمووی ئێستا خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ری سووك كردن وه‌ زانی كه‌ ئێوه‌ لاوازیتان تیایه‌و ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ فَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ مِائَةٌ صَابِرَةٌ يَغْلِبُوا مِائَتَيْنِ ] ئه‌گه‌ر سه‌د كه‌سی ئارامگرتان تیابێ له‌ باوه‌ڕداران ئه‌وه‌ زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر دوو سه‌د له‌ كافران، واته‌: یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ دوو [ وَإِنْ يَكُنْ مِنْكُمْ أَلْفٌ يَغْلِبُوا أَلْفَيْنِ بِإِذْنِ اللَّهِ ] وه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ هه‌زار كه‌س بن ئه‌وا زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر دوو هه‌زار له‌ كافراندا به‌ ئیزنی خوای گه‌وره‌ [ وَاللَّهُ مَعَ الصَّابِرِينَ (٦٦) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ ئارامگراندایه‌ به‌وه‌ى سه‌ریان ده‌خات و پشتیوانیان ده‌بێت.

Al-Anfaal 8:66Listen in Qur'an →
67

مَا كَانَ لِنَبِىٍّ أَن يَكُونَ لَهُۥٓ أَسْرَىٰ حَتَّىٰ يُثْخِنَ فِى ٱلْأَرْضِ ۚ تُرِيدُونَ عَرَضَ ٱلدُّنْيَا وَٱللَّهُ يُرِيدُ ٱلْءَاخِرَةَ ۗ وَٱللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌۭ

بۆ هیچ پێغه‌مبه‌رێک نه‌بووه که دیلی هه‌بێت، هه‌تا کاتێک چاک پایه‌دارو جێگیر ده‌بێت له زه‌ویدا، (مه‌گه‌ر) که‌لوپه‌ل و شتومه‌کی دنیاتان ده‌وێت؟! له‌کاتێکدا خوا (سه‌رفرازیی) ئه‌و جیهانی ده‌وێت و قیامه‌تی مه‌به‌سته و خوا باڵاده‌ست و دانایه (سه‌رکه‌وتن به‌ئیمانداران ده‌به‌خشێت و دانایه له تاقی کردنه‌وه‌یاندا).

[ مَا كَانَ لِنَبِيٍّ أَنْ يَكُونَ لَهُ أَسْرَى حَتَّى يُثْخِنَ فِي الْأَرْضِ ] له‌ غه‌زاى به‌دردا پیاوێكى ئه‌نصارى (ئیمامى عه‌بباسى) به‌ دیل گرت و ئه‌نصاریه‌كان وتیان ئه‌یكوژین ئه‌م هه‌واڵه‌ گه‌یشته‌ پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌مشه‌و له‌به‌ر (عه‌بباس)ى مامم خه‌وم لێنه‌كه‌وتووه‌ چونكه‌ ئه‌نصارییه‌كان ده‌ڵێن ده‌یكوژین، (ئیمامى عومه‌ر) فه‌رمووى: بڕۆم بۆ لاى ئه‌نصارییه‌كان؟ فه‌رمووى به‌ڵێ، چوو بۆ لایان و پێى فه‌رموون: (عه‌بباس) ئازاد بكه‌ن، وتیان نا سوێند به‌ خوا ئازادى ناكه‌ین، فه‌رمووى: ئه‌ى ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌م شته‌ رازى بێت؟ وتیان ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - رازییه‌ بیبه‌، (ئیمامى عومه‌ر) (ئیمامى عه‌بباس)ى هێناو پێى فه‌رموو: (ئه‌ى عه‌بباس) موسڵمان به‌ سوێند به‌ خوا ئه‌گه‌ر تۆ موسڵمان بیت له‌ لام خۆشتره‌ له‌وه‌ى كه‌ (خه‌تتاب)ى باوكم موسڵمان بێت، چونكه‌ ده‌زانم پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێى خۆشه‌ تۆ موسڵمان بیت، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - راوێژى به‌ (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) كرد سه‌باره‌ت به‌ دیله‌كان، (ئیمامى ئه‌بو به‌كر) فه‌رمووى: هۆزو عه‌شیره‌تى خۆتن ئازادیان بكه‌، وه‌ راوێژى به‌ (ئیمامى عومه‌ر) كرد، (ئیمامى عومه‌ر) فه‌رمووى: بیانكوژه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئازادی كردن به‌ به‌رامبه‌ر، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: نابێ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌سیرو دیلی هه‌بێ تا خوێنیان له‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕێژێ بۆ ئه‌وه‌ی په‌رش و بڵاویان بكاته‌وه‌و لێى بترسێن، پاشان پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - گه‌یشت به‌ (ئیمامى عومه‌ر) پێى فه‌رموو: نزیك بوو به‌ هۆى وه‌رنه‌گرتنى بۆچوونى تۆوه‌ توشى به‌ڵا بین [ تُرِيدُونَ عَرَضَ الدُّنْيَا ] ئێوه‌ پاداشتی دونیاتان ئه‌وێ به‌وه‌ی كه‌ به‌ به‌رامبه‌ر به‌ریان بده‌ن [ وَاللَّهُ يُرِيدُ الْآخِرَةَ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ ئه‌یه‌وێ ئێوه‌ ئه‌جرو پاداشتی قیامه‌تتان ده‌ستبكه‌وێ [ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ (٦٧) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر به‌عیززه‌ت و كاربه‌جێیه‌.

Al-Anfaal 8:67Listen in Qur'an →
68

لَّوْلَا كِتَٰبٌۭ مِّنَ ٱللَّهِ سَبَقَ لَمَسَّكُمْ فِيمَآ أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌۭ

خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارێک له‌لایه‌ن خواوه پێش نه‌که‌وتایه (که مرۆڤ هه‌تا په‌یامی خوای پێنه‌گات خوا سزای نادات) له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که وه‌رتان گرت (له به‌رامبه‌ر ئازادکردنی دیله‌کانه‌وه‌) ئه‌وه سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌تان تووش ده‌بوو.

[ لَوْلَا كِتَابٌ مِنَ اللَّهِ سَبَقَ ] (ئه‌بو هوره‌یره‌) ده‌فه‌رمێت: له‌ غه‌زاى به‌دردا هاوه‌ڵان په‌له‌یان كرد له‌ كۆكردنه‌وه‌ى غه‌نیمه‌ته‌كان، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: غه‌نیمه‌ت بۆ سه‌ر ره‌شى جگه‌ له‌ ئێوه‌ حه‌ڵاڵ نه‌بووه‌، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رانى تر غه‌نیمه‌یان كۆده‌كرده‌وه‌و له‌ ئاسمانه‌وه‌ ئاگرێك ده‌هات ده‌یسوتاند، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاندو غه‌نیمه‌ بۆ ئه‌م ئوممه‌ته‌ حه‌ڵاڵ كرا: ئه‌گه‌ر پێشتر له‌ (لوح المحفوظ) خواى گه‌وره‌ ئه‌م بڕیاره‌ى نه‌دایه‌ به‌ حه‌ڵاڵ كردنى غه‌نیمه‌ كه‌ ئێوه‌ په‌له‌تان كرد ئه‌وا [ لَمَسَّكُمْ فِيمَا أَخَذْتُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ (٦٨) ] تووشی سزایه‌كی گه‌وره‌ی خوای گه‌وره‌ ئه‌بوون به‌ڵام خوای گه‌وره‌ لێتان خۆشبوو.

Al-Anfaal 8:68Listen in Qur'an →
69

فَكُلُوا۟ مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَٰلًۭا طَيِّبًۭا ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ ۚ إِنَّ ٱللَّهَ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

که‌وابوو بخۆن له‌و شتانه‌ی که ده‌ستتان که‌وتووه‌، به‌حه‌ڵالێکی چاک و پاک، له خوا بترسن و دینداربن، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ فَكُلُوا مِمَّا غَنِمْتُمْ حَلَالًا طَيِّبًا ] ئه‌و شتانه‌ی كه‌ به‌ غه‌نیمه‌ت گرتوتانه‌ له‌ جه‌نگی به‌دردا، یان پاره‌ی دیله‌كان كه‌ به‌پاره‌ به‌ریان ئه‌ده‌ن بیخۆن به‌حه‌ڵاڵی و به‌پاكی [ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٦٩) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و له‌ خۆتانه‌وه‌ بڕیار مه‌ده‌ن، به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌.

Al-Anfaal 8:69Listen in Qur'an →
70

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِىُّ قُل لِّمَن فِىٓ أَيْدِيكُم مِّنَ ٱلْأَسْرَىٰٓ إِن يَعْلَمِ ٱللَّهُ فِى قُلُوبِكُمْ خَيْرًۭا يُؤْتِكُمْ خَيْرًۭا مِّمَّآ أُخِذَ مِنكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ

ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم): به‌و دیلانه بڵێ که له‌به‌ر ده‌ستاندان، ئه‌گه‌ر خوا خێر له دڵه‌کانتاندا به‌دی بکات، ئه‌وه زۆر له‌وه باشترتان پێ ده‌به‌خشێت که لێتان وه‌رگیراوه‌، (ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنن) لێتان خۆش ده‌بێت، خوایش لێخۆشبوو میهره‌بانه‌.

[ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِمَنْ فِي أَيْدِيكُمْ مِنَ الْأَسْرَى ] ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - به‌و دیلانه‌ی ژێر ده‌ستتان بڵێن ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ به‌دردا گرتووتانن [ إِنْ يَعْلَمِ اللَّهُ فِي قُلُوبِكُمْ خَيْرًا ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بزانێ ئێوه‌ خێر له‌ دڵتاندایه‌و نیه‌تتان پاكه‌و ئه‌تانه‌وێ موسڵمان بن ئه‌وا [ يُؤْتِكُمْ خَيْرًا مِمَّا أُخِذَ مِنْكُمْ ] خه‌فه‌ت نه‌خۆن له‌وه‌ی كه‌ لێتان وه‌رگیراوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازاد كردنتان خوای گه‌وره‌ به‌باشتر بۆتان قه‌ره‌بوو ئه‌كاته‌وه‌ له‌ دونیاو قیامه‌ت [ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ تاوانه‌كانتان خۆش ئه‌بێ [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧٠) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ زۆر لێخۆشبوو و به‌به‌زه‌ییه‌.

Al-Anfaal 8:70Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.