وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَٰتُنَا قَالُوا۟ قَدْ سَمِعْنَا لَوْ نَشَآءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَٰذَآ ۙ إِنْ هَٰذَآ إِلَّآ أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ
کاتێکیش ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا ده‌خوێنرێته‌وه، ئه‌وه ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه بیستمان و ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئه‌وه وێنه‌ی ئه‌وه‌مان ده‌گوت!!، ئه‌م بابه‌تانه جگه له داستانی پێشینان شتێکی تر نیه!!
[ وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا ] وه كاتێك كه ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌یان به‌سه‌ردا بخوێندرێته‌وه [ قَالُوا قَدْ سَمِعْنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌وه ئێمه بیستمان وه‌كو عینادی و دووركه‌وتنه‌وه له حه‌ق [ لَوْ نَشَاءُ لَقُلْنَا مِثْلَ هَذَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش ویستمان لێ بوایه هاوشێوه‌ی ئه‌و قورئانه‌ی تۆمان ئه‌ووت ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - ، ئه‌مه ته‌نها قسه بوو چه‌نده‌ها جار خواى گه‌وره ته‌حه‌دداى كردن كه ته‌نها سوره‌تێكى بچوكى وه‌كو قورئان بهێننه‌وه به‌ڵام تا ئێستا نه‌یانتوانیوه‌و تا رۆژى قیامه‌تیش ناتوانن، (چونكه قورئان قسه‌و فه‌رمووده‌ى خوایه چۆن قسه‌ى مرۆڤ وه‌كو قسه‌ى خواى گه‌وره ده‌بێت) [ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ (٣١) ] ئه‌یانووت: ئه‌مه قسه‌و فه‌رمووده‌ی خوا نیه ئه‌مه به‌سه‌رهات و ڕووداوی ئوممه‌تانی پێشتره، (نضر بن حارث) كه وڵاتى فارس گه‌ڕابوو چیرۆك و به‌سه‌رهاتى پاشاكانى ئه‌وانى ده‌گێڕایه‌وه‌و واى ده‌وت.