۞ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَىْءٍۢ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُۥ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِى ٱلْقُرْبَىٰ وَٱلْيَتَٰمَىٰ وَٱلْمَسَٰكِينِ وَٱبْنِ ٱلسَّبِيلِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ وَمَآ أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ ٱلْفُرْقَانِ يَوْمَ ٱلْتَقَى ٱلْجَمْعَانِ ۗ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ
(ئه‌ی ئیمانداران) ئاگاداربن و بزانن که: به‌ڕاستی هه‌رچیه‌کتان ده‌ستکه‌وت (له جه‌نگی بێ باوه‌ڕاندا) ئه‌وه بێگومان پێنج یه‌کی بۆ خوا‌و پێغه‌مبه‌رو خزمانی نزیکی پێغه‌مبه‌رو هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانه، (چوار به‌شه‌که‌ی تریشی بۆ موجاهیدانه که له‌و غه‌زایه‌دا به‌شدارییان کردووه) ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان هه‌یه به خوا‌و به‌وه‌ی که دامانبه‌زاندوه بۆ سه‌ر به‌نده‌مان (محمد(صلى الله عليه وسلم) له ڕۆژی جیاکردنه‌وه‌که‌دا (که غه‌زای به‌دره) ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌ردوو له‌شکر به‌ره‌نگاری یه‌ک بوون، خوایش به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتداره...
{دابەش كردنی غەنیمە}
[ وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُمْ مِنْ شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى ] وه بزانن ئه‌ی موسڵمانان ئه‌و غه‌نیمه‌ت و ماڵه‌ی كافران كه له جه‌نگدا ده‌ستتان ئه‌كه‌وێ ئه‌وا ئه‌كرێته پێنج به‌شه‌وه له‌و پێنج به‌شه‌دا چوار به‌شی ئه‌درێته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شداری غه‌زاكه‌یان كردووه‌و ئه‌و به‌شه‌ى تریشى ده‌كرێته‌وه پێنچ به‌ش و به‌شێكی بۆ خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌ری خوایه‌و - صلى الله عليه وسلم - به‌شێكى بۆ خزمانی پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - كه (به‌نو هاشم و به‌نو موته‌ڵیبه) له جیاتى زه‌كات چونكه زه‌كات وه‌رگرتن بۆ ئه‌وان حه‌رام بووه [ وَالْيَتَامَى ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هه‌تیو و بێ باوكن [ وَالْمَسَاكِينِ ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه فه‌قیرو هه‌ژارو نه‌دارن [ وَابْنِ السَّبِيلِ ] وه به‌شێكى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێبوارن و له شار‌و وڵاتی خۆیان دووركهوتوونهتهوهو پاره‌یان لێ بڕاوه، ئه‌و به‌شه‌ى بۆ خواى گه‌وره‌یه بۆ كه‌عبه خه‌رج ده‌كرێت، یاخود وتراوه ناوى خواى گه‌وره له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌ره‌كه‌ت باسكراوه‌و به‌شى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - یه‌ك به‌شه، به‌ڵام ئێستا به‌شى خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلى الله عليه وسلم - خزمانى پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - دابه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌سه‌ر هه‌تیو هه‌ژارو رێبواراندا، یاخود له به‌رژه‌وه‌ندى موسڵماناندا خه‌رج ده‌كرێت [ إِنْ كُنْتُمْ آمَنْتُمْ بِاللَّهِ ] ئه‌گه‌ر ئێوه ئیمانتان به‌خوای گه‌وره هه‌یه [ وَمَا أَنْزَلْنَا عَلَى عَبْدِنَا ] وه ئیمانتان به هه‌موو ئه‌و شتانه هه‌یه كه بۆ سه‌ر عه‌بدی خۆمان دامانبه‌زاند كه پێغه‌مبه‌ری خوایه - صلى الله عليه وسلم - له جه‌نگی به‌درا له مه‌لائیكه‌ت و سه‌ركه‌وتن و دابه‌ش كردنى غه‌نیمه‌ت و ئه‌و هه‌موو موعجیزانه‌ی كه له‌وێ ڕوویدا [ يَوْمَ الْفُرْقَانِ ] ڕۆژی فورقان ڕۆژی جیا كردنه‌وه‌ی حه‌ق و باتڵ له یه‌كتری كه جه‌نگی به‌در بوو كه حه‌ق و باتڵ لێك جیا بۆوه [ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ] ئه‌و ڕۆژه‌ی كه هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه: كۆمه‌ڵی موسڵمانان و كۆمه‌ڵى كافران به‌یه‌ك گه‌شتن وه به‌یه‌كیاندادا كه رۆژى جومعه بوو حه‌ڤده‌ى ره‌مه‌زانى ساڵى دووى كۆچى [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (٤١) ] وه خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا هه‌یه هه‌روه‌كو چۆن موسڵمانانی سه‌رخست.