Muslim99Muslim99
← Tafsir library

8. Al-Anfaal

The Spoils of War · Medinan · 75 ayahs

سُورَةُ الأَنفَالِ

Reading Rebar Kurdish Tafsir

Ayahs 11–20 of 75

11

إِذْ يُغَشِّيكُمُ ٱلنُّعَاسَ أَمَنَةًۭ مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءًۭ لِّيُطَهِّرَكُم بِهِۦ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ رِجْزَ ٱلشَّيْطَٰنِ وَلِيَرْبِطَ عَلَىٰ قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ ٱلْأَقْدَامَ

ئه‌و مژده و ئارامی دڵه کاتێک بوو که خوای گه‌وره به‌وه‌نه‌وز دایگرتن، بۆ ئه‌وه‌ی هێمنیه‌ک بێت بۆتان له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و ئاوێکیشی له ئاسمانه‌وه به‌سه‌رتاندا باراند بۆ ئه‌وه‌ی خاوێنتان بکاته‌وه پێی و پۆخڵی شه‌یتانتان لێ دوور بخاته‌وه (تا له ڕووی جه‌سته و دڵ و ده‌روونه‌وه خاوێن بن)و دڵه‌کانتان به‌هێزو دامه‌زراو بکات و بیانبه‌ستێت به خواوه و به‌و ئاوه پێیه‌کانیشتان جێگیرو قایم بکات.

[ إِذْ يُغَشِّيكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِنْهُ ] كاتێك كه‌ خوای گه‌وره‌ وه‌كو هێمنی و ئارامی دابه‌زاندێك بۆ سه‌ر دڵتان شه‌وێك پێش جه‌نگه‌كه‌ كه‌مێك ئێوه‌ی خه‌واند، یاخود وتراوه‌: له‌ كاتی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ كه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك ڕاوه‌ستابوون بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م خوای گه‌وره‌ خه‌وه‌نوچكه‌یه‌كی به‌سه‌ریاندا هێناو كه‌مێك خه‌واندیانی تا دڵیان هێمن و ئارام بێت و ترس له‌سه‌ر دڵیان لاچێ، (ئیبنو مه‌سعود) ده‌فه‌رمێت: (وه‌نه‌وزه‌ له‌ جه‌نگدا هێمنى و ئارامیه‌و له‌ خواوه‌یه‌، وه‌ له‌ نوێژدا له‌ شه‌یتانه‌وه‌یه‌)، (قه‌تاده‌) ده‌فه‌رمێت: (وه‌نه‌وزه‌ له‌ سه‌ردایه‌و خه‌و له‌ دڵدایه‌) [ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُمْ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً لِيُطَهِّرَكُمْ بِهِ ] وه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ بارانی دابه‌زانده‌ سه‌ر سوپای موسڵمانان پێش ئه‌وه‌ی كه‌ جه‌نگه‌كه‌ ده‌ست پێ بكات تا پاكتان بكاته‌وه‌ به‌و بارانه‌ وه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ پێویستی به‌ خۆشوشتن و ده‌ستنوێژ هه‌بێ خۆی پێ پاك بكاته‌وه‌ كه‌ له‌م كاته‌دا هێشتا ئایه‌تی ته‌یه‌موم دانه‌به‌زی بوو [ وَيُذْهِبَ عَنْكُمْ رِجْزَ الشَّيْطَانِ ] وه‌ تا پیسی و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانتان له‌سه‌ر لادات كه‌ خستبویه‌ دڵیانه‌وه‌: ئه‌گه‌ر ئێوه‌ دۆست و خۆشه‌ویستى خوان بۆ كافران ده‌ستیان به‌سه‌ر ئاوه‌كه‌ دا گرتوه‌؟ وه‌ترسی خستبووه‌ دڵتانه‌وه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێوه‌ تێكبشكێن له‌م جه‌نگه‌دا، ئه‌وه‌یشی له‌سه‌ر دڵتان لابرد [ وَلِيَرْبِطَ عَلَى قُلُوبِكُمْ ] تا دڵتان ببه‌ستێته‌وه‌و به‌هێز و جێگیر و دامه‌زراو و ئارامی بكات [ وَيُثَبِّتَ بِهِ الْأَقْدَامَ (١١) ] وه‌ پێتان جێگیر بكات له‌سه‌ر زه‌وی.

Al-Anfaal 8:11Listen in Qur'an →
12

إِذْ يُوحِى رَبُّكَ إِلَى ٱلْمَلَٰٓئِكَةِ أَنِّى مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا۟ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ سَأُلْقِى فِى قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ ٱلرُّعْبَ فَٱضْرِبُوا۟ فَوْقَ ٱلْأَعْنَاقِ وَٱضْرِبُوا۟ مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍۢ

ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) یادی ئه‌وه بکه‌ره‌وه کاتێک په‌روه‌ردگارت وه‌حی و نیگای ده‌کرد بۆ فریشته‌کان که‌: به‌ڕاستی من یارو یاوه‌رتانم، که‌وابوو ئێوه‌ش دڵی ئیمانداران پابه‌ندو دامه‌زراو بکه‌ن، له‌مه‌ودوا منیش ترس و بیم ده‌خه‌مه دڵی ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون، ده ئێوه‌ش له سه‌رووی گه‌ردنی ناپاکان بده‌ن و ده‌ست بوه‌شێنن له هه‌موو سه‌رپه‌نجه‌کانیان (تا کافره‌کان شمشێریان پێ نه‌گیرێت).

[ إِذْ يُوحِي رَبُّكَ إِلَى الْمَلَائِكَةِ أَنِّي مَعَكُمْ فَثَبِّتُوا الَّذِينَ آمَنُوا ] په‌روه‌ردگار فه‌رمانی كرد به‌ فریشته‌كان و پێی ڕاگه‌یاندن كه‌ من له‌گه‌ڵتانم و سه‌رتان ئه‌خه‌م و یارمه‌تیتان ئه‌ده‌م و پشتیوانیتان ئه‌كه‌م، ئێوه‌یش باوه‌ڕداران جێگیر بكه‌ن له‌ كاتی جه‌نگدا وه‌ له‌گه‌ڵیاندا بن وه‌ ژماره‌یان زیاد بكه‌ن و موژده‌ی سه‌ركه‌وتنیان پێ بده‌ن [ سَأُلْقِي فِي قُلُوبِ الَّذِينَ كَفَرُوا الرُّعْبَ ] منیش ترس و له‌رز ئه‌خه‌مه‌ دڵی كافرانه‌وه‌ [ فَاضْرِبُوا فَوْقَ الْأَعْنَاقِ ] ئێوه‌ بده‌ن له‌ گه‌ردنیان، یان له‌سه‌رووی گه‌ردنیان واته‌ له‌سه‌ریان [ وَاضْرِبُوا مِنْهُمْ كُلَّ بَنَانٍ (١٢) ] وه‌ بده‌ن له‌ سه‌ره‌ په‌نجه‌كانیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌كانیان بده‌ن ئیتر ناتوانن شمشێر به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن، كه‌ هاوه‌ڵان كوژراوى كافرانیان ده‌ناسیه‌وه‌ كه‌ به‌ ده‌ستى فریشته‌ كوژرا بوون به‌وه‌ى كه‌ له‌سه‌ریان یان گه‌ردنیان یان سه‌ره‌په‌نجه‌كانیان درابوو.

Al-Anfaal 8:12Listen in Qur'an →
13

ذَٰلِكَ بِأَنَّهُمْ شَآقُّوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ ۚ وَمَن يُشَاقِقِ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ فَإِنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

ئه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه بوو چونکه به‌ڕاستی ئه‌وان دژایه‌تی و سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان کرد، هه‌ر که‌سیش دژایه‌تی و سه‌رپێچی خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات، ئه‌وه به‌ڕاستی خوا تۆڵه‌سێنه‌رێکی به‌زه‌بره‌.

[ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان سه‌رپێچی و دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوایان - صلى الله عليه وسلم - كردووه‌ [ وَمَنْ يُشَاقِقِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] وه‌هه‌ر كه‌سێ سه‌رپێچی و دژایه‌تی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - بكات [ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١٣) ] ئه‌وه‌ به‌ دڵنیایی سزای خوای گه‌وره‌ زۆر سه‌خته‌.

Al-Anfaal 8:13Listen in Qur'an →
14

ذَٰلِكُمْ فَذُوقُوهُ وَأَنَّ لِلْكَٰفِرِينَ عَذَابَ ٱلنَّارِ

ئه‌وه‌ته (تۆڵه‌ی خواتان) جا ئێوه‌ش بچێژن و بێگومان سزای ئاگری دۆزه‌خ هه‌میشه هه‌ر بۆ بێ باوه‌ڕانه‌.

[ ذَلِكُمْ فَذُوقُوهُ ] ئه‌ی موشریكان بچێژن ئێش و ئازاری دۆڕاندن و تێكشكاندن [ وَأَنَّ لِلْكَافِرِينَ عَذَابَ النَّارِ (١٤) ] وه‌ له‌ ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌ دڵنیایی كافران سزای ئاگری دۆزه‌خیان بۆ هه‌یه‌.

Al-Anfaal 8:14Listen in Qur'an →
15

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ إِذَا لَقِيتُمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ زَحْفًۭا فَلَا تُوَلُّوهُمُ ٱلْأَدْبَارَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه کاتێک به‌ره‌نگاری ئه‌وانه بوونه‌وه که بێ باوه‌ڕ بوون له‌کاتی له‌شکرکێشیدا ئه‌وه پشتیان تێمه‌که‌ن و ڕامه‌که‌ن...

{پشتهەڵنەكردن‌و هەڵنەهاتن لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی دوژمن}

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا لَقِيتُمُ الَّذِينَ كَفَرُوا زَحْفًا ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی كافران بوونه‌وه‌و لێیان نزیك بوونه‌وه‌ [ فَلَا تُوَلُّوهُمُ الْأَدْبَارَ (١٥) ] ئه‌وه‌ ئێوه‌ پشتیان لێ هه‌ڵمه‌كه‌ن وه‌ تێكمه‌شكێن و ڕامه‌كه‌ن.

Al-Anfaal 8:15Listen in Qur'an →
16

وَمَن يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ دُبُرَهُۥٓ إِلَّا مُتَحَرِّفًۭا لِّقِتَالٍ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَىٰ فِئَةٍۢ فَقَدْ بَآءَ بِغَضَبٍۢ مِّنَ ٱللَّهِ وَمَأْوَىٰهُ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ ٱلْمَصِيرُ

هه‌رکه‌س له‌و ڕۆژه‌دا ڕابکاته دواوه و پشتیان تێبکات ئه‌وه به‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌شم و قینی خوادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رئه‌نجام جێ و ڕێگه‌ی دۆزه‌خه که ناخۆشترین جێگه و سه‌رئه‌نجامه مه‌گه‌ر مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی هونه‌ری جه‌نگ بێت یاخود مه‌به‌ستی شوێن گۆڕین و جێ گۆڕین و جێ گۆڕکێ بێت بۆ لای ده‌سته‌یه‌کی تر.

[ وَمَنْ يُوَلِّهِمْ يَوْمَئِذٍ دُبُرَهُ ] له‌ ڕۆژی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی كافراندا هه‌ر موسڵمانێك پشتیان تێ بكات و ڕابكات ئه‌وه‌ تاوانی گه‌وره‌یه‌ [ إِلَّا مُتَحَرِّفًا لِقِتَالٍ ] ته‌نها مه‌گه‌ر كه‌سێك له‌لایه‌كه‌وه‌ بچێته‌ لایه‌كی تر خۆی ئاماده‌ بكاته‌وه‌ وه‌كو فێڵ كردن له‌ دوژمن [ أَوْ مُتَحَيِّزًا إِلَى فِئَةٍ ] یان له‌م كۆمه‌ڵه‌ جیا ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌چێته‌ ناو كۆمه‌ڵێكی تر بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات و دیسان بداته‌وه‌ به‌سه‌ر دوژمناندا، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر ئه‌و هاوه‌ڵانه‌ دابه‌زى كه‌ به‌شدارى غه‌زاى به‌دریان كرد، به‌ڵام حوكمه‌كه‌ى گشتیه‌ بۆ هه‌موو موسڵمانان و راكردن له‌كاتى غه‌زادا له‌ تاوانه‌ گه‌وره‌كانه‌ [ فَقَدْ بَاءَ بِغَضَبٍ مِنَ اللَّهِ ] له‌م دوو حاڵه‌ته‌ نه‌بێ هه‌ر كه‌سێك به‌رامبه‌ر كافران پشت هه‌ڵبكات و هه‌ڵبێت و ڕابكات ئه‌وانه‌ تووشی غه‌زه‌بی خوای گه‌وره‌ ئه‌بن و خوای گه‌وره‌ لێیان تووڕه‌ ئه‌بێ [ وَمَأْوَاهُ جَهَنَّمُ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ (١٦) ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ڕایانكردووه‌ شوێنیان ئاگری دۆزه‌خه‌ كه‌ خراپترین سه‌ره‌نجامه‌.

Al-Anfaal 8:16Listen in Qur'an →
17

فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ قَتَلَهُمْ ۚ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ رَمَىٰ ۚ وَلِيُبْلِىَ ٱلْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَآءً حَسَنًا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌۭ

که‌وابوو ئه‌ی ئیمانداران: وه‌نه‌بێت ئێوه کافرانتان کوشتبێت، به‌ڵکو خوا کوشتنی و له‌ناوی بردوون، تۆش ئه‌ی محمد(صلى الله عليه وسلم) کاتێک مشتێک خۆڵت ڕوو به‌کافران فڕێدا ئه‌و کاره ته‌نها تۆ نه‌تکرد، به‌ڵکو خوا فڕێیداو (خۆڵی کرده چاوی کافرانه‌وه‌)، تا ئیمانداران تاقی بکاته‌وه به تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی چاک، چونکه به‌ڕاستی خوا بیسه‌ری (دوعاو نزایانه‌)، زاناشه (به‌نیه‌تی دڵیان).

[ فَلَمْ تَقْتُلُوهُمْ وَلَكِنَّ اللَّهَ قَتَلَهُمْ ] ئێوه‌ كوشتاری كافرانتان نه‌كردووه‌ به‌هێزو تواناى خۆتان كه‌ ئه‌وان ژماره‌یان زۆرو ئێوه‌ ژماره‌تان كه‌م بوو، به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ كوشتاری كردن به‌و هۆكارانه‌ی كه‌ بۆی ئاسان كردوون و ئێوى سه‌رخست به‌سه‌ریاندا [ وَمَا رَمَيْتَ إِذْ رَمَيْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ رَمَى ] كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - دوعاى ده‌كرد جبریل وتى ئه‌ى محمد - صلى الله عليه وسلم - مشتێك خۆڵ هه‌ڵگره‌و بیگره‌ ده‌موچاویان پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - واى كرد هیچ كه‌س نه‌بوو له‌ كافران ئیلا ئه‌و خۆڵه‌ چووه‌ ده‌موچاو و لوتیانه‌وه‌و هه‌ڵهاتن، وه‌ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كاتێك كه‌ له‌ شه‌ڕی به‌دردا مشتێك خۆڵت هه‌ڵگرت و هه‌ڵتدا بۆ ده‌م و چاوی كافران ئه‌م خۆڵه‌ كاتێك كه‌ هه‌ڵتداو تێتگرت تۆ هه‌ڵتنه‌دا به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ بوو له‌ حه‌قیقه‌تدا تێی گرت ئه‌گه‌ر تۆ بوویتایه‌ نه‌ئه‌گه‌یشت به‌ ده‌م و چاوی هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكه‌ زۆره‌، یاخود له‌ كاتێك كه‌ تیر تێ ئه‌گرن و لێیان ئه‌ده‌ن ئێوه‌ نین ئه‌وه‌ فریشته‌كانی خوای گه‌وره‌یه‌ به‌ فه‌رمانی خوای گه‌وره‌ لێیان ئه‌ده‌ن و ئه‌یانكوژن [ وَلِيُبْلِيَ الْمُؤْمِنِينَ مِنْهُ بَلَاءً حَسَنًا ] وه‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی ته‌واو و جوان ڕژاند به‌سه‌ر باوه‌ڕدارانداو سه‌ریخستن تا باوه‌ڕداران به‌ جوانی ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بده‌ن و شوكرانه‌بژێرى خواى گه‌وره‌ بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٧) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره‌ زۆر بیسه‌ره‌ بۆ دوعاو پاڕانه‌وه‌ی ئێوه‌ وه‌ زۆر زانایه‌ به‌حاڵتان.

Al-Anfaal 8:17Listen in Qur'an →
18

ذَٰلِكُمْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ ٱلْكَٰفِرِينَ

ئه‌و سه‌رکه‌وتن و پشتیوانیه بۆ ئێوه‌ی ئیمانداره‌، دڵنیاش بن که خوا ڕیسواکه‌ری پیلانی بێ باوه‌ڕانه‌.

[ ذَلِكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ مُوهِنُ كَيْدِ الْكَافِرِينَ (١٨) ] به‌م شێوازه‌ له‌ داهاتویشدا خوای گه‌وره‌ نه‌خشه‌و پیلانی كافران لاواز ده‌كات و هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه‌و پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه‌.

Al-Anfaal 8:18Listen in Qur'an →
19

إِن تَسْتَفْتِحُوا۟ فَقَدْ جَآءَكُمُ ٱلْفَتْحُ ۖ وَإِن تَنتَهُوا۟ فَهُوَ خَيْرٌۭ لَّكُمْ ۖ وَإِن تَعُودُوا۟ نَعُدْ وَلَن تُغْنِىَ عَنكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْـًۭٔا وَلَوْ كَثُرَتْ وَأَنَّ ٱللَّهَ مَعَ ٱلْمُؤْمِنِينَ

ئیمانداران ئه‌گه‌ر ئێوه داوای یارمه‌تی و سه‌رکه‌وتن ده‌که‌ن ئه‌وه به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتنتان بۆ هات و ئه‌گه‌ر وازبهێنن له سه‌رپێچی فه‌رمانه‌کانی پێغه‌مبه‌ر ئه‌وه چاکتره بۆتان، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رپێچی کردن، ئێمه‌ش ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ شکست پێتانداتان، ئه‌وکاته ده‌سته‌و تاقمتان هه‌رگیز هیچ سوودێکتان پێناگه‌یه‌نێت هه‌رچه‌ند زۆریش بێت (ژماره‌تان) چونکه له ڕاستیشدا هه‌میشه خوا له‌گه‌ڵ ئیماندارانی دامه‌زراو و لێبڕاودایه‌.

[ إِنْ تَسْتَفْتِحُوا ] كافرانی مه‌ككه‌ كاتێك هاتن بۆ به‌در (ئه‌بو جه‌هل) وتى: خوایه‌ محمد په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بچڕاند و شتێكى هێناوه‌ كه‌ ئێمه‌ نایزانین، ئه‌مڕۆ له‌ ناوى بده‌و ئێمه‌و موسڵمانان كێ له‌سه‌ر حه‌قه‌ ئه‌وه‌ سه‌ربخه‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی كافران ئه‌گه‌ر ئێوه‌ داوای سه‌ركه‌وتن ده‌كه‌ن [ فَقَدْ جَاءَكُمُ الْفَتْحُ ] ئه‌وه‌ له‌سه‌ر قسه‌ى خۆتان سه‌ركه‌وتن هات بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كه‌ شایه‌نی سه‌ركه‌وتنن و له‌سه‌ر حه‌قن كه‌ موسڵمانانن [ وَإِنْ تَنْتَهُوا فَهُوَ خَيْرٌ لَكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر بێتوو ئێوه‌ ده‌ستهه‌ڵگرن و واز بێنن له‌ كوفرو دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - موسڵمانان ئه‌مه‌ بۆ ئێوه‌ باشتره‌ [ وَإِنْ تَعُودُوا نَعُدْ ] به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ دژایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خواو - صلى الله عليه وسلم - كوفر ئێمه‌ش ئه‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ موسڵمانان سه‌ربخه‌ین به‌سه‌رتاندا جارێكی تر هه‌روه‌كو چۆن له‌ شه‌ڕی به‌دردا زاڵمان كردن به‌سه‌رتاندا [ وَلَنْ تُغْنِيَ عَنْكُمْ فِئَتُكُمْ شَيْئًا وَلَوْ كَثُرَتْ ] ئه‌و كاته‌ كۆمه‌ڵ و قه‌ومه‌كه‌تان هیچ سوودێكتان پێ ناگه‌یه‌نێ ئه‌گه‌ر چه‌ندێك زۆریش بن [ وَأَنَّ اللَّهَ مَعَ الْمُؤْمِنِينَ (١٩) ] وه‌ به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ باوه‌ڕداراندایه‌ به‌سه‌رخستن و یارمه‌تیدان و پشتیوانی كردنیان.

Al-Anfaal 8:19Listen in Qur'an →
20

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَطِيعُوا۟ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ وَلَا تَوَلَّوْا۟ عَنْهُ وَأَنتُمْ تَسْمَعُونَ

ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، فه‌رمانبه‌رداری خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن و له به‌رنامه‌ی ئه‌وزاته پشت هه‌ڵمه‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئێوه تێده‌گه‌ن و ده‌بیسن.

[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَوَلَّوْا عَنْهُ وَأَنْتُمْ تَسْمَعُونَ (٢٠) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ئێوه‌ گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌ری خوا بكه‌ن - صلى الله عليه وسلم - وه‌ ئێوه‌ پشت له‌ پێغه‌مبه‌ر - صلى الله عليه وسلم - مه‌كه‌ن و سه‌رپێچى مه‌كه‌ن كاتێك كه‌ بانگتان ئه‌كات و ئێوه‌ ئه‌بیستن و ئه‌زانن بۆچى بانگتان ده‌كات.

Al-Anfaal 8:20Listen in Qur'an →

Commentary: Rebar Kurdish Tafsir. Qur'an text and translation via AlQuran Cloud.