Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 21–30 of 75

21

وَلَا تَكُونُوا۟ كَٱلَّذِينَ قَالُوا۟ سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ

وه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ش مه‌بن (به‌سه‌ر زاره‌کی) ده‌یانوت: تێگه‌یشتین و بیستمان، گوێڕایه‌ڵین، له‌کاتێکدا ئه‌وان نابیستن و تێناگه‌ن (چونکه دڵ و مێشکی خۆیان داخستووه‌).

[ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ قَالُوا سَمِعْنَا وَهُمْ لَا يَسْمَعُونَ (٢١) ] وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ مونافیق یان هاوبه‌شبڕیارده‌رانه‌ مه‌بن كه‌ به‌گوێ ئه‌یانبیست و ئه‌یانووت: ئه‌بیستین به‌ڵام له‌ ڕاستیدا نه‌یانئه‌بیست یان لێی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن یان ئه‌یانووت: بیستمان به‌ڵام گوێڕایه‌ڵیت ناكه‌ین و سه‌رپێچیت ئه‌كه‌ین ئێوه‌ وه‌ك ئه‌وان مه‌بن.

Al-Anfaal 8:21Listen in Qur'an →
22

۞ إِنَّ شَرَّ ٱلدَّوَآبِّ عِندَ ٱللَّهِ ٱلصُّمُّ ٱلْبُكْمُ ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ

به‌ڕاستی خراپترین زینده‌وه‌ران لای خوا ئه‌و که‌سانه‌ن که که‌ڕن (حه‌ق نابیستن) و لاڵن (حه‌ق بێژ نین)، ئه‌وانه‌ی که ژیر نابن (بیرو هۆشیان ناخه‌نه‌کارو تێنافکرن و بیرو مێشکیان قفڵ داوه‌).

[ إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِنْدَ اللَّهِ الصُّمُّ الْبُكْمُ الَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ (٢٢) ] خراپترین ئاژه‌ڵ كه‌ به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات لای خوای گه‌وره‌ ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ كه‌ڕن له‌ ئاست بیستنی حه‌قدا، وه‌ لاڵن له‌ ئاست وتنی حه‌قدا، ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ عه‌قڵیان نیه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نازانن و ئیمان ناهێنن.

Al-Anfaal 8:22Listen in Qur'an →
23

وَلَوْ عَلِمَ ٱللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًۭا لَّأَسْمَعَهُمْ ۖ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوا۟ وَّهُم مُّعْرِضُونَ

خۆ ئه‌گه‌ر خوا خێری تیادا به‌دی بکردنایه‌، ئه‌وه وای لێده‌کردن که حه‌ق و ڕاستی ببیستن، خۆ ئه‌گه‌ر حه‌قیشیان پێ ببیستنایه (که ئاماده‌نین بۆ وه‌رگرتنی) ئه‌وه هه‌ر پشت له به‌رنامه‌ی خوا ده‌که‌ن له‌کاتێکدا ئه‌وان هه‌میشه نه‌یارن.

[ وَلَوْ عَلِمَ اللَّهُ فِيهِمْ خَيْرًا لَأَسْمَعَهُمْ ] ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیزانیایه‌ خێر له‌مانه‌دا هه‌یه‌ ئه‌وه‌ وای لێ ئه‌كردن كه‌ ببیستن بیستنێك كه‌ سوودیان پێ بگه‌یه‌نێ [ وَلَوْ أَسْمَعَهُمْ لَتَوَلَّوْا ] وه‌ ئه‌گه‌ر وایشی لێ بكردنایه‌ كه‌حه‌ق ببیستن هه‌ر پشتیان هه‌ڵده‌كرده‌وه‌و سوودیان لێ نه‌ئه‌بینی [ وَهُمْ مُعْرِضُونَ (٢٣) ] وه‌ پشتیان هه‌ڵئه‌كردو ئه‌ڕۆیشتن خوای گه‌وره‌ ئه‌یزانی كه‌ ئه‌وانه‌ ئیمان ناهێنن و زانیارى هه‌بوو.

Al-Anfaal 8:23Listen in Qur'an →
24

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ٱسْتَجِيبُوا۟ لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ ٱلْمَرْءِ وَقَلْبِهِۦ وَأَنَّهُۥٓ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، به‌ده‌م بانگه‌وازی خواو پێغه‌مبه‌ره‌وه بچن کاتێک بانگتان ده‌کات بۆ به‌رنامه و ڕێبازێک که ده‌تانژێنێته‌وه و ژیان به‌خشه‌، چاک بزانن به‌ڕاستی خوا (زۆر به‌ئاسانی) ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتی بکه‌وێته نێوان ئاده‌میزاد و (ئاواته‌کانی) دڵیه‌وه (به‌گۆڕینیان)، (بیرتان نه‌چێت) به‌ڕاستی هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش کۆده‌کرێنه‌وه‌.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اسْتَجِيبُوا لِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُمْ لِمَا يُحْيِيكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران وه‌ڵامی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه‌ كاتێك كه‌ بانگتان ئه‌كه‌ن بۆ شتێك كه‌ ئێوه‌ى پێ بژێننه‌وه‌و ژیانی ئێوه‌ى پێ چاك بكه‌ن كه‌ ئیسلام و قورئانه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ئه‌گه‌ر بانگی صه‌حابه‌ی بكردایه‌ ته‌نانه‌ت له‌ نوێژیشدا بوونایه‌ ئه‌بوایه‌ وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌ری خوایان بدایه‌ته‌وه‌ - صلى الله عليه وسلم - (ئه‌بو سه‌عیدى كوڕى موعه‌لا) ده‌فه‌رمێت: نوێژم ده‌كرد پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بانگى كردم وه‌ڵامم نه‌دایه‌وه‌ تا نوێژه‌كه‌م ته‌واو كرد، فه‌رمووى بۆ وه‌ڵامت نه‌دامه‌وه‌ ئه‌وه‌ نیه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمێت: وه‌ڵامم بده‌نه‌وه‌ [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ ] وه‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ جاری وا هه‌یه‌ ئه‌بێته‌ ڕێگر له‌ نێوان مرۆڤـ و دڵیدا ناتوانێت ئیمان بێنێت یان كوفر بكات به‌بێ ئیزنى خوا بۆیه‌ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ مردن یه‌خه‌تان بگرێت وه‌ڵامی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بده‌نه‌وه‌، یاخود خواى گه‌وره‌ رێگره‌ له‌ نێوان مرۆڤى موسڵمان و كوفردا [ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٢٤) ] وه‌ هه‌مووتان بۆ لای خوای گه‌وره‌ ئه‌گه‌ڕێنه‌وه‌و خوای گه‌وره‌ حه‌شرتان ئه‌كات.

Al-Anfaal 8:24Listen in Qur'an →
25

وَٱتَّقُوا۟ فِتْنَةًۭ لَّا تُصِيبَنَّ ٱلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ مِنكُمْ خَآصَّةًۭ ۖ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

هه‌روه‌ها خۆتان بپارێزن له به‌ڵایه‌ک تووشی ئه‌وانه‌تان نابێت به‌تایبه‌ت که سته‌میان کردوه (به‌ڵکو هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌)، بشزانن که به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌ی زۆر به زه‌بره‌.

[ وَاتَّقُوا فِتْنَةً لَا تُصِيبَنَّ الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْكُمْ خَاصَّةً ] وه‌ خۆتان بپارێزن له‌ فیتنه‌و به‌ڵایه‌ك كه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌ زوڵم و سته‌میان كردووه‌ به‌ڵكو چاكه‌كارانیش ئه‌گرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌رمانیان به‌ چاكه‌ نه‌كردووه‌و ڕێگریان له‌ خراپه‌ نه‌كردووه‌، بۆیه‌ باوه‌ڕداران نابێت بیه‌لن تاوان له‌ ناویاندا رووبدات و بێده‌نگ بن به‌ڵكو ده‌بێت نكوڵى لێ بكه‌ن [ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (٢٥) ] وه‌ بزانن كه‌ به‌ دڵنیایی سزای خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خته‌.

Al-Anfaal 8:25Listen in Qur'an →
26

وَٱذْكُرُوٓا۟ إِذْ أَنتُمْ قَلِيلٌۭ مُّسْتَضْعَفُونَ فِى ٱلْأَرْضِ تَخَافُونَ أَن يَتَخَطَّفَكُمُ ٱلنَّاسُ فَـَٔاوَىٰكُمْ وَأَيَّدَكُم بِنَصْرِهِۦ وَرَزَقَكُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ

یادی ئه‌وکاته بکه‌نه‌وه که ئێوه زۆر که‌م و لاوازکراوو بێ هێزبوون له‌زه‌ویدا، ده‌ترسان که خه‌ڵکی بتانڕفێنن (بتانکوژن یان ئازارتان بده‌ن) جا خوای باڵاده‌ست جێ و ڕێی بۆ سازکردن و به‌هێزی کردن به‌سه‌رکه‌وتن و یارمه‌تی خۆی و له ڕزق و ڕۆزیی و نازو نیعمه‌ته پاکه‌کان به‌هره‌وه‌ری کردن بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسگوزاری بکه‌ن. (ئه‌مه‌ش مژده‌یه‌کی به‌رده‌وامه و پشت به‌خوا به‌م زووانه دێته‌وه دی).

[ وَاذْكُرُوا إِذْ أَنْتُمْ قَلِيلٌ مُسْتَضْعَفُونَ فِي الْأَرْضِ ] ئه‌ی كۆچبه‌ران یادی ئه‌وه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ ئێوه‌ ژماره‌تان زۆر كه‌م بوو له‌سه‌ر زه‌وی له‌ مه‌ككه‌ لاوازو بێده‌سه‌ڵات كرابوون و ئه‌چه‌وسێندرانه‌وه‌ [ تَخَافُونَ أَنْ يَتَخَطَّفَكُمُ النَّاسُ ] له‌وه‌ ئه‌ترسان كه‌ خه‌ڵكى بتانڕفێنێ و بتانبات و له‌ناوتان ببات [ فَآوَاكُمْ ] خوای گه‌وره‌ په‌نای دان له‌ مه‌دینه‌دا [ وَأَيَّدَكُمْ بِنَصْرِهِ ] وه‌ پشتیوانی كردن و به‌هێزی كردن به‌وه‌ی سه‌ریخستن وه‌كو له‌ به‌دردا [ وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ ] وه‌ جۆره‌ها خواردنی باشی به‌ ئێوه‌ به‌خشی وه‌كو له‌ غه‌نیمه‌ته‌كاندا [ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (٢٦) ] به‌ڵكو ئێوه‌ شوكرانه‌بژێری نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌ بكه‌ن.

Al-Anfaal 8:26Listen in Qur'an →
27

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ لَا تَخُونُوا۟ ٱللَّهَ وَٱلرَّسُولَ وَتَخُونُوٓا۟ أَمَٰنَٰتِكُمْ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: خیانه‌ت مه‌که‌ن له خواو له پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) (به‌وه‌ی که‌م ته‌رخه‌میتان له فه‌رمانبه‌رداریاندا)، هه‌روه‌ها خیانه‌تیش مه‌که‌ن له ئه‌مانه‌ت و سپارده‌کانتان که پێتان ده‌سپێردرێت، له‌کاتێکدا که ئێوه ده‌زانن (ئه‌و کاره‌تان خیانه‌ته‌).

{ناپاكی نەكردن لە راسپاردە}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَخُونُوا اللَّهَ وَالرَّسُولَ وَتَخُونُوا أَمَانَاتِكُمْ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ خیانه‌ت و ناپاكی له‌ خواى گه‌وره‌ مه‌كه‌ن به‌ تاوان كردن، وه‌ خیانه‌ت له‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - مه‌كه‌ن به‌ وازهێنان له‌ سوننه‌ته‌كه‌ى و سه‌رپێچى كردنى، وه‌ خیانه‌ت مه‌كه‌ن له‌و ئه‌مانه‌تانه‌ى كه‌ له‌لاتان دائه‌نرێ یان له‌ جێبه‌جێ كردنى فه‌رزه‌كان [ وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ (٢٧) ] له‌ كاتێكدا كه‌ ئێوه‌ ئه‌زانن ئه‌مه‌ خیانه‌ت و ناپاكیه‌و حه‌رامه‌.

Al-Anfaal 8:27Listen in Qur'an →
28

وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّمَآ أَمْوَٰلُكُمْ وَأَوْلَٰدُكُمْ فِتْنَةٌۭ وَأَنَّ ٱللَّهَ عِندَهُۥٓ أَجْرٌ عَظِيمٌۭ

هه‌روه‌ها بزانن به‌ڕاستی ماڵ و سامان و منداڵتان بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌، به‌ڕاستی خوای میهره‌بانیش پاداشتی زۆرو بێ سنووری له لایه (بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که نایه‌ڵن ماڵ و سامان و منداڵیان ببێته کۆسپ له ڕێگه‌ی جیهاد و هه‌وڵ و خه‌بات و کۆششیاندا).

[ وَاعْلَمُوا أَنَّمَا أَمْوَالُكُمْ وَأَوْلَادُكُمْ فِتْنَةٌ ] وه‌ بزانن كه‌ ماڵ و منداڵتان تاقیكردنه‌وه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ خوای گه‌وره‌ تاقیتان ئه‌كاته‌وه‌ وه‌ به‌هۆی ئه‌مانه‌وه‌ ئه‌كه‌ونه‌ ناو تاوانه‌وه‌ [ وَأَنَّ اللَّهَ عِنْدَهُ أَجْرٌ عَظِيمٌ (٢٨) ] به‌ڵام پاداشتی یه‌كجار گه‌وره‌و به‌هه‌شت لای خوای گه‌وره‌یه‌ ئه‌و پاداشته‌ بۆ ئێوه‌ باشتره‌ له‌ ماڵ و منداڵ بۆیه‌ پێشى بخه‌ن به‌سه‌ر ماڵ و منداڵ، وه‌ ماڵ و منداڵ نه‌بێته‌ ڕێگر له‌ ده‌ستخستنی پاداشتی خوا یان كه‌وتنه‌ ناو تاوانه‌وه‌.

Al-Anfaal 8:28Listen in Qur'an →
29

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِن تَتَّقُوا۟ ٱللَّهَ يَجْعَل لَّكُمْ فُرْقَانًۭا وَيُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّـَٔاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ۗ وَٱللَّهُ ذُو ٱلْفَضْلِ ٱلْعَظِيمِ

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌: ئه‌گه‌ر ته‌قوای خوا بکه‌ن و پارێزکاری بکه‌ن، ئه‌وه خوا به‌رچاو ڕۆشنییه‌کی ته‌واوتان بۆ فه‌راهه‌م ده‌هێنێت (که بتوانن حه‌ق و ناحه‌قی به‌ئاسانی له‌یه‌ک پێ جیابکه‌نه‌وه‌) هه‌روه‌ها هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیشتان داده‌پۆشێت و لێتان خۆش ده‌بێت، (چونکه‌)خوا خاوه‌نی فه‌زڵ و ڕێزی گه‌وره‌و بێ سنووره‌.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ تَتَّقُوا اللَّهَ يَجْعَلْ لَكُمْ فُرْقَانًا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر ئێوه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن و خۆتان له‌ تاوان بپارێزن خوای گه‌وره‌ واتان لێ ئه‌كات كه‌ جیاكاری بخه‌نه‌ نێوان حه‌ق و باتڵه‌وه‌و حه‌ق و باتڵ لێك جیابكه‌نه‌وه‌و بناسنه‌وه‌و ده‌بێته‌ هۆى سه‌رخستن و سه‌رفرازیتان [ وَيُكَفِّرْ عَنْكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَيَغْفِرْ لَكُمْ ] وه‌ تاوانه‌كانتان ده‌سڕێته‌وه‌و لێتان خۆش ئه‌بێ (سَيِّئَات) وتراوه‌: مه‌به‌ست تاوانی بچووكه‌ ئه‌وه‌ی تریش تاوانی گه‌وره‌یه‌ له‌ هه‌ردووكی خۆش ئه‌بێ [ وَاللَّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ (٢٩) ] وه‌ خوای گه‌وره‌ خاوه‌نی فه‌زڵێكی زۆر گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر ئێوه‌وه‌.

Al-Anfaal 8:29Listen in Qur'an →
30

وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ ۚ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ ٱللَّهُ ۖ وَٱللَّهُ خَيْرُ ٱلْمَٰكِرِينَ

(ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌و کاته بکه‌ره‌وه‌) کاتێک ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون پیلانیان ده‌گێڕا دژی تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ندت بکه‌ن، یان بتکوژن، یان ده‌رت بکه‌ن، ئه‌وان پیلانی خۆیان ده‌گێڕن و خوایش پیلانی خۆی ده‌خاته‌کار (به‌پووچ کردنه‌وه‌ی کاره‌کانیان)، دڵنیابن خوای گه‌وره چاکترینی هه‌موو پیلانسازو نه‌خشه سازانه (نایه‌ڵێ پیلانیان سه‌ربگرێ).

[ وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه‌ كافران فێڵ و نه‌خشه‌و پیلانت بۆ دائه‌نێن [ لِيُثْبِتُوكَ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بتگرن و كۆت و زنجیرو به‌ندت بكه‌ن [ أَوْ يَقْتُلُوكَ ] یان بتكوژن [ أَوْ يُخْرِجُوكَ ] یاخود له‌ مه‌ككه‌ ده‌رت بكه‌ن، هه‌ندێكیان وتیان: با كۆت و زنجیری بكه‌ین و بیبه‌ستینه‌وه‌، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با بیكوژین، وه‌ هه‌ندێكیان وتیان: با ده‌ری بكه‌ین، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - پێش ئه‌وه‌ له‌ ماڵ ده‌رچوو وه‌ كۆچی كردو ئیمامی عه‌لی له‌ شوێنی خۆی دانا [ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ ] ئه‌وان فێڵ و نه‌خشه‌و پیلان دائه‌نێن خوای گه‌وره‌ش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌واندا نه‌خشه‌یان بۆ دائه‌نێ [ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ (٣٠) ] وه‌ باشترین نه‌خشه‌دانه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ نه‌خشه‌ی ئه‌وان به‌تاڵ ئه‌كاته‌وه‌ .

Al-Anfaal 8:30Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.